كاریگه‌رى
كاریگه‌رى ووڵاته گه‌وره‌كان له‌سه‌ر كوردستانى باشوور
به‌شى یه‌كه‌م
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج ـ سوید
له هه‌ر پارچه‌یه‌کی ئه‌م زه‌مینه و به درێژایى مێژوو ئه‌و ڕاستیه سه‌لمێندراوه که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مه‌رجی خۆی هه‌یه و له بواری په‌یوه‌ندیشدا جۆره‌ها پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی چه‌سپێنه‌ری بونیادى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بووه، جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکى مێژوو کرد و خواستى واقیعى کۆمه‌ڵگایه‌ک بێت یان ویست و ئاره‌زوى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کى ده‌ره‌کى. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه و به‌هۆی کێشمه کێشمی ئابوریه‌کى ئاڵۆز له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کانی ئه‌و ده‌مه‌دا بۆ فراوان کردنی بازاڕه‌کانیان شه‌ڕێکی زۆرلایه‌نه‌ی هێنایه کایه‌وه و به هۆی ماکی ئه‌و جه‌نگه‌وه گۆرانکاریه‌كان سه‌رتاسه‌رى هه‌موو دونیاى گرته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیشیدا جوگرافیایه‌کى نوێى پێک هێنا که به‌داخه‌وه ئێمه‌ى کوردى نه‌گرته‌وه که باشترین هه‌لى مێژوویى بوو بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى کوردى و بگره به پێچه‌وانه‌ى ویستى کۆمه‌لگاى كوردستان و له‌بێناوى به‌رژه‌وه‌ندى ووڵاته گه‌وره‌كاندا لکێنرا به عێراقه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتریش له نێوان گه‌له‌كانی عێراقه نوێكه‌دا هیچ ناكوكیه‌كى ڕه‌گه‌زى نه‌بووه به‌ڵام ئه‌و به‌زۆرلكاندنه هه‌ڵوێستی هه‌ندێكی گۆڕى و به بیانووى جیاجیاوه كراوه‌ته گله‌یى و له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا ڕه‌نگى خۆیى داوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌و جیاوازى بینینه كارى كردوه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت له نێوان شۆڕشگێڕه‌كانیشدا جیابوونه‌وه‌ى بیر‌و بۆچون سه‌رى هه‌ڵداوه.
له كاتى جه‌نگه‌كه‌دا و به‌مه‌به‌ستى ڕاگه‌یاندن ووڵاته گه‌وره‌كان كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان كه جوگرافیاى ناوعه‌سمانییه‌كانى ته‌نى بوو و هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌و گه‌لانه‌یان به‌كار ده‌هێنا بۆ مه‌به‌ستى سیاسى خۆیان. له ناو ئه‌و گه‌لانه‌یشدا جۆره‌ها بۆچوون له پێناوى ڕزگار بوون له ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه سه‌رى هه‌ڵدا و ڕۆشنبیره‌كانى ئه‌و ده‌مه‌یش له پێناوى یه‌كڕیزه كردنى گه‌له‌كانیاندا به شێوه‌ى جۆراو جۆر له‌خه‌باتدا بوون.
له سلێمانیدا توركه‌كان ده‌یانوویست شێخ مه‌حمود به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن و دژایه‌تى ئینگلیزه‌كانى پێ بكه‌ن به‌ڵام شێخ به‌نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندى كردبوو به ئینگلیزه‌كانه‌وه و له‌به‌رامبه‌رى ئه‌وه‌یشدا داننانێك له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه هه‌بێت له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردیدا له سلێمانى كه تا ئێستایش لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپى له مێژووى نه‌ته‌وه‌كه‌مانى به‌هیواكانى نه‌خشاندوه، ئینگلیزه‌كان به پێخۆشحاڵیه‌وه وه‌ك حاكمى سلێمانى دایان ناو مێجه‌ر نۆئیلیشیان كرده ڕاوێژكارى، له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌ندێ له كورده‌كان دژایه‌تى خۆیانیان كردووه و په‌یوه‌ندى كردن به ئینگلیز و دژایه‌تى توركه‌كان و خواستى په‌یوه‌ندى به ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه جێى لێدوان و ووتووێژى ناو كۆمه‌ڵ بووه.
من به نوسراوێك له ڕۆژنامه‌ی هاوكاریدا (ژماره ١٣٢ى ساڵى ١٩٨٧) له ژێر ناونیشانى (دیسان له باره‌ى هه‌ڵوێستی قانعه‌وه) له وه‌ڵامى نوسراوێكى حه‌مه وه‌یس (عبدالله عباس)ه‌وه كه ووتارێكی نوسیبوو له ژێر ناونیشانى (تۆ بڵێى قانع شاعیرى ده‌رباره‌ى ئیستیعمارى ئینگلیزى بوو بێت) كه وه‌ك خه‌نجه‌رێك وا بوو بۆ پشتی كوردایه‌تى شاعیرى گه‌وره قانع، ئه‌وه‌م ڕوون كرده‌وه كه به‌هۆى بۆچوونى جیاجیاوه هه‌ندێ له لاوانى نوێ بۆ ڕزگار بوون له ژێرده‌سته‌یى عوسمانییه‌كانى ئه‌و ده‌مه ده‌یانویست پشتیوانی ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ده‌ست بهێنن ئه‌وه‌ش درزێكى خستبوه نێوان شۆڕشگێڕه كورده‌كانه‌وه و قانعیش بۆ پاراستنى یه‌ك ڕیزى چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كى نوسیوه و نه‌یویستوه جیابوونه‌وه‌كه گه‌وره‌تر ببێت ئه‌مه هه‌وڵێك بووه له ڕۆشنبیرانه‌وه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێست پاراستن و شێوه‌ى خه‌باتى ئه‌و ده‌مه.
هاوپه‌یمانه‌كان كه پێكهاتبوون له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیاى قه‌یسه‌رى هه‌رچه‌نده پڕوپاگه‌نده‌ى ڕزگارى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یان ده‌كرد كه له ژێر سایه‌ى عوسمانیه‌كاندا بوون كه‌چى له ژێریشه‌وه به ڕێككه‌وتن نامه‌ى سایكس بیكۆ میراتى عوسمانییه‌كانیان له نێوان خۆیاندا به‌ش كردبوو كه پاشان لینین په‌رده‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵماڵى و داواى له گه‌لانى دونیا كرد كه خۆیان ڕزگار بكه‌ن له ئیمپریالیزمى نوێ
بۆ كورد وه‌ك ماكى جه‌نگ له ١٩٢٠دا ناوى په‌یمانێك چووه مێژووه‌كه‌یه‌وه كه به‌ناوى سیڤه‌ڕ ده‌ناسرێت و هه‌ر دواى ٣ ساڵ به ڕێككه‌وتنێكى نێوان سه‌ركه‌وتووه‌كان له لۆزان وه‌ك لێزانێك سیڤه‌ریان نایه چاڵه‌وه، سیڤه‌ر به ته‌مه‌نێكى كورت هیوایه‌كى درێژى دایه گه‌لى بنده‌سته‌ى كورد بۆ ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى به‌ڵام له دواى دابه‌شكردنه‌كه‌وه كێشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر كرا‌و پێویست بوو دژى ٤ ده‌وڵه‌ت بجه‌نگن نه‌ك ته‌نها عوسمانى و سه‌فه‌وى پاشان دۆسته‌كانیان كه‌متر و دوژمنه‌كانیان زیاتر كرا ئه‌ويش به گرتنه باوه‌شى فه‌یسه‌ڵ و شاى ئێران وپاشان كه‌مالییه‌كانیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته دابه‌شكه‌ره‌كانه‌وه.
ئه‌وه كرده‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بووه نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ كورددا به‌ڵكو كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى بۆ عه‌ره‌بیش دروست كرد به پێشكه‌ش كردنى خاكى فه‌له‌ستین به ڕه‌گه‌ز په‌رسته یه‌هودیه‌كان بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه تا ئێستاش قه‌یرانێكى نه‌بڕاوه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد ململانێکه به چه‌ند گۆرانێکی بچوکه‌وه که‌وته‌وه خه‌ست بوونه‌وه و دوباره جه‌نگێکی تری هه‌ڵگیرساند و به‌هه‌مان شێوه‌ی جه‌نگى یه‌که‌م جه‌نگى دوه‌میش هه‌ر له پێناو ئامه‌نج و ده‌ستکه‌وتى وڵاته گه‌وره‌کاندا به‌رپا بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیاى جه‌نگ و فراوان بوونى به‌ره‌کانى جه‌نگه‌که‌وه زیانى زیاترى لێ که‌وته‌وه که ئه‌مه خۆى له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى گه‌وره بوو بۆ دواڕۆژى هه‌موو گێتى و ده‌بوایه سنورێکى بۆ دابنرایه و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لانه‌ى که هه‌بوو ناوبژیوانێکی به‌هێز نه‌بوو و ئه‌نجامه‌که‌ى گۆڕدرا به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
هه‌رچه‌نده گۆڕانکاریه‌کان وه‌ک جه‌نگى پێشوو نه‌بوو به‌ڵام ماکى جه‌نگى دووه‌م وه‌ك چاوكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ زۆر له نه‌ته‌وه‌و گه‌لانى ژێرده‌سته و به‌تایبه‌تى گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بووه پشتیوانێكى مه‌عنه‌وى بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى پشتیوانه ماددیه‌كان وه‌ك تأمین كردنى سامانه سروشتیه‌كان و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ئینتیداب و سیاسه‌تى به‌ستنه‌وه‌یان به ووڵاته سه‌رده‌سته‌كانه‌وه.
له زۆر ووڵاتانى ژێرده‌سته‌دا شۆڕشى ڕزگارى نیشتیمانى ده‌ركه‌وت و له عێراقیشدا خه‌باتى سه‌رتاسه‌رى و یه‌كگرتووى گه‌لى عێراق بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕزگارى نیشتمانى و حكومه‌تێكى نیشتمانى سه‌رى هه‌ڵدا له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌موو چین و توێژه‌كانى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌شداریان تێدا كرد. پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ساڵى ١٩٥٨ى به‌دوا هات به‌دامه‌زراندى كۆمارى عێراق و هێنانه كایه‌ى حكومه‌تێكى نیشتیمانى و كاتی ئه‌وه هات كه هه‌ر كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوێك كه ده‌وری چالاكی خۆی بینی بوو كه ئاوڕێك له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگاو چین و توێژه‌كانی خۆی بداته‌وه و چاو بخشێنێته‌وه به هاوپه‌یمانێتی و سه‌رله نوێ سیاسه‌تی خۆی دابڕژێته‌وه، ئه‌مه‌یش به هۆی جیاوازی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه پێویستی به هه‌نگاوی جیا له‌یه‌ك هه‌بوو لێره‌دا ووته‌یه‌كی هارچۆرن جوان ده‌گونجێت كه ده‌ڵێت:
( ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كپارچه‌یی خۆی دڵنیا بێت و پایه‌داری و پته‌وی خۆی بپارێزێت، ده‌بێت له بیرۆكه‌یه‌كی ڕون و ئاشكرا دامه‌زرا بێت و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مانه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئیقلیمیی جیا له یه‌كه ئیقلیمى یه‌كانی تر پاساو و پاكانه‌ی خۆی هه‌بێت.(بنواڕه چه‌مكی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت-فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد- ل٤). به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ى گه‌لانى عێراق له‌پێش ١٩٥٨ دا پاكانه‌ى خۆى هه‌بوو بۆیه‌كگرتن ئه‌ویش خه‌باتى ڕزگاری نیشتیمانی بوو له ده‌ست بێگانه كه پاشان بوو به مێژوویه‌كی ڕووت و ته‌نها وه‌ك شانازی پێوه كردن ده‌كه‌وته‌وه بیر، ده‌نا وه‌ك دروشم و ناوه‌رۆك بوونێكی نه‌ما و هه‌نگاوی نوێ بۆ خه‌باتێكی نوێ و به‌رژه‌وه‌ندی نوێ هاته گۆڕێ. ئه‌مه بوو به قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری عێراقدا و به هۆی بوونی به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و نه‌بونی سیسته‌مێكی یه‌كگرتووی سه‌رتاسه‌ری له ووڵاتێكی فره‌چین و نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك عێراق توانایه‌كی به‌هێزی ده‌خواست بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانی خه‌بات توشی هه‌ڵه و هه‌ڵدێر نه‌بن و یه‌ك پارچه‌یی خۆویستیانه بپارێزێت. هه‌رچه‌نده كه‌سانی ڕۆشنبیر و حیزب و لایه‌نی پێشكه‌وتووخوازیش هه‌بون به‌ڵام به‌هۆی ناهاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆنه‌په‌رست و بۆرژوا و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كاندا هه‌ر به‌زوویی بار‌و دۆخی عێراق گۆڕدراو گڵۆڵه‌ی كه‌وته لێژی، ئاژاوه‌ی سیاسی له ده‌رگای ڕزگاری نیشتیمانییه‌وه خۆی كرد به عێراقدا و له ئه‌نجامدا گه‌لی بنده‌سته‌ی كورد ئه‌مجاره‌یش فرسه‌تێكی مێژوویی تری له ده‌ست چوو بۆ دیموكراتیزه كردنی عێراق.
قه‌ومییه‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته كه‌وتنه كوشتن و بڕینی پێشكه‌وتوو خوازه‌كان و له‌ملایشه‌وه به‌هۆی كه‌م ژیری سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه زیاتر ڕێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ لادانه‌وه‌ی ئه‌و كوشتن و بڕینه بۆ لای ئه‌مانیش.
سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هۆی نه‌بونی توانای دامه‌زراندی ده‌وڵه‌ت له‌و ده‌مه‌دا پێویست بوو هه‌نگاوی گه‌وره بنێ بۆ دیموكراتیزه كردنی عێراق ئه‌وه‌یش ته‌نها له دیموكراتی بوونی خۆیه‌وه ده‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه‌ی بچووك گه‌وره‌كرا و به خوێندنه‌وه‌ی شتی كۆنی ناو كۆمه‌ڵگاكه هه‌ڵه له سه‌ركردایه‌تیه‌وه ده‌ستی پێكرد و فرسه‌تی پشتیوانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌ده‌ست دا و بووه نێچیرێكی ئاسانی ئه‌و بارودۆخه‌ی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته.
سیاسه‌تى هه‌ڵه وه‌ك كرده‌وه‌ى هه‌ڵه به‌زه‌قى دیار بوون زۆر كه‌س ده‌ركی پێده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هێزێكی پته‌وه‌وه نه‌یان توانی هه‌ندێك گوڕانكاری له سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه بكه‌ن و پاشان ئه‌و هه‌ست پێكردنه بووه خولیایه‌ك بۆ ده‌ربڕینی و گله‌یی كردن كه بووه هه‌نگاوێك بۆ نه‌مانی یه‌ك پارچه‌یی و جیابوونه‌وه له ناو ماڵی كورددا سه‌ه‌رى هه‌ڵدا.
له ناو حكومه‌تی مه‌ركه‌زیشدا جۆره‌ها ململانێ هه‌بوو و قه‌ومیه‌كان كه‌وتنه هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست و دژایه‌تی كردنی كۆنه هاوپه‌یمانه‌كانیان و گورزی توندیان له نه‌یاره‌كانیان وه‌شاند و به ئینقلابێك هاتنه سه‌ر حوكم، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه بۆیان نه‌چوه سه‌ر به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م له ١٩٦٨ دا خۆیان سه‌پاند. ئه‌م گۆڕانكاریه خێراییانه‌ی عێراق وای كردبوو كه ووڵاته‌كانی ده‌ره‌وه ته‌نها به‌چاوه‌ڕوانی بڕواننه عێراق، نه ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان و نه سۆشیالیستیه‌كانى شۆره‌وی كه خۆی به پشتیوانی خه‌باتی گه‌لانی ژێرده‌سته داده‌نا هیچ ده‌ورێكی كاریگه‌ریان نه‌بوو و ته‌نانه‌ت كاتێك كه حیزبی شیوعیش كه‌وته به‌ر گورزی به‌عسیه‌كانه‌وه نه‌یان توانی له چه‌ند گله‌یى كردنێك زیاتر هیچی تر بكه‌ن، چاو تێبڕینی ئه‌و ووڵاتانه بۆ عێراق ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوو و شۆره‌ویش وای داده‌نا كه به‌عسیه‌كان ڕێگای سۆشیالیستی ده‌گرنه به‌ر هه‌ربۆیه نه‌یانده‌ویست په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بپچڕن له‌به‌ر خاتری ح.ش.ع ئه‌و به‌ڵێنانه بشكێنن كه وه‌ك ده‌سكه‌تێك وابوو بۆ شۆره‌وی كه سوودی ماددی پێ ده‌گه‌یاند.
