ته‌واوکه‌ری چاکسازی
ته‌واوکه‌ری چاکسازی پاکسازيه
چاکسازی وه‌ک پرۆسه‌ێکی به‌رده‌وامی گرنگ بۆ پێشخستنی دامووده‌زگا ئيداری وحزبێکان زۆر گرنگ و پێويسته، له کاتێکدا ئه‌م دامووده‌زگانه له‌لايه‌ن هه‌ندێ که‌سانی ده‌روون لاوازه‌وه به‌کارده‌هێنرێ بۆ به‌رژه‌وه‌نديه تاکايه‌تی و کۆمه‌ڵايه‌تیکانيان، هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات وميله‌ت هه‌يه مه‌سه‌له‌ێکی لاوه‌کيه به‌لايانه‌وه، هه‌موو کارێکيش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌يستن به ئامانجه ته‌سکه‌کانيان.
چاکسازی وه‌ک پرۆسه‌ێکی پێويست بۆ گه‌شه‌دان به دامووده‌زگاکانی ناو وڵات نه‌ک ته‌نها له‌ئاستی گۆرانکاری ته‌کنيکی و ئابوری دێته‌پێشه‌وه‌و پێويسته، به‌ڵکو پێويستی به گۆرانکاری بنه‌ره‌تی هه‌يه له جۆری ئه‌و هێزه کارمه‌ندانه‌ی ئه دامووده‌زگانه به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
زۆر له دامووده‌زگاکانی ئيداری يان حيزبی له‌لايه‌ن که‌سانێکه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێ که نه له‌ئاستی به‌رپرسياری گونجاوون بۆ ئه‌وجۆره کارانه، نه له‌رووی زانستيه‌وه، بوون ومانه‌وه‌شيان ته‌نها بووه‌ته بارسه‌نگی بۆ ئابووری وڵات وپێويستکانی گه‌شه‌کردن تيای. ئه‌مرۆ زۆر له‌و دامووده‌زگانه له‌رووی کاری خزمه‌ت گوزاريه‌وه زۆر له‌پاشه‌وه‌ن به به‌راوورد له‌گه‌ڵ دامووده‌زگاکانی جياهنی مودێرن.
ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی که پۆستی ئيداری يان حزبايه‌تيان له رێگای په‌يوه‌ندي تاکايه‌تی، حزبايه‌تی، خزمايه‌تی يان کۆمه‌ڵايه‌تێکانه‌وه ده‌ستکه‌وتووه، له‌کاتێکدا هيچ تواناێکی که‌سايه‌تی يان زانستيان نيه بوونه‌ته هۆی دواخستنی کاری خزمه‌ت گورزاری کاره‌پێويستێکان وگه‌شه‌کردنه زانستێکانی پێويست بۆ هاوڵاتيان، له‌هه‌مان کات ناره‌زای زۆری لای خه‌ڵکی درووست کردووه له‌ناو وڵات دژ به بوون مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه له‌و پۆستانه‌يان.
ئاوردانه‌وه‌ێک له‌هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگايانه‌ی که له‌ماوه‌ی 40-50 ساڵی رابردوو سه‌ربه‌خۆی وئازاده‌ی خۆيان به‌ده‌ست هێناوه، که له‌سه‌ر هه‌مان بييرو سيستێمی کاری له‌و جۆره‌ی ئێستای کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێ، که ته‌نها په‌يوه‌نديه حزبايه‌تی وکۆمه‌ڵايه‌تێکان رێگای بۆ دامه‌زراندن وپۆست وه‌رگرتنيان ئاسان کردووه له دامووده‌زگاکانی ناو وڵات، ئه‌و راستيه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که چۆن له هه‌موو لايه‌نێکه‌وه دواکه‌وتوون.
ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی ئێستای کوردستان سيستێمی ئيداری وحزبايه‌تيان پێکهێناوه دووای رزگاری، گرفتاری کێشه‌ی ئابووری وسياسی گه‌وره‌يان هه‌يه، هه‌موو هه‌وڵێک بۆ چاکسازی له‌م کۆمه‌ڵگانه رووبه‌رووی کێشه‌ی سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی ده‌بێته‌وه، بۆيه زۆر گرنگ وپێويسته هه‌ر له‌ئێستاوه ئێمه‌ی کورد چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌يه بکه‌ين ورێگاش به به‌رده‌وامی نه‌ده‌ين.
