وه‌ڵامێك بۆ پرۆفیسۆر ئیسماعیل بێشکچى
زۆر به‌ڕێز و خۆشه‌ویست پرۆفیسۆری به ناوبانگی تورك ئیسماعیل بێشكچی!
سڵاو له دڵمه‌وه بۆ ڕۆشنبیرێکى وه‌ك به‌ڕێزتان که توانیوتانه له ناو یه‌کێك له گه‌لانى سه‌رده‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌که‌مان (نه‌ته‌وه‌ى کورد) و زۆر به ئازایانه هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى خۆتان ده‌رببڕن و دیاره هه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه‌شت بووه که توشى چه‌ندین چه‌رمه‌سه‌رى کردویت و ئێمه‌ى کورد له دڵه‌وه ڕێزى تایبه‌تى بۆ که‌سێکى وه‌ك به‌ڕیزتان داده‌نێین که پێمان وایه نموونه‌تان له‌ناو سه‌رده‌سته‌کاندا به په‌نجه ده‌ژمێردرێن. دووباره سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌ڵویسته جوامێرانه‌کانى ئێستا و پێشووتان.
به‌ڵام با له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ى ئه‌م جاره‌تان که‌مێك بدوێین و با زیاتر هۆکارى ئه‌و ووتانه‌ى سیاسه‌تمه‌دارێکى وه‌ك سه‌رۆك کۆمارى عێراق باس بکه‌ین، ئایا پێتان وایه که که‌سێك هه‌موو ژیانى له پێناوى مه‌سه‌له‌یه‌کدا ته‌رخان کردبێت هه‌روا به‌ئاسانى ئامانجى له بیر بچێته‌وه و ئه‌نجامه‌که‌ى نه‌بینێت؟. که‌سێکى وه‌ك مام جه‌لال که ئێستا سه‌رۆك کۆمارى ده‌وڵه‌تێکى سه‌رده‌سته‌ى گه‌له‌که‌مانه و له‌پێناوى مافه‌کانى گه‌لى بنده‌سته‌ى کوردا هه‌ر له لاوێتیه‌وه له خه‌باتدا بووه تا گه‌یاندوویه‌تیه ئه‌م قۆناغه و له‌پێناو مافى چاره‌ى خۆنوسین بۆ گه‌له‌که‌ى و دیموکراتى بۆ عێراق چه‌ندین ساڵ له شاخدا ژیانى بردۆته سه‌ر هه‌روا به ئاسانى و به‌بێ هۆکار ئه‌و هه‌ڵوێسته بنوێنێت؟ که‌دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى کوردى له‌م کاته‌دا نابینین؟ ده‌کرێت ئه‌و مافه له‌بیر بکات؟ ئه‌ى پێتان وانى‌یه که مام جه‌لال که‌سێکى سیاسه‌تمه‌دار و بیرفراوانى گه‌لێکى بنده‌سته که له پێناو خه‌باتدا هه‌موو کاتیك بیر و هۆشى لاى شێوه‌ى خه‌باته‌که‌ى بووه و ده‌زانێ چۆن هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌کات؟.
هه‌ر بۆیه پێم باش بوو له‌وه بدوێم که هۆى ئه‌و ووتانه‌ى جه‌نابى مام جه‌لال که گوایه ده‌وڵه‌تى کوردى له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌گونجاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆفێنێتى گه‌لانى سه‌رده‌سته که زۆر به دڵنیاییه‌وه به‌توندترین شێوه به‌رهه‌ڵستى هه‌موو هه‌نگاوێکى له‌و شێوه‌یه ده‌وه‌ستن و که‌سێکى وه‌ك به‌ڕێزیشتان زۆر له‌وه تێگه‌یشتوون و له نووسینه‌کانتاندا و له چاوپێکه‌وتنه‌کانى به‌ڕێزتاندا ئه‌وه‌تان درکاندووه له‌لایه‌کى تریشه‌وه ئێمه‌ى کوردیش خۆمان له‌وه گه‌یشتووین که به هۆى نه‌بوونى تروسکاییه‌ك له لایه‌ن گه‌لانى سه‌رده‌سته‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تى کوردى له ئاگر و ئاسن زیاتر هیچى تر نابینین و خوێن ڕشتنى لاوانى گه‌له‌که‌مان و گه‌لانى تریش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت که تائێستا بینیومانه و ئێوه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى گه‌لانى سه‌رده‌سته‌ش ئه‌گه‌ر بێده‌نگیتان شکاندبێت زیندانه‌کان کراوه‌ته شوێنى ژیانتان.