ووڵاتانی ڕۆژئاوایش كه به ئیمپریالیزم ده‌ناسران به‌تایبه‌تی به هۆی كێشه‌ی ته‌ئمین كردنی نه‌وت و چاوتێبڕینی عێراق بۆ كوه‌یت نه‌یان ده‌توانی ده‌ورییان هه‌بێت و بگره به دوژمنی هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته داده‌نران، كاتێ ئینقلابه‌كه‌ی قه‌ومییه‌كان كرا به‌به‌دیلێكی باشیان ده‌زانی بۆ عبدالكریم قاسم به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌وتنه گیانی شیوعیه‌كان.
له دوای ئینقلابی ١٩٦٨ ه‌وه به‌عسیه‌كان به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و هه‌ر بۆكات به‌سه‌ر بردن كه‌وتنه دانوسان كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورددا و به‌و هه‌نگاوه هیچ ڕێگرێكی ئه‌وتۆیان نه‌ما كه ترسی له‌ده‌ستدانى كورسیان بخاته سه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده له‌خۆیان دڵنیا بوون ئه‌مه‌یشیان پاڵ پێوه‌نا و ئاماده نه‌بوون هیچ گفت و به‌ڵێنێك بده‌ن و شۆڕشی كورد ده‌ستی پێكرده‌وه.
بۆ ناچاركردنی مه‌لا مسته‌فا كه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بردبووه ئێرانه‌وه به‌عسیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا ڕێككه‌وتن و شۆڕشه‌كه‌ی بارزانیان توانده‌وه به‌رامبه‌ر به به‌خشینی هه‌ندێ له خاك و ئاوی كه‌نداو.
به‌عسیه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بوون و وه‌ك حیزبێكی تاكڕه‌وی سه‌رساحه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ترسی گه‌وره‌ی لێ ده‌كراو هیچ ڕۆشناییه‌كی دیموكراتی لێوه نه‌ده‌هات ته‌نانه‌ت له ناو حیزبه‌كه‌یشدا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌ك ئینقلابێكی تر سه‌دام هاته سه‌رته‌خت و به‌كری وه‌ك باوكی سه‌ركرده ناساند و خانه‌نشین كرا، ئه‌مه بوو به خاڵێكی ڕه‌شی حیزبه‌كه و تا ده‌هات سه‌دام كورسیه‌كه‌ی به‌هێزتر ده‌كرد له‌سه‌ر حسابی هاوه‌ڵه‌كانی و بووه دیكتاتۆرێكی بێ وێنه.
هه‌ر له دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه گۆڕانكاریه‌كانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی وای كردبوو كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان به هۆی ترسی ململانێ چ له‌نێوان خۆیاندا یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته بچوكه‌كاندا سیاسه‌تی خۆیان بگۆڕن له بری زه‌بر و زه‌نگ و به كۆیله كردن كه‌وتنه په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و ژێرده‌سته‌كانی جارانیان و به‌وه‌یش جۆره‌ها گروپ و هاوپه‌یمانی هاته كایه‌وه وه‌ك كۆمۆنۆلث و ناتۆ و سه‌نتۆ و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی تر.
ئێران یه‌كێك بوو له‌و ووڵاتانه كه په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو و بۆ ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی گرنگ بوو به هۆی پێگه‌ی جوگرافیی نزیك شۆره‌وی و ئاوه‌گه‌رمه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو ئێرانیش بووه یه‌كێك له نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ته گه‌وه‌ره‌كان و به شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی له ١٩٧٩ دا شای دارده‌ستی ئه‌مه‌ریكایان ده‌رپه‌ڕاند و كۆمارێكی ئیسلامیان دامه‌زراند. ئێران ڕه‌وتی سیاسه‌تی خۆی به ١٨٠ پله گۆڕی ته‌نها به ڕزگاری نیشتیمانییه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزی خه‌باته‌كه‌یان كه پێویستی به هێزی گه‌وره و پاكانه‌ی به‌هێز هه‌بوو هێزی گه‌وره‌یان پێكهێاو بوونی دین و خواستی جه‌ماوه‌ر بۆ ئازادی وه‌ك پشتیوانێكی به‌هێز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ووته به‌ناوبانگه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه كه ده‌ڵێ (نه‌شه‌رقیه و نه غه‌ربی جمهوری ئیسلامی) و به‌هۆی ئه‌وه‌وه له زۆر لاوه دژایه‌تی نوێی بۆ دروست بوو جگه له دوژمنه میراتگه‌ره‌كه‌ی خۆی كه ئه‌مه‌ریكا بوو.
ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانی ناوخۆ و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئیسرائیلی به ئاشكرا ڕاگه‌یاند، به‌وه‌یش دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا چڕتر بووه‌وه و ترسیكی له‌لاى ئیسرائیلیه‌كانیش دروست كرد له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌یویست سیاسه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه كه ئه‌مه‌یش هه‌ر ڕێگری خۆیی هه‌بوو،
هه‌ربۆیه كاتێك سه‌دام دژایه‌تی ئێرانی كرد له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانى كه‌به‌خشیبوویه ئێران گه‌شبینیه‌ك بۆ نه‌یاره‌كانی ئێران سه‌رى هه‌ڵدا و نه‌وتیان به‌ئاگره‌كه‌دا ده‌كرد و په‌یمانی نهێنییان له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌به‌ست.
پشتیوانی جه‌نگه‌كه ته‌نها دژایه‌تی كردنی ئێران نه‌بوو به‌ڵكو پشتیوانی و به‌هێزكردنی دیكتاتۆریه‌ت بوو له عێراقدا و جارێكی تریش ده‌ستی ووڵاته گه‌وره‌كان به زه‌ره‌ری گه‌لى كورد شكایه‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌هێز و درۆیانه‌ی ڕژێمه‌كه‌ى عێراقه‌وه زۆر ڕاستی هه‌بوون شاردرابوون ته‌نانه‌ت له نزیكترین دراوسێیه‌وه له‌وانه بوونی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕژێم به‌تایبه‌تی له باشووری عێراقدا نه‌ك هه‌ر نه‌ده‌زانرا ناڕه‌زایی ده‌رنه‌كووه به‌ڵكو له‌بوونی مه‌زهه‌بی شیعه‌یش وه‌ك زۆرینه گومان لای عه‌ره‌به‌كانى دراوسێ په‌یدا بوبوو، له‌سه‌ه‌ر ئاستى كوردستان هه‌موو لایه‌ك هه‌ستی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرد و ده‌یشیان زانی كه به‌چ شێوه‌یه‌ك گه‌لی كورد سه‌ركوتده‌كرێت به‌ڵام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پشتیوانی كردنی یه‌كپارچه‌یی عێراق كه باوه‌ڕیان ته‌نها به سه‌دامی سوننه مه‌زهه‌ب هه‌بوو بۆ ئه‌و پاراستنه خۆیان بێ ئاگا كردبوو له ڕووداوه‌كان. ڕاگه‌یاندنه‌كانیش بۆ ئه‌و بێ ده‌نگییه ده‌سكه‌وتى ماددى باشیان له سه‌ددامه‌وه وه‌رده‌گرت، هه‌ربۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان بۆ سه‌دامى پارێزه‌ری ده‌رگای ڕۆژهه‌ڵات ده‌رده‌بڕی جگه له لیبیا‌و سوریا كه كێشه‌ی نێوانیان له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه سوریا ئه‌و جه‌نگه به‌ڕه‌وا بزانێت و بگره كه‌وته پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. ئه‌و بێ ده‌نگییه ووڵاته گه‌وره‌كانى سه‌رمایه‌دارى و سۆسیالیستیشى گرتبوویه‌وه و ده‌ورى ووڵاته گه‌وره‌كان له‌سه‌ر واقیعى كوردستان تا كۆتایى جه‌نگى عێراق ـ ئێرانیش هه‌ر به زه‌ره‌رى گه‌لى كورد بوو و هیچ هه‌نگاوێكى جدییان نه‌نا بۆ كۆتایى پێهێنانى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كوردستان هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تى كورد هه‌وڵى پشتیوانى ده‌ستخستنى ده‌دا.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م
به‌شى دووه‌م
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق
به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه‌ی كه له ماوه‌ى حوكمڕانى به‌عسیه‌كاندا ده‌كرا له عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستى سه‌دامه‌وه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق كه‌وتنه به‌ره‌ی دڵه‌ڕاوكێیه‌كى ئه‌كتیڤه‌وه ده‌مێك له‌ترسى گرتن و ئیعدامكردن ده‌مێكى تر له ترسى بوونه سووته‌مه‌نى جه‌نگى ناوخۆ و جه‌نگى ده‌ره‌كى ژیانى عێراقیه‌كان هه‌میشه وه‌ك تۆم و جێرى له فڕكان فڕكاندا بوو، هه‌رچه‌نده ناڕه‌وایى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد ته‌نیا هاتنى سه‌ددام نه‌بوو و به‌ڵكو زامه‌كانى قوڵتر و ئازاره‌كانى كوشنده‌تر بوو، كێشه‌ى گه‌وره‌ى گه‌لى كوردى باشوور به‌زۆر لكاندنى نیشتیمانه‌كه‌یانه به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه كه مێژوویه‌كى پڕ له‌نه‌هامه‌تى داونه‌تێ و هه‌ر له‌ئه‌نجامى ئه‌و به‌زۆر لكاندنه‌وه سه‌دان هه‌زار ڕۆڵه‌ى شه‌هید و هه‌زارن گوندى كاول كراوه و بگره كوردستان بوو به تاقیگه‌یه‌كى هه‌وا لێ بڕینى مرۆڤ و كیمیاوى به‌سه‌ردا بارین، مێژووى ده‌سه‌ڵاتى به‌زۆرلكێنراوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانى كۆتایى هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م له ئه‌نجامى ململانێى نێوان ده‌وڵه‌ته چاوچنۆك و گه‌وره‌كانى ئه‌وده‌مه، كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر خاكى كوردستان ڕاسته‌وخۆ بوو، به‌تایبه‌تى كه پاش جه‌نگه‌كه نیشتیمانى كورده‌كان كرایه كێشه‌یه‌ك له‌نێوان توركیا و به‌ریتانیا به ناوى كێشه‌ى موسڵه‌وه كه پێویسته وورده‌كاریه‌كانیشى بزانین بۆ پته‌وكردندى پاكانه‌ى خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌له‌كه‌مان٠٠٠
ململانێى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك له به‌شى یه‌كه‌مدا باسم كرد جه‌نگێكى فره‌لایه‌نه‌ى سه‌پاند به‌سه‌ر گه‌لاندا، خواستى ده‌سه‌ڵات فراوانكردن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌گه‌ڵ بازاڕ و خواستى ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌سه‌ڵاتداراندا بگونجێ له‌سه‌رووى لیستى هۆكانى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه بوو، به‌ئاشكراو به‌نهێنى خاكى گه‌لانیان له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرد، له‌پێناوى په‌لهاویشتندا په‌یمان به‌ستن و دژایه‌تى یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیاى قه‌یسه‌رى له‌گه‌ڵ ئیتالیا به‌ره‌یه‌كیان بۆ خۆیان دامه‌زراندبوو به‌ناوى هاوپه‌یمانه‌كان، كه له‌ڕاستیدا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان بوو له‌ترسى ئه‌ژدیهاكانى ئه‌ڵه‌مانیا و یابان له‌لایه‌ك و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى میراتیه‌كه‌ى عوسمانیه‌كان له‌لایه‌كى تره‌وه، عوسمانیه‌كان به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و دواكه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا هێزێكى واى پێ نه‌مابوو كه به‌قنج و قیتى جارانى ببینرێ هه‌ربۆیه ناویان لێنابوو ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه، وه‌ك په‌له‌گۆشتێكى به‌رده‌م چاو برسیه‌كانى ئه‌وده‌مه وابوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه هاوپه‌یمانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵوێستى یه‌كتریان ده‌زانى كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه و په‌یمانێكیان دا به‌یه‌كترى كه هیچ مه‌رجێك بۆ شه‌ڕ وه‌ستان دانه‌نێن به‌بێ ئه‌گادارى یه‌كترى، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر سوور بونیان بوو له‌سه‌ر میراتیى عوسمانیه‌كان، له‌سه‌ر حسابى به‌ره‌كانى شه‌ڕ و گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت له گه‌وره‌ترین شه‌ڕدایه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌ریتانیه‌كان هێزێكى زۆر گه‌وره‌تریان هێنابووه ته‌نیشتى توركه‌كان له چاو فه‌ره‌نسیه‌كاندا، به‌ریتانیا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕوسیاى هاوپه‌یمانى ته‌نها به‌رگرى له‌خۆى بكات به‌رامبه‌ر به سنووره‌كانى عوسمانى و نه‌چنه ناو خاكى عوسمانیه‌كانه‌وه.
كاتێك هێشتا عوسمانیه‌كان به‌شدارى شه‌ڕیان نه‌كردبوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه ( ئیدوارد گراى ) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێ كردنى جه‌نگه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ( ئه‌گه‌ر توركیا لایه‌نى ئه‌ڵه‌مانیا بگرێت، ئه‌و كاته پێویسته بوونى نه‌مێنێت (١). هه‌روه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیاش س.د.سازانۆڤ له ١٠ / ٨ / ١٩١٤ دا بۆ سه‌فیره‌كه‌ى نووسى له توركیا كه له‌كاتى لایه‌نگیرى توركیا بۆ ئه‌ڵه‌مانیا ده‌توانین هه‌موو بونێكى بسڕینه‌وه… ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ڕوسیا كه هاوپه‌یمانه‌كانى چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ده‌بوایه بوه‌ستێنرێت له‌م ڕووه‌وه و له ئه‌نجامى ووتووێژدا به په‌یمانى ( سایكس ـ پیكۆ ) گه‌یشتن.