به‌رده‌وامی و بێده‌نگی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌ک هه‌ره‌شه‌ێکی گه‌وره‌يه بۆ کۆمه‌ڵگاو پێشکه‌وتنی له‌هه‌موو لايه‌نێکه‌وه، به‌ڵکو هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ بوون ومانه‌وه‌ی خۆدی سيستێمه سياسی وئابورێکه درووست کردووه، پاشان رێگا له‌هه‌موو هه‌نگاوێک بۆ به‌ديومکراسی کردن ومه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێ ووڵات له‌گێژاووی کێشه سياسێکان سه‌رگه‌رم ده‌کات و ئاڵۆزێکان رۆژ به‌رۆژ قوڵتر ده‌کات.
بۆ چاکسازی هه‌ندێ خاڵی گرنگ هه‌ن که پێويسته ره‌چاوبکرێت وه له‌هه‌موو وڵاتا‌نی مودێرن وپێشه‌وکتوو به‌رێوه ده‌چێت له‌وانه‌ش.
1. دانانی ياسای تايبه‌تی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی که له دامووده‌زگا خزمه‌تگوزارێکان به‌رچاوده‌که‌وێ. هه‌ندێ له‌و ياسانه رێگه نه‌دانه به‌هچ که‌سێک که پۆستێکی ئيداری وه‌ربگرێت که به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی گونجاوی بۆ ئه‌و پۆستانه نه‌بێت. بێبوونی ئاستێکی زانستی پێويست بۆ پۆسته‌کان له‌بوواره جياکاندا ته‌نها رێگر ده‌بێت بۆ پێشخستن وگه‌شه‌کردنی مودیرنی ئيداری که زۆر پێويستن بۆ گه‌يشتن به‌و ئاسته‌ی پێويستن.
2. پياچوونه‌وه‌ێکی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌موو دامووده‌زگا ئيدارێکان بۆ دياری کردنی رێژه‌ی کارمه‌ندان وپسپۆرانی پێويست له‌و دامووده‌زگانه، پاشان ده‌رکردن ولادانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که پێويست نيين له‌و دامووده‌زگانه، که مانه‌وه‌يان کێشه‌ی ئابووری وئيداری به‌دوواوه‌يه.
3. رێگا نه‌دان به هيچ لايه‌نێک وکه‌سايه‌تێکی سياسی که‌ده‌ست بخاته ناو کارووباری دامووده‌زگا ئيدارێکان، سه‌ربه‌خۆێکی ته‌واو بدرێت به دامووده‌زگاکانی ئيدرای له‌رێگای ياسای تايبه‌ته‌وه له دامه‌زراندن ولابردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که شايسته‌ی ئه‌و پۆست وکارانه‌يان نيه له دامووده‌زگاکانی ئيداری.
4. دانانی بوجه‌ی پێويست بۆ هه‌موو دامووده‌زگا ئيدارێکان بۆ کرين وئاماده‌کردنی پێويستيه ته‌کنکێکان بۆ ئه‌و دامووده‌زگانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی وڵاتا‌نی پێشکه‌وتوو بێت. بێ بوو‌نی ياساو ئامرازی ته‌کنيکی مودێرن بۆ به‌رێوه‌بردنی دامووده‌زگا خزمه‌تگوزاری وئيدارێکان کاره‌کان دوائه‌که‌وێ وده‌بێته هۆی درووست بوو‌نی بيروقراتی له‌و دامووده‌گانه.
5. کردنه‌وه‌ی خوولی پێويست بۆ کارمه‌ندان وپێاچوونه‌وه به‌سه‌ر کاره‌کان هه‌فته‌ی جارێک له‌لايه‌ن به‌رپرسياران وکارمه‌ندانی دامووده‌زگاکان، پاشان رێگانه‌دان به هيچ کارمه‌ندو وبه‌رێوبه‌رێک له‌و دامووده‌زگانه که له‌رێگای پۆسته‌کانيانه‌وه کار بۆ پێشێلکردنی کار و برياره‌کان ده‌که‌ن.
6. له‌هه‌مووی گرنگتر بوو‌نی ياسای ئيداری مۆدێرن بۆ به‌رێوه‌بردن و برياره‌کان چی له‌رووی خزمه‌تگوزاريه‌وه بێت يان لابردن ودامه‌زراندنی کارمه‌ندانان له‌و پۆستانه‌ی هه‌يه، ئه‌ويش به‌گوێره‌ی پێويست. بێ بوو‌نی ياساێکی ئيداری بۆ به‌رێوه‌بردنی کاره‌کان ومامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ کارمه‌ندان ومافه‌کانيان کاره‌کان هه‌مووی له چوارچێوه‌ی بڕياروو ئاره‌زووی خاوه‌ن پۆسته‌کان ده‌مێنێته‌وه.
