ئه‌نفال
ئه‌نفال، پرۆسه‌ێک بۆ له‌ناوبردنی کورد
پرۆسه‌ی ئه‌نفال، ته‌واوکه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس بوو که له‌سه‌ر هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان دارێژراوه،
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی که له‌سه‌ر ئايدلۆجيای ناسيوناليستی نيشتمانی يان نه‌ته‌وه‌ی دارێژراوه، که ده‌ڵێت ميله‌تی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت تاکه ميله‌ت بێت له وڵات و هه‌رچی خه‌ڵکانی تر هه‌ن که که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ێکان پێکده‌هێنن ده‌بێت يان بتوێنه‌وه به‌و مه‌رجانه‌ی ميله‌تی ده‌سه‌ڵتادار دياری ده‌کات يان ده‌بێت به هه‌موو جۆرێک نه‌مێنن. دياره سه‌باره‌ت به نازێکانی ئه‌ڵمان ئه‌وان هه‌ر ميله‌تێک که له‌رووی ره‌نگ، بيير، ره‌گه‌ز له ميله‌تی ئه‌ڵمان نه‌چووبايه ئه‌وا ده‌بێت له‌ناوبرێت، هه‌رچی ميله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمان هه‌بوو وه‌ک خزمه‌تکار و نۆکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمان ته‌ماشا ده‌کرا.
ئايدلۆجيای به‌عس هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی نازێکانی ئه‌ڵمان بوو سه‌باره‌ت به مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کورد که دووه‌م ميله‌تی ناو عيراقی ئه‌مرۆ پێکده‌هێنێت. (ميشيل عفلق) که به دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی به‌عس داده‌نرێت له ێکێ له وتاره‌کانی سه‌باره‌ت به که‌مه‌نه‌ته‌وايه‌تێکانی جيهانی عه‌ره‌ب ناوی کورد ده‌هێنێت و ده‌ڵێت، کورد وه‌ک مێوان ئه‌مرۆ له‌سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب ده‌ژێن و ئه‌گه‌ر نه‌توانيين له‌ناو ميله‌تی عه‌ره‌ب بيانتوێنيه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت رێگای تر بگرينه به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌يان.
ئاوردانه‌وه‌ێک له به‌رنامه‌و سياسه‌ته‌کانی به‌عسی سوريا، هه‌مان ئايدلۆجياو فه‌لسه‌فه‌ی به‌عسی عيراقمان ده‌هێنێته به‌رچاو. رژێمی به‌عس له سوريا هه‌مان سياسه‌ته‌ی عيراقی به‌کارهێنا له مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کورد له‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش به گوێزانه‌وه، ته‌عريب وه به زۆر توانه‌وه‌يان له‌ناو عه‌ره‌بی ئه‌م وڵاته.
ئه‌وه‌ی به‌عسی عيراق له‌وه‌ی سوريا جياده‌کاته‌وه، باری ئابووری ناو عيراق بوو که خاوه‌ن نه‌وتێکی يه‌کجار زۆر بوو، ئه‌م نه‌وته زۆره‌ش رێگای بۆ زۆر له سياسه‌ته شۆڤينيزمه‌کانی به‌عس خۆشکرد. به‌عسی عيراق توانی له رێگای پاره‌ی نه‌وته‌وه هه‌موو جۆره چه‌کێکی ده‌ستبکه‌وێت وه هه‌موو وڵاتانی ده‌وروپشت له رێگای ئه‌و چه‌کانه‌وه بخاته ژێر هه‌ره‌شه‌و ترسه‌وه. هه‌رچی وڵاتانی تری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که هه‌يه، ئه‌وا به‌عس له رێگای به‌رژه‌وه‌ندی ئابووريه‌وه بێده‌نگ کردبوو له‌و سياسه‌تانه‌ی دژ به کوردی به‌رێوه ده‌برد.
له رێگای پاره‌ی نه‌وته‌وه به‌عسی عيراق توانی زۆر له دامووده‌زگاکانی ميديای جيهانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی تر بکرێت و ئه‌م دامووده‌زگانه‌ش هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌عسيان ده‌سارده‌وه، يان ده‌ينخسته پاڵ خه‌ڵکانی تر. نموونه‌ش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بوو که تا ماوه‌ێک پاش کۆتای شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی هه‌شتاکان وڵاتی ئێرانيان به‌و کاره تاوانبارده‌کرد. له‌ناوه‌وه‌ش به‌عس بێجگه له سياسه‌تی داپڵۆسين هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و خه‌ڵکانه‌ی توانای کاريگه‌ريان هه‌بوو له‌سه‌ر گۆرانکارێکانی ناو ئه‌م وڵاته به پاره‌و ترس خستبووه ژێر کۆنترۆڵی خۆيه‌وه.