به‌ریتانیه‌كان هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى ڕوسیایان ده‌دا چ له‌ڕووى مه‌یدانى شه‌ڕه‌وه یان له هێڵى به‌رگریدا و له‌به‌ر ئه‌وه ڕووسه‌كانیان وا تێگه‌یاند بوو كه بوونى عوسمانیه‌كان به‌نده به بوونى ئه‌ڵمانیاوه و له‌كاتى كۆتایى پێهێنانى ئه‌ڵه‌مانه‌كاندا هه‌موو شتێك به‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێوه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت مه‌لیك جۆرجى پێنجه‌م به‌باڵیۆزى ڕوسیاى ووت كه پێویسته ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئێوه بێت. فه‌ره‌نسیه‌كانیش چاویان بڕیبووه سوریا و فه‌له‌ستین، ئه‌م ململانێ گه‌رمه له‌سه‌ر خاكى عوسمانیه‌كان پێویستى به‌وه ده‌كرد هه‌ڵوێستیان ڕوونتر بێت. له‌ئاستى چاوتێبڕینى فه‌ره‌نسیه‌كان له خاكى عوسمانیه‌كان ڕوسیا هیچ به‌رهه‌ڵسیه‌كى نه‌بوو و لازاریف به ئاشكرا ده‌ریخست كه چاره‌نووسى میراتى عوسمانیه‌كان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ له‌نده‌ندا باسى بكه‌یت نه‌ك بترسبورگ. له‌كۆتایى ئه‌و مشتومڕانه‌دا به‌شێوه‌ى كارى دیپلۆماسى و له سه‌ره‌تاى مانگى ئازارى ١٩١٦ دا جۆرج پیكۆ و مارك سایكس گه‌یشتنه بترسبۆرگ بۆ تێگه‌یاندنى ڕوسه‌كان له‌و قۆناغه‌ى خویان پێى گه‌یشتوون، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بوو تا له ڕۆژانى نێوان ٩ ـ ١٦ / ٥ / ١٩١٦ له له‌نده‌ن قۆناغى كۆتایى ڕێككه‌وتنێك داڕێژرا كه به په‌یمانى نهێنى سایكس ـ پیكۆ ناسراوه كه شێوه‌كارێكى ده‌قاو ده‌قى داگیركه‌رانه بوو. به پێى ئه‌و په‌یمانه و ئه‌و شوێنانه‌ى كه به‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌كه‌وت پێك هاتبوو له به‌شى ڕۆژئاواى سوریا و لوبنان و كیلیكیا و عینتاب و ئۆرفه و ماردین و دیاربه‌كر و هه‌كارى، هه‌روه‌ك له نه‌خشه‌كه‌دا ناوچه‌ى A كه‌پێك هاتووه له ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و ولایه‌تى موسڵ ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نسى بێت. به‌ركه‌وته‌ى به‌ریتانیه‌كانیش باشوورى سوریا و هه‌ردوو ولایه‌ته‌كانى به‌غدا و به‌سره،( له‌مه‌دا به‌ریتانیه‌كان ده‌یانویست كه فه‌ره‌نسا بكه‌وێته نێوانیان له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تى ڕوسیا هه‌ربۆیه ڕ‌ازى بوو كه ولایه‌تى موسڵ بداته فه‌ره‌نسیه‌كان ). فه‌له‌ستینیش بكه‌وێته ژێر سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه ڕوسیا له‌سه‌رى ڕێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى به‌ڵشه‌فیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕوسیا له كار‌و بارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ریتانیه‌كان كێچ كه‌وته كۆڵیان بۆ ئه‌وه‌ى كه ولایه‌تى موسڵ بخه‌نه سه‌ر میراتى خۆیان بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته سایكس ـ پیكۆ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت، لوید جۆرج ده‌ڵێ كاتێك كلیمنسو دواى جه‌نگ هات بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵیدا بووم به‌ناو هه‌موو شاردا تا ناو باڵیۆزخانه و هه‌روه‌ك دانیشتوانیش به‌گه‌رمى پێشوازیان لێ‌كرد، كاتێك گه‌یشتینه ئه‌وێ پرسیارى لێكردم كه چیت ده‌وێت له فه‌رنسا تا بۆت بهێنم به‌تایبه‌تى؟ ڕاسته‌وخۆ له وه‌ڵامدا ووتم ده‌مه‌وێت موسڵ بخه‌مه سه‌ر عێراق و فه‌له‌ستینیش بكه‌وێته ژێر سایه‌ى به‌ریتانیاوه، كلیمنسو ڕ‌ازى بوو به‌بێ لێكۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌مان به‌نوسراو نه‌بوو به‌ڵام كلیمنسو له‌كاتى لێدوانه‌كاندا له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى خۆى مابوو (٢). به‌ڵام كلیمنسو له كاتى لێدوانه‌كه‌دا ٣ مه‌رجى دانا بۆ ئه‌وه‌ى كه موسڵیان بداتێ ١ـ فه‌ره‌نسا به‌شێكى له نه‌وته‌كه‌ى موسڵدا هه‌بێت. ٢ـ به‌ریتانیا پشتگیرى له فه‌رنسا بكات له‌كاتى هه‌ر ڕێگریه‌كى ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا. ٣ـ دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب و ئه‌سكه‌نده‌رونه له‌ژێر ئینتیدابى فه‌ره‌نسیدا بن، كلیمنسو له‌و كاته‌دا نه‌یزانى له‌ده‌ست دانى موسڵ چ زه‌ره‌رێكى گه‌وره بوو ودوایى له ٢٢ ى مایسى ١٩١٩ دا به لوید جۆرجى ووتبوو ئه‌گه‌ر بمزانیایه موسڵم نه‌ده‌یانێ(٣)٠
پێش مۆركردنى شه‌ڕوه‌ستانى مندروس به‌ریتانیا هه‌ردوو ویلایه‌تى به‌سره و به‌غداى داگیر كردبوو، په‌یمانه‌كه له ٣٠/١١/١٩١٨ به‌سترا و له نیوه‌ڕۆى ڕۆژى دواییه‌وه كارى پێده‌كرا كه هێزه‌كانى به‌ریتانیا ١٢ میل له شارى موسڵه‌وه دوور بوون، به پێى په‌یمانه‌كه ده‌بوایه به‌ریتانیا له سنوورى ئه‌و كاته زیاتر هیچ شوێنێك داگیر نه‌كات و هه‌نگاو نه‌نێت, به‌ڵام هه‌ر دواى هێزه بڵاوه‌كه‌ى توركیا كه‌وتبوون و له ماوه‌یه‌كى كورتدا كه‌ركوك و هه‌ولێریشیان گرت٠
له سلێمانی شێخ مه‌حمود له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه كه جێیانهێشتبوو كرابووه حاكمدار. به‌ریتانیه‌كانیش جۆره‌ها به‌ڵێنیان ده‌دایه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، شێخ مه‌حمود به‌نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه‌كردن و موقه‌ده‌م عێزه‌ت تۆپچى و ئه‌حمه‌د فایه‌قى وه‌ك نوێنه‌ر به‌نامه‌یه‌كه‌وه نارده لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا له كفرى و نامه‌كه گه‌یشته سێر ئه‌رنۆلد ویڵسن له به‌غدا كه وه‌ك فرسه‌تێك وابوو ڕاسته‌وخۆ میجه‌ر نۆئیلى نارده سلێمانى پاش كۆبوونه‌وه له ١/١١/١٩١٨ دا شێخ مه‌حمود كرایه حاكمدار به‌ناوى به‌ریتانیاوه و مێجه‌ر نۆئیلیش كرایه ده‌مڕاستى، ئه‌م شێوه حوكمه و هه‌وڵى به‌رده‌وامى گه‌لى كورد بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاواته‌كانى گه‌لى كوردستان كه داننان به‌مافه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز ببینن و په‌یمانێكیان له‌مێژوودا بۆ نوسرا به‌ناوى په‌یمانى سیڤه‌ره‌وه(٤)، به‌م كاره به‌ریتانیا به‌شێكى گرنگى ولایه‌تى موسڵیان خسته ژێر ڕكێفى خۆیان به‌بێ ته‌قه. له ٢/١٢/١٩١٨ دا عه‌قید لچمن گه‌یشته موسڵیش و داواى چۆڵكردنى توركه‌كانى له على احسان پاشا كرد، هه‌رچه‌نده به پێى خاڵى ٧ و ١٦ ى په‌یمانى شه‌ڕبه‌ستنه‌كه مێسۆپۆتامیا به‌ر به‌ریتانیا ده‌كه‌وت به‌ڵام كێشه‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵدا كه ئایا ولایه‌تى موسڵ ده‌گرێته‌وه؟
توركه‌كان كه‌وتنه لێدوان له‌سه‌ر ماناى مێسۆپۆتامیا، به‌ریتانیه‌كان به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه به‌لاى خویاندا بیشكێننه‌وه چونكه شوێنێكى دابه‌شكراوى ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى سایكس ـ بیكۆ بوو كه پاشان له ڕێككه‌وتننامه‌ى سانڕیمۆدا له‌ده‌ست فه‌ره‌نسیه‌كانیشیان ده‌رهێنا(٥)، بۆ تێوه‌نه‌گلانى ماناى مێسۆپۆتامیا به‌ئاواته‌كه‌یانه‌وه زیاتر سیاسه‌تیان به‌كار هێنا كه ته‌نیا فرسه‌تێك بوو بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ولایه‌ته‌كه، بۆ نمونه له ٧/١٢ دا ئارنۆلد ویڵسن له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى هیندى برقیه‌یه‌كى نارد كه به‌یاننامه‌یه‌كى به‌ریتانى فه‌ره‌نسى بوو و پێشنیارى كرد كه پارێزگار كردنى هه‌موو عێراق بدرێته به‌ریتانیه‌كان. وه‌زاره‌تى هیندى له وه‌ڵامدا عێراقى كرد به دوو به‌شه‌وه باكور و باشوور و داواى هه‌ڵوێستى وڵسنیان كرده‌وه وڵسن له وه‌ڵامدا نووسى پێویسته هه‌ر ٣ ویلایه‌تى به‌سره و به‌غدا و موسڵ یه‌كه‌یه‌كى ئیدارى بن و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیه‌كى چالاكى به‌ریتانیادا بێت، هه‌روه‌ك نوسیبووى كه عه‌ره‌به‌كان دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتى توركیا و مه‌مله‌كه‌تێكیشیان ناوێت كه له‌ژێر سایه و یارمه‌تى به‌ریتانیادا نه‌بێت بۆ ئه‌مه‌یش هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كه له‌ژێر سایه‌ى مه‌لیكێكى عه‌ره‌بى و نوێنه‌رى به‌ریتانى كه گونجاوترین كه‌سیش سێر برسى كۆكسه باشترین چاره‌سه‌ره و ٤ كه‌سایه‌تى عه‌ربیشى بۆ مه‌لیكایه‌تى پێشنیار كرد٠
له ٣٠ ى تشرینى دووه‌مى ١٩١٨ دا وه‌زاره‌تى هیندى برقیه‌یه‌كى نارد بۆ وڵسن و داواى لێ كرد كه هه‌ڵوێستى عێراقیه‌كان وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه (٦)٠
١ـ ئایا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانیا به چاك ده‌زانن كه له سنوورى باكورى موسڵه‌وه بێت تا كه‌نداوى فارسى؟
٢ـ ئه‌گه‌ر باشه ئایا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سایه‌ى ئه‌میرێكى عه‌ره‌بیدا بێت؟
٣ـ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش (واته ئه‌میرێكى عه‌ره‌بى) كێ كاندید ده‌كه‌ن؟
بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌یش دانیشتوانى ناو شارى موسڵ به‌یانێكیان نوسى و سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانیایان پێ باشبوو تا كاتێك جوتیاره‌كان خۆیان ده‌گرن و چاكسازى ده‌كرێت، پێشتریش ڕ‌اپۆرتێكى لجمن ( لجمن له شۆڕشى عشریندا شۆڕشگێره‌كان له نزیك موسڵه‌وه كوشتیان.) كه له ٢٢/٩/١٩١٨ دا ڕونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رباره‌ى دانیشتوانى پارچه‌كانى تر‌ى ویلایه‌ته‌كه ڕه‌وانه كردبوو كه هه‌موو گاوره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى به‌ریتانیادان و كه‌پێشتریش لایه‌نگرى فه‌ره‌نسیه‌كان بوون هه‌ڵوێستیان گۆڕیوه چونكه دژى حاكمى دێرزۆرن ته‌نها له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه ژێر حوكمێكى عه‌ره‌بیه‌وه، هه‌رچى یه‌زیدیه‌كانیش هه‌یه سه‌ركرده‌یه‌كى موسوڵمانیان ناوێت بۆ ناوچه‌كه‌یان. كورده‌كانیش كه دوو له‌سه‌ر سێى ویلایه‌تى موسڵ پێك ده‌هێنن دژى حوكمێكى عه‌ره‌بین، له‌كۆتایى دا نوسیویه‌تى ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن موڵكه‌كان ته‌نیا چینێكن كه‌له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكى عه‌ره‌بیدابن ( ئه‌مه‌یش ڕێخۆشكه‌رێك بوو بۆ ده‌ستخستنه ناو كار‌و بارى ناوچه‌كه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورده‌كانیش له خه‌باتدا بوون بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان بۆ ئه‌و وه‌ڵامه وه‌رنه‌گیرا). هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێسته گشتیه‌كه‌ى دانیشتوانى ویلایه‌تى موسڵ به ڕه‌فز بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ویلایه‌تى به‌غدا و به‌سره‌دا به به‌ڵێ به‌سترا به‌یه‌كه‌وه و هه‌ربۆیه خواستى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى بووه زۆرینه و هه‌ڵوێستى دانیشتوانى ناوچه كوردیه‌كان بوو به ژێره‌وه و به‌زۆر لكێندران به‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه خواستى دانیشتوانى به‌غدا و به‌سره‌ى له‌سه‌ر بوو ( ئینگلیزه‌كان مه‌به‌ستیان بوو بۆیه وا ده‌رچوو )، له‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ریتانیا ته‌نیا گه‌لى كورد زه‌ره‌رمه‌ند بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خواستى به‌ریتانیه‌كان ده‌مه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى بوو نه‌ك عێراقى به‌هۆى جیاوازى هه‌ڵوێستیشه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ریتانیا له نێوان كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كاندا كه‌به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا یه‌كى ده‌گرته‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تریشه‌وه بوونى چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى تر‌ى عه‌ره‌بى هه‌ر له‌ژێر سایه‌ى به‌ریتانیادا كاریگه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى هه‌ردوو له ئینگلیزه‌كان و عه‌ره‌به عێراقیه‌كانیش هه‌بوو بۆ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ى زیاتر، و له‌سه‌ر حسابى كورده‌كان فرسه‌تێكى باش بوو بۆ په‌لهاویشتنێكى زیاتر بۆ ئینگلیزه‌كان و گه‌وره‌كردنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندى به‌ریتانیه‌كاندا بوو٠
ئه‌و بڕیاره له‌دوایدا كێشه‌ى بۆ به‌ریتانیه‌كانیش دروست كرد و له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شۆڕشى عشرین پرۆفیسۆر كریاجین له ساڵى ١٩٢٢ دا نوسیویه‌تى و ده‌ڵێ توندڕه‌وى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ست و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه ئیستیغلالى وه‌ك ده‌ڵێ فه‌شه‌لى ( موغامه‌ره‌كه‌ى لوید جۆرج و چه‌رچڵ) ى كرد له مێسۆپۆتامیا هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى عشرین بوو و با داوا بكرێت له حكومه‌تى به‌ریتانیا كه واز له ویلایه‌تى موسڵ و به‌غدا بهێنێت و ته‌نیا به‌سره بهێڵێته‌وه.(٧)٠
به‌ڵام به‌ریتانیا بۆ ئه‌و لكاندنه هۆ و بیانووى لاى خۆى دروستكردبوو چ له‌ڕووى ئابووریه‌وه و چ له ڕووى سیاسیه‌وه، هۆى لكاندنه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه
١ـ تێچونى سه‌ركوتكردنى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و زۆر بوو و به‌لكاندنى به ده‌وڵه‌ته نوێكه‌وه ئه‌و تێچوونه له‌سه‌ر شانى به‌ریتانیا نه‌ده‌ما٠
٢ـ په‌یمانێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته نوێكه‌دا به‌سترابوو كه مافى ده‌رهێنانى نه‌وت درابویه به‌ریتانیا و كوردستانیش نه‌وتى زۆرى هه‌بوو و به‌لكاندنیه‌وه ئه‌و په‌یمانه كوردستانیشى ده‌گرته‌وه‌٠
٣ـ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى به‌سه‌رۆكایه‌تى شێخ مه‌حمود كه دژایه‌تى به‌ریتانیاى ده‌كرد ترسى بۆ دروست كردبوون كه ببێته پێگه‌یه‌كى سه‌ربه شۆره‌وى٠
٤ـ بوونى ئاژاوه و ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك له نێوان گه‌لانى ده‌وڵه‌ته نوێكه‌دا ئاسانكاریه‌كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستى كه له‌دژى به‌ریتانیا بكرێت٠
٥ـ بوونى گه‌لى كورد له ئێران و توركیا و بوونیشیان له‌ژێر سایه‌ى به‌ریتانیا بیانوویه‌كى باش ده‌دات به‌به‌ریتانیا له‌كاتى دژایه‌تى كردنى ئه‌و وڵاتانه و ئاسانكاریشه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا٠
٦ـ كێشه دروست كردن بۆ خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌لانى ژێر ده‌ستى به‌ریتانیا. (٨)٠
كاتێكیش كێشه‌كه گه‌یشته كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان و بیانووى هێنایه‌وه بۆ شێوه‌ى ده‌نگ وه‌رنه‌گرتنى دانیشتوان و دژایه‌تى كردن به‌رامبه‌ر به زۆرلكاندنه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند كه
