کێشه‌ی که‌رکوک
کێشه‌ی که‌رکوک وگه‌ران به‌دوای راستێکان
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی عيراقه‌وه تاکو ئه‌مرۆ، ئه‌وه‌ی شاری که‌رکوکی کوردستان دوچاری بووه، به‌تايبه‌تی له‌ماوه‌ی 35 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس پێويست ناکات دووپاتی بکه‌ينه‌وه چونکه زۆر ئاشکرايه‌و هه‌موو ده‌زانيين وبه‌ئاگايين لێ.
ئه‌وه‌ی زياتر مه‌به‌سته وده‌بێت باس بکرێت وتيشکی بخرێته سه‌ر باری شاری که‌رکوکه له پاش رووخانی به‌عسه تا ئه‌مرۆ، به‌تايبه‌ت پاش هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنامانه‌ی لايه‌نی کوردستانی له‌سه‌ری رێکه‌وتوون له‌گه‌ڵ هێزه سياسێکانی ناو عيراقی تازه، بۆئه‌وه‌ی بزانيين تاکو ئه‌مرۆ به‌ره‌و کۆێ گه‌يشتوه‌و ئێمه‌ی کورد خۆشمان له‌رووی پراکتيکه‌وه چيمان بۆ ئه‌م شاره کردووه.
پاش نزيکه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر رووخانی به‌عس وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تاکو ئه‌مرۆ هيچ کام له‌و رێکه‌وتنانه‌ی لايه‌نی کوردستانی وعيراقی تازه سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی باری ئاسای شاره‌که ئه‌نجام نه‌دراوه، هۆی ئه‌م ئه‌نجام نه‌دانه‌ش ده‌توانيين بگه‌رێنينه‌وه بۆ چه‌ند خاڵێک.
نابێ ئێمه‌ی کورد وده‌سه‌ڵاته سياسێکانمان، دوارۆژ و ئاينده يان وه‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئه‌م شاره کوردستانيه ته‌نها بخه‌ينه سه‌ر ئه‌ستۆی لايه‌نی عيراقی و چاوه‌راونی ئه‌وه‌بيين ئه‌وان کارێکمان بۆ بکه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی. ناشبێ ته‌نها گله‌يی له‌لايه‌نی عيراقی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکه‌ين که که‌م ته‌رخه‌من له جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنامه‌کان، يان خۆيان لێده‌شارنه‌وه.
ئه‌وه‌ی لیره پێويسته ئاماژه‌ی بۆ بکرێت وبخرێته‌روو ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی که‌رکوک له‌پاش رووخانی به‌عسه‌وه تا ئه‌مرۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1- ئه‌و رێکه‌وتنامانه‌ی لايه‌نی کوردستانی به‌ستوێتی له‌گه‌ڵ سه‌رانی عيراقی تازه‌و ئه‌مريکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌م شاره.
سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنامه‌کانی لايه‌نی کوردستانی له‌گه‌ڵ هێزه‌عيراقێکانی ناو عيراق وئه‌مريکا، به ئاشکرا ئه‌و راستيانه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که که‌م وکورێکی زۆری تيابووه‌و، له‌وه‌ش ده‌چێت لايه‌نی کوردستانی زۆر خۆش باوه‌ر بووه به‌و لايه‌نانه‌و به‌ڵێنه‌کانيان .
لايه‌نی عه‌ره‌بی عيراق پاش نه‌مانی به‌عس و له‌ناوچوونی هه‌موو دامووده‌زگا ئابوری، سه‌ربازی ئه‌منی وه‌ئيدارێکانی هيچ هێزێکی ئه‌تۆی نه‌مابوو که‌بتوانێ هه‌ڵوێستێکی توند ورێگر وه‌ربگرێت به‌رامبه‌ر گه‌رانه‌وه‌و لکاندنی که‌رکوک به‌کوردستان.
پاش تێپه‌ربوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر رووخانی به‌عس، تاکو ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو هێزه عيراقێکانی تازه‌ی ئه‌م وڵاته نه‌يانتوانيووه ته‌نانه‌ت خۆشيان له په‌لاماردانه‌کانی تيرووريستان بپارێزن، بۆيه ئه‌م ماوه‌يه باشتريين هه‌ڵ بوو بۆ به‌زۆر گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ کوردستان وناچارکردنی لايه‌نه عيراقێکان که دان به کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره بنێن.