له‌ده‌وڵه‌تێکى وادا که به‌ڕێزتان داتان ناوه که له‌پێش باشورى ئه‌فه‌ریقاى پێش نیڵسۆن ماندێلا دایه له نه‌ژادپه‌رستیدا ئاخۆ له‌م کاته‌دا چاوه‌ڕێى چى لێ بکرێت، ده‌وڵه‌تێك که ئایدۆلۆژیایه‌کى ڕه‌سمى هه‌بێت به کام خه‌بات ده‌کرێت کاریگه‌رى له‌سه‌ر بکرێت؟ ئایا ده‌کرێت به خه‌باتى چه‌کدارى ئه‌وه بێته دى به‌تایبه‌تى که ئه‌ندامى ناتۆ بێت؟ یان ده‌وڵه‌تێك که 20 ده‌وڵه‌تى تر‌ى له‌پشته‌وه بێت بۆ پاراستنى یه‌ك پارچه‌یى و هاوپه‌یمانى ئایدۆلۆژیه ڕه‌سمیه‌که‌ى له‌مه‌ڕ خۆتانه چۆن بتوانین هه‌روا به ئاسانى پارچه‌یه‌کى لێ جودا بکه‌ینه‌وه و سه‌ربه‌خۆیى ڕابگه‌یه‌نرێت؟
به‌ڕێزتان پێتان وایه که گه‌لى کورد ئه‌وه‌نده له‌شکرى هه‌یه یان پشتیوانى ناو گه‌لانى سه‌رده‌سته‌ى هه‌یه که بتوانێت ئه‌و بڕیاره بدات؟
به‌داخه‌وه که ئه‌وه ته‌نها به‌خه‌و و خه‌یاڵ ده‌بینرێت. هه‌ربۆیه سه‌رکرده‌یه‌کى وه‌ك سه‌رۆك تاڵه‌بانى له‌وه گه‌یشتووه که تا کاریگه‌رییمان بۆ سه‌ر نه‌وه‌ى نوێى گه‌لانى سه‌رده‌سته نه‌بێت بۆ پشتیوانى کردنى مه‌سه‌له‌که‌مان ناتوانین ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان به‌دى بهێنین، ئێمه له‌کاتێکدا داواى دیموکراتیزه کردن و فیدڕاڵیه‌تى ناو ده‌وڵه‌تێکى هه‌ڵوه‌شاوه ده‌که‌ین ئه‌وه‌نده ڕێگرمان هه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵاته‌که‌یشدا چاو زیت ده‌که‌نه‌وه، ئاخۆ کاتێك که باسى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیى بکه‌ین چیمان به‌سه‌ردێ؟
هه‌ربۆیه هیوادارین که‌سانى ڕۆشنبیر و دڵسۆزى وه‌ك به‌ڕێزتان ڕووى ڕه‌خنه‌کانتان بکه‌نه گه‌لانى خۆتان و ده‌ستوورى ووڵاته‌که‌ى خۆتان به‌و هیوایه‌ى که له‌دوا ڕۆژدا و نه‌وه‌ى نوێ له‌وه تێبگه‌ن که گه‌لێکى تریش هه‌یه له‌ناو ووڵاته‌که‌تاندا به‌ناوى گه‌لى کورد.
ئێمه‌ى کورد داوا ده‌که‌ین له پێشمه‌رگه و گه‌ریلاکانى پ . ك . ك که به‌شدارى ئه‌و بۆچوونه‌ى ئێمه بکه‌ن و هه‌نگاو بنێن بۆ دیموکراتیزه کردنى تورکیا نه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تورکیاى ئێستا که خاوه‌نى ئایدۆلۆژیاى ڕه‌سمى‌یه و به‌هێچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان تێدا به‌دى ناکرێت که دان به بوونى کورددا بنێن. له‌به‌ر ئه‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که واز له‌و ڕه‌خنانه بێنن که هه‌ندێك لاوى ئێمه‌ى پێ هه‌ڵبنێن، چونکه لاوى دڵگه‌رمى زۆرمان هه‌یه که به ووشه‌ى که‌سێکى وه‌ك به‌ڕێزتان کاریگه‌ر ده‌بێت و توشى دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێت.
ده‌نا هه‌میشه ئێمه‌یش ئاواتى ئه‌وه‌مان هه‌یه که وه‌ك نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى چوارده‌ورمان ببینه خاوه‌نى کیانێکى سه‌ربه‌خۆ و ببینه خاوه‌نى ووڵاتێکى وا که پێى بووترێت کۆمارى کوردستانى دیموکراتى یه‌کگرتوو، که ئێستا لاى هه‌موو ڕۆشنبیره‌کانمان به خه‌ووخه‌یاڵى ده‌زانین که هۆکاره‌شى ته‌نها دڕنده‌یى سه‌رده‌سته‌کان و بێپشتیوانى گه‌له بێکه‌سه‌که‌مانه که ته‌نها خۆمان و شاخ و دواڕۆژ هیواى سه‌ربه‌خۆیى‌یه بۆ گه‌لێکى 40 ملیۆنى سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك، له‌و ڕووه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك به‌دى ناکه‌ین له نێوان خۆمان و گه‌لانى سه‌رده‌سته‌کانماندا جگه نه‌ژادپه‌رستى و هاوپه‌یمانێتى بیگانه وه‌ك فه‌یسه‌ڵى عێراق و هاوپه‌یمانێتى تورکیا و ئیسرائیل له ڕه‌دونانى سه‌رۆکى پ . ك . ك دا تا ده‌ستگیرکردنى.
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج ـ سوید
khaledfaraj@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