١ـ له‌كاتى ده‌نگدانێكى وادا جگه له ڕۆشنبیره‌كان، خه‌ڵكى ئاسایى به‌گرنگیان نه‌زانیوه چونكه به‌رژه‌وه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان نه‌بووه
٢ـ ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به باشترین ڕێگه داده‌نرێت به‌ریتانیا داوا ده‌كات كه له ناوچه‌ى باكورى موسڵدا بكرێت. كه ده‌نیشتوانه‌كه‌ى ئاشورى و چه‌ند خێڵێكى كوردیش كه داوایان پێشكه‌ش به حكومه‌تى عێراق كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند خێڵێكى عه‌ربیدا
٣ـ له‌كاتى ده‌نگداندا با هه‌موو هێزه‌كانى توركیا و عێراق و به‌ریتانیا له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن
٤ـ خێڵه‌كانى سه‌ر سنوورى باكورى عێراق ناكرێت ده‌نگیان وه‌ربگیرێت له‌به‌ر ئاژاوه‌چیه‌كان
٥ـ عه‌ره‌ب و یه‌زیدى و جوله‌كه و گاور و كلدانیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراقدا بن به‌ڵام ئاشوریه‌كان و نه‌ستوریه‌كان نه توركیایان ده‌وێت و نه عێراق ئه‌وانى تریش كه توركمانه‌كانن ڕێژه‌یه‌كى كه‌من و هیچ كاریگه‌یه‌كیان نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه، ئه‌مانه نیوه‌ى ویلایه‌ته‌كه پێك ده‌هێنن و هه‌ڵبژاردن سوودى نیه. نیوه‌كه‌ى تریش كه كورده‌كانن ناتوانن هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕن٠ به‌ئاشكرا دیار بوو كه بیانووه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بوو و لیژنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان هه‌موو بیانووه‌كانى ڕه‌ت كرده‌وه(٩)٠
به‌ریتانیا ته‌نیا له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا بوو كه ئه‌و ولایه‌تى موسڵه‌ى له سه‌ره‌تاوه سه‌ر به جه‌زیره بوو بلكێنێت به مێسۆپۆتامیاوه كه هه‌ر له كاتى داگیر كردنیه‌وه ناوه‌كه‌ى گۆڕى له مێسۆپێتامیاوه بۆ عێراق، دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌یانزانى ئه‌م ناوه له عێراقى عه‌ره‌بى و عێراقى عه‌جه‌میه‌وه هاتووه كه له كۆتایى سه‌ده‌ى یانزه‌دا به‌كار هێنراوه و عێراقى عه‌جه‌مى واته به‌شێك له ئێرانى ئێستا‌و به‌شێك له ولایه‌تى موسڵ، عێراقى عه‌ره‌بیش له هیت ـ تكریت زیاتر سه‌رناكه‌وێت واته زنجیره چیاكانى حه‌مرین. پێش ئه‌و كاته هه‌رگیز دانیشتوانى كوردستان ناوى عێراقیان بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌كارنه‌هێناوه ته‌نیا عه‌ره‌به‌كان ئه‌و ناوه‌یان به‌باشتر بوو له مێسۆپۆتامیا چونكه ووه‌شه‌یه‌كى عه‌ره‌بى بوو(١٠)٠
پاشان لیژنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه توركیا مافى به‌سه‌ر ولایه‌تى موسڵه‌وه ماوه، به‌ڵام عێراقیه‌كانیش مافى مانه‌وه‌یان هه‌یه له سنوورى سیاسى و ئابووریه‌كدا كه بیانپارێزێت به‌تایبه‌تى توركیا چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت واز له عه‌ره‌به‌كان بهێنێت بۆ بڕیارى چاره‌نووسى خویان. لیژنه‌كه ئه‌وه‌یشى ده‌ر خست كه عێراق بار‌و دۆخى ناوخۆى جێگیر نیه به‌هۆى نه‌بونى ئه‌زمونى سیاسى و بوونى جیاوازى سوننه و شیعه‌كان و په‌یوه‌ندى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێویستى به ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه بو پاراستنى، ئه‌م هۆیانه له‌وانه‌یه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات ئه‌گه‌ر به‌بێ یارمه‌تى بمێننه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه‌كه بڕیارى دا كه ئینتیداب به‌رده‌وام بێت به شێوه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق ـ به‌ریتانیا بو ماوه‌ى ٢٥ ساڵى تر و له‌كاتى ته‌واو بوونیدا باشتر وایه ولایه‌تى موسڵ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ توركیا. پاشان له‌كاتى كۆتایى هاتنى ئینتیدابى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان و كۆتایى په‌یمانى عێراقى ـ به‌ریتانى ئه‌گه‌ر هه‌ندێ دڵنیا بوون نه‌درێته كورده‌كان كه توركیا به‌باشتر ده‌زانن ئه‌وا بارودۆخى سیاسى ترسناك ڕوو ده‌دات(١١)٠
له ڕۆژى ١٦ / ١ / ١٩٢٥ دا كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان كۆبوویه‌وه و سه‌رۆكى دادگا نوێنه‌رى توركیاى بانگ كرد بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا به‌ڵام له‌وێ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه سكرتێرى گشتى نامه‌یه‌كى خوێنده‌وه كه له ڕوشدى به‌گه‌وه له‌هه‌مان ڕۆژدا پێى گه‌یشتبوو، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه و ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه پێشكه‌شمان كردووه بۆ ڕێككه‌وتن و ئاسانكاریه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه كه ده‌ورى ناوبژى ببینێت هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو و له‌به‌رئه‌وه‌ى كه کۆمه‌ڵه وه‌ك ناوبژیوان كارى نه‌كردووه هه‌موو پێشنیاره‌كانى كۆنى ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و له‌كۆتایى نامه‌كه‌ى ڕوشدى به‌گدا هاتووه كه مافى توركیا به‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى هه‌موو ولایه‌تى موسڵ هه‌رماوه(١٢). پاشان ( ئۆستن ئۆوندن ) بڕیارى كۆتایى لیژنه‌كه‌ى خوێنده‌وه و ووتى ( لیژنه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چاره‌سه‌رى ململانێكه بێویژدانى ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانى لیژنه‌ى كۆتایى جێ به‌جێنه‌كرێت. هه‌روه‌ك به‌وردى هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر هه‌موو چاره‌سه‌رێكى پێشنیاركراو كراوه تا لیژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ى كه دوو بۆچوون دیارى بكات
١ ـ لكاندنى هه‌موو به‌شه‌كانى باشوورى هێلى بروكسل به عێراقه‌وه
٢ ـ دابه‌شكردنى ناوچه‌كه له ئاستى زێى بچوكدا
هه‌روه‌ك به‌هۆى ئاڵۆزى كێشه‌كه و ئه‌رك له‌سه‌ر شانى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه و هاوڕێكانیان ده‌ركه‌وت كه بۆچونى یه‌كه‌م گونجاوتره(١٣)٠٠
لكاندنى كوردستان به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه و كردنیان به گه‌لێكى بنده‌سته به‌پیلانى بێگانه زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆرى گه‌یانده گه‌لى كورد چ له‌ڕووى ئابوورى و چ له‌ڕووى مرۆڤایه‌تى و پێشێلكردنى مافه‌كانیه‌وه، ساڵه‌هاى ساڵ گه‌نجه‌كانیان ده‌كوشتن و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تاڵان ده‌بردن و ماڵیان كاول ده‌كردن به‌روبوومى ووڵاته‌كه‌یان له‌برى هه‌موو خۆشیه‌كى ژیان كه پێیانى ببه‌خشێت ده‌كرایه چه‌ك و ده‌كرایه كیمیاوى و ئاگر و ئاسن و گه‌له‌كه‌یان پێ له‌ناو ده‌برد، تاكه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستان كه‌سانى ئاسایى و مرۆڤى ئاسایین هه‌ربۆیه هه‌ستیان به‌و كێشانه كردووه و له خه‌باتێكى درێژخایه‌ندا بوون بۆ به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، بۆ له‌ناوبردنى خه‌باته‌كه‌یان سه‌روت و سامانێكى زۆرى هه‌موو عێراقییه‌كان به‌فیڕۆ ده‌درا ئه‌مه نه‌ك هه‌ر پێشێلكردنى گه‌لى كوردى پێوه بوو به‌ڵكو گوزه‌رانى هه‌موو عێراقیشى به‌ره‌و خراپتر ده‌برد، ووڵاتێك بوو كه سه‌ركوتكه‌رى دیمو‌كراتى بوو سه‌ركوتكه‌رى مرۆڤایه‌تى بوو به‌زۆر ناوچه‌كانیان ده‌كرده موڵكى گه‌لێكى تر كه‌خۆیان شوێنى تریان به‌جێده‌هێشت، شه‌ڕى سه‌پێنراو به‌سه‌ر گه‌لێكى بێ پشتیوان ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه بوو كه سه‌ددام ئاو و زه‌وى به‌خشیه ئێران بۆ له‌باربردنى شۆڕشى كورد كه هۆى سه‌ره‌كى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى عێراق ئێران بوو، واته ناكۆكى و ئاژاوه‌ى ناوه‌وه پاڵپێوه‌نه‌رى سه‌ره‌كى بوو بۆ شه‌ڕى ده‌ره‌كى، عێراقێك كه به‌زۆر لكێندرابێت به‌یه‌كه‌وه و پاكانه‌یه‌كى ده‌ره‌كى و داگیركه‌رانه‌ى هه‌بێت هه‌ر ئه‌و عێراقه ده‌بێت كه هه‌موو خۆشیه‌كانى تیا كۆكرابوویه‌وه بۆ ته‌نیا چینێك كه به‌ئاره‌زووى خۆیان هه‌ڵس و كه‌وتیان به به‌رو بوومى ووڵاتێكى نه‌وتیه‌وه ده‌كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى ته‌نیا به‌فیڕۆ دانى ووزه‌ى مرۆیى و دواخستنى هه‌نگاوه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه بوو له‌ئاستى نه‌ك هه‌ر جیهانى به‌ڵكو ناوچه‌ییش، بۆ نمونه ووڵاتێكى وه‌ك ئیماراتى عه‌ره‌بى كه ووزه‌ى مرۆییه‌كه‌ى له‌ئاستى ته‌نیا شارێكى عێراقدایه و به‌روبومى ووڵاته‌كه‌یشیان له نه‌وته‌كه‌ى ئێمه نه‌وتتر نیه سه‌ره‌ڕاى بوونى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و سروشتى تر كه ده‌مانتوانى به حوكمێكى دیموكراتیانه چه‌ند ده‌وڵه‌تى وه‌ك ئیمارات په‌نجه‌ى چاولێكردنمان بۆ ڕاكێشن نه‌ك په‌نجه‌ى ئامۆژگارى بۆ دیكتاتۆرێكى بێ وێنه و پێى بڵێن به‌سه بڕۆ با گه‌ل ڕزگارى بێت له‌نه‌هامه‌یته‌كانت٠
بوونى ده‌وڵه‌تێكى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یى به‌زۆر لكێنراو هه‌میشه دواكه‌وتوو و پڕ له ئاژاوه ده‌بێت هۆى سه‌ره‌كى ده‌بێت بو داواكردنى جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن بێبه‌شه‌كانه‌وه و به پێچه‌وانیشه‌وه سه‌رهه‌ڵدانى دیمو‌كراتى و یه‌كسانى نێوان گه‌لانى ناو ده‌وڵه‌تێك خواستى پێكه‌وه ژیان زیاد ده‌كات هه‌وڵى به‌ره‌و پێشه‌وه بردن گه‌وره ده‌بێت گوزه‌رانى نه‌وه‌كانیان دڵنیاتر ده‌بێت، كه‌واته دواى ڕوخانى ڕژێـمى دیكتاتۆرى با هه‌وڵى بنیاتنانى ئه‌و دیموكراتیه بده‌ین كه له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌نگاو بنێین و شوێنمان هه‌بێت. به‌یه‌كگرتنى خۆویستى له‌گه‌ڵ گه‌لێكى وه‌ك عه‌ره‌بدا كه‌مێژوویه‌كمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه ئاسانتره له‌م قۆناغه‌دا تا له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانى خۆمان له توركیا، ده‌كرێت عێراق بكرێته ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى كه ژیانمانى تیا مسۆگه‌ر بكردێت، ئاماده‌كردنى عه‌ره‌به‌كان بۆ دیموكراتیه‌ت ئاسانكارى ژیانى خۆمانه، كردنه پشتیوانى مه‌سه‌له‌كه‌مانه بۆ دواڕۆژێكى ڕووناكتر، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانیشمان جیابوونه‌وه هه‌ڵبژێرن پێویستیان به پشتیوانى گه‌لان و شۆڕشگێڕانى گه‌له سه‌رده‌سته‌كانمان ده‌بێت. نه‌چووه بچێ و كاتمان له‌به‌رده‌مدا ماوه… بۆ دیموكراتیزه كردنى عێراق و هیوامان مافى چاره‌ى خۆنوسینه‌٠٠٠
كۆتایى به‌شى دووه‌م
سه‌رچاوه
١ - د. كمال مضهر أحمد ـ أضواء على قضایا دولیة في الشرق الأوسط ـ ص ١٢٧
٢ - د. كمال مضهر أحمد ـ أضواء على قضایا دولیة في الشرق الأوسط ـ ص ١٥١
٣ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٨
٤ - له ١٠/٨/١٩٢٠ دا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیاداپه‌یمانێكیان مۆر كرد به‌ناوى په‌یمانى سیڤه‌ر كه شێوه‌یه‌كى یاسایى دا به ڕيككه‌وتننامه‌ى سان ڕیمۆ و یاساى ماندێت( الانتداب ). له خاڵى ٩٤ عێراق خرایه ژێر ماندێته‌وه ( به‌پێى بڕگه‌ى ٤ له خاڵى ٢٢ ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان) هه‌روه‌ك هه‌مان خاڵ بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى دا بۆ دیارى كردنى سنورى نێوان عێراق و توركیا، هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ى گه‌لى كورد و له خاڵه‌كانى ٦٢، ٦٣، ٦٤ دا هاتووه كه له‌ماوه‌ى ٦ مانگدا شوێنه كوردنشینه‌كان كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى فورات و باشوورى ئه‌رمینیا و باكورى سنورى نێوان توركیا و سوریا و عێراق نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كیان بدرێتێ و پاشان له‌ماوه‌ى ساڵێكدا ئه‌گه‌ر ویستیان له توركیا جیا ببنه‌وه و توانییان ئه‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن ئه‌وا سه‌ربه‌ستیان ده‌درێتێ و له‌وكاته‌یشدا هاوپه‌یمانه‌كان ڕێگر نابن له خواستى كورده‌كانى موسڵیش بۆ چونه ناو ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ویستیان( بنواڕه د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٢ ). به‌ڵام توركیا ئه‌وه‌ى به‌جێ نه‌هێنا و له‌لایه‌كى تریشه‌وه كورده‌كان به‌هۆى جیاوازى ناوچه‌گه‌ریه‌وه كورده‌كانى عێراق زیاتر له عه‌ره‌به‌كانه‌وه په‌یوه‌ندى ئابووریان به‌هێز تر بوو و جیاوازیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانى ناو توركیادا هه‌بوو هه‌ربۆیه هه‌ڵوێسته‌كانیان جیاواز بوو، توركیاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا له‌به‌ر كێشه و داواكاریه‌كانى بۆ ولایه‌تى موسڵ چه‌ند دانیشتنێكى تریش ساز كرا كه یه‌كێك له‌و دانیشتنانه به لۆزان ده‌ناسرێت كه له ٢٤/٧/١٩٢٣ دا به‌سترا له سویسرا كه له به‌ندى دووه‌مدا ده‌ڵێ هێڵى سنوورى نێوان عێراق و توركیا به ڕێككه‌وتنێكى وورد دیارى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى ٩ مانگدا و له‌كاتى نه‌گه‌یشتن به ئامانج ده‌درێته كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان. به‌م شێوه‌یه هه‌موو به‌نده‌كانى په‌یمانى سیڤه‌ریان شۆرده‌وه و بێ هیوایى گه‌لى بنده‌سته‌ى كورد دیسان سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه (بنواڕه د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٣١٧ )٠
٥ - ڕێككه‌وتننامه‌ى سان ڕیمۆ ـ له‌كاتى لێدوانه‌كانى فه‌رنسا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر نه‌وت له ١٨ ى نیسانى ١٩١٩ دا ڕێككه‌وتننامه‌ى بیرنجیه لونك به‌سترا و به‌پێى خاڵى ٤ فه‌ره‌نسا به‌شى ئه‌ڵه‌مانیا وه‌رده‌گرێت له نه‌وتى توركى له موسڵ كه ٪٢٥ بوو و كاتێك كلیمنسۆ به‌كاره‌ساته‌كه‌ى زانى ئه‌م په‌یمانه‌ى ره‌فز كرد و هه‌روا مایه‌وه تا وازى له‌كار هێنا، و له ٢٥ ى نیسانى ١٩٢٠دا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانه له ئه‌نجامى لێدوانه‌كاندا په‌یمانى سان ڕیمۆ به‌سترا كه ڕێژه‌ى فه‌ره‌نسى له سه‌ر نه‌وتى هه‌موو عێراق دیارى كرا نه‌ك ته‌نها موسڵ و ولایه‌تى موسڵ بوو به به‌شى به‌ریتانیا( د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٩ )٠
٦ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٥
٧ - د.كمال مضهر أحمد ـ صفحات من تاریخ العراق المعاصر ـ بغداد١٩٨٧ ص ٤٧
٨ - جلال طالبانى أغد و دیمقراطي و حرمان شعب حتى من حق الحلم؟ ١٩٨٩ ص ٢٩٩
٩ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٧٠
١٠ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص٧٧
١١ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٢٩، ١٣٠
١٢ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٧١
