ئازاد خانه‌قینی
ئازاد خانه‌قینی
هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆش، ئاواز خوێنێکی به‌سه‌لیقه،پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆبه‌خش، مرۆڤێکی بێگه‌رد، خه‌بات گێرێکی ماندوو نه‌ناس ،عاشقێکی هه‌ست ناسک، باوکێکی میهره‌بان، هاوسه‌رێکی دڵ گه‌وره، هاوڕێیه‌کی خۆش مه‌شره‌ب، ئه‌ربابی قسه‌خۆشان و ئه‌هلی زه‌وق بوو، لانه شێواوی خانه‌قین، و خۆشه‌ویستی شاری هونه‌ردۆستان، سلێمانی بوو،
به سۆرانی گۆڵاو پرژێنی داوه‌کانی قوڕگی ئه‌کردو به لوڕی گۆرانی ئه‌چڕی، هه‌روه‌کو هه‌ستی کردبێ به‌هاری ته‌مه‌ن کورته، نه دنیای کردبووه کۆڵ و نه خۆشی به‌خه‌می سبه‌ینێ وه خه‌ریک و مه‌لول کردبوو، ئه‌و ده‌یزانی دیداری ئازیزان هه‌موو ڕۆژێک له‌ژێر ساباتی مو‌حیبه‌تدا پێک نایه‌ت، بۆیه نه‌ی ده‌هێشت که‌س به‌دڵگرانی ماڵ ئاوایی لێ بکا، هه‌رکاتێک یه‌کمان بگرتایه ئه‌ونده له دڵه‌وه پێئه‌که‌نین چاوه‌کانمان فرمێسکی پیا ئه‌هاته خواره‌وه، خانه‌قینی وه‌کو هه‌موو کوردێک سه‌راپای ته‌مه‌نی خه‌م بوو، به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشیه‌که‌ی هه‌ڵقوڵاوی کانیاوه ڕوونه‌که‌ی خانه‌قین و کرماشان بوو ، شاره‌زایی ته‌واوی له گۆرانیه فۆلکلۆریه‌کانیانا هه‌بوو. له‌بری ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا ،له گه‌رمه‌ی دڵ په‌یدا کردندا، وه‌کو هه‌موو لاوێکی به‌هره‌مه‌ندی تر گۆرانی بۆ کچۆڵان بڵێ، ئه‌و چوو له شاخ سرودی بۆ پێشمه‌رگه بۆ کوردستان چری. له‌گه‌ڵ خانه‌قینی و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تردا له تیڤی گه‌لی کوردستان سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان له کاتێکدا که بناغه‌مان بۆ میدیای بینراوی کوردی دائه‌نا ده‌ست خۆشانه‌که‌مان هه‌ربه‌شی پارویه‌ک قاورمه‌ی ئه‌کرد که عه‌سران ئه‌هاته به‌رده‌می بیناکه‌ی ته‌له‌فیزیۆن. هه‌ر ئه‌وکاتانه‌ش بوو که خاتوو (په‌یمان)ی ناسی و ژیانی هاوسه‌ریان ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌مێستا دڵنیام که رۆحی پاکی کاکه ئازاد له ئاسمانی به‌رینی کوردستان سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز گۆرانی بۆ ئه‌ڵوه‌ن ده‌ڵێ. هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی بولبوله خۆش خوانه‌که‌ی خانه‌قین، ماڵ ئاوا ئه‌ی هاوڕێی هو‌نه‌رمه‌ندو ئینسان.
پارێزه‌ر خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

