نامه‌یه‌کى کراوه
نامه‌یه‌کى کراوه به بۆنه‌ى ساڵیادى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه‌وه
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج - سوید
بۆ
به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك تاڵه‌بانى
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى خۆڕ‌اگرى کوردستان
ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کان
ساڵیادى 32 ساڵه‌ى ئه‌و شۆڕشه‌تان لێ پیرۆز بێت که سه‌رکرده‌ى له پارتیزانیه‌وه گه‌یاندۆته سه‌رۆك کۆمار، ئه‌و شۆڕشه‌ى که له‌کاته سه‌خته‌کانى خه‌باتیشدا هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و ڕابه‌رایه‌تى کردنى گه‌لدا بووه، ئه‌و شۆڕشه‌ى که پێشمه‌رگه‌کانى به‌شێوه‌یه‌ك فێر کردووه که هه‌میشه گیانباز و خۆنه‌ویست بن، هه‌ربۆیه تروسکه‌ى هیواى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان بووه، ئه‌و شۆڕشه‌یش يه‌کێتى نيشتمانى کوردوستانه.
زۆر به‌ڕێز مامه گیان … به‌ڕێزانى سه‌رکردایه‌تى … ئه‌ى ئه‌وانه‌ى که گیانبازیتان کردووه‌ته پیشه، ئه‌ى خۆڕاگر و چاونهترسهکانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان!
یادکردنه‌وه‌ى ئه‌م جاره‌ى شۆڕشى نوێ، نه‌ك ته‌نها به‌وه دڵخۆشکه‌ره که چاکسازى دژى گه‌نده‌ڵى به‌رپاکراوه، به‌ڵکو پێشکهووتوخوازانى گه‌له‌که‌مان چاوه‌ڕێى هه‌نگاوى گهورهتریشتان لێ ده‌که‌ن له‌ڕێى ئه‌نجامى کۆنگره‌وه و دڵنیایشین ئه‌وه ده‌بینین.
هه‌ربۆیه لێره‌وه له‌گه‌ڵ په‌یمان نوێکردنه‌وه‌دا، داوا ده‌که‌ین که جارێکى تریش هه‌نگاو بنرێته‌وه بۆ ده‌ست له‌ناو ده‌ست خستنێکى تر به دوو مه‌به‌ست:
یه‌که‌میان په‌یمان نوێ کردنه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وتى نیشتیمان په‌روه‌رێتى دڵسۆزانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌و گیانه خۆنهویستییهى سه‌رده‌مى شاخ و نه‌هێشتنى به‌رژه‌وه‌ندیه نزمه‌کان و تایبه‌ته‌کان له پێناوى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵیدا.
دووه‌میش ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کى سه‌رتاسه‌رى که له یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمه‌که‌ماندا کار ده‌که‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش خواست و هه‌وڵدانى ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو تاك و چین و لایه‌نه‌کانى سه‌ر مه‌یدانى کوردستان، به لایه‌نه تووندڕهوهکانیشهوه که بوونه‌ته جێى سه‌رنجى ڕۆژانه‌مان، به‌و مه‌به‌سته‌ى که بیانگه‌ڕێنینه‌وه باوه‌شى نیشتیمان و له‌ناو ڕیزه‌کانى گه‌لدا جێیان بکه‌ینه‌وه.
با ئێمه ئه‌مجاره‌ش سنگمان فراوانتر بێت له پێناوى ئاشتکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى که ئاماده‌ن کار بکه‌ن له پێناوى خزمه‌تکردنى گه‌له‌که‌مان، هه‌ر له‌وانه‌وه که غه‌دریان له گه‌له‌که‌مان کردووه وه‌کو لایه‌نگرانى مه‌لاکرێکار و توندڕه‌وه‌کانى تریش، تا ده‌گاته برا ئێزیدییه‌کانمان که ماوه‌یه‌ك بوو تووشى قه‌یرانى دابڕان کران به هۆى ئه‌و کێشانه‌ى که بینیمان، له‌وه‌شدا هه‌رچه‌نده من وه‌ك که‌سێکى ئاگادار شایه‌تى له پاکى و بێگه‌ردى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌ده‌م و برایانى ئێزیدى په‌یوه‌ندیداریش له مه‌به‌ستم تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ڕه‌وتى ژیان له ئه‌نجامه‌وه مێژوو ده‌نوسێته‌وه و نییهتپاکى و هه‌وڵى بێ ئه‌نجام ناکرێته به‌ڵگه.
