حماس” گه‌رانه‌وه بۆ
حماس” گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی سفر يان داننان به‌راستێکان
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواييه‌ی ناوچه‌ی ژێرده‌سته‌ڵاتی فه‌لستينێکان که تيايدا رێکخراوی حماس ده‌نگێکی زۆری به‌ده‌ستهێنا چه‌ند راستێک ده‌خاته روو که پێويسته هه‌موولايه‌نه‌کان، چی خودی فه‌لستينێکان بێت، وڵاتی ئيسرائيل،
وڵاتانی عه‌ره‌بی وئيسلامی يان ئه‌وانه‌ی که به‌هێزی کاريگه‌ر ناوده‌بنرێن له کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستين وئيسرائيل زۆر به‌ووردی دايرێژن پیش وه‌رگرتنی هه‌ر هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان. دياره پاش کشانه‌وه‌ی ئينگليز له فلستين و درووست بوونی ده‌وڵه‌تی ئيسرائيل، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چووه ناو بارێکی سياسی زۆرئاڵۆز که تاکو ئێستا چاره‌سه‌رێکی ئه‌وتۆی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. دان نانی نه‌ته‌وه‌يه‌کگرتۆکان له‌ساڵی 1948 به بوونی ده‌وڵه‌تێکی ئيسرائيلی له‌پاڵ ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستينی که هه‌موو دنه‌ای عه‌ره‌ب دژايه‌تی کرد کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد که ساڵه‌های ساڵی خاياند تاکو هه‌ناسه‌ێکی ئاشتيانه‌ی به‌خۆه‌دی.
پاش رازی نه‌بوونی جيهانی عه‌ره‌بی به بوونی ده‌وڵه‌تێکی ئيسرائيلی وکارکردن له پێناو له‌ناوبردنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌و دژايه‌تیکردنی هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه‌ی که به‌رگريان له بوونی ئه‌وجۆره ده‌وڵه‌ته ده‌کرد بووه هۆی به‌رپابوونی چه‌ند جه‌نگێکی خۆێناوی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌تاکو ئیستاش ئاسه‌واری له‌ناوچه‌که ماوه.
هه‌ندێ ئاسه‌واری ئه‌و جه‌نگه خۆێناويانه، ئاواره‌بوونی چه‌ند ملێونێکی خه‌ڵکی فلستين بوو بۆ وڵاتانی ناوچه‌که، ئاڵۆزی سياسی له‌رۆژهاڵاتی ناوه‌راست و پاشان نه‌دۆزينه‌وه‌ی رێگاچاره‌ێک تاکو ئێستا بۆ کێشه‌يه‌ی نێوان ئه‌سرائيل وهه‌موو عه‌ره‌ب.
به‌رپابوونی ریکخراویکی چه‌کداری فه‌له‌ستيينی له ساڵی 1967به‌ناوی به‌ره‌ی ئازاديخوازی فه‌له‌ستين به‌سه‌رۆکايه‌تی (ياسر عرفات)، که ئامانجی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئيسرائيل بوو، له کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که شه‌ری ساردی نێوان رۆژئاوا‌و دنيای کۆمه‌نيست له گه‌رمه‌ی خۆی بوو که ده‌کرێ هۆيه‌که‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ دوو خاڵی گرنگ.
1-پشتگيری ته‌واوی ئه‌مريکاو رۆژئاوا له وڵاتی ئيسرائيل.
وڵاتانی رۆژئاوا به‌هۆی پشتگيرری وبه‌رگری له ئيسرائيل له کاتی هه‌ردوو جه‌نگی نێوان عه‌ره‌ب و ئيسرائيل له ساڵانی 1967 وه ساڵی 1973 کاتی به‌ئاشکرا رۆژئاوا به‌شداری له جه‌نگه‌کان کرد وهێزی سه‌ربازی توندی به‌رامبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی وفه‌له‌ستينێکان به‌کارهێنا.
2- ململانێ سياسی نێوان ناتۆ و به‌ره‌ی کۆمه‌نه‌ست بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جيهان.
ئه‌م ململانيه‌ی نێوان رۆژئاوا‌و جيهانی کۆمه‌نيست بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر جيهان وای له زۆر سه‌رانی عه‌ره‌ب وفه‌له‌ستينێکان کرد که سۆڤیت به تاقه دۆستی مه‌سه‌له‌که‌يان ببينن وئه‌مريکاش به دوژمن وهاوپه‌يمانی ته‌واوی ئيسرائيل.