به‌عس هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتێوه، ده‌ستی کرد به به‌رنامه دارشتن دژ به هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و هیزه سياسيانه‌ی ناو ئه‌م وڵاته له سه‌رووی هه‌مووشيانه‌وه کورد. (حسن العلوي) که کاتی خۆی چالاکانه کاری له‌گه‌ڵ به‌عس کرد له کتێبه‌که‌ی که ناوی( جمهورية الرعب) لێناوه، باس له‌وه ده‌کات که چۆن ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ر به هێزو لايه‌نه سياسێکانی تری ناو عيراق هه‌بووه له ده‌زگای پاراستنی به‌عس نووسراون، پاشان هه‌موو که‌س و کار يان هاورێ ئه‌و که‌سانه‌ش له‌و ده‌زگايه تۆمارکراوه بۆ به‌رنامه‌ی داهاتوو. ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که تيمێک يان به‌شێکی تايبه‌ت بۆ کورد له‌و ده‌زگايه دامه‌زراوه که کاره‌کانی ته‌نها داراشتنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر بووه دژ به کورد.
ئه‌م کاره‌ی به‌عس هه‌مان به‌رنامه‌ی نازێ‌کان بوو له ئه‌ڵمانيا دژ به‌و که‌س ولايه‌نانه‌ی ناو ئه‌م وڵاته. هه‌رچی جووله‌که‌ی ئه‌ڵمان هه‌يه هه‌موو زانيارێک ده‌رباره‌يان تۆمارکرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی پێويست ئه‌و زانياريانه به‌کاربهێنرێت بۆ دۆزينه‌وه‌يان. نازیاکن له‌رێگای ئه‌و ده‌زگا پاراستن و زانياريه‌يانه‌وه توانييان به ئاسانی هه‌موو جووله‌که‌کانی ئه‌م وڵاته‌و وڵاتانی تری ئه‌ورپا بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی له کار‌و به‌رنامه‌کانی به‌عس به‌دی ده‌کرێت سه‌باره‌ت به مامه‌له‌کردنيان له‌گه‌ڵ کورد و غه‌يره کورد.
نازێکانی ئه‌ڵمان له ساڵی ١٩٣٣ ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست، به‌ڵام قه‌تل و عامی جووله‌که‌يان له ساڵی ١٩٣٩ ده‌ست پێ‌کرد، له‌کاتی جه‌نگی جيهانی دووه‌م ئه‌و کاته‌ی جيهان سه‌رقاڵی جه‌نگ بوو، به‌عسی عيراقيش هه‌مان کاری له‌گه‌ڵ کورد کرد کاتێ پرۆسه‌ی ئه‌نفاليان ده‌ست پێ‌کرد دژ به کورد.
دياره به‌عس له سه‌ره‌تا، به‌هۆی لاوازی ، کێشه‌ی ئابوری، کێشه‌يان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌کانی تری ناو عيراق وه پاشان باری سياسی جيهانی و ناوچه‌که نه‌ده‌کرا يه‌کسه‌ر سياسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌کانيان دژ به کورد و پرۆسه‌ی ئه‌نفال به‌رێوه ببه‌ن. ئه‌مان له پێشدا پێويستيان به‌وه هه‌بوو که هه‌رچی ئه‌و دامووده‌زگانه‌ی سه‌ربازی، ئاسايشتی، وه ئيداری بخه‌نه ژێرده‌سه‌لاتی خۆيان، پاشان ده‌ورووبه‌ری خۆيان له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ترسيانه پاک بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستيان به‌تاڵ بێت بۆ په‌لاماردانی کورد.
له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ کورد رێکه‌وتنامه‌ێکی ئاشتيان مۆرکرد وه هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که بۆ کورد گرنگ بوو له‌و رێکه‌وتنامه‌يه بۆ دوارۆژ دواخست، پاشان له‌گه‌ل پارتی کۆمه‌نيستی عيراق که خه‌ڵکانێکی زۆری له پايته‌خت و ناو دامووده‌زگاکانی سه‌ربازی و ئه‌داری هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانيش رێکه‌تنامه‌ی ئاشتيان مۆرکرد. پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی خۆيان زاڵکرده سه‌ر دامووده‌زگاکان، رێکه‌تنامه‌ی تايبه‌تيان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵاتانی جيهان به‌ست له رێگای فرۆشتنی نه‌وت بۆيان وه رێگادان به کۆمپانێکانيان که بێن له عيراق کاربکه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه که به‌عس له‌هه‌مان کات که رێکه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد مۆرکردبوو بۆ ماوه‌ی چوارساڵ کاری بۆ به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه نه‌وتێکانی کوردستانی وه‌ک که‌رکوک ده‌کرد، وه به‌رنامه‌ی ده‌رکردنی خه‌ڵکی کورد له‌م ناوچانه به‌رێوه ده‌برد. هه‌ر ئه‌و چوار ساڵه‌ی ئاشتی نێوان کورد و به‌عس رێگای بۆ زۆر له به‌رنامه ترسناکه‌کانی به‌عس دژ به کورد خۆشکرد، چونکه له هه‌موو لاێکه‌وه به هێمنی به‌رنامه ترسناکه‌کانيان ئه‌نجام ده‌دا.