7. پێويسته هه‌موو دامه‌زرانێ له دامووده‌زگا ئيداری وحزبێکان کاتی بێت، مه‌به‌ست بۆ ماوه‌ی يه‌ک (1) ساڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌ی يه‌ک ساڵه دڵسۆزی وتواناکانی ئه‌و کارمه‌ندانه دياری بکرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کارمه‌نده له‌و ماوه‌ی يه‌ک ساڵه نه‌يتوانی کاره‌کانی به‌شێوه‌ێکی پێويست ئه‌نجام بدات، يان کارێکی ناره‌وای له رێگای پۆسته‌که‌يه‌وه ئه‌نجام بدات وه‌لابخرێت وکه‌سێکی تر له‌جێ بخرێته سه‌رکار.
هه‌موو وڵاتا‌نی پێشکه‌وتوو له رێگای سيستێمی دامه‌زراندنی کارمه‌ند بۆ ماوه‌ێکی دياری کراو توانيوانه توانا‌و ئامده‌ی کارمه‌ند بناسن، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که له‌رێگای گه‌نده‌ڵيشه‌وه ئه‌و پۆست وکاره‌ی ده‌سه‌تکه‌وتبێ ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌کرێ له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لابرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی هه‌ميشه‌يی بێت ئه‌وا ئه‌نجامی پاکسازێکه سه‌خت ده‌بێت وکێشه‌ی ياسای و ئيداری به‌دواوه‌ده‌بێت. دامه‌زراندنی کارمه‌ندی هه‌ميشه‌ی ده‌بێته هۆی ئاسانکاری به‌رده‌وامی کاری گه‌نده‌ڵی، ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌توانن له‌رێگای پۆسته‌کانيانه‌وه خه‌ڵکی تری نزيکی خۆيان بهیننه سه‌ر کار‌و گه‌نده‌ڵیکه ئاڵۆزتر بکه‌ن.
دياره چاکسازی زۆر پێويسته بۆ دامووده‌زگا ئابووری وکۆمه‌ڵايه‌تێکان، به‌ڵام پێويسته له‌پاڵێوه پاکسازي ئه‌نجام بدرێت. بێ پاکسازی له‌ناو دامووده‌زگا ئه‌داری وحيزبێکان ناکرێ پرۆسه‌ی چاکسازی سه‌ربگرێت، ئه‌و که‌مووکۆريانه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. مانه‌وه‌ی که‌مووکۆرێکان وتێپه‌ربوونی کات به‌سه‌ريا ته‌نها کاره‌کان ئاڵۆزتر ده‌کات وچاره‌سه‌رکردنی له‌دووارۆژ مه‌حاڵه.
ئه‌وه‌ی ئاشکارو رووونه هه‌ميشه کێشه‌ی چاکسازی رووبه‌رووی کێشه‌ی سياسی ده‌بێته‌وه، نموونه‌ش هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دووای سه‌ربه‌خۆن، ئه‌و که‌سايه‌تيه سياسيانه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکايه‌تی، ئابووری وه‌کۆمه‌ڵايه‌تی خۆيان هه‌ميشه رێگرده‌بن به‌رامبه‌ر هه‌موو گۆرانکاری وچاکسازێک که هه‌ره‌شه له به‌رژه‌وه‌ندێکانيان ده‌کات.
بێ پاکسازی له‌دامووده‌زگا حزبێکان، که پۆسته حزبێکان ده‌کرێته سه‌کۆی پاراستن وبه‌رده‌وامی کاری گه‌نده‌ڵی تيای، هه‌ميشه هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکان ده‌مێنێته‌وه. پێويسته پياچوونه‌وه‌ێکی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی حزبه‌که بکرێت وئه‌و که‌سانه‌ی که له‌رابردوو پێويست بوون له دامووده‌زگا حزبێکان به‌لابخرێنه‌وه‌و خانه‌نشيين بکرێن يان رێگا به‌به‌رده‌واميان نه‌درێت له‌و دامووده‌زگانه.
نابێ پۆستی حزبی به‌کاربهێنرێ بۆ دامه‌زراندنی که‌س وکار خزم له دامووده‌زگا ئيداری وحزبێکان، چوونکه هه‌ميشه که‌سانێک هه‌ن ئه‌و پۆسته حزبيانه به‌کارده‌هێنن بۆ دامه‌زراندن وپۆست دان به ده‌وروپشته‌کانيان، له‌و رێگه‌شه‌وه رێگا له‌خه‌ڵکی پسپۆر وپێويست ده‌گرن بۆ خزمه‌تگوزاری له کۆمه‌ڵگاو، ئه‌نجامه‌که‌شی ته‌نها به‌ره‌و]اشه‌وه بردنی وڵات وبێزاری خه‌ڵکی ده‌بێت.
