ناسنامه‌ی ئيسلامی
ناسنامه‌ی ئيسلامی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه نه‌ته‌وايه‌تێکانمان
ئاين هه‌ميشه وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ێکی روحی و کۆمه‌ڵايه‌تی له هه‌موو کۆمه‌ڵگا جياوازه‌کان بۆ رێکخستنی ژيانی تاکه‌کان و کۆه‌مڵگاکان به‌کارهێنراوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه هاوبه‌ش و گشتێکان. له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تێکان ئاين بێجگه له‌وه‌ی که وه‌ک سه‌رچاوه‌ێکی ياسایه کۆمه‌ڵاييتێکان به‌کارهێنراوه،
ده‌روازه‌ێکيش بووه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيانه‌ی روبه‌رووی ئه‌و کۆمه‌ڵگاو ميله‌تانه بۆته‌وه پاشان کراوه به رێگاێک بۆ په‌ره‌سه‌ندن و به‌ربڵاوی ده‌سه‌ڵاته‌که.. چاوخشانێک به‌سه‌ر ئاينه ئاسمانێکان به راشکاوی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که پاش گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاکان ئاين بۆ رێکخستنی ريزه‌کانی کۆمه‌ڵگاو و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه ميلێکانيش به‌کارهێنراوه. ئاينی جوله‌که که کۆنترين ئاينی ئاسمانيه هۆێکی سه‌ره‌کی بووه له مانه‌وه‌و پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی جوله‌که‌و توانراوه له ریگای ئه‌و ئاينه‌وه به‌رگری له خۆ بکرێت و به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌وڵێکی له‌ناوبردن يان توانه‌وه‌ی ميله‌تی جووله‌که کاری پێبکرێت. ميله‌تی جوله‌که له ماوه‌ی هه‌زاره‌ها ساڵی رابردووی بێجگه له‌وه‌ی که ئاينی بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگاو ژيانی رۆژانه‌ی تاکه‌کانی خۆی به‌کارهێناوه‌و له رێگای ئه‌و ئاينه‌وه توانيوێتی ريزه‌کانی خۆی يه‌ک بخات له هه‌مان کات توانيوێتی ئه‌و ئاينه بکاته بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيانه‌ی به‌رامبه‌ری. له جه‌نگی جيهانی دوه‌م جوله‌که توانی له رێگای ئاينه‌وه خۆی به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرۆسه ترسناکه‌ی نازیکان رابگرێت که جووله‌که‌يان به خه‌ڵکانێکی بێ ئه‌رزش و ترسناک ناوده‌برد.
ئاينی کرستيانيش توانی له ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵی رابردوو ببێته بازنه‌ێکی پاراستن بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ميله‌تانه‌ی که سه‌ر به‌م باوه‌ره بوون و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيان له‌سه‌ر بوو کليسه که ته‌نها ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌ری کرستيانه‌کان بوو ده‌سه‌ڵاتێکی ئابووری وسياسی گه‌وه‌ره‌ی هه‌بوو که زۆر له کۆمه‌ڵگاو وڵاتانی کرستيان تاکو چه‌رخه‌کانی ناوه‌راستيش له لايه‌ن کليسه‌و ده‌سه‌ڵاتی پياوانی ئاينيه‌وه به‌رێوه ده‌برا . پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئاينی کرستيانی هه‌موو ئه‌و ميله‌تانه‌ی که باوه‌ريان به‌م ئاينه هێنا توانيان له رێگای کليسه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه ميلێکانيان به‌رپابکه‌ن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانيان به‌کار بهێنن. له رێگای ئه‌م ئاينه‌وه هه‌ردوو ئه‌مريکای باکور و ئه‌مريکای لاتين بوونه به‌شێکی گرنگی کۆمه‌ڵگای کرستيانی، بێجگه له وڵاتانی تری وه‌ک ئوستراليا و نيوزله‌نداو زۆر جێ تر. فه‌لسه‌فه ئاينيه کرستيانێکه ئه‌گه‌رچی ئه‌مرۆ وه‌ک باوه‌رێکی رۆحی له لايه‌ن زۆربه‌ی زۆری کرستيانه‌کانی جيهانه‌وه فه‌راموش کراوه‌و گرنگێکی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت، به‌تايبه‌ت لای ئه‌وروپێکان، به‌ڵام وه‌ک سيمبۆل و ناسنامه‌ێکی ميلی و کلتووری به‌کارده‌هێنرێت وه بوه به به‌شێکی گرنگ و دانه‌پچراوی کلتووری زۆر له ميله‌تان.