يه‌کگرتوی ئيسلامی
يه‌کگرتوی ئيسلامی له‌به‌ره‌ێکی کوردستانيه‌وه بۆ باوه‌ش پيلانێکی مه‌زهه‌بی و شۆڤينی
له کۆتای مانگی چوار، يه‌کگرتووی ئيسلامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی قاهیره کرد كه چه‌ند لایه‌نێكی عیراقی و كوردی به‌شدارییان تێداكردبوو و به‌ره‌یه‌كی دژ به حكومه‌تی مالكییان پێكهێنابوو. ئه‌م به‌شداريکردنه‌ی يه‌کگرتووی ئيسلامی جێ سه‌رسورمان و جێ پرسياره چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌کراون و به‌شداربوون له‌م کۆبوونه‌وه‌يه لايه‌نانێکن که فه‌لسه‌فه‌ێکی ناسيوناليستی شۆڤينيان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کورد خواسته‌کانی هه‌يه. هيچ کام له‌و لايه‌نانه‌ی به‌شداريان له‌م کۆبوونه‌وه کردوه هه‌ڵوێستێکی پۆزه‌تيڤانه‌يان نيه به‌رامبه‌ر کورد، هه‌ندێکيان له رابردوو چالاکانه به‌شداريان له پرۆسه‌ی ته‌عريب و کوشتنی خه‌ڵکی کورد هه‌بووه. زۆربه‌ی زۆريان دژ به ئاسايکردنه‌وه‌ی ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانن، دژ به سيستێمی فيدرالين که کورد خه‌باتی بۆ ده‌کات، دژ به خاڵه‌کانی ده‌ستوورن که کورد ساڵه‌های ساڵه خه‌ونی پێوه ديوه‌و زۆر شتی تر.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رسورمانێکی زۆره به‌شداربوونی لايه‌نێکی کوردی وه‌کو يه‌کگرتوه له‌م کۆبونه‌وه که له‌لايه‌ن هه‌ندێ وڵاتانی ناوچه‌که‌وه ده‌زگا هه‌واڵگره‌کانيانه‌وه نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دارێژراوه. ئه‌گه‌ر هۆی به‌شداريکردنی يه‌کگرتووی ئيسلامی له‌م کۆبونه‌وه ته‌نها له‌به‌ر فه‌لسه‌فه مه‌زهه‌بێکه بێت ئه‌وا هه‌ڵه‌ێکێ ستراتيجی گه‌وره‌ی سياسيه‌تی وه ده‌بێت به‌زووترين کات راست بکرێته‌وه. مێژووی هه‌شتا ساڵی رابردووی عيراق راستێک ده‌رده‌خات که‌وا به ئاسانی ناکرێت متمانه به‌لايه‌نی سوونه بکرێت که ساڵه‌های ساڵ بێدنگ و بێباک وه‌ستابوو به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به کورد به‌ڕیوه ده‌چوو، ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، پرۆسه‌ی ته‌عريب وه زۆر له‌و ماڵوێرانی و کاره‌ساتانه‌ی تری رابردووی ميله‌ته‌که‌مان ئه‌و راستيه ده‌رده‌خات که ئه‌م لايه‌نانه‌ی که ئه‌مرۆ خۆيان به خاوه‌نی سوونه ناوده‌به‌ن هيچ هه‌ڵوێستێکی وايان نه‌بوه که بتوانيين وا به‌ئاسانی متمانيان پێبکه‌ين. له هه‌شتا ساڵی رابردوو لايه‌نی سوونه به هه‌موو باڵه‌کانێوه يه‌ک هه‌ڵوێستی ريسواکه‌رانه‌يان نه‌بوه به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی به‌عس ورژێمه‌کانی پێش به‌عس، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ميشه خه‌مخۆر و لايه‌نگيری ئه‌و رژێمانه بوون وه ئێستاش داوای گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رژێمانه ده‌که‌ن له عيراق.
