سۆراخ
سۆراخ خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
خۆمن دیه‌م به‌دوای تۆدا ڕێگا نه‌ما نه‌یپشکنێ
دونیا‌م هه‌مووی سۆراخت بوو رێبوار نه‌ما من نه‌ی گه‌مێ
تۆ سه‌رابی بیابان بووی منیش کاروانێکی تینوو
وه‌ک تریفه‌ی مانگه شه‌و بووی له‌ناو دڵی من نووستوو
به‌ره‌و کام لا ئۆغرت کرد ئه‌م هه‌واره‌ت به‌دڵ نه‌بوو
یاخود خونچه‌ی چاوه‌کانت لای من دانا‌و به گوڵ نه‌بوو
هێشتا شه‌وگار زۆری مابوو له رازه‌کان وه‌ڕس ببێ
هێنده خه‌میش نه‌باریبوو تۆوی گومان سه‌وز ببێ
ده‌ستی بابوو هه‌ڵی گرتی یان شه‌ماڵی عه‌شقێکی تر
رۆخی ده‌ریا په‌لی گرتی به‌ره‌و قوڵی زامێکی تر
خه‌مه‌کانت کرده کۆڵ و له‌گه‌ڵ خۆتا دنیات گه‌ڕان
یاده‌کانت زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو په‌ڕه‌کانیت یه‌ک یه‌ک دڕان
ئاخۆ ئێستا له‌و هه‌واره هه‌ر به‌هاره‌و تۆ گوڵ ده‌گری
یان له‌شینی دڵ مردن‌دا دانیشتوویت و به‌کوڵ ده‌گری
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


mu7amed,qaradaxey
slawet lebet…..barezekem,,,dest xosheyt ledekm,,,,berasty,,honraweyaky,,,jwane…hewaey bardewameyt,,,bo dexwazem,,,,,,tnha eyk perseyaret ledekm,,,,,,,???,,,chand jar asheq boeyt,,,,,,zor supaset dekm barezekm,,,,,,mamostakem,,,,,,,hewadarem wek,,hawreyk,,,qebolem bkeyt,,,,,,lagel..rezmda bo bareztan