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی ئاينی ئيسلام خه‌ڵکی عه‌ره‌ب و پاشان هه‌ندێ له ميله‌تانی تری وه‌ک فارس و تورک توانيان سوودێکی زۆر له ئاينی ئيسلامی وه‌ربگرن چی له رووی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌کانيان بێت يان به‌ربڵاوکردنی. ميله‌تی عه‌ره‌ب توانی له رێگای ئاينی ئيسلامه‌وه هێزێکی ئابووری، سياسی وه کلتووری گه‌وره درووست بکات وه له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی بێته ده‌ره‌وه‌و زۆر له‌و وڵات و ميله‌تانه‌ی که ئه‌مرۆ به جيهانی عه‌ره‌بی ناو ده‌برێ له ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بتوێنێته‌وه. هه‌موو وڵاتانی ئه‌فريقای باکور، سۆمال، جيبۆتی، سنگال، مۆريتانيا، پاشان زۆر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه عيراقيش له رێگای ئاينی ئيسلامه‌وه له‌ناو خۆی بيتوێنێته‌وه‌و بينکاته به‌شێک له خاک و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. ئه‌مرۆ به‌هۆی ئاينه‌که‌وه هه‌موو ئه‌و ميله‌تانه‌ی باسمان لێوه‌کرد بوونه‌ته کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و زۆريش سوورن له‌سه‌ر عه‌ره‌ب بوونی خۆيان و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی به تاکه ناسنامه‌ی خۆيان ده‌ناسن.
ئه‌م کۆمه‌لگانه بێجگه له‌وه‌ی که زمان و نه‌رێتيان هه‌ر هه‌مووی گۆراوه‌و بوه‌ته به‌شیکی دانه‌پچراوی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌هه‌مان کات رۆڵێکی گرنگيان له به‌ربڵاوکردن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ناسنامه‌يه بينيوه. هه‌موو ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌يانه‌ی تری ناو ئه‌م وڵاتانه که به‌رگری و هه‌وڵ بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆيان ده‌که‌ن که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی دوژمانکارانه‌و له لايه‌ن هێزه ئيسلامێکانی عه‌ره‌بی و ناسيوناليسته‌کانيانه‌وه به‌وه تاوانبار ده‌کرێن که هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ نه‌ته‌وه‌و خاکی عه‌ره‌بی درووست ده‌که‌ن وه دژاييتێکی زۆريان ده‌کرێت که کورديش ێکێکه له‌و خه‌ڵکانه.
هه‌رچی ميله‌تی فارس و تورک هه‌يه توانیان له رێگای ئاينی ئيسلامه‌وه په‌ره به ده‌سه‌ڵاته سياسی و نه‌ته‌وه‌ێکه‌ی خۆی بده‌ن وه له ماوه‌ی هه‌زار ساڵی رابردوو ئاينی ئيسلامیان بۆ به‌رژه‌وه‌نديه ميلێکانیان به‌کارهێناوه. تورکه‌کان له کاتی هێرشه سه‌ربازێکانيان بۆ ناوچه‌که توانيان له رێگای ئيسلاميبوونيانه‌وه زۆر له وڵاتانی جيهان داگير بکه‌ن و بۆ ماوه‌ی زياتر له حه‌وت سه‌د ساڵ حوکمرانی هه‌موو ئه‌و ميله‌تانه‌ش بکه‌ن. له رێگای ئاينی ئيسلامه‌وه خه‌ڵکی تورک توانيان هه‌موو تورکيای ئه‌مرۆ بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆيان وه پاشان روو له ناوچه ئه‌ورووپێکانيش بکه‌ن. تورکه‌کان زيره‌کانه سوود له زۆربه‌ی زۆری ميله‌تانی تری ئيسلاميان وه‌رگرت له جه‌نگه‌کانيان بۆيه توانيان زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپاش بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌يان. ميله‌تی تورک له رێگای ئيسلامه‌وه توانی بگاته ناوه‌راستی ئه‌وروپا و زمان و کلتووری نه‌ته‌وه‌ی خۆی له ناو زۆر ئه‌و ميله‌تانه بسه‌پێنێ که تاکو ئه‌مرۆش هه‌ندیکيان خۆيان به به‌شێکی دانه‌براوی نه‌ته‌وه‌ی تورک ناو ده‌به‌ن. بولگاريا، مه‌که‌دۆنيا، بۆسنه، رۆژهه‌ڵاتی رۆمانيا، ئه‌لبانيا وه به‌شێکی يونانيش کلتووره تورکێکه‌ی پێوه دياره‌و له ماوه‌ی چوارسه‌د ساڵی حکومرانیان توانيان زۆر له ناسنامه تورکێکه‌ی خۆیان له‌ناو ئه‌و ميله‌تانه بسه‌پێنن.