ئه‌مرۆ زۆر له‌و گه‌نده‌ڵيانه‌ی که‌باسی لێوه‌ده‌کرێ، ئه‌و گه‌نده‌ڵيانه‌ن که که‌سانی خاوه‌ن پۆست، منداڵيان، خوشک وبرا يان که‌س وکاری خۆيان ده‌خه‌نه سه‌ر کار‌و پۆستيان ده‌ده‌نێ. پێويسته رێگا به‌هيچ که‌سێک نه‌درێت به‌وه‌ی که که‌سێکی نزيکی پۆستێکی تری سياسی يان ئيداری وه‌ربگرێت، کاتێ وه‌ر‌شی گرت بخرێته ژێر پرسيار و کۆنترۆله‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له‌رێگای توانای زانستی خۆيه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، يان له‌رێگای که‌سێکی خاوه‌ن پۆست وده‌سه‌ڵات.
بۆ سه‌رکه‌وتنی چاکسازی پێويست به پاکسازێکی ته‌واوه له هه‌موو دامووده‌زگا ئيداری وحزبێکان، بێ پاکسازی کار‌و پرۆسه‌که نابه‌جێ ونيوه ده‌بێت، ئه‌و کێشانه‌ی که ئه‌مرۆ هه‌ن، له‌دوارۆژ ديسانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، يان زياتر ده‌بن. کاتێ چاکسازی سه‌رده‌گرێ کاتێ که‌سانی گه‌نده‌ڵ ونه‌شاره‌زا له پۆسته‌کانيان نه‌مێنن، که‌سانێک بێنه جێان که خاوه‌ن زانست وپسپۆربن له بواره جياکان که کۆمه‌ڵگاو دامووده‌زگاکان پێويستيانه، نه‌ک که‌سانێک که ته‌نها له‌به‌ر خزمايه‌تی يان حزبايه‌تی کار‌و پۆستی به‌رزيان ده‌ستکه‌تووه.
ئێمه‌ی کورد وکۆمه‌ڵگاکه‌مان، بێ پاکسازی له‌ناو دامووده‌زگا ئيداری وحيزبێکان ناتوانيين گه‌شه‌ێکی ئه‌وتۆی پێويست له‌هه‌موو بواره‌کان ئه‌نجام بده‌ين، کارێکيش بکه‌يه‌ن که ئه‌نجامی کاره‌کانمان به‌رهه‌مهێنه‌ربێت، نه‌ک ته‌نها به‌کارهێنه‌ربێت.
ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌ر نيين، ئه‌وانه‌ن که به‌رنامه‌ێکی ئابووری وئيداری مۆدێرنيان نيه‌و گه‌نده‌ڵێکی زۆريان تيابه‌دی ده‌کرێ، ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که سه‌روه‌ت وئابووری وڵاته‌که‌يان ده‌چێته گيرافانی خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵه‌وه بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌نديه ته‌سکه‌کان.
ئه‌مرۆ زۆر له‌و پۆسته حزبی وئيداريانه‌ی کوردستان له‌رێگای په‌يوه‌نديه خزمايه‌تی وحزبێکانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، که‌سانێک هه‌ن که پۆستی حزبی وئيداريان وه‌رگرتووه که نه‌ک ته‌نها هيچ شاره‌زاێکيان له‌بواری کاره‌که‌يان نيه، به‌ڵکو بوونه‌ته کیشه‌ێک بۆ خودی ده‌سه‌ڵات ودامووده‌زگاکان، له‌رێگه‌ی ئه‌و کار‌و وپۆستانه‌وه‌يان کاری گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وبه‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان به‌لايانه‌وه زۆر بێمانايه‌و هيچ گرنگێکی ئه‌وتۆی نيه.
پێويسته پێش ئه‌نجامدانی چاکسازی، پاکسازێکی ته‌واوی هه‌موو دامووده‌زگا ئيداری وحزبێکان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانيين له‌دوارۆژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ێکی زانستی مودێرن چاکسازێکی ته‌واوی دامووده‌زگاکان ئه‌نجام بده‌ين.
وه‌هاب شاه محمد
Shah.wahab@gmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