پاش رووخانی به‌عس هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی سوونه‌ی عه‌ره‌بی له‌ناوچه‌که خه‌ريکی پيلان و به‌رنامه دارشتن دژ به شيعه‌ی عيراق، ئه‌م پيلان و نه‌خشانه کورديش ده‌گرێته‌وه چونه‌ک به‌شێکی گرنگی ئه‌و حکومه‌ته‌يه که لايه‌نی شيعه زۆرينه‌ی پێکدێنێت. کورد نه‌ک ته‌نها هێزێکی کاريگه‌ره له‌م حکومه‌ته، به‌ڵکو له‌م ماوه‌ی هاوپه‌يمانێتيه‌ی سوودێکی سياسی و ئابووری يه‌کجار گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. هيچ کاتێک کوردستان ئه‌م ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌ی به‌خۆه نه‌ديوه که بۆته تاقه نموونه‌و ئومێدی زلهێزه‌کانی جيهان بۆ سه‌قامگيرکرنی به‌شه‌کانی تری عيراق بۆيه نابێت يه‌کگرتووی ئيسلامی ئه‌م هه‌موو ده‌سکه‌وتانه بخاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيه‌وه. دوژمنانی کورد له‌هه‌موو به‌شه‌کان تووشی شۆکێکی گه‌وره هاتوون به‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی کورد، رۆژنيه پيلان و نه‌خشه‌ی جۆراوجۆر نه‌رێژن بۆ تێکدانی. هه‌شتا ساڵ بوو کورد و عه‌ره‌بی شيعه به‌ناونيشان و پروپاگه‌نده‌ی هاوئاينی وهاوڵاتی ده‌چه‌وسانه‌وه، هه‌رکاتێکيش داوای مافه‌کانی خۆيان بکردايه ئه‌وا هه‌زارو يه‌ک توومه‌تی جۆراوجۆريان ده‌خرايه پاڵ. هيچ کام له‌و هێزانه‌ی به‌شداربوو له‌م کۆبوونه‌وه به‌شێک نه‌بوون له‌به‌ره‌کانی رابردووی دژ به به‌عس و غه‌يره به‌عس.
هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌م کۆبونه‌وه، کۆنه جاش، کۆنه به‌عسی، پياوی مخابه‌راتی کۆن يان لايه‌نانێکن که پاش رووخانی به‌عس به ئاشکرا دژايه‌تی کورد و ئه‌م ره‌وشه سياسيه تازه‌ی ناو عيراق ده‌که‌ن که ساڵه‌های ساڵه کورد خه‌باتی بۆ ده‌کات. ئه‌گه‌ر يه‌کگرتووی ئيسلامی له مونطه‌ڵه‌قی مه‌زهه‌بيه‌وه به‌شداری له‌م کۆبوونه‌وه کردبێت که به‌ره‌ێکه دژ به مه‌زهه‌به شيعه‌که، ئه‌وا هه‌ڵه‌ێکی ستراتيژی گه‌وره‌يه‌ی کردوه چونکه له‌م ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردوه بێجگه له حزبی شوعی، ته‌نها لايه‌نی شيعه بوو که هاوپه‌يمانی راسته‌قينه‌ی کورد بووبێت. پاش رووخانی به‌عس زۆربه‌ی هێزه شيعه تاقه هێزێکن له‌ناوه‌وه که بتوانيين متمانه‌يان سياسیان پێبکه‌ين وه به هاوپه‌يمانیێکی گرنگی خه‌ڵکی کورد ناوببرێن بۆيه نابێت به چاوێکی مه‌زهه‌بيه‌وه مامه‌له‌يان له‌گه‌ڵ بکرێت له‌لايه‌ن يه‌کگرتوه‌وه. ئه‌گه‌ر خه‌باتی هه‌شتا ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بکه‌ينه قوربانی بيرێکی مه‌زهه‌بی که لايه‌نانێک ئه‌مرۆ شه‌ری مان و نه‌مانی بۆ ده‌که‌ن ئه‌وا خۆمان و پاشه‌رۆژی نه‌وه‌که‌مان ده‌خه‌ينه ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکی گه‌وره‌وه.