ميله‌تی فارسيش بۆ به‌رگری له خۆ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه ميلێکانی سوودی له ئاينی ئيسلام وه‌رگرت و توانی له رێگای ئاينه‌که‌وه خۆی له هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيانه دووخاته‌وه‌و زۆر له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێ. تاکو ئه‌مرۆش ئاين رۆڵێکی گرنگ له پاراستن و به‌رگریکردن له خۆ ده‌بينێت لای هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی فارس و تورک،
هه‌رچی کورده نه‌يتوانی ئاين به‌کاربهێنێت بۆ گه‌شه‌که‌ردن و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ڵام تاکو سه‌ده‌کانی بيست توانی زمان، کلتوور وه زۆر له نه‌رێته‌کانی خۆی بپارێزێ. پاش جه‌نگی جيهانی يه‌که‌م وه گه‌شه‌کردنی هێزی ناسيوناليستی له ناو ميله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست کورد خۆی له به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ێکی تازه بينيه‌وه. دابه‌شکردنی کوردستان به‌سه‌ر چوارپێنج وڵات که هه‌ر هه‌موويان ميله‌تانێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئه‌زموونی سياسی کۆن بوون وه له‌هه‌مان کات بزووتنه‌وه‌ێکی ناسيوناليستی تازه تيايان به‌رپاببو کوردی خسته به‌رده‌م ره‌وشێکی تازه که ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌موو ئه‌و ماڵوێرانی وکاره‌ساتانه‌ی رابردووی لێکه‌وته‌وه. به‌داخه‌وه کورد نه‌يتوانی وه‌ک هه‌موو ئه‌و ميله‌تانه‌ی تر ئاين بکاته زه‌مينه‌ێک بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رگریکردن له خۆ، به‌ڵکو له ماوه‌ی هه‌زار ساڵی رابردوو هه‌ميشه له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندێکانی نه‌ته‌وه ئيسلامێکانی ده‌ورووپشتی به‌کارهێنراوه. ئه‌م خزمه‌ته‌ش هه‌رهه‌مووی به‌ناوی پاراستن و به‌رگری له ئاينی ئيسلام سوودی لێوه‌رگيراوه‌و هه‌ر هێزێک يان که‌سايه‌تێکی کورديش خه‌باتی بۆ مافه ميلێکانی خۆی کردبێت ئه‌وا به‌ناوی ئاين دوژمن دژايه‌تی و گه‌ماروو دراوه..
