وێڵم مه‌که‌

وێڵم مه‌که‌..!؟
خاڵه‌به‌کر

چاوه‌کانت شێتێتیان لێ ئه‌بارێ…،
وێڵم مه‌که،زووه‌ جارێ..!
کۆرپه‌م، ده‌سته‌مۆم که‌،وه‌لام مه‌نێ،بێ بڕیارێ..
* * *

وێڵم مه‌که‌..!
که‌ژاوه‌که‌م هه‌ڵده‌ره‌وه‌..!
باقومێ ئاسوده‌یی،له‌ناو ڕه‌زی عیشقی ته‌ڕتا بخۆمه‌وه‌..،
* * *
وێڵم مه‌که‌..!؟
که‌ژاوه‌که‌م هه‌ڵده‌ره‌وه‌..!
تابه‌تاوتر، به‌ده‌م سێوێکی،ئیلاهیی،سه‌ر سینگته‌وه‌،
گڕوگاڵ که‌م و،بتریقێمه‌وه‌..!
* * *
وێڵم مه‌که‌..!
بادوور یان نزیک،نه‌که‌وینه‌ سه‌ر هیچ زارێ..،
بڵێن عاشق و مه‌عشوق، چ نادورنه‌وه‌،جگه‌ له‌خارێ..
* * *
وێڵم مه‌که‌..!
پێکێ له‌عه‌شقی کۆرپه‌ییم بخۆره‌وه‌..!
تا،له‌گه‌ڵ مه‌ست بوونی ئاهه‌کانتا..،
به‌حه‌سره‌ته‌وه‌..،
گه‌ردیله‌ به‌جێماوه‌کانی سه‌ر لێوت،به‌لێوه‌کانم بسڕمه‌وه‌..!
* * *
وێڵم مه‌که‌..!
خۆ،له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی کراوه‌تا تاقه‌که‌س بووم..،
شه‌ویش نه‌بوو،له‌گه‌ڵ خورپه‌ی بێ ده‌نگیتا،
به‌بێ ده‌نگی،
شێتیت نه‌نێمه‌ بن سه‌رم..،
* * *
وێڵم مه‌که‌..!
خۆ،دوێنێ گه‌رمتر له‌ئێستا سڵاوت لێ کردم..،
نه‌شئه‌ی شێتی له‌ده‌رونما مه‌ڕه‌وێنه‌..!
دڵ به‌به‌رێوه‌ نه‌ما..،
گرفتارم..،
بۆگوزه‌رانی شێتێتیم،خوناوی ووشک ئه‌ڕێژم،
* * *
وێڵم مه‌که‌..!
سه‌وداسه‌رم،
بۆ خه‌مه‌کانت ڕه‌نجده‌رم..!
بۆ ڕوخسارت،کائینێکی ده‌ربه‌ده‌رم..،
ئه‌ی چه‌مه‌نی دوا ساته‌کانی په‌نهانی عومرم..!
* * *
وێڵم مه‌که‌..!
ئه‌ی،دوا ووشه‌ په‌مه‌ێێکانی دوا قه‌سیده‌م،
ئه‌ی نه‌عره‌ته‌ بێ ئان و ساته‌که‌ی گرمه‌ گرمی چاوه‌که‌م،
ئه‌ی مه‌زرا سه‌وزه‌ جوانه‌ بێ هاوتاکه‌ی ئه‌ندێشه‌م..!
* *
وێڵم مه‌که‌..!
مێژوو دووباره‌ ئه‌بێته‌وه،
لێ ژیان..!!
ئه‌به‌د ئه‌به‌د ناژێته‌وه‌…!
سا،که‌ژاوه‌که‌م هه‌ڵده‌ره‌وه..،‌
تابه‌تاوتر، به‌ده‌م سێوێکی،ئیلاهیی،سه‌ر سینگته‌وه‌،
گڕوگاڵ که‌م و،بتریقێمه‌وه‌..!
* * *


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