بێجگه له يه‌کگرتووی ئيسلامی هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ی تری به‌شداربووی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌يه چالاکانه کار بۆ درووست‌کردنی به‌ره‌ێکی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ده‌که‌ن که يه‌که‌م هه‌نگاوی کاره‌کانیان داژيه‌تیکردنی کورد و هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وته سياسيانه‌ی ئه‌مرۆی گه‌له‌که‌مانه. ئه‌گه‌ر هۆی به‌شداريکردنی يه‌کگرتووی ئيسلامی له‌م کۆبوونه‌وه سيگناڵیک بێت بۆ هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان که نابێت لايه‌نه‌کانی تر فه‌رامۆش بکرێن له به‌رێوه‌بردنی کوردستان، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ێکی ستراتيژی گه‌وره‌ی يه‌کگرتووی ئيسلاميه چونکه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وايه‌تی کورد بێ گه‌رانه‌وه بۆ بۆچوونه سياسێکان گرێدروای ئه‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره نيه به‌ڵکو په‌يوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو تاکێکی کورده‌وه هه‌يه. راسته ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کورد له‌به‌ر کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی هه‌ندێک لايه‌ن گازنده‌و گله‌يی هه‌يه به‌ڵام ئه‌مه نابێت وا له هێزه‌کانی ناوه‌و يان ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که بکات که روو له دوژمنان بکه‌ن و نه‌خشه‌ی به‌ره‌ێکی دوژمنکارانه‌ی له‌گه‌ڵ دارێژن، له‌م رێگه‌شه‌وه هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێکانی ميله‌ته‌که‌مان وه هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ بخاته ژێر مه‌ترسی وهه‌ره‌شه‌وه.
ئه‌مرۆ زۆر لايه‌نی ده‌ره‌کی وناوه‌کی هه‌ن کار بۆ درووست‌کردنی درزێک ده‌که‌ن له‌ناو خه‌ڵکی کورد، چی به کێشه مه‌زهه‌بێکان بێت يان ئاينێکان، رووداوه‌کانی ئه‌م دوايه‌ی ناوچه‌ی برا يه‌زيدێکان نموونه‌یکی ئه‌و هه‌وڵانه‌ن. ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌و هێزه ده‌ره‌کيانه‌ی ده‌ستيان له داگيرکردنی کوردستان هه‌يه چالاکانه کار بۆ تێکدان و ئاڵۆزکردنی ره‌وه‌شه‌که‌ی کوردستان ده‌ده‌ن، ماوه‌ێکيشه به‌ناوی يه‌ک مه‌زهه‌بی و هاونيشتمانێتی ده‌يانه‌وێت کورد بکه‌نه به‌شێکی ئه‌و شه‌ره خوێناويه‌ی که له به‌شه‌کانی تری عيراق به‌رێوه ده‌چێت. راسته زۆرينه‌ی کورد له رووی ئاينيه‌وه سه‌ر به‌مه‌زهه‌بی سوونه‌يه، به‌ڵام تاکو ئێستا کێشی سه‌ره‌کی کورد ئاين و مه‌زهه‌ب نه‌بووه، برواش ناکه‌م تا ساڵانێکی زۆريش کێشه‌ێکی له‌و جۆره‌مان بۆ بێته پێشه‌وه. خه‌ڵکی کورد له‌ژێر هه‌ڕشه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌دايه بۆيه ده‌بێت برايانی يه‌کگرتووی ئيسلامی زۆر له‌وه زيره‌کتر و هوشيارتربن که خه‌ڵکانێک بتوانن گۆڵيان لێبکه‌ن و وا به‌ئاسانی بيانخه‌نه ناو بازنه‌ی پيلان و نه‌خشه ترسناکه‌کانيان.
شه‌ری کورد و خه‌باتی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی کێشه‌ێکی ئاينی ومه‌زهه‌بی نه‌بووه، قه‌ت رۆژی له رۆژانيش ره‌نگێکی له‌و جۆره‌ی به‌خۆه نه‌ديوه له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی، بۆيه نابێت هه‌چ لايه‌ن و هێزێکی هاوپه‌يمان بخه‌ينه خانه‌ی دوژمنه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌ر به مه‌زهه‌ب وئاينێکی ترن. کۆبوونه‌وه‌و به‌ره دروستکردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لايه‌ن له‌رووی ئه‌خلاقيه‌وه کارێکی راست نيه، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سانێک که تاکو ئێستا ده‌ستيان له خۆێنی ميله‌ته‌که‌مان ووشک نه‌بۆته‌وه. يه‌کگرتووی ئيسلامی کاتێک ده‌توانێت ببێته هێزێکی سياسی گه‌وره که راشکاوانه دژ به هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه بوه‌ستێت که به‌شداريان له کۆمکوژی ميله‌ته‌که‌مان کردوه‌و له‌هه‌موو جێکیش ريسوايان بکات. چۆن ده‌بێت لايه‌نێکی وه‌کو يه‌کگرتووی ئيسلامی له‌گه‌ڵ کۆنه جاش، کۆنه به‌عسی و هه‌موو ئه‌و لايه‌نه شۆڤينيه به‌ناو ئيسلاميانه کۆبێتوه که تاقه خه‌باتيان دژايه‌تی کورده.
