پێنج
بزماری سه‌قافی............................
خالیدمه‌جیدفه‌ره‌ج
ئه‌وه‌ڵ
بزمار…
جنێوئامێزSatiricalساتیر
ووشه‌یه‌كی ئینگلیزیه
به‌واتای هه‌جوو، satire
هه‌جووكه‌ر،
جنێو ده‌ر satiristجنێوئه‌دا
وه‌یان هه‌جوئه‌كا
، satirize نووسه‌ری
هه‌جوو(شاعیر،نووسه‌ر).
به‌ڵام
بۆ ئه‌ده‌بی
گاڵته جاڕی
وه‌یان ironic writer وه‌یان ironic (
ساخر) به‌عه‌ره‌بی،
به ئینگلیزی (ئایرۆنیك
) راسته، هه‌ندێ
جار ئه‌بینم
نووسه‌رێك ئه‌ڵێ
من ساتیر
نووسم ،ئه‌گه‌رمه‌به‌ستی
له‌وه بێت كه‌جنێو
فرۆشه، ئه‌وا
ساتیر نووسه‌و
ئه‌و ووشه ئینگلیزیه‌ی
له‌جێگه‌ی خۆیدابه‌كار
هێناوه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی
ئه‌ده‌بی گاڵته
ئامێز ( ساخر)بێت،
ئه‌وه دیاره
ئاگای له‌زمانی
ئینگلیزی نیه‌و ته‌نها
به‌شی عه‌رزوحاڵ
نوسینێك
خراوه‌ته به‌ر
حوجره‌ی فه‌قێیان
و، وا ئه‌زانێ
به‌به‌كار هێنانی
ووشه‌یه‌كی
ئه‌وروپی ئه‌گه‌ر
به‌لنگه‌وقوچیش
بێت ئه‌گاته
مه‌ساف و مه‌رته‌به‌ی
ئه‌دیب و
نووسه‌ره‌گه‌وره‌كان
و قووتابیه
نه‌خوێنه‌واره‌كانیشی
قامكی شه‌هاده‌تی
بۆ به‌رز را
ئه‌گرن و هه‌ركه‌سێك
جورئه‌ت كاو بڵێ
وانیه ئه‌ی
كه‌ن به‌و
چاوه‌یا كه
به باڵای ئه‌و
ساتیره‌وانه
(جنێوفرۆشه‌یا)
هه‌ڵناڕوانێ
، ئه‌گه‌ر به
هه‌ڵه‌یا نه‌چووبم
مام برنارد شۆ
به شێخی ته‌ریقه‌تی
ئه‌ده‌ب و نوسینی
گاڵته ئامێز(
ئایرونیك ) دا
ئه‌نرێت، هه‌روه‌ها
عه‌زیزنه‌سینی
تورك وحه‌سه‌نی
قزلجی كورد له
پێكه‌نینی گه‌داو
مولێری فه‌ره‌نسی
و نووسه‌ری مه‌قالی
سیاسی گاڵته
ئامێزی میسری
مه‌حمود سه‌عده‌نی
و سرڤانتسی ئیسپانی له دۆن‌كیشۆت
دا و گۆگۆڵی
ڕوسی و بێگوومان
پێش ئه‌مانه
هه‌موو فه‌یله‌سووفی
سه‌رده‌می رۆمانه‌كان
ئه‌پولینوس
له ڕۆمانه
گاڵته ئامێزه‌كه‌یدا
به‌ناوی ((كه‌ری
ئاڵتونی)) و
دواتر (جاحڤ)ی
عه‌ره‌ب له پیسكه
كانا وگه‌لێكی
دیكه، كه‌واته
ئه‌و جۆره
نووسینه هه‌ر
له سه‌ره‌تای
مێژووه‌وه
هه‌یه‌و ئێستاش
به‌رده‌وامه‌و
وه‌كو سه‌نعه‌تێكی
ئه‌ده‌بی و فیكری
خه‌ڵكانێك
كاریان تیا
كردووه‌و ئه‌ی
كه‌ن كه
توانا‌و به‌هره‌و
ڕۆشنبیریه‌كی
به‌ر فراوان
له نووسینه‌كانیانا
ئه بینرێت بۆیه
خه‌ڵك چێژیان
لێ وه ئه‌گرێت
و به نه‌مری
ئه‌مێننه‌وه،
ئه‌وی تریان
كه جنێو فرۆشتنه ئه‌گه‌ر
وه‌كو ئه‌وه‌ی
شێخ ڕه‌زا پڕ‌و
كورت و موخته‌سه‌ر
بوو عه‌یبی نیه
ده‌نا ئه‌بێته
شه‌ره جنێوی
به‌ر سینه‌ماكانی
سلێمانی شه‌سته‌كان .
