بۆ کۆرپه‌ى جه‌رگم پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان
کۆرپه‌که‌م ڕۆڵه گیان
ناله‌بارى بارودۆخى من که گه‌له‌که‌ى تۆم واى لێکردم ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنوسم که تۆ و براکانت له‌پیناوى مندا باسکى شه‌ره‌فتان لێ هه‌ڵکردووه خه‌بات ده‌که‌ن هه‌واڵى منیش هه‌روه‌ك جاران وایه، بێ‌که‌س و بێ‌پشتیوانم به‌درێژایى مێژوو نه‌توانراوه هه‌نگاوێك بۆ باشتر کردنى ژیانم بنرێت، تۆیش یه‌کێکى له ڕۆڵه‌کانم و له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا جیاوازیت نی‌یه، به‌تایبه‌تى له‌م کاته‌دا نازت زیاتر ده‌کێشم ده‌ست ده‌هێنم به‌سه‌رتا و هه‌ستى شۆڕشگێرانت له هه‌ناوى خۆم ده‌نێم.
باووباپیرانت به چه‌ندین جۆر زمانى خه‌باتیان گۆڕیوه و چه‌ندین شێوه‌ى خه‌باتیان بۆ ڕزگارکردنى من کردووه به‌ڵام داگیرکه‌رانم له ئێوه به‌هێزترن و ته‌نها ئه‌م جاره له ژیانى خۆمدا و له به‌شێکى جه‌سته‌مدا به‌م کامه‌رانی‌یه‌ى ئێستا ده‌ژیم که تۆیش هه‌ستى پێ ده‌که‌یت و گله‌یى له دیموکراتیه پیاده کراوه‌که‌ى ده‌که‌یت، که ئه‌وه‌ش مافێکى خۆته ڕۆڵه گیان.
به‌ڵام لێگه‌ڕێ با ده‌رگاى دڵى خۆمت بۆ بکه‌مه‌وه و باش گوێم لێ بگره، بیانووى ئه‌و دوژمنانه‌ى که تۆیان شپرزه کرد هه‌ر ئه‌وانه‌ن که 90 ساڵه من شپرزه ده‌که‌ن و ته‌نها ئێستا توانیومه هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵبکێشم و که‌مێك پشوو بده‌م به‌ڵام هه‌روازم لێ ناهێنن و ده‌یانه‌وێت نینۆکم نه‌بێت سه‌رى خۆم بخورێنم و هه‌ر ڕۆژه‌ى بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ژێر چه‌پۆك و ئامێزیان به‌ڵام ئێوه ووریاتر بن و ماوه مه‌ده‌ن و هیچ که‌لێنێك دروست مه‌که‌ن که ئه‌وان بتوانن بیکه‌نه فرسه‌تى شه‌یتانانه‌ى خۆیان بۆ ده‌ست خستنه ناوتان و دووبه‌ره‌کى بخه‌نه نێوانتان، هه‌موو بیانوویه‌کیان ببڕن و دان به‌خۆدا بنێن تا که‌مێك پشووى تر ده‌ده‌م و ده‌مهێننه ئاستى گه‌لانى تر و توانام ده‌بێت پشتیوانی‌تان بکه‌م، جا ئه‌و کاته سوێن بێت به‌و ناوه شیرینه‌م که کوردستانه ده‌بمه پشتیوانى هه‌رهه‌مووتان وه‌ك یه‌ك به‌بێ جیاوازى و سه‌رى هه‌مووتان ده‌نێم به سنگمه‌وه و به‌جوانترین شێوه په‌روه‌ده‌تان ده‌که‌م، لێم گه‌ڕێن با بوونم هه‌بێت جا ئه‌و کاته سوێند بێت به‌ناوى شیرینم به شیرى خۆم که له‌هه‌موو هاوشانه‌کانم خۆشتر و به‌تامتره و چاویان تێبڕیوم به ئاسووده‌ترین شێوه بتانژیه‌نم، بیانووى بێگانه‌کانم ببڕن و دان به‌خۆتاندا بگرن و مه‌بنه هۆى کولانه‌وه‌ى برینه‌کانم و هه‌رکه ساڕ‌ێژ بوون سوێند بیت ئه‌مه بکه‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌کى ڕازاوه‌ى مێژوو و که هه‌رچه‌نده مێژوویه‌کى تاڵه به‌م هه‌ڵوێستانه‌تان شیرینى بکه‌م و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆتان بنوسم.