له ساڵی 1967 تاکو ساڵی 1992 لايه‌نی فه‌لستينی به‌تايبه‌ت رێکخراوی رزگاريخوازی فه‌له‌ستين يه‌ک رێباز و شێوه‌ی خه‌باتی گرتبووه‌به‌ر که ئه‌ويش خه‌باتی چه‌کداری بوو دژ به ئيسرائيل، هه‌موو نزيکبوونه‌وه‌ێک يان رێکه‌وتنێکی سياسی له‌گه‌ڵ ئيسرائيل قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیت ونه‌مانی کۆمه‌نيست وه‌رچه‌رخانێک بوو له سياسه‌تی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌ێکی گشتی به‌رامبه‌ر رێگاچاره‌ێک بۆ کێشه‌ی فه‌له‌ستيين که ئه‌مريکای هاودۆست وهاوپه‌يمانی وه‌ک ته‌نها زلهێزێکی جيهانی هێشته‌وه.
رێکه‌تنامه‌ی نێوان ميسر وئيسرائيل، کاتێ (ئه‌نوه‌ر سادات) و سه‌رۆک کۆماری ميسر رێکه‌وتنامه‌ی نێوان وڵاته‌که‌ی وئيسرائيلی مۆرکرد کاريگه‌رێکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گۆرينی سياسه‌تی فه‌له‌ستينێکان وزۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌کرد، ئه‌گه‌رچی زۆر له پسپۆرانی سياسی ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌گوه‌ره‌تريين هه‌ڵه‌ی سياسی لايه‌نی عه‌ره‌بی ناوده‌به‌ن.
زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی که کیشه‌ی فه‌له‌ستينيان به‌کارده‌هێنا بۆ مانه‌وه‌و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سياسيان به‌هيچ جۆرێک رازی نه‌بوون فه‌لستينێکان رێکه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئيسرائيل مۆربه‌که‌ن. عيراق، سوريا وه هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی له‌رێگای کودتای سه‌ربازی يان پاش سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتيان گرتبوه ده‌ست کیشه‌ی فه‌له‌ستيان به باشتريين زه‌مينه ده‌بينی بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتيان. زۆر له‌و سياسه‌تانه‌ی رژێمه عه‌ره‌بێکان به‌کاريان ده‌هێنا به‌رامبه‌ر ميله‌تانی خۆيان هۆيه‌کانيان ده‌گه‌رانه‌وه بۆ رێگاگرتن له نزيکبوونه‌وه‌ی ئه‌مريکاو رۆژئاوا له‌هه‌ندێ هێزی سياسی ناو وڵاته‌کانيان که‌نيازی مساوه‌مه‌يان هه‌يه له‌گه‌ڵ دوژمنی گه‌وره‌يان که ئيسرائيله.
نه‌مانی کۆمه‌نيسم و مانه‌وه‌ی ئه‌مريکا وه‌ک زلهێزێکی جيهانی، نه‌گه‌يشتن به‌هيج ئامانجێک له‌رێگای خه‌باتی چه‌کداريه‌وه دژ به ئيسرائيل، شکستی عه‌ره‌ب له هه‌ردوو جه‌نگی ساڵانی 1967 وه 1973دژ به ئيسرائيل، ئه‌زموونی تاڵی فه‌له‌ستينێکان له‌گه‌ڵ رژێمه‌کانی عه‌ره‌بی، فشاری ئابووری وسياسی رۆژئاوا بۆسه‌ر فه‌لستينێکان وه زۆر هۆی تريش ، فه‌لسه‌تينێکانی ناچارکرد رازي بچنه ناو پرۆسه‌ی ئاشتي له‌گه‌ڵ ئيسرائيل، پاش ئه‌وه‌ی زۆر له‌و هه‌ڵه باشانه‌يان له‌ده‌ستدا له رابردوو بۆ چاره‌سه‌رێکی ئاشتيانه بۆ کێشه‌که.
ریکخراوی رزگاری خوازی فه‌له‌ستيين پاش شۆرشی ئيسلامی ئێران دووچاری كێشه‌ێکی تر بوو، ئه‌ويش به سه‌رهه‌ڵدانی لايه‌نی ئيسلامی سياسی له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌م ڵايه‌نه ئيسلاميه‌ش به‌هۆی ئايدلۆجياو بۆچوونه‌کانی هه‌موو شکستێکی سياسی خه‌ڵکی فه‌له‌ستينی ده‌گه‌رانه‌وه بۆ هۆيه ده‌ره‌کێکان وناوه‌کیکان. هۆيه ده‌ره‌کیکان له هاوپه‌يمانێتی هه‌موو دنيای رۆژئاوا‌و غه‌يره ئيسلامی بۆ ده‌وڵه‌تی ئيسرائيل، پاشان هۆيه ناوه‌کێکان که هيچ هێزێکی سياسی غه‌يره ئه‌سلامی ناتوانێ خه‌ڵکی فه‌له‌ستيين له کێشه‌که‌ی رزگاربکات. ئه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی ئيسلاميان به باشتريين رێگاچاره ده‌بينی بۆ سه‌ربه‌خۆی و وه‌ستان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی
که رۆژئاوا ده‌يکاته سه‌ر فه‌لستينێکان، هه‌موو بيرێکی تری سياسيان به‌درووستکراوی دوژمانی ئه‌سلام ده‌بينی.