هه‌ر یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بووه له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لدا، ده‌ستى برایه‌تى و ئاشتبوونه‌وه‌ى ڕاکێشاوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى که که‌وتوونه‌ته داوى دوژمنانى گه‌له‌که‌مانه‌وه، به هه‌لپه‌رستان و ئه‌و لایهنگرانهیشهوه که دوور بوون لهڕهوتى ڕاستگۆیى له‌گه‌ڵ نیشتیمان‌دا، هه‌ر یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بووه که له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لدا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیى به‌لاوه ناوه.
ده بائه‌م جاره‌ش داواى گه‌ڕانه‌وه له‌و برا ئیسلامیانه‌ش بکه‌ین که که‌وتوونه‌ته داوى بێگانه‌وه و ده‌ستى زوڵم و بێگانه‌یان پێگه‌یشتووه و ئاژاوه‌یان کردۆته پیشه‌ى خۆیان، باهه‌وڵ بده‌ین ئه‌مجاره‌ش له خزمه‌تى بێگانه و نامۆ به‌کۆمه‌ڵگاى کوردستانیان دوور بخه‌ینه‌وه.
له‌کاتێکدا ئه‌م داوایه ڕوو به‌ڕووى ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌ین، با پشتیوانیش ده‌ربڕین بۆ لایه‌نه دڵسۆز و میانڕه‌وه‌کانى ناو مه‌یدانى کوردستان، وه‌ك یه‌کگرتووى ئیسلامى و بزوتنه‌وه و کۆمه‌ڵ با وه‌ڵامى ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خاك و نیشتیمان‌دا.
کاریگه‌رى فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر کوردستان ڕۆژ به ڕۆژ له ڕهنگدانهوهدایه و ئێستاش قۆناغێکى گۆڕانکارى نوێ له ئارادایه، ساڵى داهاتوو ئه‌م ڕه‌وته‌ى ئێستا ده‌یبینین، کراوه‌ته میژوو، با وه‌ك فرسه‌تێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆماندا ئاقارهکهى بگۆڕین.
با له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌ماندا هه‌موو ئه‌وانه‌ش بگرینه خۆ که ده‌کرێنه وه‌ره‌قه‌ى براوه و دۆڕاوى سه‌رمێزه‌کان، به‌وانه‌یشه‌وه که ده‌ستى ده‌ره‌کى له دروست بوونیاندا هه‌بووه، یه‌که‌م هه‌نگاویش له که‌سانى چالاکى ناو کوردستانه‌وه هه‌نگاو ده‌نرێت.
به‌داخه‌وه ده‌ڵێین ئه‌و جیاوازى و دووبهرهکیهى له نێوان هزر و بیرکردنه‌وه‌ى لایه‌نه ئیسلامیه‌کاندایه که هۆکارى سه‌ره‌که‌ین بۆ سه‌رهه‌ڵدانى که‌سانى لاده‌رى توندڕه‌و، با له‌پیناوى ئاشتبوونه‌وه‌یاندا و گه‌ڕانه‌وه‌ى لادهرانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل هه‌وڵى جدى بده‌ین، که ده‌کرێت له‌ناو گه‌لدا جێیان بکه‌ینه‌وه، چونکه خۆیان ئه‌ندامى ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن و په‌روه‌رده‌ى ده‌ره‌وه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه ئه‌و باجه بده‌ین و قه‌ره‌بووى دوورخستنه‌وه‌یان له ناحه‌زان و بێگانه بگرینه ئه‌ستۆ.