١٣ - د.فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد ١٩٥٥ ـ ص١٧٣
به‌شى سێیه‌م
په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان و گونجاندنی به عێراقی ئێستاوه
له‌دوای ته‌واو بوونی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی ناڵه‌ی ده‌هات به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی جه‌نگ و گۆڕنكاریه نوێكانی چ له ئاستی ئابووری و سیاسی و جوگرافیه‌وه یان له ئاستی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی زه‌به‌لاح و داگیركه‌ری نوێ و نه‌مان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری زلهێزه‌كانی پێش جه‌نگه‌كه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی پێشكه‌وتووخوازی به‌لشه‌فیه‌كان له ڕووسیا كه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌ستی هه‌موو میلله‌تانی جیهان هه‌بوو به‌ره‌و ئازادی سیاسی و ئابوری هێنده‌ی تر گه‌شه‌ی دابوو به چالاكیه‌كانی مرۆڤایه‌تی٠
له عێراقی نوێیشدا گۆڕانكاریه‌كان به زه‌قی دیار بوون، كه نه‌ده‌كرا به ئاسانی گوزه‌ربكات، شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ری گه‌وره‌تر ده‌كرا، به ئاسانی هه‌ست به‌وه ده‌كرا كه به هۆى نه‌بوونى یه‌كسانی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌میشه لاواز ده‌بێت به‌رامبه‌ر پاكانه‌ی مانه‌وه‌ی به‌یه‌كپارچه‌یی و دواكه‌وتووی ده‌ستی بیانووه‌كانی به‌زوربه‌ستنه‌وه‌كه‌یشه‌وه ده‌بێت٠
له ئه‌زموونی گه‌لانی تریشه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌هێز ده‌بێت له‌ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه كه ئه‌مه‌یش ته‌نیا له‌ڕێی دیموكراتیه‌وه دێته دی، یه‌كسانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و هه‌ست به ئینتیما كردنی تاك بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی دڵسۆزی و توانای ده‌داتێ بۆ پاراستن و پێشكه‌وتنی٠
ئه‌م تیۆره له‌خۆیه‌وه نه‌وتراوه و پێش زیاتر له ٢٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له شۆڕشى فه‌ره‌نسا كاتێك بێبه‌شه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌هۆى ئازاره‌كانى خۆیانه‌وه ده‌یانویست كۆمه‌ڵگاكانى تریش به‌ئاگا بێننه‌وه و له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوون به‌ئه‌زموونى خۆیان له ئازاره‌كانى ئه‌وانیش كه‌م بكه‌نه‌وه، خاڵێكى گرنگی بانگه‌شه‌كردنیان یه‌كسانى بوونى نێوان تاك و كۆمه‌ڵه جیاجیاكانى مرۆڤ و یه‌كسانى نێوان گه‌لان و ده‌سه‌ڵاتى گه‌ل له خۆیه‌وه بۆ خۆى بێت، كه دیموكراتیه‌ته‌٠
به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ى كه شۆڕشه‌كه‌ى هه‌ڵگیرسان بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كانى خۆیان كه‌سانێكى تیا بوو كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌م سنووره‌دا كۆتایی هات كه ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستى به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان بوو، و ئه‌م چینه‌ش كه به بۆرژوا ده‌ناسرێت پێویستیه‌كانى فراوانتره له ڕووی ویستی فراوانخوازی بازاڕه‌كانیه‌وه كه كاڵاكانى تیا ساغ بكاته‌وه، بێگومان كاتێك به‌رهه‌مى زیاد له بازاڕه‌كانی خوی زیاتر بوو، چاو ده‌بڕێته بازاڕی تر و به‌كارهێنه‌رى تر كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدان به‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئاواتی شۆڕشه‌كه‌ی پێشویاندا یه‌كناگرێته‌وه كه‌به‌شۆڕشی بۆرژواكان ناسراوه‌٠
هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه هه‌موو ئاواته‌كانی نه‌كرا جێبه‌جێ بكرێت به‌هۆی ویستی پێشكه‌وتنی ده‌وڵه‌مه‌ند و بۆرژواكانه‌وه به‌ڵام بیروباوه‌ڕی یه‌كسانی بوون ڕۆژ به دوای ڕۆژ كامڵتر ده‌بوو، تا به‌شێوه‌یه‌كی كامڵتر له به‌رنامه‌ی شۆڕشگێڕه‌كانی ڕوسیادا داڕێژرا٠
له‌كاتی شۆڕشی عشرینی عێراقیشدا هه‌موو چین و توێژه عێراقیه‌كان به نه‌ته‌وه جیاجیاكانه‌وه به‌یه‌ك ده‌نگی خه‌باته‌كه‌یان كرد، كه له ناویاندا شۆڕشگێڕه كورده‌كان به شێوه‌یه‌كى چالاك به‌شداریان كرد ته‌نانه‌ت له‌ناو خاكی عه‌ره‌بیشدا، به‌رژه‌وه‌ندی ڕزگاربوون له نه‌هامه‌تیه‌كان یه‌كی خستبوون و هه‌ر پاش ئه‌نجامه‌كانی كه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌هێزه‌كاندا شكایه‌وه به دامه‌زراندنی عێراق و سه‌ركردایه‌تی كردنی له‌لایه‌ن عه‌ربه‌كانه‌وه هیچ هه‌نگاوێك نه‌نرا بۆ یه‌كسانی كردنی نه‌ته‌وه‌كان و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، و بگره نه‌هامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌وێوه وه‌ك گه‌لێكی بنده‌ستی ناو ووڵاتێكی به‌زۆر لكێنراو ده‌ستی پێكرد٠
نه‌ك ته‌نیا له عێراق و فه‌ره‌نسا به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تیشدا و له پێناوی ژیانێكی باشتر‌و له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر، خواستی فراوان كردن هه‌بووه و هه‌یه، بو نمونه له كوردستان بینیمان كاتێ له خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یدا بووین زۆرینه‌مان بووبوینه پێشمه‌رگه، و كاتێك ئازادیه‌كه‌مان بینی كۆمه‌ڵێكی كه‌م له پێناوی به‌ره‌و باشتر كردنی ژیان له‌سه‌ر حسابی زۆرینه خۆیان پێگه‌یاند و بوونه‌ته دێوه‌زمه‌كانی گه‌نده‌ڵی، ئه‌گه‌ر ماوه‌یشیان پێ بدرێت كه‌مایه‌تیه‌كانی ناو كوردستانیش ده‌كه‌نه كۆیله و هه‌موو مافێكیان زه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه ماهیه‌تی بۆرژواكانه له هه‌ر شوێنێكدا هه‌بن، ته‌نیا جیاوازیه‌ك كه هه‌بێت له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لی عه‌ره‌بدا، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیه كه خۆی له خۆیدا گرتنه ده‌ستی بازاڕی كوردستانه له‌لایه‌ن خویانه‌وه كه له‌كاتی ڕزگاربوون له ده‌ست عه‌ره‌به‌كان بوبوونه شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ چاكسازی به‌بێ ڕه‌چاو كردنی ئه‌م ڕاستیه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ و كۆمه‌ڵێكی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن٠
له كۆنیشه‌وه هه‌ست به‌م ڕاستیه كراوه و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ریشدا سنورێك دیاری كراوه و بووه‌ته خاڵێكی په‌سه‌ندكراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ژێر ناوی مافی گه‌لان له بڕیاردانی چاره‌نوسدا٠
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كورته‌یه‌كی مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنوسین و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی سه‌رده‌سته‌مان بكه‌م بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیار له بابه‌ته‌كه‌٠
مافی گه‌لان له بڕیاردانی چاره‌نوس
ئه‌و گه‌لانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌ك یان له نزیك یه‌كه‌وه ده‌ژین په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌رامبه‌رییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه كه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا سوود یان زیان به گه‌لانی تر ده‌گه‌یه‌نن. نه‌بوونی هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوانیاندا ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی لایه‌ك به‌سه‌ر لاكه‌ی تردا و له‌كاتی پێویستی یه‌كبازاڕیدا چ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك بێت یان هه‌ردوولا سنوور بڕینێك سه‌رهه‌ڵده‌دا، و ده‌كرێ گه‌لێك یان چه‌ند گه‌لێك له‌ناو سنوورێكدا یه‌ك بخرێن، ئه‌و سنووره كه به ئاره‌زوومه‌ندانه یان به‌زورلكێنراو دێته ئاراوه به‌ده‌وڵه‌ت ده‌ناسرێت، لینین ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت یه‌كێكه له گرنگترین و بناغه‌یی ترین به‌شه‌كانی زانستی سیاسی، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌روبه‌نده‌كانی شۆڕش و هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو ئه‌مڕۆی ئێمه، به‌ڵكو له ئارامترین ده‌ورانیشدا ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی و ئابووریه‌كاندا ڕووبه‌ڕوی یه‌كده‌بنه‌وه. هه‌تا ئێستاش مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لای زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له ئایینیه‌كاندا تێكه‌ڵكراوه، و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بیخه‌نه به‌رده‌ست كه گوایه ده‌وڵه‌ت شتێكی ئیلاهییه‌و دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤه‌و ئامانه‌تی خوایه بۆ مرۆڤ كه بیپارێزن٠
من لێره‌دا باسی ده‌وڵه‌ت ناكه‌م به‌ڵام ته‌نیا مه‌به‌ستم دركاندنی ئه‌و بۆچونه بوو بۆ پاراستنی ئه‌مانه‌ته‌كه كه‌لای هه‌ندێك باوه و دیاره ته‌نیا بورژواكان و ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ئامانه‌ته‌یان له‌سه‌ر شانه. هه‌روه‌ها گونجاندنی بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ عێراقی ئێستادا كه بابه‌ته‌كه به‌هێزتر ده‌كات٠
وه‌ك له‌سه‌ریشه‌وه باسم كرد شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌ك هه‌ر فره نه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵكو له شێوه‌ی به‌زۆر لكێنراوو و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كیشدا هاتوه‌ته كایه‌وه‌٠
ئێمه وه‌ك شۆڕشگێڕانی گه‌لی كورد له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا خه‌بات ده‌كه‌ین و به‌رژه‌وه‌نیه‌كیشمان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ته‌نیا له گۆڕینی ئه‌و شێوه پێكهاته‌ی عێراقه له ده‌وڵه‌تێكی به‌زۆرلكێنراوه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی خۆویست و ئاره‌زوومه‌ندانه، كه به ئاماده‌كردنی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای كوردی و عه‌ره‌بی بۆ دیموكراتیه‌ت دێته دی٠
له عێراقی ئه‌مڕۆدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه له ووڵاته پێشكه‌ووتوه‌كاندا، چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی بڕیوه و گه‌یشتۆته لای ئێمه، هه‌روه‌ك سه‌رهه‌ڵدانی به‌تێكڕا كردنی جیهان (جیهانگیری) هه‌نگاوی خۆی ناوه، و پێویستیه‌كانی پێكه‌وه ژیانی گه‌لان و چینایه‌تییه‌كان ئاڵۆزیه‌كی سیاسی بۆ ئێستا و داهاتوو هێناوه‌ته ئاراوه و بۆرژواكان و بۆچوونه كۆنه‌په‌رسته‌كانیش ململانێیه‌كی سه‌ختیان ده‌مه‌زراندوه له‌ناو عێراقدا به‌گوێزانه‌وه‌ی شه‌ڕی دژه تیرۆر له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق، كه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌تری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست كردوه، چ له‌ڕووی ئابوورییه‌وه یان سیاسییه‌وه كه له‌ته‌شه‌نه‌ی مه‌یلی عه‌سكه‌رتاری و كاری تیروریستیدا خۆی ده‌نوێنێت، بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ختیانه‌ش پێویسته یه‌كسانیه‌ك هه‌بێت كه جێی متمانه‌ی تاكه‌كانی ناو كومه‌ڵگای ئێمه‌و ئه‌مه‌ریكیه‌كان بێت، له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت دیموكراسیه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كامڵ خۆی ده‌سه‌پێنێت له داهاتوودا، هه‌ربۆیه گرنگه مافه‌كانی خۆمان و ئه‌كه‌كانیشمان زیاتر ڕوون بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵدێر نه‌بین، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا پێویسته یه‌كسانی له‌عێراقدا به‌دی بێت، به‌ڵكو مافی گه‌لی چه‌وساوه‌و سته‌ملێكراوی كورد له چاره‌نووسی خۆیاندا جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌مه‌یش یانی مافی ئازادی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی٠
ئه‌گه‌ر بێت‌و پارته شۆڕشگێڕه‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته له ئێستادا، له‌سه‌رده‌می شۆڕش و پاش سه‌ركه‌وتن، به هه‌موو توانا و چالاكیانه‌وه، نه‌یسه‌لمێنن كه ڕزگاركه‌ری گه‌لی بنده‌سته و سته‌مدیده‌ن، و په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌كگرتنی خۆویستی نه‌بێت، ( پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئازادی یه‌كگرتنه‌وه به‌بێ ئازادی جیابوونه‌وه، بانگه‌شه‌یه‌كی بۆش و به‌تال و بێ ناوه‌رۆكه ). ئه‌وا ئه‌و پارته شۆڕشگێڕانه هیچ هه‌ڵوێستێك و بنه‌مایه‌كی دیموكراتخواز و ڕزگاركه‌رانه‌یان لێناوه‌شێته‌وه له‌دوا ڕۆژیشدا، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ی كورد پێویسته له‌و هه‌ڵوێسته دڵنیا بین٠
هه‌روه‌ك به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی دیموكراتیه‌ت جیهانگیری قۆناغه‌كانی كامڵ نابێت و گه‌لانی بنده‌سته ناتوانن به‌سه‌ر سه‌رده‌سته‌كاندا زاڵ ببن. و ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سه‌رتاسه‌ری عێراقیه‌كان له‌خه‌باتێكی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕاستگۆیانه له‌پێناوی دیموكراسیدا به‌دڵنیایی نه‌بینرێت كه یه‌كێك له به‌نده‌كانیشی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر به دواڕۆژی گه‌لانی ناو سنووره‌كه ده‌كرێت. بۆ نمونه نابێت هیچ ڕێگرتنێك بۆ جیابوونه‌وه هه‌بێت له‌لایه‌ن گه‌لی سه‌رده‌سته‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد به‌بیانووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و بوونی هێزی هاوپه‌یمانان یان هه‌ر بیانوویه‌كی تر٠
ئه‌م ڕاستیانه مێژووی خۆیان هه‌یه و بۆ به‌دیهێنانیان ئه‌ركی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕه پێشكه‌ووتوخوازه‌كان كه ئاسانكاری بكه‌ن بۆ جێگیربوونی ئه‌و بۆچونه‌ى كه پشتیوانی ئه‌و قۆناغه دێنێته ئاراوه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شۆڕشگێڕه كورده‌كان، كه به‌هۆی ئه‌زموونی سیاسی و فیكری له خه‌باتی خۆیاندا و له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ مه‌سه‌له‌كه‌ی خۆیان له‌م بابه‌ته زیاتر تێگه‌یشتوون تا شۆڕشگێڕانی گه‌لی سه‌رده‌سته كه ترسی شۆفێنیه‌تیان لێده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنن٠
جیهانگیری كارێك نییه كه ته‌نیا له یه‌ك ڕووه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها ته‌نیا خه‌باتێكیش نییه كه هه‌ڵوێستی قاره‌مانه‌كانی ئه‌و قۆناغه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر هه‌مووان وه‌كو یه‌ك بێت ( بۆ زیاتر شاره‌زا بوون بنواڕه شۆفێنێتى گه‌لى سه‌رده‌سته به‌زه‌قى دیاره ئایا چى بكه‌ین باشه؟) ، به‌ڵكو زنجیره جه‌نگێكی دوور‌و درێژه له هه‌موو بواره‌كاندا كه كاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك تا كۆمه‌ڵگایه‌كی تر له ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه به‌نده به هه‌نگاوه‌كانی له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا٠
خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی عێراقیه‌كان له‌م قۆناغه‌دا پێویسته له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه بۆ به‌دیهێنانی دیموكراتی بێت كه هه‌نگاوێكه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه ئاڵۆزه‌كه‌ی ئێستای ئه‌مڕۆ، به‌بێ ئارامكردنه‌وه هیچ هه‌نگاوێك سه‌ركه‌وتوو نابێت نه بۆ گه‌لانی عێراق و نه‌بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه، كاتێك كه باس له باوه‌ڕی جیابوونه‌وه‌یش ده‌كه‌ین بۆ پته‌وكردنی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتنه‌وه به‌سوود ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ی دڵنیا بوونی گه‌لی كورد له ئازادیه سیاسی و ئابووریه‌كان كه مه‌رجێكی گرنگی دڵسۆزییانه‌٠
ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه له عێراقدا وا لێكبدرێته‌وه كه خواسته‌كانی جیهانگیری یه‌كپارچه‌یی ده‌خوازێت به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، به‌بێ دڵنیا بوون و به‌ده‌ستهێنانی دیموكراتی پشتگیری بۆ قۆناغه‌كانی جیهانگیری پته‌و نابێت، و هه‌روه‌ها لابردنی به‌ندێك له به‌نده‌كانی به‌رنامه‌ی دیموكراسی، وه‌ك به‌ندی مافی گه‌لان له بڕیاردانی چاره‌نوسیاندا به بیانووی بوونی هێزی ده‌ره‌كی و هاوپه‌یمانان له عێراقدا دیسان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌بێته هۆی ململانێیه‌كی نابه‌جێی نێوان گه‌لانی كوردستان و ڕێگره‌كان كه ده‌بێته هۆی ڕاسته‌وخۆی ئاژاوه و دواكه‌وتنی عێراق، كه‌واته یه‌كپارچه‌ییه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه ژێر گومانه‌وه و به مانه‌وه‌یشی به‌م شێوه‌یه وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌ت دیسانه‌وه لاواز ده‌بێت چ له ڕووی ئابووری ناوخۆ‌و چ له‌ئاست هه‌نگاوه‌كانی جیهانگیریدا٠
هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانی گه‌لانی بنده‌سته و سه‌رده‌سته
مافی میلله‌تان له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا. ته‌نیا به‌مانای، مافی میلله‌تان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌مانا سیاسیه‌كه‌ی دێت، یانی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی له میلله‌تی سه‌رده‌سته‌٠
ئه‌م خواسته كه دیموكراسی سیاسی بانگه‌وازی بۆ ده‌كات، له ڕووی جێبه‌جێكردنییه‌وه واته، ئازادی ته‌واوی هه‌ڵوێست ده‌ربڕین بۆ جیابوونه‌وه و جێبه‌جێكردنیشی به پڕۆسه‌یه‌كی ڕیفراندۆمی ئازاد ده‌كرێت كه گه‌له بنده‌سته‌كه داوای ده‌كات. وه‌ك جیبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌رویج له سوید. كه‌واته ئه‌م خواسته له شێوه‌ی خواستی جیابوونه‌وه و پارچه‌پارچه‌كردنی ده‌وڵه‌تی گه‌وره و دامه‌زراندنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی بچوكدا نییه، به‌ڵكو له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی ڕاستگۆیانه‌و گونجاوه له خه‌بات، له دژی هه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی٠
كه به‌هۆی بوونی دیموكراتیه‌وه له وڵاتێكدا و به‌ڕاده‌ی باوه‌ڕیان به جیابوونه‌وه به‌رز بێت، به‌و ڕاده‌یه‌ش خواستی جیابوونه‌وه كه‌م ده‌كات، و كاتێكیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن گه‌لی سه‌رده‌سته‌وه تا زه‌قتر بێت هه‌ڵوێستی گه‌لی بنده‌سته زیاتر به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاو ده‌نێت و له گه‌لی سه‌رده‌سته دوورده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌بێته سه‌رهه‌ڵدانی دیكتاتۆریه‌ت له‌ناو گه‌له سه‌رده‌سته‌كه‌دا كه نه‌ك هه‌ر سه‌ركوتكه‌ری بنده‌سته‌كان ده‌بێت، به‌ڵكو له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی دیكتاتۆركه‌دا گه‌لی سه‌رده‌سته‌یش به‌ئاره‌زووی خۆی به‌كارده‌هێنرێت و گورزی گه‌وره‌ی تێ ده‌سره‌وێنرێت، ئه‌مه ڕاستیه‌كه‌و ده‌كرێت مێژووی عێراقی خۆمان باشترین نمونه‌ی ئه‌م بۆچونه بهێنرێته‌وه‌٠
دیاره سووده‌كانی ده‌وڵه‌تی گه‌وره له ڕووی گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه نكۆڵی لێ ناكرێت، به‌ڵكو سووده‌كانی تا بێت به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت، له‌كاتی بوونی دیموكراتی و یه‌كسانی تاكه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌٠
مافی جیابوونه‌وه مافێكی سروشتیه بۆ هه‌موو گه‌لان كه له‌ناو سنووری ده‌وڵه‌تێكی فره نه‌ته‌وه‌ییدا بژین، به‌ڵام پێویسته جێبه‌جێ كردنه‌كه‌یشی هه‌ر له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كاندا بێت، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌هۆی بوونی تیرۆر و كۆنه‌په‌رستی كه‌له‌عێراقدا له‌هه‌موو شوێنێكی تردا زیاتره پێویسته جیابوونه‌وه ڕه‌چاو بكرێت كه نه‌بێته پێگه‌و پشتیوانانی ئه‌و هه‌ڵوێستانه كه به‌زه‌ره‌ری گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌شكێته‌وه. هه‌ربۆیه پێویسته یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له نێوان هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد و گه‌لانی دژ به تیرۆر و دژی هه‌موو پیلانێكی تیرۆری و كۆنه‌په‌رستی بن له‌ناوچه‌كه‌دا، كه خۆی له‌خۆیدا په‌یدا كردنی پشتیوانی گه‌لان و شۆڕشگێڕانی ناوچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ك پێویسته وه‌ك هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانی گه‌لی بنده‌سته باوه‌ڕیان به‌وه‌یش هه‌بێت كه بوونی گه‌لی كورد له ده‌وڵه‌ته‌كانی دراوسێدا هه‌مان مافیان هه‌یه و پشتیوانی ته‌واوی گه‌لی كورد بكه‌ن له‌خه‌باته ڕه‌واكایاندا، ئه‌مه به‌مانای هاندانیان نییه بۆ جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌سته‌كانیان، به‌ڵكو ئه‌و داوایه به‌نده به خواستی گه‌لی كورد له ناو سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لی سه‌رده‌سته‌یان پێ چاكتر بێت تا گه‌لی كورد له پارچه‌كانی تر، داكۆكی لێبكه‌ن و هیچ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی له‌سه‌ریان دروست نه‌كه‌ن. پاشان گه‌لی كورد له عێراقدا پێویسته باوه‌ڕی پته‌ویان به مافی بڕیاردانی گه‌لی فه‌له‌ستین هه‌بێت له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان و به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتیوانیشی لێ بكه‌ن٠
كێشه‌ی نێوان عێراقیه‌كان به جیاوازی نه‌ته‌وه‌و بۆچونه‌كانه‌وه پێویسته به‌ئاشكرا و له شێوه‌كارێكی شه‌فافیت و له‌ده‌روازه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه هۆكانی دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی هه‌ر به‌ئاشكرا و دوور له هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌كی نادیموكراتیانه ڕابگه‌یه‌نرێت٠
له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانی گه‌لی سه‌رده‌سته گرنگی خۆیی هه‌یه و هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه له دواڕۆژی نه‌وه‌كانی ناو سنووره‌كه بكه‌ن. پێویسته له‌سه‌ر حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیان كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتووخواز په‌روه‌رده بكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراتی و گه‌لی عێراق و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا بێت،
به‌هۆی نه‌بوونی پارتێكی پێشڕه‌وی گه‌لی سه‌رده‌سته و دابه‌شبوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌شێوه‌و ڕێبازی خه‌باتدا ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌ر لایه‌نه جیاجیاكان كه به‌هۆی جیاوازی بیروبۆچونه‌وه ده‌كرێ هه‌ڵوێستیشیان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك بنه‌ماكانی دیموكراتی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت جیاواز بێت كه‌ئه‌مه كێشه‌یه‌ك بو گه‌لی بنده‌سته دروست ده‌كات له‌دواڕۆژدا، ئه‌ویش به‌هوی بوونی هه‌ردوولا له سه‌نگه‌ری ڕزگاری نیشتیمانی و دژه تیرۆر كه له‌كاتی نه‌مانی ئه‌م خاڵانه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌دا مافی گه‌لی بنده‌سته كه‌م و كوڕی هه‌بێت، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر شۆڕشگێڕانی گه‌لی بنده‌سته پێویسته دۆسته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست دیاری بكه‌ن، بۆ نمونه پشتگوێ خستنی لایه‌نه پێشكه‌وتووخوازه‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته به‌هۆی كه‌می ژماره‌یانه‌وه له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی گه‌لی بنده‌سته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت. كه‌واته هه‌وڵی دابینكردنی سوڵته و گرنگی هه‌په‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ هێزو حیزبه‌سیاسیه‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته چه‌ند له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه سه‌نگی خوی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه له‌ڕووی چۆنایه‌تی بیركردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی جه‌ماوه‌ر سه‌نگی خوی هه‌یه، هه‌موو هاوپه‌یمانیه‌ك كه له‌نێوان گه‌لانی بنده‌سته و گه‌لی سه‌رده‌سته له عێراقدا پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه بكات و بگره به خاڵی سه‌ره‌كی دابنێت٠
داننان به مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنوسین داننان به یه‌كگرتنی فیدراسیۆنی نییه وه‌ك پره‌نسیپ، به‌ڵكو ده‌كرێ مرۆڤ سه‌رسه‌ختانه دژی ئه‌م پرنسیپه بێت و لایه‌نگری ناوه‌ندێتی دیموكراسیش بێت، به‌ڵام دیسان ده‌توانێت یه‌كگرتن به باشتر بزانێت له چاو ناهاوسه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، ئه‌وه‌یش به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ته‌نها ڕێگایه‌كه به‌ره‌و ناوه‌ندێتی دیموكراسی٠
كه‌واته مافی بڕیاردانی چاره‌ی خۆنوسین له پێناوی یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی خۆویستیدا هۆكارێكی حه‌تمیه و بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌ك له ڕووی مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌وه كه پێویستیه‌كه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌لان له‌یه‌كتر و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه و باوه‌ڕێكی به بێ گومان لێ‌كردن له ناو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی خۆویستدا پێویسته لای شۆڕشگێڕانی گه‌لی سه‌رده‌سته به‌ئاشكرا هه‌ستی بێبكرێت و بگره پڕوپاگه‌نده‌یشی بۆ بكه‌ن، به‌و ئاشكرا كردنه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌ستی نزیك بوونه‌وه زیاد ده‌كات لای بنده‌سته‌كانه‌وه، مافی جیابوونه‌وه وه‌ك مافی ته‌ڵاق وایه له ئیسلامدا كه ئافره‌ت هه‌موو مافێكی جیابوونه‌وه‌ی هه‌یه به‌بێ چه‌نو چون٠
خه‌باتی گه‌لانی بنده‌سته‌ی عێراق پاش ئه‌و ساڵانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆفێنێتی و تاكڕه‌وی ته‌نیا یه‌ك ڕه‌وت هه‌ڵده‌گرێت ئه‌ویش یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌یه له‌گه‌ڵ دیموكراتیه‌تدا كه خواستی جیهانگیری له‌سه‌ره، و هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی خه‌باته‌كه‌یان له‌پێناوی ئازادی‌دا سه‌ركه‌وتنێكه بۆ دیموكراتیزه كردنی ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتنه بو هه‌نگاوه‌كانی جیهانگیری، هه‌روه‌ك جیاكردنه‌وه و پێناسه‌ی گه‌لان به‌ناوی گه‌لی سه‌رده‌سته و گه‌لی بنده‌سته پێویسته به ڕوون و ئاشكرا بێت، و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه كه هه‌نگاو نان بۆ دیموكراتیزه كردنی عێراق سستی پێوه ببینرێ له‌هه‌رلایه‌كه‌وه بێت و ناكرێت شۆڕشگێڕانی گه‌لی سه‌رده‌سته واز له خه‌بات له دژی هێشتنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی گه‌لانی بنده‌سته‌دا بێنن٠
بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته په‌روه‌رده كردنی شۆڕشگێڕانی گه‌لی سه‌رده‌سته له ئاستی پڕوپاگه‌نده كردن بێت بۆ ئازادی گه‌لانی بنده‌سته وه‌ك جیابوونه‌وه و پارێزگاری له‌و داوایه‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌شۆڕشگێڕ و پێشكه‌وتوو خواز ناناسرێن و شۆفێنین٠
کۆتایى به‌شى سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
دۆست و دوژمنى ده‌وڵه‌تى كوردى
به ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و ده‌ركه‌وتنى ڕاستيه‌كى شاردراوه كه عه‌ره‌بى سوننه زۆرينه پێكناهێنن نه‌ك ته‌نيا له شۆڕگێڕانى دژ به ديكتاتۆريه‌ت، به‌ڵكو له ژماره‌ى دانيشتوانيشدا، قه‌يرانێك سه‌رى هه‌ڵدا كه‌ئاژاوه‌ى بۆ عێراقيه‌كان دروست كرد، نه‌بوونى دڵسۆزانى سوننه بۆ به‌رژه‌وه‌نديه گشتيه‌كان كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا خۆى ده‌نواند به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وت و ڕايان گه‌ياند و به‌شداريشيان نه‌كرد به‌تايبه‌تى له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٣٠ / ١ / ٢٠٠٥ دا، هه‌ربۆيه خرانه پاڵ ناحه‌زانى ديموكراتى و پاڵپشتى ديكتاتۆره كۆنه‌كه و ئاژاوه گێڕه‌كانه‌وه، سوننه‌كان بوونه كه‌مايه‌تيه‌كى بێ وێنه كه هه‌رگيز چاوه‌ڕێى ئه‌و ئه‌نجامه نه‌ده‌كرا، هه‌رچه‌نده له‌پاشاندا و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى دووه‌مدا زۆر به‌چالاكى به‌شداريان كرد وه‌ك كاردانه‌وه‌يه‌كى ئه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له‌سه‌ريان، به‌ڵام ڕاستيه‌ك ده‌ركه‌وت كه گومانى لێده‌كرا له باره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان و ڕێژه‌ی بوونی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی وه‌ک کورد و عه‌ره‌بی سوننه یان عه‌ره‌بی شیعه و که‌مایه‌تیه‌کانی تر له‌و ژماره‌يه‌دا که شاردراوه بوو تا ئه‌و ده‌مه، هه‌رچه‌نده من نامه‌وێت له‌سه‌ر ژماره‌ى دانيشتوانى عێراق بدوێم به‌ڵام وه‌بيرهێنانه‌وه‌ى هه‌ندێ له مێژووى گۆڕانكاريه‌كان، په‌رده‌هه‌ڵماڵينێكه له‌سه‌ر ئه‌و كۆچ و كۆچپێكردن و ڕاماڵينه بێ ياساييه‌ى كه به‌شێوه‌يه‌كى ناسروشتى ڕوويداوه، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌به سوننه‌كان به‌ڵكو توركمانه‌كانيش كه قه‌واره‌ى خۆيان زۆر له‌وه به‌زياتر داده‌نا كه به‌ته‌نيا له‌يه‌ك كوردسى په‌رله‌ماندا بنوێنرێن.