ناڕه‌زایى ده‌ربڕینتان با هه‌بێت به‌ڵام نه‌گاته ئه‌وه‌ى که زیانى بۆ جه‌سته‌م هه‌بێت، چونکه به‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینانه‌تان دوژمن هێمن ده‌بێته‌وه و دوژمن ئه‌وه ده‌خوازێت که گله‌یتان له‌یه‌ك هه‌بێت و نه‌بنه پشتیوانى یه‌کتر، کاتێکیش بزانێت که ئازارى ئه‌م جاره‌ى ئێوه‌ش کراوه‌ته قوربانى جه‌سته‌ى من، لێتان ناگه‌ڕێت و بیانووى زیاتر ده‌گرێت، به‌ڵام دڵنیام که ئێوه له‌دڵسۆزیتان بۆ من دان به‌خۆتاندا ده‌گرن و به هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویستى په‌که‌که‌ش بڵێن که سه‌د جار سڵاویان لێ بێت و ئه‌و دان به‌خۆدا گرتنه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندى باشورى جه‌سته‌مدا وه‌بیر ناچێت و با نه‌بنه بیانوویه‌کى پوچه‌ڵى دوژمن بۆ ده‌ستدرێژ کردنیان بۆ باشورى جه‌سته‌م، هه‌روه‌ها پێیان بڵێن که ئه‌گه‌ر بوونم سه‌لمێنرا سوێندیان بۆ ده‌خۆم به‌ناوى خۆم له‌سنگى خۆمیان ده‌گرم، ئه‌وانیش وه‌ك چۆن قه‌ڵاى خه‌بات و خاوه‌نى هه‌زاران شه‌هیدى سه‌نگه‌رن با شێوه‌ى خه‌باتیان بگۆڕن بۆ هه‌وڵى دیموکراتیزه کردن و با بتوانن ڕۆڵه‌ى سه‌رده‌سته‌کانیشیان فێر بکه‌ن که ته‌نها له دیموکراتیزه کردندا ده‌توانن ئامانجیان هه‌بێت و بچنه ڕیزى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپاوه ئه‌و هه‌نگاوه نه‌ك ته‌نها بۆ تورکه‌کان باشه بۆ ڕۆڵه‌کانى منیش باشتره.
ئه‌مانه داواى منن که نیشتمانى تۆم که دایکى تۆم و دڵنیاشم هه‌رچه‌نده ئێوه پارتێکى بچوکیش بن ده‌توانن هه‌ڵوێستى که‌ڵ ئاسا و مێژوویى بنوێنن هه‌ر بژین و سه‌رکه‌وتوو بن.
له‌وه‌ش دڵنیابه حکومه‌تى هه‌رێم له‌پێناوى په‌روه‌رده کردنى ڕۆڵه‌کانمدا به یه‌ك چاو سه‌یرتان ده‌کات و هه‌رکاتێك ترس و بیانووى دوژمن و بێگانه‌کان نه‌ما دڵنه‌وایتان ده‌داته‌وه.
منیش چه‌پکێ گوڵاڵه سوره‌ى خوێنى شه‌هیدان ده‌که‌مه دیارى بۆتان
دایکى خۆت کوردستان
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج له زمانى منه‌وه ئه‌م نامه‌یه‌ى پێ گه‌یاندویت
khaledfaraj@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


jywar
nusynekeo cwane belam ashbetal kirdin be beshekany tiry kordostan le pirinsypy hych mirvyk u rykxirwykda nye seyry komele u hyzby dymokiraty iyran bike ke bun be goshty demy topy iyran u syxorekany le bashury kordostan .aeger aewanysh twanay PKK yan bibway aweha zelyl nedebun ashbetalyan py nedekra bo chen ferde birinc beryz detwany ta beyany binusy belam kord xobedestewedere ,qed xawen dyplomasy nebwe u weku keo xo xwere witeyek heye aely tenya mylletyk ke zu aeykiry u aefiroshy korde korde beryz ky dymokirate le torkye ky ? nao bibe twysh kord mefroshe be chen ferde sheker seyry rykxirawekany roj helaty kordostan bike damao bedbext by deselat…… leo nawe desurynewe minysh detwanim bot binusim ke le rojhelaty kordostan kord zencyr kirawe ,kojrawe,le sydare dirawe u cesty konkon kirawe belam pirensypy hey korde shorishgyre u bayay ard u birinc nye
be silao u ryzyky iycgar zorewe