دووه‌مین
بزمار…
كابرایه‌كی
فه‌یله سوف وڕۆمان
نووس و موفه‌كیرو
ڕۆشنبیری ئینسكلۆپیدیایی،
كاتێك پێ ئه‌ڵێن
كاكه تۆ چیت
خستۆته سه‌ر
خه‌رمانی
كلتوریی گه‌له‌كه‌ت؟
ئه‌ڵێ ئه‌وپرسیاره
ئاراسته‌ی ره‌خنه‌گران
بكه‌ن، ئه‌وان
ئه‌زانن. كاتێك
هه‌مان پرسیار
ئاراسته‌ی
(خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێك)ی
بوغرای كورد
ئه‌كرێ،
قوتابیه‌كانی
پڕت ئه‌ده‌نێ
ودوای فه‌زیعه‌تێكی
موحته‌رم پێت
ئه‌ڵێن ئێمه
قوتابی
قوتابخانه‌كه‌ی
مامۆستا(…….)ین و
به هۆی
شاكاره‌كانی
ئه‌وه‌وه عه‌شقی
دنیای ووشه‌و
وچڕوچاو ڕنینه‌وه‌ی
نه‌یاركانی
قه‌ڵه‌مه زێرینیه‌كه‌ی
معه‌لیمول مه‌دره‌سه‌ی
ئیپتیدائیه‌كه‌مان
بووین و، جارێكی
تر ناماقوڵی
وا بكه‌یت ده‌م
و دانت ئه‌به‌ین
بۆ ئاش، بۆ پێش
مامۆستا ئه‌ده‌ب
شیعر‌و ره‌خنه
و زمانه‌وانی
و فیكر‌و ئسلوبی
نووسین هه‌بووه؟
نه‌وه‌ڵا به‌رێزان
هه‌مووی له‌و
مامۆستاوه
ده‌ست پێ ئه‌كا
به‌ڵام تكایه‌كمان
لێی هه‌یه
زوو یه‌كدوانێك
له‌و قوتابیه
چاوتیژانه‌ی
فێری ئه‌و ماریفه‌ته‌ی
خۆی كا نه‌وه‌ك
خوابه‌و رۆژه‌ی
نه‌كاو (هه
موومان گیای
مردنین) ، بمرًێ
وله‌گه‌ڵ خۆ‌یا
سڕی ئه‌و میهنه
جوانه‌ی به‌رێته
قه‌بره‌وه‌و،
ئه‌ده‌بی
كوردی جیهانیش
بۆ هه‌تا هه‌تایه
هه‌تیوو بكا.
سێهه‌مین
بزمار....
