بۆچوونۆکه‌یه‌ک
بۆچوونۆکه‌یه‌ک

خاله‌به‌کر/ هۆڵه‌ندا
گه‌نج ئه‌و هێزه به‌توانایه‌یه که‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌ت له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وبونیاده‌وه هه‌میشه خۆی بونیات ئه‌نێته‌وه،هێزو تواناش ته‌نها هێزو بازوو ناگرێته‌وه،
بێ گومان گشت گه‌نجێک هێزوبازووی به‌به‌راورد له‌ته‌ک ئه‌و مرۆیانه‌ی که‌به‌ته‌مه‌نن وه‌یان له‌خۆیان هه‌ڵچوترن پتر سودو به‌خشش ده‌به‌خشنه کۆمه‌ڵگا،لێره‌دا هه‌موو هێزوتوانایه‌ک و هه‌موو هێزووبازویه‌ک ناخه‌ینه یه‌ک ئاست، وه‌یان یه‌ک تای ئامیرێکی کێشان،له‌م دیدو ڕوانگه‌و بیر‌و بۆچونانه‌وه ده‌توانین ئه‌م توێژه به‌هێزه له‌بن نه‌هاتوه‌ی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین به‌چه‌ند به‌شێکه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناتوانین هه‌موو گه‌نجێک به‌یه‌ک دید ته‌ماشا بکه‌ین،چونکه گه‌نجی که‌م ئه‌نداممان هه‌ن و گه‌نجی دواکه‌وتته ژیریشمان هه‌ن و گه‌نجی ئاسایی‌و کارامه‌شمان هه‌ن،جا ئه‌و کارامه‌ییه له‌چ ئاستیکدا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌وه بێ گومان له‌و باره‌یه‌وه حوکمی تاکه که‌س و حوکمی کۆمه‌ڵگاش ده‌یگرێته‌وه،وه‌ک ئاشکراو ڕوونه خێزان گرنگترین و سه‌ره‌کیترین شانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و قوتابخانه‌و مه‌نزڵگای په‌روه‌رده‌ییه،لێره‌شدا په‌روه‌رده به‌دڵنیاییه‌وه لقی تایبه‌تی لێ ده‌بێته‌وه،په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت..په‌روه‌رده‌ی ئاشی نه‌زان و قه‌زاوقه‌ده‌ر..په‌روه‌رده‌ی شایسته‌ش…ئه‌مانه به‌گشتی داک و باب لێی به‌رپرسیارن به‌تایبه‌تی داک و بابی ڕۆشنبیر(ڕۆشنبیریش مه‌به‌ست له‌وه نیه که‌ده‌بێت ئیلان و بیلان داک و باب ده‌بێت سه‌وادیان هه‌بێت) ئه‌مه جگه له‌ژینگه‌و ده‌وروبه‌ر که‌تا چ ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر گه‌نج هه‌بووه،وه‌یان ئه‌و ژینگه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی که‌داک و باب تیایدا په‌روه‌رده بوون و هه‌نوکه فه‌رهه‌نگ و کلتورو داب و نه‌ریتی خۆیان به‌کۆرپه‌که‌ی خۆیان ده‌فرۆشنه‌وه‌و به‌هیچ کلۆجێک رێ ناده‌ن و هه‌میشه به‌ربه‌ستێکی پۆڵایینن له‌ئاست خواست و ویست و به‌هره‌کانی کۆرپه‌که‌یاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن و هه‌ست بکه‌ن که‌ئه‌م شێوه ڕه‌فتاره که‌سایه‌تیه‌کی سه‌قه‌ت و ڕاڕاو سه‌رلێشێواو له‌خیزانه‌که‌دا دروست ئه‌بێت و پاشانیش کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستێوه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مانه زۆر به‌کورتی گرفتی سه‌ره‌کین له‌ڕه‌وش و ژیانی گه‌نجدا،گه‌ر بێت و به‌راوردێکی خێراش له‌نێوان گه‌نجانی ئێستا‌و گه‌نجانی هه‌فتاکان و کۆتایی هه‌شتاده‌کان بکه‌ین ئه‌وه بێ گومان ده‌توانین تاڕاده‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌راوردیک له‌نیوانیانا بکه‌ین و له‌باره‌یه‌وه بدوێین.