هه‌موو كۆمه‌ڵگايه‌ك كه‌م يان زۆر به‌هۆى ململانێ سروشتيه‌كانى مرۆڤايه‌تى و به‌درێژايى مێژوو كۆچ و ڕه‌وى به‌خۆيه‌وه ديوه كه شوێنه‌وارى له‌سه‌ر جوگرافياى هه‌موو زه‌وى به‌زه‌قى دياره و به‌شێكى دانه‌بڕاوه له مێژووى هه‌موو گه‌لان و مرۆڤايه‌تى، ئه‌و گۆڕانكارييه سروشتيانه كاردانه‌وه‌ى خواستى به‌ره‌و باشتر بردنى ژيانى هه‌موو مرۆڤايه‌تى و چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاكان بووه، كه كاريگه‌ريان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاكانى تريش هه‌بووه له ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و ئايينى و زمانه‌وانيشه‌وه،
له‌كۆندا هيچ ڕێگرێك نه‌بووه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاڵ و گۆڕه سروشتيانه‌دا، مرۆڤه سه‌ره‌تاييه‌كان له ئه‌نجامى به‌دواگه‌ڕانى خۆراك و ده‌ست خستنى هۆكانى مانه‌وه له ژياندا ئه‌م ديارده‌يه‌يان هێناوه‌ته ئاراوه كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاكاندا مۆركى جياجياى به‌خۆيه‌وه ديوه، و له‌هه‌ندێ كاتدا ئاسانكارى بۆ كراوه و كاتى وايش هه‌بووه پێويستى به‌وه كردووه سنوورێكى بۆ دابنرێت، له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا له‌گه‌ڵ گۆڕانكارييه خێراكانى ناو كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان و ململانێى به‌زۆر كۆچ كردن و كۆچ پێكردن پێويستى سنوور دانانه‌كه قۆناغى نوێى به‌خۆيه‌وه بينى و به‌ئاشكرا له ڕێككه‌وتننامه‌كانى نێوان ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن بڕياره‌كاندا ده‌ركه‌وت، ئاسانكارى و دژايه‌تى بۆ ئه‌و ديارده‌يه نوسرايه‌وه چ له به‌نده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان و پاشانيش كرايه به‌ندێك له ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ئاسانكارى بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه ترسى مردن و له‌ناو بردنيان له‌سه‌ره و هه‌موو داگيركردنێك و به‌زۆر كۆچپێكردنێكيش هێڵى سووريان به‌ده‌وريا كێشا دژايه‌تييان لێ ڕاگه‌ياند.
له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى كه ناو نراوه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به يه‌كێك له كۆنترين پێگه‌ى مرۆڤايه‌تى ده‌ناسرێت و خاكه‌كه‌ى له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى تر ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى له سامانى سروشتيدا بونيادێكى جياجياى هه‌بووه، ديارده‌ى كۆچ و ڕه‌وى دانيشتوانه‌كه‌ى و كاريگه‌رييان بۆ سه‌ر يه‌كتر زۆر ئاشكرا تر بووه له‌شوێنه‌كانى تر، بگره له‌زۆر لاوه چاوتێ بڕينێك هه‌بووه له‌سه‌ر سامانه سروشتيه‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه و شوێنێكى چالاك و مه‌يدانێكى گرنگى هه‌ردوو جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌م و دووه‌ميش بووه٠
ئه‌م ناوچه‌يه به‌تايبه‌تى خاكى نيشتمانى عه‌ره‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى ئايينه‌كانى ئيسلام و گاور و جوله‌كه بووه دانيشتوانه‌كه‌ى به‌شوێنێكى پيرۆز و پايه‌به‌رزيان زانيوه، ئه‌مه و چه‌ند هۆكارێكى تر‌ى وه‌ك داگيركردنيان له‌لايه‌ن توركه‌وه بۆ نزيكه‌ى ٤٠٠ ساڵ، هه‌ستێكى واى داوه به دانيشتوانه‌كه‌ى كه‌هه‌ست به‌كه‌م و كوڕى بكه‌ن و له‌هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌سته‌دا ئايين و مێژووى زانايانى خۆيان به‌دره‌وشاوه‌ترين هۆكار داناوه بۆ يه‌كگرتنه‌وه‌ى خاڵى خه‌باتى يه‌كپارچه‌يى و هێنانه ژێر ڕكێفى لاوه‌كانيان بۆ كۆكردنه‌وه له‌ده‌ورى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ييه‌كانياندا، هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆ چوونه به‌خێرايى ته‌شه‌نه‌ى كرد و بوونى قورئانى پيرۆزيش به زمانى عه‌ره‌بى ياريده‌ده‌رێكى گه‌وره‌ى يه‌كخستنى زمانه‌كه‌يان بووه، به‌ڵام له‌لايه‌كى تره‌وه كۆمه‌ڵێك بيروبۆچوونى شۆفێنى سه‌رى هه‌ڵدا له‌ناوياندا كه‌بووه هۆى دواكه‌وتنى ناوچه‌كه، بۆ نمونه له‌سوريا و عێراق و ميسردا كه‌جگه له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب گه‌لانى تريش هه‌ن و ده‌ژين، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و پيرۆز سه‌يركردنه‌ى خۆيان و خواستى په‌لهاويشتن بۆ سه‌ر زه‌وى و خاكى گه‌لانى تر، به‌پێويستيان زانيوه كه ئه‌و گه‌لانه بكه‌نه عه‌ره‌ب و مێژوو و خاك و زمانانيان لێ بگۆڕن و لێيان قه‌ده‌غه بكه‌ن و بيانكه‌ن به‌عه‌ره‌ب، له‌سوريا ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان به عه‌ره‌بى سورى و له‌ميسر ميسرى عه‌ره‌بى، و له‌عێراقيش ناوى عێراقى عه‌ره‌بى سه‌پێنرا به‌سه‌ر سه‌رتاسه‌رى ده‌وڵه‌ته دروست كراوه‌كه‌ى ده‌ست بێگانه، له‌عێراق ته‌نيا به‌ناوه‌كه ڕ‌ازى نه‌بوون به‌ڵكو به‌پته‌و كردنى حيزبێكى وه‌ك به‌عسى هاوشێوه‌ى سوريا خۆيان نه‌ك له‌گه‌لى كورد به‌زياتر ده‌زانى به‌ڵكو هه‌موو سه‌روه‌رييه‌كانى مرۆڤايه‌تيشيان بۆ ئازايه‌تى و جوامێرى عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌عس له‌ناوه‌ڕاستى چله‌كانه‌وه، كه هێشتا جوڵانه‌وه‌يه‌كى بچوك بو له سوريا و نه‌بوبو به حيزبێكى به‌هێز و هێشتا ئومێدى ئه‌وه‌شى نه‌بو ده‌سه‌ڵاتى سياسى بگرێته ده‌ست، بيروبۆچونى تايبه‌تى هه‌بوه له‌سه‌ر كه‌مايه‌تيه‌كانى ناو ( وطنى عربى )، و به‌درێژايى ته‌مه‌نى خۆى له‌نوسينه‌كانيدا باسى ( أقليات ) ى كردوه له‌وانه كورد، وه باسى خه‌ته‌رى ( أقليات ) ى كردوه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و خاكى عه‌ره‌ب و ئه‌ندامه‌كانى خۆى لێ وريا كردۆته‌وه كه هه‌وڵى تواندنه‌وه، يا خود ده‌ركردن، يا له‌ناوبردن بده‌ن.( بنواڕه په‌نجه‌كان يه‌كترى ئه‌شكێنن - نه‌وشيروان مسته‌فا - لاپه‌ڕه ٣٨٤ ). سه‌ركرده‌كه‌يان به جۆره‌ها ناو ده‌ناسان و چاوچنۆكى و چاوتێ بڕينيان بۆ خاكى كوردستان واى لێ‌كردبوون كه هه‌رچى هێزيان هه‌يه له‌گه‌لێكى بێ پشتيوانى وه‌ك كورددا تاقى بكه‌نه‌وه و هه‌وڵى به‌عه‌ره‌ب كردنى خاك و مرۆڤ و مێژوو و هه‌موو شتێكيان بده‌ن، كێشه‌ى گه‌وره‌يان بۆ گه‌لى كورد و كه‌مه‌نه‌ته‌وايه‌تييه‌كانى تريش هێنايه كايه‌وه، به‌جۆره‌ها شێوه هه‌وڵى له‌بير بردنه‌وه‌ى بوونى خۆيانيان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاندن و ئه‌گه‌ر نه‌يشكرايه له‌ناويان ده‌بردن٠
له‌لايه‌كى تريشه‌وه به‌هۆى جه‌نگه درێژخايه‌نه‌كان و زيانه زۆره‌كانى بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌يه، له‌هه‌ندێ شوێندا، تێكدانى مێژوو و په‌روه‌رده‌كردنى گه‌لى سه‌رده‌سته ئاڵۆزى بۆ نه‌وه به دوا يه‌كه‌كاندا دروست كردووه و كارێكى واى كردووه، كه كێشه‌ى نێوان نه‌ته‌وه جياجياكانيش پێويستى به ڕوونكردنه‌وه‌ى مێژوويى و جوگرافى هه‌بێت بۆ ساغ كردنه‌وه‌ى ڕاستيه‌كان، مافه‌كانى دانيشتووانى كه‌ركوك و ئاسايى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه به‌پێى مادده‌ى ٥٨ و پشت به به‌ڵگه به‌ستن يه‌كێكه له‌و جۆره كێشانه‌٠
ئێمه‌ى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌يه‌كى هه‌ميشه بنده‌ست و بێده‌سه‌ڵات، نه‌بووينه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌تێكى نوێ كه‌مافه‌كانمان بۆ ساغ بكاته‌وه، له‌لايه‌كى تريشه‌وه سه‌رده‌سته‌كانمان هه‌ميشه له هه‌وڵى ئه‌وه دابوون نه‌وه به‌دواى نه‌وه مافه‌كانمان وون بكه‌ن و خاكمان بكه‌نه خاكى خۆيان هه‌روه‌ك به‌بيانووى ئايينى و يه‌كپارچه‌يى و دژايه‌تى كردنى داگيركه‌ران خۆيان سه‌پاندووه و له‌و سنووره خۆيان ده‌رباز كردووه كه خۆيان به‌داگيركه‌ر دابنێن به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئه‌ركه‌كانى ئێمه‌يان سه‌ختتر كردووه‌٠
له‌ناو خۆيشماندا به هۆى جياوازى بيرو بۆچونه‌كان و بينينى كێشه‌كانمان له‌كۆمه‌ڵێكه‌وه تاكۆمه‌ڵێكى تر، كه‌هه‌ندێ جار كاريگه‌رى سه‌رده‌سته‌كان له‌ڕووى ئايين و به‌كرێگرته‌وه ده‌ورى سه‌ره‌كى بينيوه، خاڵى يه‌كگرتنه‌وه و پاكانه‌ى يه‌كڕيزيمان نه‌ك هه‌ر له برى ئه‌وه‌ى ببێته كۆكه‌ره‌وه‌ى شۆڕشگێڕان، به‌ڵكو زۆرجار پارچه‌پارچه كراوه و هه‌ر به‌جيايش چاره‌سه‌رى كێشه‌كانيان بينيوه، هه‌ربۆيه بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ندين حيزب و بۆچوونى جياواز له‌يه‌كتر و خه‌باتى گه‌له‌كه‌مانيان دابه‌ش كردووه، و زۆرجار پێكدادانى لێ كه‌وتۆته‌وه، كه دوژمنان به‌هه‌ليان زانيوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان و بۆ ويستى يه‌كتر و له‌دژى يه‌كتريش به‌كاريان هێناوه‌٠
به‌هۆى ئه‌و كێشانه‌وه نه‌ك هه‌ر لاى سه‌رده‌سته‌و بێگانه‌كان، به‌ڵكو گومان له‌سه‌ر ئه‌نجام و تواناى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان له‌ناوخۆيشماندا سه‌رى هه‌ڵداوه و جياوازى حيزبايه‌تى و شه‌ڕى ناوخۆ و نه‌هامه‌تى ئه‌و شه‌ڕانه كراونه‌ته بيانووى گه‌نده‌ڵى دووركه‌وتنه‌وه له شۆڕش و كايگه‌رى بۆ سه‌ر لاوه‌خوێنگه‌رمه‌كانيشمان هه‌بووه كه به كۆڵه‌كه‌ى شۆڕش و خه‌بات داده‌نرێن، له‌لايه‌كى تريشه‌وه ڕاستيه مێژووييه‌كان وه‌ك پێويست نه‌گه‌يشتووه‌ته لاى هه‌مووان، كێشه‌ى كۆچ و كۆچپێكردنى گه‌له‌كه و چاره‌سه‌ره‌كه‌يان ته‌نيا دراوه‌ته ده‌ست سه‌ركرده حيزبيه‌كان كه‌ڕێگه خۆشكه‌رێكه بۆ حيزب سالارى و كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى ديموكراتيزه كردنى كۆمه‌ڵگا، و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ زۆرجار نه‌يانويستووه خۆيان له‌قه‌ره‌ى ئه‌وه بده‌ن و ئه‌گه‌ر چه‌ند شتێكى ساده‌يشيان زانيبێت به‌لايانه‌وه به‌س بووه بۆ داكۆكى كردن له‌بۆچوونه‌كانى خۆيان، كه لاوازى بيرو بۆچوونه‌كانى تاكى كوردى پێوه به‌ند بووه به‌رامبه‌ر به ته‌ڵه‌كانى ناحه‌ز و پيلانگێڕان٠
وه‌ك له‌به‌شى دووه‌مدا باسم كرد ملمانێى بێگانه‌كان له‌سه‌ر خاكى ئێمه گه‌يشتۆته دادگاى نێو ده‌وڵه‌تى و هيچ حسابێكيش بۆ هه‌ڵوێستى ئێمه‌ى خاوه‌ن خاك و خاوه‌ن كێشه نه‌كراوه ( بوينه‌ته بێگانه و بێگانه خاوه‌ن ماڵه)، سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى موسڵ و چاره‌سه‌ره‌كه‌يشى هه‌ر له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى داگيركه‌رانى خاكه‌كه‌ماندا بووه، ئه‌مانه وه‌ك ئه‌زموونێكى چه‌ندباره و به‌رده‌وام كاريگه‌رى له‌سه‌ر تاكى كۆمه‌ڵ و حيزبه‌كان هه‌بووه، هه‌ر بۆيه خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان ڕۆژ به ڕۆژ ده‌ركى به‌زه‌روريه‌تى ديسپلين و ڕێكخستنى شۆڕشگێڕان كردووه، و له مێژووى خه‌باته‌كه‌دا هه‌ست به جياوازى له‌نێوان هه‌ر قۆناغێك له‌گه‌ڵ هه‌نگاوى پێش خۆي‌دا كراوه، گۆڕان له شێوه‌كانيشدا هه‌بووه و له‌و پێناوه‌يشدا و بۆ داكۆكى كردن له‌مافه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌باتى چه‌كداريدا، جارى وا هه‌بووه په‌ناى بردوه‌ته به‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترين دوژمندا٠