گرنگترین خاڵى به‌یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌مان ئه‌وه‌یه که بمانه‌وێت یان نا، ئه‌وانیش کوردن و کوردستان خاکى ئه‌وانیشه و به‌شدارن له‌هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى که هاتۆته دى، دوور خستنه‌وه‌یان لهڕهوتى سیاسى ئه‌مڕۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌کدا نییه و به‌شێکه له ده‌ستدانى ئه‌زموونى سیاسى و دیموکراتى که شانازى پێوه ده‌که‌ین، با له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بین که نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى موسوڵمانانى کورد پێگه‌ى زیاتر وه‌ربگرن تا ئاژاوه‌چییه‌کان، با پشتگیرى خۆمان بۆ لایه‌نه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى و بزووتنه‌وه و کۆمه‌ڵ دووباره بکه‌ینه‌وه و بیانکه‌ینه به‌دیلى ئه‌و توندڕه‌وییه‌ى که ناحه‌زانى گه‌له‌که‌مان کردونیانهته تفه‌نگى ده‌ستیان و دژى گه‌له‌که‌مان به‌کارى ده‌هێنن.
با نوێنه‌رایه‌تى ته‌نها بۆ که‌سانى به‌توانا بێت، به‌ده‌ست پێشکهوتووخوازانهوه بێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌ماندا بێت، جارێکى تریش ده‌ڵێم ده‌ست له‌ناو ده‌ستى و یه‌کگرتن ته‌نها له یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌گه‌ر یه‌کێتى ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نێت ئایا چاوه‌ڕێى کام لایه‌نه بین؟ ئایا کام بیانوویه‌کى ده‌ره‌کى تر ده‌یانکه‌نه‌وه به‌گژ گه‌له‌که‌ماندا؟ هه‌ربۆیه ده‌ڵێین ناکرێت هه‌روا به‌بێ چاره‌سه‌ر ڕۆژانه چاوه‌ڕێى کارى تیرۆر بین.
له‌لایه‌کى تره‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ى لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌نى کوردستاندا نه‌بێت ئه‌وا چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى خراپترى لێ ده‌کرێت، له کۆمه‌ڵگاى دیموکراتى و هه‌ڵبژاردندا نامه‌وێت نمونه‌ى حه‌ماس بێمنهوه به‌ڵام بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناتوانن بیبه‌نه‌وه به‌و ڕاده‌یه‌ى که خه‌باتیان بۆ کردووه، به‌تایبه‌تى له‌پاش کۆچى دوایى ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌وڵى یه‌کڕیزیان بۆ ده‌درێت. جا مامه گیان به‌ڕێزیشتان وه‌ك که‌سێکى به‌ئاگا و شاره‌زا، هه‌روه‌ك هه‌ڤاڵانى سه‌رکردایه‌تیش ئاگادرى ئه‌و هه‌وڵانه‌ن.
لێره‌دا به‌م نامه‌یه مه‌به‌ستى خۆمم ئاشکرا کرد و هیوادارم جێى خۆى بگرێت، هه‌روه‌ك خۆم به دڵسۆزێك ده‌زانم و ئه‌وه‌م ده‌وێت که به‌ره‌و ڕۆژگارێکى ڕوون هه‌نگاو بنێین، ئه‌ویش له‌ڕێى گونجاوترین ڕێکخراوى ئه‌مڕۆى گه‌ل و نیشتیماندایه که یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه بۆ کاتى کۆنگره، به‌شدارى کردنى ئه‌م نامه‌یه‌ش به وه‌ڵام دانه‌وه و ڕوونکردنه‌وه له‌لایه‌ن نوسه‌رانى تریشه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وتى کۆمه‌ڵگا و به‌به‌شدارى کردنیان له‌وانه‌یه به‌ره‌و ئاقارێکى گونجاوتر هه‌نگاو بنێت.
دوباره پیرۆزبایى له هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌م و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم 1/6 بۆ من دوو جه‌ژنه … ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و ساڵیادى چوونه کوشکى خێزانى خۆمه.
کۆتایى
khaledfaraj@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