پاشان توانيان له رێگای نه‌وت و رێکه‌وتنامه‌ی تايبه‌ته‌وه شۆرشی کوردی له ساڵی ١٩٧٥ گه‌ماروو بده‌ن، سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره‌يان زياتر پاڵی پێوه‌نان بۆ ته‌عريب کردنی کوردستان و په‌لاماردانی کورد له هه‌موو لايه‌نێکه‌وه. شۆرشی ئيسلامی ئێران و دژايه‌تی کردنی رۆژئاوا له لايه‌ن ئێرانه‌وه رژێمی به‌عسی زياتر له زلهێزه‌کانی جيهان نزيکرده‌وه، ئه‌م نزيکبوونه‌وه‌ش زۆر خراپ له‌سه‌ر کورد و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی دژ به به‌عس بوون شکايه‌وه. هه‌ر له‌کاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عيراق و ئێران، به‌عس توانی زۆر له‌و به‌رنامه ترسناکه‌ی دژ به کورد ئه‌نجام بدات، که هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی لێکه‌وته‌وه. هه‌ڵبجه وه‌ک تاقيکردنه‌وه ئه‌نجام درا له‌لايه‌ن به‌عسه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی زلهێزه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی به‌عس دژ به کورد ده‌رکه‌وێت، کاتێ جيهان بێده‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه ده‌رخست، به‌عس زياتر به‌ره‌و پرۆسه کۆتاێکه رۆيشت که ئه‌ويش پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو.
به‌عس ده‌ه‌ويست سوود له‌و بێده‌نگيه‌ی جيهان وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به تاوانه‌کانی، ئه‌وه‌شی باش ده‌زانی که جيهان ته‌نها به‌رژه‌وه‌نديه ئابوورێکان به‌لايه‌وه گرنگه نه‌ک مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌ندی سياسه‌تی ئه‌خلاقی که باس ده‌کرێت. به‌عس ئه‌وه‌ی باش ده‌زانی که باشتريين رێگا بۆ له‌ناوبردنی کورد، بێده‌نگکردنی جيهانه له رووی ئابووريه‌وه، له‌هه‌مان کات ده‌سکه‌وتنی چه‌کی جۆراوجۆره بۆ ترساندنی ناوچه‌که و جيهان.
ئه‌گه‌ر داگيرکردنی کوێت له‌لايه‌ن به‌عسه‌وه رووی نه‌دايه، ئه‌مرۆ کورد به‌شێک بوو له مێژوو، هه‌رچی کورد هه‌يه يان به به‌شه‌کانی تری پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌ناوده‌برا، يان ره‌وانه‌ی بيابانه‌کانی خوارووی عيراق ده‌کرا بۆ به‌زۆر به‌عه‌ره‌ب کردنيان. پرۆسه‌ی ئه‌نفال ترسناکتريين به‌رنامه بووه تاکو ئێستا دژ به‌کورد، ئه‌م به‌رنامه له هه‌موو کاتێک دووباره ده‌بێته‌وه دژ به کورد له‌به‌ر ئه‌و هۆيانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه‌ی کورد ستراتيجيتێکمان بۆ درووست کدرنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت.
له چه‌ند رۆژی داهاتوو يادی کاره‌ساتی ئه‌نفاله، ئه‌و کاره‌ساته‌ی که باسکردن و يادکردنه‌وه‌ی مووچرکه به له‌شی کورد ده‌هێنێت. ئه‌و پرۆسه‌ی که ژن، منداڵ و پياوانی کورد به کۆمه‌ڵ ره‌وانه‌ی بيابانه‌کانی خواروو ده‌کران بۆ به‌زيندوو به‌چاڵکردنيان. نازێاکانی ئه‌ڵمان پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی جووله‌که‌يان به‌و شێوه ترسناکه‌ی به‌عس ئه‌نجام نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌رچی به‌عس فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌کانی له‌وانه‌وه وه‌رگرتبوو.
ده‌بێت کورد ئه‌مرۆ له هه‌موو رۆژێک زياتر کار بۆ دابه‌ش بوونی عيراق بکات، مانه‌وه‌ی عيراق به‌و جۆره‌ی ئێستای هه‌ميشه مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌يه بۆ کورد. پاش هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌عس له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوو به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی هێناوه، ئێستاش زۆر لايه‌نی عه‌ره‌بی هه‌ن له‌م وڵاته که پرۆسه‌ی ئه‌نفال و ته‌عريب به باشتريين رێگا چاولێده‌که‌ن بۆ مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد، ئاماده‌ش نيين هيچ کام له‌و پرۆسانه‌ی به‌عس دژ به کورد پوچه‌ڵ بێته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