لێدوانه‌كانى ئێستاى به‌غدايش له‌وه تێناپه‌ڕێت، له‌نێوان ليسته جياجياكاندا و له‌پێناوى هاوسه‌نگيه‌كدا ته‌وافقيان هێناوه‌ته كايه‌وه، كه‌به‌يه‌كسان بوونى داده‌نێن بۆ به‌شدارى كردنى هه‌موو چين و توێژه عێراقيه‌كان، به‌ڵام چۆن ئێمه هه‌وڵى دابينكردنى مافه‌ڕه‌واكانمان ده‌ده‌ين به‌هه‌مان شێوه سه‌رده‌سته‌كانيش هه‌وڵى ده‌سكه‌وتى زياتر ده‌ده‌ن بۆ خۆيان، كه‌واته ئه‌م كێشه‌يه نه‌ك هه‌ر ده‌رخستنى ڕاستييه‌كانى پێوه به‌نده، به‌ڵكو باوه‌ڕپێهێنانى هه‌ڵوێستى سه‌رده‌سته و گونجاندنى خواسته‌كانى گه‌لى كورديش به‌شێكى گرنگى گفتوگۆكان ده‌بێت٠
به‌بڕينى هه‌ر قۆناغێك و هه‌ر هه‌نگاوێك بيانووى نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا له‌لايه‌ن زه‌ره‌رمه‌ندانى ديموكراتى و به‌ئاشكرا به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان دژى يه‌ك ده‌بنه‌وه، بوونى دۆست و بوونى ناحه‌ز له‌سه‌ر سفره‌ى هه‌موو دانيشتنه‌كاندا هه‌يه، سوور بوون و پێداگرتن له‌سه‌ر ماف و ماندوو بوون له‌لێدوان، له‌ناوچه‌وانه‌كاندا ده‌بينرێت، ئه‌مانه كێشمه كێشم و خه‌باتى ئه‌مڕۆى گه‌لى كورده، دواكه‌وتن و ده‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌نجام له‌كاتى خۆي‌دا ته‌نيا بوونى گروپێكى دياريكراو نيه، به‌ڵكو گێژاوى ئه‌و بيره شۆفێنيانه‌يه كه له ئه‌نجامى سه‌ركردايه‌تى كردنى نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و شانازيكه‌رانى به‌پيرۆزدانانى سه‌رده‌سته‌يى بووه له‌ماوه‌ى پێشوودا، جا هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و ديموكراتيزه كردنى ده‌وڵه‌ته‌كه بنرێت كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى به‌دوادا دێت٠
شاردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى چين و توێژه جياجياكانى عێراق له‌كاتى حوكمى ديكتاتۆردا، و ده‌ركه‌وتنيان له‌دواى ڕوخانى سه‌دام، له‌لايه‌كه‌وه، بێ هيوايى زه‌ره‌رمه‌نده سوننه‌كان و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌به دراوسێكان كه پشتيوانيان له سوننه و قه‌وميه‌كان ده‌كرد، له‌لايه‌كى تره‌وه به‌شێكن له‌هۆى ئاژاوه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق، هاتن و بوونى ئه‌مه‌ريكيه‌كان له‌ته‌نيشت ئێرانه‌وه كه‌دوژمنى ڕاگه‌يه‌نراويه‌تى، و خواستى به‌ديموكراتيزه‌كردنى ناوچه‌كه‌يش ترسى لاى سوريه‌كانيش دروست كردووه، واده‌گه‌يه‌نێت كه چ ئێران و چ سوريا له‌به‌رژه‌وه‌نديان نه‌بێت كه ئارامى بگه‌ڕێته‌وه ناو عێراق، كه‌خۆى له‌خۆيدا سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌زموونى ئه‌مه‌ريكيه‌كان بۆ گۆڕانكاريه‌كانى ده‌وڵه‌ته ديكتاتۆره‌كان، كپ كردنه‌وه‌ى خواستى په‌لهاويشتنه‌كه‌يانه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تانى تر و نايانپه‌رژێته سه‌ر ده‌وڵه‌تێكى تر، هه‌ربۆيه ده‌وڵه‌تانى وه‌ك سوريا و ئێران نه‌ك هه‌ر نايانه‌وێت ئاژاوه نه‌مێنێت، به‌ڵكو به‌نزينيشى پێدا ده‌كه‌ن٠
ئه‌مه‌ريكيه‌كان خۆيان دوژمنيان كه‌م نيه، و سه‌پاندنى ئاوه‌ڵناوى داگيركه‌ريش له ڕووى ياساييه‌وه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسايشه‌وه سيمايه‌كى ناشيرينيان پێبه‌خشرا كه ده‌كرێت له‌لايه‌ن ناحه‌زانيانه‌وه و له‌لايه‌ن نيشتمانپه‌روه‌ره عێراقيه‌كانيشه‌وه بكرێته بيانووى دژايه‌تى كردنيان، پشتيوانيشى بۆ ئيسرائيليه‌كان واى كردووه كه دژايه‌تيه‌كه‌ى بۆ خه‌ستتر ببێته‌وه و بوونى ئه‌لقائيده و كاره‌ساتى ١١ ى سێپته‌مبه‌ريش له‌لايه‌كى تره‌وه كه‌ماناى گوێزانه‌وه‌ى جه‌نگێكى خودى ئه‌مه‌ريكيه‌كانه بۆ سه‌ر خاكى عێراق هێنده‌ى تر بارودۆخه‌كه‌ى شڵه‌قاندووه، ئه‌م هه‌موو بيانووه بۆ بوونى ئاژاوه‌ى عه‌سكه‌رتارى و خۆته‌قاندنه‌وه واى كردووه كه عێراق قه‌يرانێكى زۆر سه‌خت له‌خۆبگرێت كه‌هه‌روا به‌ئاسانى لێى ده‌رباز نابێت، له‌لايه‌كى تريشه‌وه فرسه‌تێكى باش دراوه‌ته عه‌ره‌به شيعه‌كان كه‌زۆرينه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بوونى خۆيان بسه‌لمێنن كه به‌مافێكى شه‌رعى خۆيانى ده‌زانن و هه‌روه‌ك خواستى بوونى ده‌وڵه‌تێكى شيعه له‌عێراقدا كه به‌ته‌نيشت ئێرانى شيعه‌ى مێژووكردى سه‌فه‌ويه‌وه، دڵنياتريان ده‌كات له‌دواڕۆژيان، ئه‌وه‌يشمان بير نه‌چێت كه هه‌ر به‌شێكن له‌و سه‌رده‌ستانه‌ى دوێنێ كه په‌روه‌رده كراوى ده‌ستى شۆفێنيه‌تن، له‌هه‌مان كاتيشدا سه‌ركردايه‌تى گرتنه ده‌ستى ده‌وڵه‌تێكى نه‌وتى پێوه به‌نده، و به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵى پته‌وكردنى هێزه‌كانى خۆيان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌يان بۆ ناچێته سه‌ر، چونكه ترسى فراوانخوازى ئێران واى له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بيه‌كان كردووه كه به‌سه‌رسه‌ختانه دژايه‌تى بكه‌ن و هه‌ر له ساڵى ١٩٩١ دا و له‌كاتى به‌كۆمه‌ڵهه‌ستانه‌كه‌ى باشووردا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسايشدا سنوورى بۆ ئه‌و خواسته دانا، له‌لايه‌كى تريشه‌وه كێشه‌ى نێوان سوننه‌و شيعه له‌عێراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ كه‌وه‌ك ميراتيه‌ك له‌عوسمانى و سه‌فه‌ويه‌كانه‌وه بۆيان ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ئاژاوه عه‌سكه‌رتارييه‌ى كه له عێراقدا هه‌يه كه ڕۆژ نييه خوێنى چه‌ندين كه‌س نه‌ڕێژێت، خۆى له خۆي‌دا شه‌ڕێكى ناوخۆيه هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌يه‌كى حيزبه‌كانى به‌ئاشكرا له‌دوا نييه، به‌ڵام باوه‌ڕهێنان به‌شتێكى تر جگه له‌وه خۆخه‌ڵه‌تاندنه‌٠
هه‌رچى گه‌لى كورديشه به هۆى نه‌بوونى پشتيوانى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و بێ باوه‌ڕييان به هێمنى توركيا و ئێران و سوريا له دوا ڕۆژدا، ته‌نيا چاره‌يه‌كيان ده‌ست بردنيانه بۆ مێزى گفتوگۆ به هيواى دابينكردنى مافه‌كانيان له‌ڕێى ديموكراتى و پشتيوانى كردنى ياسايى كه بوونيانه له ناو ده‌وڵه‌تێكى ياسايى و يه‌كگرتوودا كه ئه‌ويش عێراقه‌٠
نه‌مانى يه‌كپارچه‌يى عێراق دوو ئاقار له‌خۆ ده‌گرێت:-
يه‌كه‌ميان
به‌هۆى هه‌نگاوه خێراكانى جيهانگيرى و سه‌رهه‌ڵدانى پشتيوانى بۆ ديموكراتيه‌ت له‌هه‌موو سه‌ر زه‌وى و له‌ناو هه‌موو گه‌لاندا، به‌چاكه بۆ گه‌لى كورد ده‌شكێته‌وه كه ده‌كرێت سه‌رپه‌رشتيه‌كى نێوده‌وڵه‌تى پاراستنى كوردستانى باشوور بگرێته ئه‌ستۆ تا كاتى جێ‌گير بوونيش به‌رده‌وام ده‌بێت٠
دووه‌ميشيان
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه‌ى موسڵ ئه‌ويش له‌به‌ر دوو هۆ
١- له‌ڕووى ياسايه‌وه تائێستاش توركيا وازى له ولايه‌تى موسڵ نه‌هێناوه و به‌به‌شێكى ميراتى ده‌وڵه‌تى عوسمانى داده‌نێت
٢- له‌ترسى له‌ده‌ستدانى كوردستانى باكوور په‌نا ده‌باته به‌ر هێرش كردنه سه‌ر كوردستانى باشوور كه ديسانه‌وه له‌ڕێى ياسايه‌وه په‌يمانى مۆركراوى له‌گه‌ڵ عێراق و سوريا و ئێران‌دا هه‌يه، كه‌له‌ساڵى ١٩٦٣ و ١٩٧٦ دا ئه‌و مافه‌يان داوه‌ته يه‌كتر بۆ پاراستنى سنووره‌كانى خۆيان كه‌ته‌نيا هۆى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش دژايه‌تى گه‌لى كورد بوو٠
له‌لايه‌كى تريشه‌وه ئێران كه‌ده‌وڵه‌تێكى چه‌ند نه‌ته‌وه‌يى گه‌وره‌يه و گه‌لێكيش له‌و گه‌لانه بوونى ژماره‌يه‌كى زۆره له‌كورد و خاكێكى فراوانى ئێرانى پێكهێناوه، ناكرێ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى كه‌سنووره‌كه‌ى به كوردى ئێرانه‌وه بێت بێ كاريگه‌رى گوزه‌ر بكات، هه‌ر بۆيه ئێرانيش ناچارى ئه‌وه ده‌بێت كه‌به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژايه‌تى هه‌موو ئازاديه‌كى پارچه‌يه‌ك له‌گه‌لانى و به‌شێك له خاكه‌كه‌ى ده‌كات بۆ له‌ده‌ستنه‌دان و چاولێنه‌كردنى پارچه‌كانى تريش٠
كه‌واته هه‌موو هه‌نگاوێكى دواڕۆژى گه‌لى كوردى عێراق ته‌نيا به‌ند نيه به ناو عێراقه‌وه، به‌لكو ترسى گه‌وره له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه دێت و هه‌موو هه‌نگاوێكى به‌ره‌و ديموكراتيزه كردنى ئێران و توركيا له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌دا ده‌بێت٠
گرنگى ئه‌م بابه‌ته ته‌نيا له‌ناسينى دۆست و دوژمنه‌كانماندا نيه به‌ڵكو هه‌وڵدانمان و خه‌باتى ئه‌مڕۆمان له‌پێناوى ديموكراتيه‌ت دايه بۆ هه‌رچوار پارچه‌كه‌٠
به‌هۆى خه‌باتى دوور‌و درێژى گه‌لى كورد و ئه‌زموونى شۆڕش و ناساندنى تاڕاده‌يه‌ك دۆست و دوژمنه‌وه، زۆرينه‌ى سياسيه‌كانى گه‌لى كورد ئه‌و ڕاستيه ده‌زانن كه پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى كوردى نه‌ك هه‌ر ئاسان نيه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد و ناوچه‌كه‌يشدا نيه له‌م كاته‌دا، به‌ڵكو دوژمنيشى زۆره، بۆچونى دژه ئه‌مه‌يش هه‌يه كه ئيعلان كردنى ده‌وڵه‌تيان پێ باشه به‌ڵام له‌به‌ر كه‌مايه‌تى و نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى سياسى مل كه‌چى ئه‌مرى واقيع كراون٠
به‌يه‌كلاخستن و فراوانكردنى يه‌ك هه‌ڵوێستى گه‌لى كورد بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت يان فيدراڵيه‌ت و يه‌كگرتنى خۆويستى له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌م بارودۆخه‌دا ته‌نيا به‌ند نييه به باوه‌ڕ هێنانى شۆڕشگێڕه كورده‌كانه‌وه يان تواناى به‌رهه‌م هێنانى دوو به‌رميل نه‌وته‌وه، به‌ڵكو پابه‌نده به چاره‌سه‌ركردنى كێشه بنه‌ڕه‌تيه‌كانى تره‌وه وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك و شوێنه به‌عه‌ره‌ب كراوه‌كانى تر و پشتيوانى په‌يداكردنى ده‌ره‌كى له‌ڕووى ياسايى و دانپيانان و په‌يوه‌ندى به گه‌لانه‌وه و پشتيوانى ناوخۆ به نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر و دژه‌كانى نه‌ته‌وايه‌تى، هه‌روه‌ك پشتيوانى شۆڕشگێڕانى گه‌لى سه‌رده‌سته وه‌ك له به‌شى سێيه‌مدا باسم كرد هه‌وڵێكى پێويسته‌٠
بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ش پێويسته حيزب و لايه‌نه سياسيه‌كانى عێراقى و بۆچونه‌كانيان به ووردى بناسين كه ياريده‌ده‌رى په‌يوه‌ندى به‌ستن و پێكهێنانى هاوپه‌يمانى ده‌بێت٠
کۆتایی
khaledfaraj@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

