هیجره‌ت
خۆ من هێشتا..،
له‌ژێر که‌پری مێوه‌که‌تا…!
هه‌ڵنه‌زنام به‌فێنکایی سێبه‌رێکتا..
لێوی به‌رسیله‌یه‌کتم نه‌گه‌ست…،
بۆ نه‌تبردم له‌گه‌ڵ خۆتا…؟
چۆن دڵت هات جێم بهێڵی به‌ته‌نیا..!!؟
***
هاوار.هاوار….!!!
ئه‌ی تۆ نه‌بووی بانگی عیشقت به‌گوێما دا…؟
ڕوو له‌کوێ که‌م…،
زام نه‌ما ته‌یی نه‌که‌م…!
ئازار نه‌ما دیده‌نی نه‌که‌م…!!
گۆڕه‌پانی جه‌نگ نه‌ما ڕووی تێ نه‌که‌م..!
هیچ سه‌نگه‌رێک نهیگرتمه خۆی….،
ده‌ڵێن لاچۆ…!!!!!
تۆ عاشقێکی سهرهخۆرهو سه‌ره‌ڕۆی….،
سۆفیه‌کی گڕۆزو گڕۆی….،
هه‌تا ماوی ڕه‌نج به‌فیڕۆی….!
که‌ی تۆ دێوانه‌ی،کۆڕی دۆزه‌خی عیشقی ئه‌مڕۆی….؟
سه‌ر هه‌ڵگره……!!!!
که‌س پێت ناڵێ بۆ کوێ ئه‌ڕۆی یاخود ناڕۆی…..!
***
لێت ده‌گه‌ڕێم…،
شکؤفهی نیگام ئاوه‌ڵایه‌و،چاوه‌ڕێم….،
هوزارێکی خۆش ڕه‌وانی ده‌م سه‌ره‌ڕێم…!
بێ پهروام و،به‌ره‌و ڕووت دێم….!
تاکو پڕتر بێت،له‌نه‌غمه‌ی ئۆرگانیزمی گریانت هه‌ردوو گوێم….!!!!!
ئاخر خۆ من هه‌ورێکی گرینۆکی ووڕکنی بێ ئاسمان و بێ جێگه‌و ڕێم
بۆ ئه‌م هیجره‌ته ناشێم…،
خۆ دڵی عاشق نه‌ما له‌بۆی نه‌دوێم….!!
***
واوه‌یلامه…،
که‌ژوکێوی غوربه‌ت گرتومیه خۆی…!
مێرگوزارو ئاگرێکی بێ ئامانه…
چنگیشم ناکه‌وێ په‌ڕه‌و خامه…!
مه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ناسه،به‌بێ ده‌نگی بکه‌م به‌نامه…،
بۆ هجره‌تی تۆی نیشتیمان و ئه‌و نیشتیمانه…!!!!
***
ئای کهسهخته…،
پرسیار نهجوویت…!
له‌گه‌رودا نهیتاسێنی و عاشقانه ده‌ری نه‌بڕیت…
ئای کهسهخته…،
ڕه‌نجی عیشق….
له‌سه‌ر کۆڵی ئه‌سپێکی شێت…،
هه‌نگاو بنێ و نهیلاوێنیت…!!!!!
***
ئای کهسهخته..،
پێ نه‌زانیت…
کهچاوهکانم لانکهتن..،
کهبرژانگهکانم دهسرازهتن..،
هه‌ناسه‌کانیشم بایه‌کی تیژ ڕه‌ون
برۆکانیشم په‌روانه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ده‌سته‌کانی مناڵیتن..،
***
خاڵه‌به‌کر
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


شلێر سه‌عید
خاڵه گیان پڕ به‌دڵ،له‌ناخمه‌وه پیرۆزبایی ئه‌و قه‌سیده جوان و ناسکه‌ت لێ ده‌که‌م،هیوادارم جوانتر‌و ناسکتری به‌دوادا بێت..به‌لام بۆ به‌ناوی(کۆچ)ه‌وه نه‌تنوسیوه.ئه‌مه‌ش پۆستی ئه‌له‌کترۆنیم.
پیشه/دکتۆری خێزان/ئه‌مستردام.
Xalle baker
Zor supas bo píroz baéykat dade Shler,we sebaret bewey ke bo be nawi KOCH-ewe nemnúsiwe,chúnke koch geranewey le dwa nye be 3arebi wate (Ra7l ) bellam Hicret wate Re7il úmédy geranawey heye…. dwbare supas.
ئیکرام
شلێر خان من به باشی ده‌زانم ئیمایله‌که‌ت لابه‌رم بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی نه‌توانێ کاری زه‌ره‌رمه‌ندی پێ بکه‌ن