که‌س نیه به‌قۆناغی گه‌نجێتیا تێنه‌په‌ڕیبێت،ئه‌و قۆناغه‌ش قۆناغی سوپه‌رمانی بووه،له‌زۆر کاتدا گه‌نج شای به‌سه‌پان نه‌زانیوه ئه‌وه‌ی مه‌حاڵ بوبێت به‌گژیدا چوه تا چ ڕاده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنابێت ئه‌وه له‌دوا ڕۆژدا بیری لێ ده‌کاته‌وه‌و په‌ره به‌په‌ره بیره‌وه‌رێکانی خۆی تاووتوی ده‌کات و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ندێک جار په‌ستی دایده‌گرێت و په‌نجه‌ی سوپه‌رمانی ده‌گه‌زیت و هه‌ندێک جارێش شانازی به‌هه‌ندێک کرده‌وه‌و هه‌ڵویستی خۆیه‌وه ده‌کات،ئه‌مه قۆناغێک بووه‌و ناتوانین به‌هیچ کلۆجێک نکوڵی لێوه بکه‌ین،ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌و له‌باره‌یه‌یه‌وه ده‌دوێین،ئایا..؟گه‌نج تا چ ئاستێك خۆی دۆزیوه‌ته‌وه..!تا چ ئاستێک جێی خۆی له‌کۆمه‌ڵگادا کردۆته‌وه..؟ به چ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌ته‌ک ده‌وروپشته‌که‌یدا ده‌کات..؟ئایا ته‌نها به‌سه‌رزاری وه‌یان به‌زاری ناخ،وه ئایا به چ شێوه‌یه‌ک له‌ته‌ک خودی خۆیدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات..؟ئایا به‌و شێوه‌یه‌ی که‌په‌روه‌رده‌کراوه یان گۆڕانکاری گه‌ر بێت و بنه‌ڕه‌تیش نه‌بێت به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه..؟ئه‌مانه کۆ گه‌لێک پرسیارنو پێویسته له‌خۆمانی بکه‌ین.
ئه‌مڕۆکه ته‌وژمی هاشوهوشێک که‌وتۆته گۆڕه‌پانه‌که‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا گه‌نج چی ده‌وێت له‌م کۆمه‌ڵگایه؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه وبڵیت ئایا کۆمه‌ڵگا چی له‌من ده‌وێت؟تۆ بڵێی گه‌نج ڕؤژێک له‌رۆژان ئه‌و پرسیاره‌ی له‌خۆی‌کردبێت؟به‌داخێکی گرانه‌وه ئه‌مرۆکه گه‌نج ته‌نها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ئه‌و پیداویستیانه‌ی که هه‌میشه خه‌ون و خولیا‌و خه‌یاڵیتی کۆمه‌ڵگا بۆی بهینیته دی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بره‌و به‌هیچ گۆرانکاریه‌ک بدات،واده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئیتر له‌به‌ر دیدی کچۆله‌گه‌نج و گه‌نجه‌کاندا به‌ڕوکه‌ش پۆشته‌و په‌رداخ بوو ئیدی وا ده‌زانیت له‌ناخیشدا به‌هه‌مان شیوه پۆشته‌و په‌رداخه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه که گۆڕانکارێکان ته‌نها خۆیان له‌پۆشته‌و په‌رداخیدا خۆیان نابیننه‌وه،بگره له‌ئاستێکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه که‌جێ په‌نجه‌و مامه‌ڵه‌کردن له‌نێو کۆمه‌ڵگادا سه‌رنج راکێش بن و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگا به‌لای خۆیاندا وه‌رچه‌رخێنیت تاوه‌کو جێی شانازی خه‌ڵکان و ده‌وروبه‌ربێت چونکه هه‌ڵسوکه‌وتی به‌جێ له‌نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکداو له‌نێو هاوده‌سته‌ی لاوان‌دا سه‌نگوبه‌هایه‌کی تایبه‌تی ده‌به‌خشیته بوونی گه‌نج،ئێمه نکوڵی له‌وه ناکه‌ین که‌که‌نجه‌کانمان له‌کۆگه‌لێ ڕه‌فاهیه‌تی ژیان بێ به‌شن،ئه‌مه‌ش ڕایه‌کی ڕه‌ها نیه چونکه هه‌موو گه‌نجێک یه‌ک بارودۆخی تایبه‌تی نیه،هه‌موو گه‌نجێکیش ئاسته‌نگوبارودۆخه‌کانیان هاوچون و هاوچه‌شن نین تاوه‌کو گشتیان له‌یه‌ک بیمارستانی چاره‌سه‌ریدا گردبکه‌ینه‌وه‌و به‌ئاسانی ده‌ست نیشانی عیلله‌ته‌کانیان بکه‌ین،ده‌بیت پێش هه‌موو شتێک گه‌نج خۆی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بیت ده‌ست نیشانی عیلله‌ته‌که‌ی بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هاوکاری کردنی هیچ لایه‌نێک بێت،ئێمه پێش وه‌خت ئاماژه‌یه‌کمان به‌گه‌نجی ئێستا‌و گه‌نج و نه‌وه‌ی ساڵه‌کانی هه‌فتاکان و کۆتایی هه‌شتاده‌کان دا،که‌ئه‌توانم