قه‌ده‌ری عیشق
قه‌ده‌ری عیشق
تاوه بزه‌یه‌کیت،
به‌ده‌م خه‌نده‌ی به‌هاره‌وه..،
نه‌سیمێکی شێتیت،
به‌ده‌م شه‌پۆلێکی،سه‌رشێتی ده‌ریاوه..!
ئاوازێکی حه‌زینیت،
به‌ده‌م سۆزی نایه‌که‌وه….
چریکه‌ی ژێکانی،تاری دڵمیت..!
به‌شیوه‌ن و ناخ کوتانی په‌نجه‌کانم،
مه‌قامێکی پایزانه‌ی گه‌روو نه‌دیوو ئه‌ڵێیته‌وه..،
که‌ره‌مکه،لێوه‌کانت مه‌ره‌خه‌س که…!!
هوزاری دیلی نێو دڵت،
له‌نێو،که‌روێشکه‌ی،گوڵه‌گه‌نمی،وه‌رزی حه‌زه‌کانما به‌ڕه‌ڵاکه….!
خه‌رمانی،بێ جووتیاری ئه‌م ته‌مه‌نه‌م شه‌ن و که‌وکه…!
گفتی چاوم به‌گفتی چاوت ئاشناکه…،
هه‌ناسه‌کانم،ئاوێته‌ی هه‌ناسه‌ت که..!
گه‌ردوتۆزی که‌ڵه‌که‌بووی نێو ناخی توێ توێم به‌باکه…!
که‌ره‌مکه…!
پیرۆزیت بهۆنه‌وه‌و،له‌به‌ر ده‌روازه‌ی به‌رائه‌تا،به‌گه‌ردنی به‌رائه‌تما هه‌ڵیواسه….،
که‌ره‌مکه….!
زێوانه‌که‌ت ڕاسپێره،قاپیی مه‌رقه‌یی پیرۆزتم بۆ واڵاکا… !
که‌ره‌مکه…!
قه‌ده‌ری عیشقه،تروسکایی مه‌رحه‌مه‌تی بۆ واڵاکه…،
که‌ره‌مکه،
خۆ من بێ تۆ..،
هه‌ورێکی،ووشک،ووشک، به‌ژن و باڵای زه‌وت کردووم…!
زه‌مهه‌ریرێک ڕه‌ق و که‌سیره‌ی کردووم…!
که‌ره‌مکه…!
زێوانه‌که‌ت ڕاسپێره،ده‌رگای عیباده‌تم بۆ واڵاکا…،
له‌ژێر سێبه‌ری،دره‌ختی مه‌رقه‌ده‌که‌تا،هه‌ناسه‌کانم تاووتوێ که….،
ڕه‌ق بوونه‌وه‌و که‌سیره‌ییم،
هه‌واڵه‌ی،گزنگی خۆره‌تاوێ که…،
عیشقێکی مه‌خمه‌لیم وه‌به‌راکه…،
که‌ره‌مکه….!
زێوانه‌که‌ت ڕاسپێره…؟
قاپی مه‌رقه‌ده‌که‌تم بۆ واڵاکا…!
مشتێ به‌ردۆکه‌ی،سپیکه‌له‌و و گه‌نم ڕه‌نگ و ئه‌سمه‌رو شین باووم پێ،یه،
هاتووم،موریدانه،
به‌کاوه‌خۆ،بیانوسێنم،به،به‌ژنی کێلێکتا…!
تا،تروسکه‌ی مه‌رحه‌مه‌تت نیازومورادم حاصڵ کا…….
هاتووم…،
خونچه ووشک هه‌ڵاتۆکانی سه‌ر لێوانم،ئاونگی به‌ره‌به‌یانی لێوه‌کانت پاراویان کا….!
زاهیدم….
ڕێبازی ته‌ریقه‌ته‌که‌تم پێ ئاشنا که….،
که‌ره‌مکه….!
با ئیلا‌ه لای ئیلاهی عیشق شفاعه‌تێک به‌گه‌ردنی ئاهێکماکا….!