که‌رکوک پێويستی به هيچ رێکه‌وتنامه نه‌بوو بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی کوردستان، ئه‌و لايه‌نه ده‌ره‌کی وناوه‌کيانه‌ی هه‌ره‌شه‌يان له هه‌وڵه‌کانی کورد ده‌کرد بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک، ته‌نها وه‌ک ته‌کتيکێکی سياسی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌يان دژ به‌کورد به‌کارده‌هێن يان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی قه‌يرانه سياسێاکنی ناو وڵاتانی خۆيان، ئه‌گينا له‌رووی پراکتيکيه‌وه ئه‌مريکا ته‌نها هێزێک بوو که بريار له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ناوه‌وه‌ی عيراق بدات.
وه‌رنه‌گرتنی هه‌ڵوێستێکی تووندی هیزه کوردستانێکان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هیزه سياسيه تازه‌و کۆنانه‌ی ناو عيراقی پاش رووخانی به‌عس که گومانيان له‌کوردستانيه‌تی که‌رکوک پێشانده‌دا وداوای دواخستنی ئاسایکردنه‌وه‌ی باره‌که‌يان ده‌کرد بۆ دوارۆژ، يان هه‌وڵدانيان بۆ خۆشاردنه‌وه له دان نای کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره.
هێزه کوردستانێکان ده‌بوايه هه‌روه‌کو چۆن کاتی خۆی له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه برياريان بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی فيدرالی له کوردستان کرد، ئاواش برياری لکاندن وگه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک وناوچه تازه ئازادکراوه‌کانيان بکردايه بۆ سه‌ر کوردستان. به بريارێکی له‌وجۆره هه‌موو لايه‌نه‌کانی عيراقی وناوچه‌يی پاش تێپه‌ربوونی ماوه‌ێک ناچار ده‌کرد دان به‌و راستيه تازه‌يه بهێنن.
2- هه‌ڵوێستی لايه‌نی عيراقی تازه‌و کۆن سه‌باره‌ت به کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره.
هه‌ڵوێستی هیزه سياسێکانی عيراقی تازه‌و کۆن روون وئاشکرا بوو سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌رکوک، هه‌ر هه‌مووشيان رازيبوون به‌و پرۆسه به‌عه‌ره‌بکردنه‌و به‌راستيان ده‌زانی وبێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ری.
زۆر که‌س له‌وباوه‌ره‌دا بوو که هێزه سياسێکانی عيراقی دژ به به‌عس لايه‌نگيری مافه‌کانی کوردن، به‌تايبه‌ت ده‌رباره‌ی کێشه‌ی که‌رکوک، به‌ڵام بچوکتريين ئاوردانه‌وه له ئايدلۆجياو فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و لايه‌نه عيراقيانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و باوه‌ره ده‌رده‌خه‌ن.
که‌واته هه‌ڵوێستی کۆن وتازه‌ی عيراقی عه‌ره‌بی ده‌بوايه ئاشکرا بوايه بۆ هیزه کوردستانێکان، به‌هيچ جۆرێک نابوايه په‌يمان ورێکه‌وتنی سياسيان له‌گه‌ڵ ببه‌ستنايه پیش گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان وناچارکردنيان به‌و راستيه.
3- ئه‌و کارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی ئه‌نجامی داوه بۆ ئاسانکاری گه‌رانه‌وی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان.
ئه‌و کارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌نجامی داوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک تاکو ئه‌مرۆ له قسه، هه‌ره‌شه‌ی تيوری، به‌ڵێن، باسکردن له کاتی ته‌نگانه، پروپاگه‌نده له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌يان بۆ راکێشانی هه‌ست وده‌نگه‌کانی شه‌قامی کوردی زياتر هيچيتر نه‌بووه.
ئه‌و کاره گه‌ورانه‌ی هێزه کوردستانێکان، يان ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌نجامی داوه بۆ پاراستی خاکی عيراق، يان بۆ بنياتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ودامووده‌زگاکانی عيراقی زۆر له هه‌وڵه‌کانيان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک زياتر وگه‌وره‌تر بووه له‌م ماوه‌ی سێ ساڵه.
ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و که‌سايه‌تيانه‌ی کار بۆ گه‌رانه‌وه‌و ئاسای کردنه‌وه‌ی په‌يوه‌ندی عيراق ده‌که‌ن له دامووده‌زگا نێونه‌ته‌وێکان ده‌که‌ن، يان کار بۆ نزيکردنه‌وه‌و ئاسایکردنه‌وه‌ی په‌يوه‌ندێکانی ده‌روه‌ی عيراق ده‌که‌ن هێزه کوردستانێکانن، ئه‌م کاره‌ش زياتر له‌خزه‌متی عيراقێکه که باری سياسی دوارۆژێ نادياره.
