دوا نزرگه
دوا نزرگه
خاڵه‌به‌کر
تاوێکی تر..،
بۆ دووه‌م جار دایکم ئه‌مرێ..!
پرسه‌که‌شی له‌یه‌که‌م جار چۆڵتر ئه‌بێ..
وه‌ک پێغه‌مه‌ر..!
پرسه‌و سپاردنی بابیشم نایه‌ته یاد..!
هێنده نه‌بێ..!
ئه‌و حه‌لیمه گۆشی کرد‌و من”ئامینه”*..!
ئه‌و مه‌ککه‌یان لێ کرد به‌دۆزه‌خ و، ووڵاتی ژان.،
من کوردوستان..!
به‌خته‌وه‌ریش بوو به‌خته‌وه‌ر..!
هه‌ر له‌مه‌ککه‌ی پڕ ئه‌سحابه چاوی لێک نا..،
نه‌ک من ئاسا..!
له ووڵاتی پڕ ڕاهیب و ڕاهیبه‌و کڵێسا.
* * *
19/8/1998
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