ئه‌ڵێن
له هیندوستان
قه‌ومێكی لێیه
ئه‌وه‌نده
حه‌زیان له شیعره
رۆژێك سایه‌ق
ته‌كسیه‌ك به‌رێكه‌وت
یه‌كێك له‌وشاعیرانه
كه‌لای خه‌ڵكی
زۆر خۆشه‌ویسته
، ده‌ستی
لێ ڕائه‌گرێ،
ئه‌ویش قسه‌ناكا
هه‌تا سوار ئه‌بێ
یه‌كسه‌ر
دمانچه‌كه‌ی
ئه‌خاته سه‌رملی
شاعیر‌و ئه‌ڵێ
نه‌جوڵێی، ئه‌ی
باته‌وه بۆ
ماڵی خۆیان هه‌موو
خزمه‌كانی
بانگ ئه‌كاو پێی
ئه‌ڵێ ده ئیتر
شیعره‌كانتمان
بۆ بخوێنه‌وه،
به‌و شێوه‌یه
دوسێ سه‌عات شیعری
پێ ئه‌خوێننه‌وه‌ودواتر
ئه‌ی گه‌ێنێته
ئه‌و شوێنه‌ی
كه ئه‌یویست
بۆی بچێ. ئێمه‌ش
له‌كوردستان
شاعیرمان زۆره‌و
قیسمێكی باشیشیان
نزیكی دوڵی سیلیكۆن
بوونه‌ته‌وه
به‌شیعر(ئه‌م
شوێنه له ئه‌مه‌ریكایه
و به دروست
كردنی كۆمپیوته‌ر
به‌ناوبگه)واتا
كۆمه‌ڵگای پیشه
سازیشیان ده‌رباز
كردووه به‌ڵام
هێشتا سه‌روله‌قه‌بی
شاعیرانی سه‌ده‌كانی
هه‌ژده‌و نۆزده‌یان
كردووه به
سنگی پڕ شیعریانا،
ئه‌ڵێن ئه‌وكاته‌ی
كه هێمنی شاعیر
له
كوردوستانی
باشوور په‌نا
به‌ر ئه‌بێت
،سه‌ردانی شوێنی
ئه‌دیبان ئه‌كا
هه‌ركه‌سێكی
پێ ئه‌ناسێنن
له‌وی تر قوڕ
به سه‌ر تر
ئه‌بێ، بۆ
نموونه (( شێواو
، په‌شێواو ،
ره‌نجبه‌ر ، بێ
به‌ش ، بێزار،بریندار,
بێ‌دار) هه‌تا
دوایی لیسته‌كه
هێمنیش ئه‌ًڵێ
ئه‌رێ خۆ كه‌سێكی
ساغی تیانه‌بوو!
به‌ڕاست ئه‌مه
شوێنی ئه‌دیبانه
یان خه‌سته
خانه‌یه؟ له
هیندوستان ئێستاش
هه‌ر حه‌زیان
له شیعره به‌ڵام
له ئه‌مه‌ریكی
وئه‌ڵمانه‌كانیش
به ده‌ست و
بردترن بۆ پرۆگرام
كردنی
كۆمپیوته‌ر،
كورستانی خۆشمان
خوا به‌و ڕۆژه‌ی
نه‌كا ئه‌گه‌ر
بڕوخێ به‌سه‌رشاعیرا
ئه‌ڕوخێ ،
نازانم بۆ؟ ره‌نگه
شیعر
له جنسه ئه‌ده‌بیه‌كانی
تر خۆشتر بێت،
وه‌یان شیعر
كه‌متر پێویستی
به خۆ رۆشنبیر
كردن هه‌بێ،
وه‌یان نوسینی
ئه‌ونده
ئاسان بووه
ته‌قریبه‌ن
هه‌موو شاعیرین.
چواره‌مین
بزمار....
ئه‌ڵێن ڕه‌خنه
زۆر قه‌دیمه
له‌گه‌ڵ
دروست بوونی
ئاده‌میزادا ئه‌ویش
به خێرێ پێی
ناوه‌ته دنیاوه‌و،هه‌ربه‌هۆی
ئه‌وه‌وه‌یه
كه ئه‌توانین
شته‌كان دیاری
بكه‌ین و، باش
و خراپیش لێك
جیابكه‌ینه‌وه،
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر
دیار نه‌ما ئه‌وا
هه‌مووشته‌كان
تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ
ئه‌بن و،هه‌موو
ناسازیه‌كانیش
تا راده‌یه‌كی
زۆر پێكه‌وه
هه‌ڵئه‌كه‌ن
، ره‌خنه گریش
ئه‌بێ
مه‌وزوعیانه
بابه‌ته‌كه