راسته عيراقێکی ديموکرات ومه‌ده‌نی له‌قازانجی کورد و دوارۆژێتی ، باڵام هه‌ڵبژاردن وپرۆسه‌ی به‌ديموکراسی کردنی عيراق کارێکی وائاسان نيه، کاتێ ئاورێک له‌هه‌موو ئايدلۆجياو فه‌لسه‌فه‌کانی هێزه سياسێکانی ئه‌مرۆی ده‌سه‌ڵاتدار بده‌يه‌نه‌وه.
که‌س نازانێ سياسه‌تی ئه‌مريکا له‌ناوچه‌که‌و عيراق له‌دوارۆژ روو له‌کوێ ده‌کات، که‌سيش نازانێ به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزيه سياسيه‌ی ناو عيراق دوارۆژی ئه‌م وڵاته ده‌که‌وێته ده‌ست کام هێز ولا‌يه‌ن. ئه‌و لايه‌ن وهیزانه‌ی که ئه‌مرۆ له‌گۆره‌پانی سياسی عيراق کارده‌که‌ن هيچ کاميان باوه‌ريان به پرنسيپی ديموکراتی ومه‌ده‌نی نيه.
هيچ کام له‌م هێزه سياسيانه‌ی تازه، چي ئيسلامی بن يان ناسيوناليستی هيجيان له چوارچێوه‌ی پرنسيپيی ليبراليه‌ت وعلمانيه‌ته‌وه نزيک نيين. هه‌رهه‌موويان يان بييرێکی ناسيوناليستی شۆڤينزميان هه‌يه به‌رامبه‌ر کورد، يان ناسيوناليستێکی ئيسلامی توندره‌ون که دژايه‌تی هه‌موو بۆچوونه ديموکراتی وليبرالێکان ده‌که‌ن وهيچ باوه‌رێکيان به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی ترنيه‌و دژی ئه‌و مافانه‌ش ده‌وه‌ستن.
هێزی ناسيوناليست وئاينی له ناوچه‌که هه‌موو هه‌وڵ وخه‌باتێکی ميله‌تانی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی وسه‌ربه‌خۆی به پيلانی بێگانه‌و ئيسرائيل ناوده‌به‌ن ناوده‌به‌ن، بييری شه‌قامی خۆشيان به‌و پروپاگه‌ندانه پر کردوه، بۆيه ده‌بينی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی هێزه سياسێکانی ناوچه‌که بووه‌ته بييروبۆچونی شه‌قامی ئه‌وانيش.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی نيوه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که پاش رووخان به‌عس کردۆێتی بۆ عيراق، بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بکردايه ئه‌وا ئێستا ئه‌م کێشه‌يه شێوازێکی تری ده‌بوو، له‌وانه‌شه زۆر له‌و کێشانه‌ی له‌رێگای گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوکن بۆ باوه‌شی کوردستان نه‌مايه.
هه‌موو دواخستنێکی گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک له به‌رژه‌وه‌ندی وقازانجی لايه‌نی دژ به کوردستانيه‌تی که‌رکوکه، چونکه له‌دوارۆژ کاتێ هه‌موو داموو ده‌زگاکانی سه‌ربازی وئابوری عيراق پێکدێ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک زۆر سه‌ختر ده‌بێت وده‌گه‌رێنه‌وه ساڵانی رابردوو، بۆيه نابوايه به‌هيچ پرۆسه‌ی دواخستنه‌که دوابخرايه.
ئه‌گه‌ر ئاورێک له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی که له شاره‌کانی تری کوردستان ئه‌نجامدراوه بده‌ين، ئه‌و راستيه‌مان به ئاسانی بۆ ده‌رده‌که‌ێ که ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی کوردیيش له رووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی که‌رکوک کارێکی ئه‌تۆی ئه‌نجام نه‌داوه.
گه‌رانێکی چه‌ند سه‌عاتی به‌ناو شاری که‌رکوک وده‌وروپشتی ئه‌و راستيه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌م شاره‌ی له‌سه‌ر گه‌وره‌تريين کانزاکانی نه‌وت وه‌ستاوه له‌چی بارێک ده‌ژێت. گه‌ران به‌ناو گه‌ره‌ک وکۆڵانه‌کانی ماڵوێرانی وئه‌و بێباکييه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ده‌خات به‌رمابه‌ر ئه‌م شاره، ئه‌گه‌ر بێباکێکه له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی شۆڤينی عه‌ره‌به‌وه بێت يان له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردييه‌وه.