کارێکی له‌م جۆره يه‌کگرتووی ئيسلامی له به‌ره‌ێکی کوردستانيه‌وه ده‌يخاته ناو به‌ره‌یکی مه‌زهه‌بی و شۆڤينی عه‌ره‌بی که هه‌شتا ساڵه به‌رنامه‌و نه‌خشه بۆ توانه‌وه‌ی کورد داده‌رێژێت. هاوپيمانێکی شيعه‌ی جێ متمانه زۆر له هاوپه‌يمانێکی سوونی گوومانلێکراو باشتره بۆ ئێمه‌ی کورد. هاوپيمانێکی شووعی بێگانه زۆر له هاوپه‌يمانێکی کۆنه جاشی کورد باشتره بۆ نه‌وه‌کانمان. حکومه‌تی مالکی زۆرينه‌ی خه‌ڵکی عيراق پێکدێنێت، کورديش لايه‌نێکی گرنگێتی که ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌ێک بيپارێزين وبه‌رگری لێبکه‌ين، نه‌ک به‌ره‌ێکی دوژمنکارانه‌ی به‌رامبه‌ر پێکبێنيين. له مێژووی هه‌موو عيراق هيچ حکومه‌تێکی عيراقی وه‌ک حکومه‌تی مالکی تاکو ئێستا دانی به خواسته‌کانی کورد نه‌ناوه، هيچ کاميشيان هه‌ڵوێستێکی مه‌ردانه‌ی له‌م جۆره‌يان به‌رامبه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان نه‌بوه.
هه‌موو عه‌ره‌ب، به حکومه‌ت و هێزه سياسێکانيان داوای گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه فه‌لسه‌تينێکان ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌م ناوچانه‌ش هه‌موو ميله‌تانی ئيسلاميان کردۆته دوژمنی ئيسرائيل به‌ڵام ئێمه‌ی کورد به‌داخه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌رووی مه‌زهه‌بيه‌وه له دوژمنانی راسته‌قينه‌ی ميله‌ته‌که‌مان نزيکين ده‌بێت ئه‌م لايه‌نه دوژمنکارانه بخه‌ينه به‌ره‌ی هاوپه‌يمان ودۆستايه‌تيمان. ئه‌م جۆره سياسه‌ت و هه‌ڵوێستانه کاره‌سات و ماڵوێرانی گه‌وه‌ره‌ی به‌دواوه‌يه بۆ گه‌له‌که‌مان بۆيه ده‌بێت براده‌رانی يه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی راسته‌قينه‌ی خۆيان ده‌ربڕن وه جارێکی تر به‌شداری له‌و جۆره کۆبوونه‌وانه نه‌که‌ن. پێويسته هێزه کوردستانێکان به‌زووترين کات دانووستن له‌گه‌ڵ برايانی يه‌کگرتوو ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌رۆژ له‌مه زياتر گومان وترس به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانی يه‌کگرتوو درووست نه‌بێت.
بڕيارێکی له‌م جۆره‌ی يه‌کگرتوو له به‌شداريکردن يان به‌ره درووستکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م لايه‌نانه ده‌بێت ره‌زامه‌ندی هه‌موو خه‌ڵکی کورد و هێزه سياسێکانی له‌سه‌ر بێت، نه‌ک تاکه‌لايه‌ن بڕياری له‌سه‌ر بدرێت. پێويسته هه‌موو رێکخراوه سياسی و غه‌يره سياسێکانی کوردستان به‌زووترين کات خه‌ڵکی کورد له‌م رووداوانه ئاگاداربکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌رۆژ ره‌وشێکی تری له‌م جۆره نه‌ێته پێشه‌وه که دوارۆژ و به‌رژه‌وه‌ندێکانمان بخاته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيه‌وه.
وهاب شاه محمد/سويد
Shah.wahab@gmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