سه‌یر كاو بێ
گومان
شاره‌زای زۆر
بواری دیكه‌ی
مه‌عریفه‌یش
بێ و، شیكاریه‌كانی
ته‌نها له سه‌ر
بابه‌ته‌كه
بێت، ئه‌مه پێناسه‌ی
موسه‌قه‌فێكی
ناو كتێبه كه
ئاگای له ڕه‌خنگری
ئه‌م عه‌یامه
نیه ،كه له
بری شه‌ن و كه‌وكردنی
به‌رهه‌مه‌كه‌ی
به‌رده‌ستی
كه بابه‌تی ڕه‌خنه
كه‌یه ئه‌كه‌وێته
ته‌شریح كردنی
نووسه‌ره‌كه
، خه‌ڵكی كوێیه
،حه‌زی له چیه
،له عانی
لافاوه‌كه‌ی
سلێمانیا سه‌ر
به چ حیزبێك
بووه، ومه‌علوماتیشی
لایه كه ئه‌و
ساڵه له هیزه
ڕۆنه‌كه‌ی ماڵی
پورمه‌نیج،
له كاتی بگره‌و
به‌رده‌كه‌ی
به‌رده‌ركی
سه‌را
كه‌و چكێ رۆنی
خۆشی دزیوه و
پورمه‌نجیش
به مه‌قالێك
له ژێر ناونیشانی
ڕۆڵی هیزه له
بنیات نانی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نیا ئه‌ودزیه‌ی
ئاشكرا
كردووه . ئه‌گه‌ر
توڕه‌شی كه‌ن
ناوی ژن و مناڵه‌كانیشی
ئه‌هێنێ و پێشی
ئه‌ڵێ وه‌ختێك
خوێ به‌مه‌ن
ئه‌فرۆشرا ، ئیتیجاهی
سیاسی خۆی و
دراوسێكه‌ی
ئه‌مپه‌ڕیشیان
چی بووه. من پێم
وایه
ره‌خنه گرێك
كه ئه‌وه‌نه
سادی بێ
ئه‌گه‌ر گوێی
له ناڵه‌و
هاواری
قوربانیه‌كه‌ی
نه‌بێ خه‌وی لێنه‌كه‌وێ
، ئه‌وه بۆ جه‌للادی
به‌ر قه‌ناره‌نه‌بێ
هه‌رچی عه‌مه‌لیكی
دیكه‌ی پێ بسپێری
خه‌ساره.
بزماری پێنجهه‌م...
به‌غدای
پایته‌خت ئه‌مشه‌و
له ته‌له‌فیزۆنی
كوردسات بێژه‌ره‌كه خاتونێك
بوو، له درێژه‌ی
هه‌واڵه‌كانا
باسی چاوپێكه‌وتنێكی
ئه‌كردو، ئه‌ی
ووت له به‌غدای
پایته‌خت
كراوه، منیش
له دڵی خۆما
ووتم تۆ بڵێی
شارێكی كه‌ش
هه‌بێ له عێراق
هه‌مان ناوی
هه‌بێ ؟ بۆیه
ئه‌ڵێ به‌غدای
پایته‌خت
تاوه‌كو له
به‌غداكه‌ی
تری جیاكاته‌وه
كه پایته‌خت
نیه. هه‌ر چه‌ن
هێنام وبردم
شارێكی ترم به‌و
ناوه‌وه نه
له‌عێراق و نه
له دونیا دا
نه‌بینی، ئه‌ی
بۆ وا ئه‌ڵێ
؟دوای بیر
كردنه‌وه گه‌یشتمه
ئه‌و ئاكامه‌ی
كه‌ئه‌ڵێ له
جه‌زائیر ناوی
ووڵاته‌كه‌و
پایته‌خته‌كه‌یان
یه‌كێكه بۆیه
ئه‌گه‌ر مه
به‌ست له‌پایته‌خت
بووئه‌وترێ
جه‌زائیری پایته‌خت
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستش
له ووڵاته‌كه‌بێت
ئه‌ووترێ جه‌زائیر
به ته‌نها،
به‌ڵام له عێراق
ئه‌وه نیه، ئه‌گه‌ر
به‌شی هه‌واڵ
كه پڕیه‌تی
له سیاسه‌ت
مه‌دارو رۆشنبیر
ئه‌مه حاڵی بێت
ئه‌ی ئه‌بێ وه‌زعی
به شه‌كانی
تر چۆن بێت، ئیشه‌ڵڵا
چاك ئه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی
پێنووسی کورد