بڵێم له‌بنه‌ڕه‌تدا جیاوازیه‌کی به‌رچاو هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو نه‌وه‌یه‌دا،گرنگترین جیاوازیش جیاوازی ڕۆشنبیریه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خۆ ڕۆشنبیرکردن بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و کاره‌ساتانه‌ی که‌ڕووبه‌ڕووی گه‌نجی ئه‌و قۆناغه ده‌بۆوه‌و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویشیان له‌پێناو تێرکردنی حه‌زه هه‌رزه‌کارێکانیانا بوون به‌پاڵپشتی ڕژێم و پشتیان کرده میلله‌ته‌که‌یان و بازرگانیان به‌سه‌ر ڕۆحی هاوگه‌نجه‌کانی خۆیانه‌وه ئه‌کرد که‌به‌پێویست و گرنگی نازانم لێره‌دا درێژه‌ی پێ بده‌م و جودا وازی له‌نێوانیانا بکه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ئه‌و قۆناغه سوته‌مه‌نیه‌کیش بوون بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌گه‌نجانی ئێستا ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ری هه‌ڵده‌بڕن،که‌ئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وای خۆیانه چونکه ئێستا قۆناغێکی جیاوازتره وه‌ک له‌و قۆناغه سه‌خته‌ی ئه‌وسا که‌گه‌نج به‌هه‌ردوو توخمه‌که‌وه خۆی بۆ ته‌رخان کردبوو،لێ هه‌نوکه بارودۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌کی تر که‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆی ئیحتیکاکێکی ئێجگار نزیک و ته‌شه‌نه‌وه له‌نێوان شارستانیتی ئۆروپا‌و هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه که‌جاران دوور به‌دوور به‌شێوه‌ی نه‌زه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا ده‌کرا ئه‌مڕۆکه بوو به‌ئه‌مری واقیع و به‌عه‌مه‌لی که‌وته نێو گه‌نجه‌کانمانه‌وه‌و گه‌نجی خستۆته بارودۆخێکی تره‌وه‌و توشی تێکشکان‌و داڕوخان کردوه(لێره‌دا مه‌به‌ستمان هه‌موو گه‌نجێک نیه) چونکه ئه‌م هاوتێکه‌ڵیه(احتکاک) خواست و ویست و ئاره‌زۆکانی گه‌نجانی خۆمانی زیاترکردو بوو به‌خه‌ون و خه‌یاڵ له‌لای.
ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆکه له‌ئاست خواست و ئاره‌زۆکانی گه‌نجاندا به‌رپرسێکی گه‌لێ که‌مته‌رخه‌مه،به‌تایبه‌تی له‌ئاست ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌کۆتایی به‌خوێندن ده‌هینن و ده‌که‌ونه دۆخێکی تره‌وه که‌ئه‌ویش خۆی له‌بێ کاری‌دا ده‌بینێته‌وه چونکه تا گه‌نجێک داده‌مه‌زرێنیت سه‌د پیره خانه‌نشینم بۆ داده‌مه‌زرێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێکی جدی له‌هێزو توانای ئه‌و گه‌نجه به‌هره‌دارانه بداته‌وه‌و له‌شوێنه شیاوه‌کاندا دایانمه‌زرینێت تاوه‌کو هه‌ست به‌بوونی خۆیان بکه‌ن و پلان بۆ دواڕۆژی خۆیان دابنێن،ده‌سه‌ڵات بێ ئاگایه له‌وه‌ی ڕۆژانه که‌ده‌یه‌ها گه‌نج به‌نێرو مێینه‌وه ده‌که‌ونه ژیر ڕکێفی قۆستنه‌وه‌و له‌خشته بردن و لێشاوی هزروبیری ئیسلامێکانه‌وه(که‌ڕژێمی به‌عس هێنده مه‌ترسیدار نه‌بوو هێنده‌ی ئیسلامی سیاسی ئێستا) سه‌ره‌تای یه‌که‌م هه‌نگاویشیان بیر له‌باش کردنی باری ئابوری گه‌نجه‌که ده‌که‌نه‌وه‌و پاشانیش خوشکێکی دینی و ئیمانیی له‌یه‌کتری ماره ده‌که‌ن و(ته‌زاوج کردن) ده‌یکه‌نه فیداییه‌کی خۆیان دژ به‌خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و هه‌موو شتێک له‌قاموسی گه‌نجه‌که‌دا مه‌حف ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یسڕنه‌وه جگه له‌یه‌ک شت نه‌بێت..!