بائیلاه به‌ره‌وڕووی هه‌ورێکی ته‌ڕوپاراوتم کا…..!
بائیلاه مانگم له‌که‌زیه‌ی چوون شه‌وتا پێ ڕه‌واکا….!
بائیلاه……
ڕووخسارم،له‌ڕوونی کانیه‌کتا،به‌شه‌فه‌قی ڕوخسارت ئاوێزان کا….،
با ئیلا‌ه،له‌به‌نده‌ری چاوه‌کانتا،سه‌ره‌ڕۆیی دکتاتۆره‌کانی عیشقم بۆ وه‌سف کا…،
با ئیلا‌ه له‌به‌نده‌ری قوبه‌ی سنگتا بارگه‌وبنه‌م پێ به‌تاڵ کا
که‌ره‌مکه،قه‌ده‌ری عیشقه..،
شنه‌ی،تێکچڕژانی ئولفه‌ت و،نه‌رمه شه‌ڕه‌که‌ی،بۆن و به‌رامه‌ی مسک و عه‌نبه‌رو عه‌قیقه….،
که‌ره‌مکه….!
بێ مروه‌تی مه‌نوێنه…؟
ئه‌م قه‌سیده‌یه‌م به‌ئایه‌تێ بچوێنه…،
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌یه‌کی لێوه‌کانت،له‌په‌ڕۆیه‌کی سه‌وز سه‌وزی بئاڵێنه….،
کازیوان به‌ڕۆندکی حه‌رفه‌کانی ده‌ست نوێژ بگره…!
ده‌مه‌ده‌می دوعاونزا…
مرواری ئاهو حه‌سره‌ته‌کانی،له‌سه‌ر له‌پی ده‌سته‌کانت به‌رز به‌رز ڕاگره…!
ئه‌وجا،هێدی،هێدی،به‌کاوه خۆ، به‌ته‌جویده‌وه،بیخوێنه‌وه*…!!!
ته‌جوید:ئه‌و ئاوازه‌یه که‌قورئانی پێ ده‌خوێنرێت.
خاڵه‌به‌کر
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


نازدار
ئافه‌رین خاڵه گیان بۆ خۆت و درامات نه‌ک شیعر،به‌راستی گه‌ر سینارێۆست بومایه‌و ئیمکانیه‌تم له‌به‌ر ده‌ستا بوایه ،وێنه‌و خه‌یاڵاته‌کانی تۆی به‌حه‌قیقه‌ت شاعیرم تیا به‌ر جه‌سته ئه‌کردو،ئه‌و ئاواز‌و مۆسیقایه‌ی له(قه‌ده‌ری عیشق)ا به‌دی ده‌که‌م له هیچ شیعرێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌دی ناکه‌م،ده‌ک هزرت هه‌ر خۆش بێت،خاڵه گیان له‌وێنه‌که‌تدا له‌خاڵه ناچیت.خۆزگه ئیمایله‌که‌ت وه‌ک هه‌ندێ که‌سی تر نه‌ک هه‌ندێ شاعیر له‌ژێر ڕه‌سمه‌که‌تا ئه‌نوسی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته‌م به ئیمایل بۆ بناردیتایه.
نازه-هۆڵه‌ند-ماسترێخت
naze
ئه‌ڵڵا له‌و عیشق و شیعره،خۆزگه خاڵه گیان ئیمایله‌که‌ت له‌سه‌ر شیعره‌که‌ت ئه‌بوو تاوه‌کو زیاتر هه‌ست و نه‌ستی خۆمم ده‌ربڕیایه.
xalla baker
(súpas bo hasty naskú berztan (nazdar xan ú naza xan
xale ali
haqe am honraweye warbgerete ser hamu zmanakan baxwa honrawaeyeki ta bleay xoshe mashalla zor klikesh krawe
dayki hama
dastet xosh xara baker, be rasti sherekanet xoshen w ashqanan w genjanen, a mn nazan lo xot krdwa be xara ke ka tek delt w shirekanet genjen
xeweneri babatekani xara baker w penusikurd