ئه‌مرۆ ميله‌تانی ناوچه‌که پاش شکستی هه‌موو هێزه نيشتمانی، سوسياليسته‌کان، ميلێکان، وه ئه‌وانه‌ی که خۆيان به هێزی ديموکراسی ناوده‌برد خۆيان به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌و ته‌وژمێکی ئيسلامی تووند ده‌بيننه‌وه. ره‌وشی سياسی وڵاتانی وه‌ک عيراق، فه‌له‌ستين، سۆماڵ، جه‌زائير، مسر، تورکيا، ئێران، وڵاتانی ئاسيای ناوه‌راست وه زۆر شوێنی تر روو له ئيسلامی بوون ده‌کات و هێزه ئيسلامێکان رۆژ به‌رۆژ له گه‌شه‌کردندان. ئه‌م هێزانه فه‌لسه‌فه ئيسلامێکه‌يان تێکه‌ڵ به فه‌لسه‌فه ناسيوناليسته‌که کردوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و رێگايه‌وه رێگا له هه‌موو هێزه سياسێکانی تر بگرن که به ناوی شه‌قامی ئه‌و ميله‌تانه ده‌دوێن.
کوردستان که به‌شێکی ئه‌م ناوچه‌یه‌يه خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی شێوازێکی ديموکراسی ناسيوناليستی پێوه بووه، وه ئه‌م شێوازه‌ش به باشتريين فه‌لسه‌فه‌ی سياسی چاولێکردوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه نه‌ته‌وه‌ێکانی. ئه‌مرۆ کورديش وه‌ک ميله‌تانی تری ناوچه‌که خۆی رووبه‌رووی بزووتنه‌وه‌و ته‌وژمه ئيسلامێکه‌ی ناوچه‌که ده‌بينێت وه له‌به‌ر زاڵبوونی فه‌لسه‌فه ئيسلامێکه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی وه ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه سياسيه‌ی ناوچه‌که ناتوانێت وا به‌ئاسانی کار بۆ بنياتنانی کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نی و ديموکراسی بنێت ئه‌گه‌ر بێتوو هێزه ئيسلامێکه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته سياسێکه بێت.
هێزه ئيسلامێکانی کوردستان وه‌ک هه‌موو هێزه‌کانی تری ناوچه‌که ململانه‌ێکی توند له‌گه‌ڵ هێزه سياسێکانی تری کوردستان ده‌که‌ن بۆ گه‌شه‌کردن و ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست. کورديش ناتوانێت کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نی و ديموکراسی پێکه‌وه بنێت بێ رێگه‌دان به هه‌موو هێزه سياسێکانی تری کۆمه‌ڵگای کوردی که ئيسلامێکان به‌شێکن لێ. ئه‌وه‌ی جێ خۆشحاڵيه که زۆربه‌ی هێزه ئيسلامێکان به‌شێکن له ده‌سه‌ڵاته سياسێکه‌ی کوردستان وه وه‌ک هه‌موو هێزه‌کانی ترخه‌ڵکيان له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته سياسێکه هه‌يه، به‌ڵام ئه‌و کار‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌ر هێزه ئيسلامێکانی کوردستان پێويسته هه‌وڵدانه بۆ برگریکردن له به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانی خه‌ڵکی کورد وه سووربوونه له‌سه‌ر هه‌موو مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌ربه‌خۆی و ئازادی. پێويسته هێزه ئيسلامێکانی کوردستان وه‌ک هه‌موو هێزه ئيسلامێکانی ناوچه‌که ناسنامه‌ی کوردی و به‌رژه‌وه‌ندێکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێش هه‌موو کار‌و به‌رژه‌وه‌ندێکانی تريان بێت وه وا به ئاسانی له لايه‌ن هێزه ئيسلامیه ناسيوناليسته‌کانی ميله‌تانی ناوچه‌که‌وه گه‌ماروو نه‌درێن.
