هه‌ژان
هه‌ژان
خاڵه‌به‌کر
بۆچی نه‌گریم سه‌د که‌ڕه‌تم دڵ ده‌شکێنی
مه‌ی بۆ نه‌ڕژێ شووشه له‌سه‌د لاوه شکاوه
نالی
(1)
گیانم گوڵێ..
چۆن دڵت دێ،
جارناجارێ به‌ئاسانی..
جێگا لانه‌ت بهه‌ژێنی..!؟
چۆن دڵت دێ..!
گوایه ئێستاش لات ڕوون نیه..
ژینم بێ تۆ پڕ ئازار‌و مه‌ینه‌تیه.
(2)
گیانم گوڵێ چۆن دڵت دێ..!
خۆ من بێ تۆ..
کارمامزێ به‌جێ ماوی سه‌ر تووله ڕێی بێ خۆراکم،
ماسیه‌کی بچکۆلانه‌ی ده‌م شه‌پۆل و،
مرۆیه‌کی تووڕدراوی بیابانێکم..
سه‌ر لێ شێواو..
بۆ کوێ بچم لاشوێن خۆمم..
(3)
چۆن دڵت دێ،خۆ من بێ تۆ..
گوڵێکی نێو په‌نجه‌کانی مناڵێکم،
ترس و له‌رز لێم نیشتوه‌و..
نازانم چۆن مانای بۆنی تێگه‌ێنم.
(4)
گیانم گوڵێ..
گوایه ئێستاش لات ڕوون نیه..؟
گه‌ر تۆ نه‌بی..
ئه‌م ژینه‌ی من دۆزه‌خ ده‌بێ..
دڵیش کووره‌و گه‌نجێتیمی تیاببرژێ..
به‌دڵسۆزی و عیشقت نه‌بێ،
نه‌دڵ،نه‌ژین…
به‌هیچ شتێ خامۆش نابێ.
(5)
گیانم گوڵێ..
مناڵ کاتێ..
هاوینه شه‌و ووڕک ده‌گرێ..!
ڕوه‌و ئاسمان سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێ..!
گریانیشی زیاتر،زیاتر به‌کووڵ ده‌بێ..
نه‌داک،نه‌باب،که‌س نازانێ..!
کام ئه‌ستێره گه‌ش و جوانه..،
ئه‌وه‌ی ده‌وێ بۆی داگیرێ،
وه‌لێ ئێستا وابزانه..
مناڵێکم و تۆش ئه‌ستێرێ،
گه‌ش و جوانی هه‌میشه‌یی،
له‌ئاسمان و له‌ژیانما.
*
له‌نامیلکه‌ی خه‌رمانی خه‌م-وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


chopy
hich hawldanek nia la dniada be bar bet u kas la ski daikiawa hi chi nahenawata sar zawi , honrawakatm zor ba dlaw hiwadarm har sarkawtw bit u shti jwantr bnusi