ئه‌وه‌ی داوا له خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌و ئاواره‌کانی ده‌کات که خۆراگربن به‌رامبه‌ر سه‌ختێکانی ژيان و ئه‌و زۆڵم وسياسه‌ته شۆڤينيانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، برواناکه‌م خۆيان له يه‌ک هه‌فته زياتر خۆيان رابگرن به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره ژيان و سه‌ختيانه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک هه‌يانه.
ئاوردانه‌وه‌ێک له‌مێژووی کوردستانی باشوور چه‌ند راستێکمان بۆده‌خاته روو، که گرنگتريان هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر که‌رکوک وگه‌رميان هاتووه به‌ده‌ست شۆڤينزمه‌کانی به‌غدا چه‌ند گه‌وره‌ترو زياتر بووه له‌ناوچه‌کانی تر. له‌هه‌موو مێژووی عيراق وکوردستانی باشوور هيچ ناوچه‌ێک وه‌ک پارێزگای که‌رکوک وخه‌ڵکه‌که‌ی خۆراگرتر نه‌بووه‌و قوربانی به‌وجۆره‌ی نه‌داوه.
4- ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن وپارێزگای تازه‌ی که‌رکوک ئه‌نجامی داوه پاش رووخانی به‌عس بۆ سرينه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عريب.
ئه‌نجوومه‌ن وپارێزگاری شاری که‌رکوک پاش رووخانی به‌عس له‌هه‌موو لايه‌نێک زياتر که‌وتۆته داووی پيلانی شۆڤينزمه‌کانی به‌غداو به‌ڵێنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی. ئه‌نجوومه‌ن وپارێزگای که‌رکوک ده‌بوايه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستێکی توندی وه‌ربگرتايه به‌رامبه‌ر رێگره‌کانی به‌غداو به‌ته‌نها کاری بۆ سرينه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عريب بکردايه.
تاکو ئێستا هه‌موو ئه‌و شه‌قام و ناوچانه‌ی به‌عس درووستی کردوون وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، پارێزگا‌و ئه‌نجوومه‌نی که‌رکوک ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌م شه‌قام وناوچانه‌شيان نه‌گۆريوه بۆ کوردی. رۆژنيه له ده‌زگاکانی ميديا گوێمان له‌و راپۆرتانه نه‌بێت که باس له رووداو دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌م شاره نه‌کات و چۆن ميده‌ای کوردی ناوی عه‌ره‌بيمان بۆ ده‌خۆێنێته‌وه. مانه‌وه‌ی ناوه‌کانی گه‌ره‌ک وناوچه‌کان به عه‌ره‌بی کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت له‌دوارۆژ، لايه‌نی عه‌ره‌بيش به‌کاری ده‌هێنی که ئه‌م ناوچانه عه‌ره‌بيين نه‌کوردی.
تاکو ئێستا زۆر له‌و دامووده‌زگاو قوتابخانانه‌ی ئه‌م شاره ناوی عه‌ره‌بيان پێوه‌يه، زۆربه‌ی زۆری دانيشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن وپارێزگا به زمانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو کارانه وه‌ک خۆی ماوه، ئه‌نجومه‌ن وپارێزگا چۆن ده‌يه‌وێت بيسه‌ڵمیێنی کار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک ده‌کات.
جا ئه‌گه‌ر ناو گۆرينێک يان دامه‌زراندنی خه‌ڵکانێک له‌م شاره له‌ده‌سه‌ڵاتی پارێزگا‌و ئه‌نجوومه‌ن نه‌بێت له‌م به‌ره‌ڵايه‌ی ئێستای عيراق، ده‌بێت پارێزگا‌و ئه‌نجه‌ممونی که‌رکوک چی ده‌سه‌ڵاتێکی تريان هه‌بێت، ئايا پاش به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاستی لايه‌نی عه‌ره‌بی ودرووستکردنه‌وه‌ی هه‌موو دامووده‌زگا سه‌ربازی وئابورێکانیان پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک چی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌بێت.
ئه‌و عاره‌به هاوردانه که‌تاکو ئێستا ماوون، ئايا منداڵی تازه له‌دايک بوويان له‌کۆێ ناونووس ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر به له‌دايکبووی که‌رکوک ناونووس ده‌کرێن، چی کێشه‌ێکی ياسای به‌دواوه‌ده‌بێت له‌دورۆژ. باشه تاکو ئێستا بۆچی عه‌ره‌به هاورده‌کان له‌سه‌ر کاره‌کانی خۆيان ماوون له شاره‌که، ئه‌ی نابێ پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک وه‌لايان بخات وکورده بێنێته شوێنيان.
ئه‌نجومه‌ن وپاریزگای که‌رکوک، له‌رێگای دانان و وه‌رگرتنی پاره‌ێکی دياریکراو له‌سه‌ر هه‌ر کاڵاێک که دێته ناوه‌و ده‌رده‌چێ له‌م شاره، يان پيايدا تێپه‌ر ده‌بیت وه‌ربگرێت. ده‌توانێ پاره‌ێکی دياریکراو له هه‌موو ئه‌و کۆمپانياو دامووده‌زگاکانی ناو عيراق وه‌ربگرێت که شاری که‌رکوک به‌کارده‌هێنن بۆ تێپه‌ربون يان بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانيان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌رکوک که له‌رێگای زۆرينه‌ی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردراوون ده‌بیت پاره‌ی دياریکراو له هه‌ر ده‌رکردن وده‌رچوونی کاڵاێک يان به‌کارهێنای ده‌زگابه‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی کاره‌با يان نه‌وت وگاز وه‌ربگرن، هه‌ر خۆشيان بريارده‌ربن بۆ هه‌موو پرۆژه‌ێکی تازه له‌م شاره، چی پرۆژه‌ی مه‌ده‌نی بێت يان سه‌ربازی.
پاریزگاو ئه‌نجومه‌نی ئه‌م شاره ده‌توانێت بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا زۆر له‌کاره‌کان ئه‌نجامبدات که ئاسانکاری بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره خۆش ده‌کات.
بۆچی ده‌بێت ئه‌نجوومه‌ن وپارێزگای که‌رکوک پابه‌ندی برياره‌کانی به‌غدابن له‌لادان ودامه‌زراندنی خه‌ڵک له‌م شاره، ناکرێ فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ ته‌رخاکردنی بووجه‌ێکی دياریکراو بۆ ئه‌م جۆره کارانه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاماده نه‌بیت پاره‌ێکی دياریکراو بۆ به‌رێوه‌بردنی که‌رکوک ته‌رخان بکات، ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن وپارێزگای که‌رکوک به‌دوای ریگای تر بگه‌رێن بۆ بوجه په‌يداکردن بۆ که‌رکوک.
پێويسته ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌رکوک هه‌موو ئاسانکارێک بۆ ئاواره‌کانی ئه‌م شاره ئه‌نجامبده‌ن، هه‌رچی عه‌ره‌بی هاورده هه‌يه باری ئابوری و سياسێکه‌ی سه‌ختر وقورستر بکه‌ن له‌م شاره، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر بگه‌رێته‌وه بۆ شوێنی خۆی.
ئه‌نجوومه‌ن وپارێزگای که‌رکوک چاوه‌روانن که ده‌سه‌ڵاتی کوردی کارێکيان بۆ بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌يان له‌بييرچۆته‌وه که يه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئيداره‌که له 10 ساڵ زياتری پێچوو، ئايا کارکردن بۆ که‌رکوک وگه‌رانه‌وه‌ی چه‌ندی پێده‌چێت له‌لايه‌ن ئه‌وانه‌وه.
پێويسته ئه‌نجومه‌ن وپارێزگای که‌رکوک بۆ هاتنه ژووره‌وه ده‌رچونی هه‌ر کاڵاێک
5- چالاکی سياسی هێزه کوردستانێکان له کوردستان وعيراق پاش رووخانی به‌عس.
باشه ئه‌و هه‌موو چالاکيه سياسيه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌نجامی ده‌دات بۆ رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی عيراقی و نزيکردنه‌وه‌ی هێزه سياسێکانی عه‌ره‌بی ئه‌م وڵاته چی گه‌ره‌نتێکه بۆ پێکهێنانی عه‌راقێکی ديموکراتی، ئايا ئه‌و رێکخستنه‌ی ناو ماڵی عيراقی عه‌ره‌بيه ته‌نها له‌خزمه‌ت يه‌ک هه‌ڵوێستی وبه‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی عيراق نييه له‌دوارۆژ به‌رامبه‌ر کورد.