که‌ئه‌ویش موسوڵمانێتیه..!موسوڵمانێتی زمانی نیه..!موسوڵمانێتی توخم و ره‌گه‌زی بۆ نیه..!موسوڵمانێتی نه‌ته‌وه‌ی لاگرنگ نیه..!لێ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ خۆێداو له‌گه‌ڵ گه‌نجانی ئێستادا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاستگۆنیه،جونکه ده‌سه‌ڵات لای ڕوون و ئاشکرایه گه‌نجی ئه‌مڕۆکه چاوه‌ڕێی چ خواست و وێستێکه له‌کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا،ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی به‌ناو ئه‌و سه‌نته‌رو ڕێکخراوانه‌دا که‌به‌ناوی گه‌نجانه‌وه له‌گۆڕێدان و له‌هه‌موشی سه‌مه‌ره‌تر که‌گه‌نج به‌ڕێوه‌ی نابات و پێویسته گه‌نجان خۆیان سه‌ره‌وکاری داموده‌زگاکانی خۆیان بکه‌ن چونکه تێگه‌یشتنی گه‌نجان له‌ئاست یه‌کتریدا گه‌لێک ئاسانتره وه‌ک له‌وه‌ی که‌سانێکی نه‌ریت پارێز‌و کۆن پارێز که‌دژ به‌خواست و ویست و ئاره‌زۆکانی گه‌نجان بن،وه‌هه‌روه‌ها پێویسته له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رو ڕێکخراوانه‌وه تا ئه‌وکاته‌ی که‌گه‌نجه‌که داده‌مه‌زرێت بیمه‌یه‌کی بژێوی ژیانی بۆ ته‌رخان و دابین بکرێت و هه‌ندێک له‌که‌له‌به‌ره‌کانی ژیانی خۆی پێ چاره‌سه‌ر بکات،وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌بارودۆخ یارمه‌تیده‌ریان نه‌بوون کۆتایی به‌قۆناگه‌کانی خوێندن بهێنن هه‌مویان ببنه ئه‌ندام له‌و سه‌نته‌رانه‌داو وه‌زاره‌ته‌کانیش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌تته‌رانه‌وه کارمه‌ند بۆ داموده‌زگانی دامه‌زرێنیت.ئیدی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێم وابیت ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی ئاسته‌نگه‌کانی گه‌نجان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن ده‌چێت.
خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌م وتاره له‌سه‌ر خواستی کاک ئاسۆعه‌لی نوسراوه که به‌ئیمایل ته‌کلیفی لێ کردم، به‌وێنه‌یه‌ک و ناونیشانی خۆمه‌وه بۆی بنێرم،که‌گوایه ته‌وه‌رێک له‌ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له‌مه‌ڕ گه‌نج ده‌وروژێنێت منیش وه‌ک به‌هاناچونه‌وه به‌ده‌م خواست و هاناکه‌یه‌وه چوم،وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ئیمایل ئاگاداری کردمه‌وه که‌چاوه‌ڕێبم له‌لاپه‌ڕه‌ی شه‌شی ڕۆژنامه‌که‌دا به‌م زوانه بڵاوده‌بێته‌وه،لێ به‌داخه‌وه ڕاستگۆیی خۆی له‌ده‌ستدا،ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له‌ته‌ک به‌نده‌دا بگره له‌ته‌ک هه‌ندێ نوسه‌ری دیکه‌شدا ئه‌م ڕه‌فتارو هه‌ڵوێسته‌ی نوانووه،له‌به‌رهه‌ندێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌وتاره‌که‌م نوسیوه‌و کاتیشی لێ زه‌وت کردم به‌باشم زانی به‌هه‌مان شێوه چۆن بۆم ناردوه به‌بێ ده‌ستکاری بڵاوی بکه‌مه‌وه…..خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی ئیمایله‌که‌ی کاک ئه‌سۆعه‌لی یه، پاش گه‌یشتنی وتاره‌که‌م.
Zondag 11 maart 2007 6:55:18
aso ali (aso_ali2003@yahoo.com)
Aan: baker mohammad (bakeramin@hotmail.com)
گه‌یشت و له‌م ڕۆژانه له‌لاپه‌ڕه 6 ی خه‌بات بلاو ده‌بته‌وه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


هيوابيَكةس
بابةتيَكة زور بةتينةو دةستت خوشبى وهيواى سةركةوتن بوتوى بةريز