زۆر له هێزه ئيسلامێکانی ناوچه‌که ده‌يانه‌وێت وه‌کو جاران به‌ناوی يه‌ک ئاينی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندێکانی جيهانی ئيسلام هێزه کوردستانێکان وێل بکه‌ن وه ته‌نها له پێناو خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديه ناسيوناليسته‌کانیان سووديان لێوه‌ربگرن. هه‌موو ميله‌تانی ده‌ورووپشتی ئيسلامی توانيويانه له رێگای جۆراوجۆره‌وه ژێر ده‌ستمان بکه‌ن. هيچ کام له‌و ميله‌تانه‌ی هاوئاينمان تاکو ئه‌مرۆ دژ به سياسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆيان نه‌وه‌ستاوون که دژ به خه‌ڵکی کورد ئه‌نجامي ده‌ده‌ن، هه‌ندێ هێزه ئيسلامێکانی ناوچه‌که ده‌سه‌لاتی سياسيان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌و رۆژنيه به‌رنامه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کورد کارنه‌که‌ن و به‌رنامه‌ی ترسناک دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان دانه‌رێژن، له کاتێکدا ده‌بوايه ئه‌م هێزانه يه‌که‌م لايه‌ن بوونايه که به‌رگری و خه‌باتيان بۆ خه‌ڵکی کوردی موسڵمان بکردايه. وڵاتیكێ وه‌ک تورکيا که ده‌سه‌ڵاته سياسێکه‌ی به‌ده‌ست هێزێکی ئيسلاميه‌وه‌يه ئاماده نيه دان به بچووکترين مافی خه‌ڵکی کورد بنێت وه به ناشرينتريين شێوه مامه‌له له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردی موسڵمان ده‌کات.
ئه‌مرۆ کوردستان چه‌ند هێزێکی ئيسلامی تيا به‌رپابووه، ئه‌م هێزانه‌ش وه‌ک هه‌موو هێزه‌کانی تری سياسی کوردستان مافی ته‌واوی خۆيانه ئازادانه له کۆمه‌ڵگایکی مه‌ده‌نی و ديوموکراس کاری سياسی خۆيان بکه‌ن و په‌ره به به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانی خۆيان بده‌ن له‌ناو جه‌ماوه‌ری کورد. پێويسته خه‌بات و کاری سياسی هێزه ئيسلامێکانی کوردستان به‌ر له‌هه‌ر شتێک له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه نه‌ته‌وايه‌تێکانمان بێت. ده‌بێت هێزه ئيسلامێکانی کوردستان رێگا له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ناوچه‌که بگرن که ده‌يانه‌وێت له رێگای ئاينه‌وه گه‌مارووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازيمان بده‌ن و ده‌بێت ئه‌سلامێکانی کوردستان به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانيان هاوره‌نگ و هاوده‌نگ بێت له‌گه‌ڵ هێزه کوردستانێکانی تر . پێويسته هێزه ئيسلامێکانی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌وروپشت ريسوا بکه‌ن که دژ به به‌رژه‌وه‌ندی و مافه ره‌واکانی خه‌ڵکی کورد ده‌وه‌ستن وه ناشبێت بێده‌نگ بن له سياسه‌ت و مامه‌له‌کردنی نامرۆڤانه‌ی هه‌ندی له هێزه ئيسلامێکانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که دژ به کورد . وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌مرۆ زۆر به توندی کار بۆ گه‌ماروودان وراکێشانی هێزه ئيسلامێکانی کوردستان ده‌که‌ن بۆ لای خۆيان وه ده‌يانه‌وێت له رێگای ئاينه‌وه ره‌وشی سياسی کوردستان ئالۆز بکه‌ن، بۆيه ده‌بێت لايه‌نه ئيسلامێکانمان پێش ناساندنی ناسنامه‌ی ئاينيان ناسنامه نه‌ته‌وه‌ێکه دياری بکه‌ن و به‌رگری تونديشی لێبکه‌ن.
پێويسته هێزه ئيسلامێکانی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی به زمانێکی ئاينيه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌ن و هێزه سياسێکانی ناوچه‌که بدوێن، راشکاوانه زمانێکی نه‌ته‌وه‌يی کوردی پێشانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو ميله‌تانی تر هه‌موو به‌رژه‌وه‌نديه ميلێکانمان بپارێزين وه بتوانين زيره‌کانه مامه‌له له‌گه‌ڵ ده‌وروپشت و رووداوه‌کان بکه‌ين. بێ بوونی ناسنامه‌ێکی نه‌ته‌وه‌ی هيچ لايه‌نێکی کوردی ناتوانێت به‌رگری له خۆی و نه‌وه‌کانی داهاتووی گه‌له‌که‌مان بکات وه هه‌ميشه له ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکانی به‌رامبه‌ر ده‌مێنيين.
وهاب شاه محمد
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