ئه‌و هێزه ئيسلاميانه‌ی که په‌يدابوون وتوانيان به‌ماوه‌ێکی کورت په‌ره‌بسێنن، رێکخراوی (حماس وجهادی اسلامی) بوون که هه‌موو کێشه‌کانی فه‌له‌ستيين وخه‌ڵکه‌که‌يان ده‌گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و سياسه‌ته چه‌وتانه‌ی به‌ره‌ی رزگاري خوازی فه‌لسه‌تيين يان بۆ ئه‌و سياسه‌تانه‌ی رژێمه به‌ناو علمانێکانی جيهانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی فه‌لسه‌تيين، ئه‌م دوو ریکخراوه ئيسلاميه تازه‌يه مانه‌وه‌و به‌هێزبوونی ئيسرائيلشيان ده‌خسته ئه‌ستۆی هاوکاری رۆژئاوا بۆ ئيسرائيل.
ئه‌م دوو هیزه ئيسلاميه ته‌نها رێگاێک بۆ رزگاری خه‌ڵکی فه‌له‌ستيين به له‌ناوبردنی ئيسرائيل ولێدانی هه‌موو هاوپه‌يمانه‌کانی له‌ناوچه‌که ده‌بينی، ئه‌مه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی سياسی به‌ره‌ی رزگای خوازی فه‌له‌ستين بوو کاتی خۆی، پێش رازی بوونيان به پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئيسرائيل.
به‌ره‌ی رزگای خوازی فه‌له‌ستيين پاش ئه‌زموون وخه‌باتێکی چه‌کداری دوور‌و درێژ، پاشان دوای هه‌موو ئه‌و گۆرانکاريه سياسيانه‌ی جيهان ناچار بوو دان به‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی ئيسرائيلی بهێنێ و ریکه‌وتنامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌سرائيل مۆر بکات، ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تا رێکه‌وتنامه‌ی مدريد مۆرکرا، پاشان ئه‌وه‌ی ئۆسلۆ و ئه‌مريکا. به‌ره‌ی رزگاری خوازی فه‌له‌ستيين له‌ناو جيهانی عه‌ره‌بيش شکستی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا کاتێ لايه‌نگيری داگيرکردنی کۆێتی کرد له‌لايه‌ن عيراقه‌وه، ئه‌وه‌بوو زۆر له‌ده‌سکه‌وته ئابوورێکانی ئه‌م وڵاتانه‌ی له‌ده‌ست چوو.
پاش ده‌رکردنی عيراق له کوێت، بوونی هێزه‌کانی ئه‌مريکا به‌چری له‌ناوچه‌که، مانه‌وه‌ی ئيسرائيل وه‌ک ته‌نها هێزێکی سه‌ربازی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌ره‌ی رزگاری فه‌لسه‌تيين ناچاربوو ئه‌و راستيانه قه‌بوڵ بکات که‌ته‌نها هێز که بتوانێ چاره‌رێگاێک بۆ کێشه‌که بدۆزێته‌وه خودی ئه‌مريکايه، به‌تايبه‌ت کاتێ ئه‌مريکاو ئيسرائيل دژ به هه‌موو به‌شداری بوونێک يان ده‌ستێوه‌ردانێکی ئه‌ورووپا بوون له کێشه‌که.
پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئيسرائيل وفه‌لستينێکان که به پيرۆزبای و به‌رنامه‌ی ئه‌مريکا ده‌ستی پیکرد وبه‌رێوه ده‌چوو ده‌سکه‌وتێکی زۆری بۆ خه‌ڵکی فه‌له‌ستیين هێنايه‌دی، هه‌موو خه‌باتی ساڵانی چه‌ک نه‌يتوانی به‌شیکی که‌می ئه‌و ده‌سکه‌وتانه به‌دی بهێنێ، ئه‌مه‌ش کاتێ کرا که رێکخراوی رزگاری خوازی فه‌له‌ستيين گۆرانکارێکی زۆری له په‌يره‌و به‌رنامه سياسێکانی دژ به ئه‌سرائيل ئه‌نجامدا، به‌تايبه‌ت سه‌باره‌ت به مافی بوونی ئيسرائيل له‌ناوچه‌که‌و وازهێنان له خه‌باتی چه‌کداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
ئيستا ، پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان که حماس نزيکه‌ی له%74 ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێنا، باری سياسی وکێشه‌ی فه‌لسه‌تينی چووه قۆناغێکی تازه‌وه. ئه‌گه‌ر حماس سووربیت له‌سه‌ر هه‌مان سياسه‌تی خۆی که ئه‌ويش دان نه‌نانه به بوونی ئيسرائيل و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خه‌باتی چه‌کداری بۆ کێشه‌که، يان هاوکاری کردنی هێزه ئيسلامێکانی ناوچه‌که که به دووژمنی گه‌وره‌ی ئه‌مريکاو ئه‌سرائيل ناوده‌برێن، ئه‌وا کێشه‌ی فه‌له‌ستيين ده‌گه‌رێته‌وه خاڵی سفر و ئاڵۆزێکی سياسی و ئه‌منی خراپ روو له‌ناوچه‌که ده‌کات.
به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵۆیست وسياسه‌ت له‌لايه‌ن (حماس)وه به‌رامبه‌ر کێشه‌که، خه‌ڵکی فه‌لسه‌تيين زۆر له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی 14 ساڵی رابردووی له‌ده‌ست ده‌چێت و خۆێ له سوچێکی ته‌سکی گه‌ماروودراو ده‌بينێته‌وه. ئه‌مرۆ به‌هۆی کێشه ئه‌تۆمێکه‌ی ئێران و باری سياسی باشووری لوبنان که هیزه ئيسلامێکانی ئه‌م وڵاته په‌لاماری ئيسرائيلی لێوه ده‌ده‌ن، يان به‌هۆی هه‌موو ئه‌و کاره تيرورستيانه‌ی به‌ناوی ئاين وئيسلامه‌وه له جيهان وعيراق ئه‌نجام ده‌درێت دوژمانه‌يه‌تی کردنی ئه‌سرائيل وئه‌مريکا له‌لايه‌ن هیزێکی ئيسلامی وه‌ک حماس کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی.
سه‌رکه‌وتنی حماس له هه‌ڵبژاردنه‌کان ترس وگومانی ته‌نها له دڵی جيهان به‌رپا نه‌کردووه، به‌ڵکو بووه‌ته هۆی نيگه‌رانی ته‌واوی به‌ره‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستينی که به سه‌رکه‌وتنی حماس خۆی له‌خانه‌ی دوژمن ده‌بينێته‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌که‌و‌ته سياسيانه‌ش ده‌خاته ژێر مه‌ترسيه‌وه که له‌م چه‌ند ساڵی رابردووه به‌ده‌ست هاتووه.
باشتريين رێگاچاره بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌يرانه تازه‌يه ئاوردانه‌وه‌ێکه له‌لايه‌ن (حماس) بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستيين که کێشه‌که‌ی ته‌نها له‌رێگای سياسه‌تی نێونده‌وڵه‌تيه‌وه چاره‌سه‌رده‌کرێت که ئه‌مرۆ ئه‌مريکا به‌رێوه‌ی ده‌بات، هه‌رچی شعاری تووندره‌وی يان تيوری هه‌يه هيچ خزمه‌تێک به کێشه‌ی فه‌له‌ستيين ناگه‌ێنێت.
رووخانی به‌عس له عيراق که خۆی به‌خه‌مخۆری کێشه‌ی فه‌له‌ستيين ناوده‌برد بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی وئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ميله‌تی عيراقی هێنا، يان ئه‌و باره سه‌خته‌ی رژێمی سوريا به‌خۆيه‌وه ده‌يبينێ که چاوه‌رانی په‌لامارێکی ئه‌مريکا ده‌کات له‌هه‌موو ساتێک ده‌بوايه باش‌ترين ئه‌زموون بوايه بۆ پياچوونه‌وه‌ێک بۆ سه‌رانی (حماس) که ئه‌مرۆ جيهان وناوچه‌که باریکی سياسی تازه‌ی هه‌يه‌و ته‌نها هێزێک بريارده‌رو به‌رنامه‌رێژی پاشه‌رۆژبێت ئه‌مريکايه، بۆيه ده‌رچوون له‌و سياسه‌ت وبه‌رنامانه‌ی ئه‌مريکا له‌ناوچه‌که، يان دژايه‌تی کردنی وه‌ک خۆکوشتن وايه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