ئه‌وه‌ی که تاکو ئێستا سه‌رنجی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردی راکێشاوه ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌م دووايه‌ی پارێزگاری که‌رکوک بوو، کاک عبدالرحمن مه‌سته‌فا، که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێت وده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌مه‌ودوا پابه‌ند به ئه‌نجانمدانی ماده‌ی 58 نه‌بن، ئه‌وا خه‌ڵکی که‌رکوک رێگای رۆيشتنی نه‌وت ناده‌دن بۆ ده‌ره‌وه‌و رايده‌گرن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆر کارێکی ئازايانه‌و سه‌رکوتووه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ناچارده‌کات کار بۆ ئاسای کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک بکه‌ن ودان به کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره بنێن.
هه‌ڵوێستێکی توندی له‌م جۆره پاش دانگدان له‌سه‌ر ده‌ستووری عيراق ده‌کری به‌ناوی خه‌ڵکی شاره‌که بکرێ که رازينيين پاره‌ی نه‌وته‌که‌يان بچێته باخه‌ڵی خه‌ڵکانی تر‌و به‌رژه‌وه‌ندیکانيان. براوش ناکه‌م وڵاتانی ده‌وروپشت به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی دژی گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوکن بۆ کوردستان کارێکی ئه‌وتۆيان پێبکرێت، چونکه ناتوانن هيچ بريارێک بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتادرانی ئه‌مريکا وه‌ربگرن.
پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک پیويسته داوا له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکات که چاوپێکه‌وتن رێکبخات له‌نیوانيان وده‌سه‌ڵاتادارنی ئه‌مريکا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن وپارێزگای که‌رکوک به‌ناوی خه‌ڵکه‌که‌وه داوای هاوکاری وپاڵپستی له ئه‌مريکاو وڵاتانی تر بکه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک. پێويسته له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری به‌هیز دانشتن بکرێ له‌لايه‌ن پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆ گه‌ياندنی راستێکان وپه‌يداکردنی هاوده‌نگی له ده‌ره‌وه بۆ کێشه‌ی که‌رکوک.
که‌رکوک پێويستی به‌کاری جدی وهه‌ڵوێستی توند هه‌يه له‌لايه‌ن ئه‌نجوومه‌ن وپارێزگای ئه‌م شاره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌زووتريين کات ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وکاته ده‌بێ چاوه‌روانی ساڵی 2070 بکه‌يين، نه‌ک 2007 بۆ ئاسای کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک وگه‌رانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی کوردستان.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


عه‌لی که‌رکوکی
ده‌کاته‌وه ،به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ده‌بێ ڕووی نووسه‌رو مێژوونووسان له‌م بواره سپی بکات .
به‌ڵام کاتێکیش که پێنووس ویژدان خامۆش ده‌کات، نه‌ک ڕه‌نگی په‌ڕاوه‌کانی مێژوو، به‌ڵکو ڕووی خاوه‌ن پێنووسه‌کانیش ڕه‌ش ده‌کات.
مێژووی که‌رکوک ده‌مێکه له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووس
کاتێ ویژدان له مێژوو ده‌کۆڵیته‌وه، ده‌بێ پێنووس چۆن به‌ڕه‌نگی ڕه‌شی مێژوونامه ڕه‌ش ه‌ران و مێژوونووسانی بێ‌ویژدان هه‌وڵی بۆ دراوه کوردستانی بوونی ئه‌م شاره ڕه‌ش بکه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆشی له‌وه‌دایه که‌ناحه‌زانو نه‌یارانی کورد هه‌رگیز نه‌یان توانیوه ئه‌و ڕاستی یه مێژووه‌ی ئه‌م شاره دێرینه‌ی که‌رکوک ڕه‌ش بکه‌نه‌وه .
بیری ته‌سکی ناسیۆنالیستی شۆڤیینی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب و تورک، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا ناسیونالیستی ئیسلامی هه‌میشه، نکۆڵێیان له کوردستانی بوونی ئه‌م شاره کوردی یه کردووه،
به‌ڵام هه‌ڵوێستی من و هه‌مو کوردێکی به شه‌ره‌ف ئه‌وه‌یه :که‌رکوک شارێکی کوردی یه ئینجا کوردستانی، ئه‌وکه‌سه‌ی نکۆڵێ له‌م ڕاستی یه بکات ئه‌وه یان گێله یان خۆی گێل ده‌کات.