که‌رکوک له نێوان
که‌رکوک له نێوان چاوه‌روانی و ئاره‌زووی گه‌رانه‌وه
شاری که‌رکوک گه‌وره‌ترين کێشه‌ی نێوان لاييه‌نی کوردی وده‌سه‌ڵاته يه‌ک له‌دوايه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هه‌وڵ وهه‌ڵوێستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، که‌خۆی له پرۆسه‌ی ته‌عريب و سرينه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره ده‌گرێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا،
هه‌روه‌ک نه‌وه کۆنه‌کانيان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عيراقی تازه‌و دابه‌شکردنی کوردستانيان به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که به هه‌ڵ زانی بۆ به‌ردوامی پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بکردنی کوردستان.
له‌سه‌ره‌تا به‌چری ده‌ستيانکرد به‌عه‌ره‌ب کردنی شاری موسڵ، پاشان ده‌ستيانکرد به پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بکردنی شاری که‌رکوک وناوچه‌کانی تر. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای تازه، به‌هه‌موو هێزه سياسێکانيان هه‌ستيان به‌گرنگی ئابووری و جه‌گرافي شاری که‌رکوک وناوچه‌کانی تری وه‌ک خانه‌قيين و سنجار وزۆر شۆێنی تر کرد، بۆيه هه‌موو هێزێکی ئابووری، سياسی وه سه‌ربازی خۆيان به‌کارهێنا بۆ پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوک.
رژێمی به‌عس که له‌هه‌موو ژرێمه‌کانی تری پێشووی به‌غدا زياتر پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوکی به‌رێوه‌ده‌برد، گه‌وره‌تريين کێشه‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌و کوردستانيه‌تی ده‌رووستکرد، ئه‌ويش به‌ده‌رکردنی کوردێکی زۆری ئه‌م شاره‌و هێنانی عه‌ره‌بێکی زۆری ناوچه‌کانی تر بۆی، ئه‌م کاره‌شی به سوود وه‌رگرتن له بێده‌نگی دنياو ناوچه‌که به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب کردن ئه‌نجامدا، پاشان ئاماده‌يی ئه‌و خه‌ڵکه عه‌ره‌به هاوردانه‌ی که ويژدان وهه‌موو ره‌وشته مرۆڤايه‌تێکانيان خستبووه ژێرپێ له‌پێناو ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاکی خه‌ڵکی کورد.
پاش رووخانی به‌عس، زۆر له خه‌ڵکی کورد وچاودێران له‌وباوه‌ره‌دا بوون که ئيتر که‌رکوک به يه‌کجاری دێته‌وه باوه‌شی کوردستان وهه‌رچی عه‌ره‌بی هاورده‌ش هه‌يه ده‌گه‌رێنه‌وه جێ وشوێنی خۆيان، به‌ڵام رووداوه‌کان وهه‌ڵوێستی هێزه سياسێکانی تازه‌ی ناو عيراقی هاوپه‌يمانی کورد ئه‌م راستيانه‌ی به‌درۆخسته‌وه، ئه‌م هێزانه‌ش له‌به‌ر بييری شۆڤينی نه‌ته‌وه‌ی وئاينی خۆيان دژايه‌تی هه‌مو ئاسايکردنه‌وه‌ێک وگه‌رانه‌وه‌ێکی شاری که‌رکوکيان بۆ باوه‌شی کوردستان کرد.
ئه‌م هێزه سياسيه تازانه‌ی ناو عيراق و هه‌موو هێزه سياسیکانی تری کۆنی بيير شۆڤينی به‌تووندی دژ به‌گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بوون وهه‌ن بۆ باوه‌شی کوردستان، له‌م هه‌ڵوێسته‌شيان سووديان له چه‌ند مه‌سه‌له‌ێک وه‌رگرت که گرنگترينيان ئه‌مانه‌ن.
1- هه‌ڵوێستی ئه‌مريکا به‌رامبه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک وعه‌ره‌به هاورده‌کان، که نابێ هه‌روا ده‌ربکرێن و پێويسته وئاليه‌تێک و رێکه‌وتنێک هه‌بێت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌يه.
2- هه‌ڵوێستی هه‌ندی وڵاتانی ده‌وروپشت که دژ به‌خه‌ڵکی کورد، وه‌ک که‌ماليزمه‌کانی تورکيا، وڵاتانی عه‌ره‌بی وئێران به‌رامبه‌ر کوردستانيه‌تی که‌رکوک وگه‌رانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان.
3- مامه‌له‌کردنی لايه‌نه کوردستانێکان له‌گه‌ڵ کێشه‌ی که‌رکوک، به‌تايبه‌ت هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کوردی، کاتێ رازی بوون که کێشه‌ی که‌رکوک وناوچه ته‌عريب کراوه‌کانی تر دوابخرێت بۆ درووست کردنی حکومه‌ت وپه‌رله‌مانی عيراقی، پاشان جارێکی تر دووابخرێت بۆ ساڵی 2007 و راپرسێک له شاره‌که بکرێت بۆ مانه‌وه يان يه‌کگرتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه‌ش وای له لايه‌نی عه‌ره‌بی کرد که زياتر کاربکات بۆ پوچه‌ڵ کردن وسه‌ختکردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره ده‌سه‌ڵمێنن، له کاتێکدا ئێمه‌ی کورد هيچ پێويستێکمان به‌وه نيه به‌ڵگه بۆ کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره بخه‌ينه روو.
4- هه‌ڵوێستی هێزه عه‌ره‌بێکانی ناو عيراق سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌رکوک، که ده‌ڵێن که‌رکوک شارێکی عيراقيه نه‌ک کوردستانی، هه‌مووشيان کار بۆ نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ده‌که‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، له‌کاتێکدا هه‌موويان به‌ئاگان له پرۆسه‌ی ته‌عريب چونکه مێژۆکه‌ی زۆر کۆن نيه.
ئه‌م هۆيانه‌ی سه‌ره‌وه وای له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و پارێزگای که‌رکوک کردووه که نه‌توانێ به‌هيچ جۆرێک برياری پێويست وئازايانه، يان گۆرانکاری ئه‌وتۆ بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک بدات بۆ ئه‌وه‌ی کورده ده‌رکراوه‌کان به‌ئاسانی وبێ کێشه بگه‌رێنه‌وه سه‌ر جێ وشوێنی خۆيان.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی وپارێزگای که‌رکوک که‌له‌رێگای هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه‌و ديموکراسيانه هاتۆته سه‌رکار، به‌ته‌واوی وابه‌سه‌ته‌ی برياره‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی کوردی بوونه، تاکوو ئێستا ناتوانن هيچ هه‌نگاوێک بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره کوردستانيه بده‌ن بێ گه‌رانه‌وه بۆ بۆچوون وبڕياری هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته کوردێکه.
هه‌موو ئه‌و ناوچه به‌عه‌ره‌ب کراوانه‌ی ناو شاری که‌رکوک وده‌وروپشیئ هه‌يه، هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، له مانه‌وه‌ی ناوی ناوچه‌و شه‌قامه‌کان بێت به‌عه‌ره‌بی يان ده‌ستگرتنی عه‌ره‌به هاورده‌کان به‌سه‌ر دامووده‌زگاکانی ئه‌م شاره. مانه‌وه‌ی ناوی ناوچه به‌عه‌ره‌ب کراوه‌کان وشه‌قامه‌کان وه‌ک خۆی کێشه‌ێکی گه‌وره له‌پاشه‌رۆژ بۆ کوردستانيه‌تی ئه‌م شاره دروست ده‌کات، پاشان ده‌بێته به‌ڵگه‌ێکی باش بۆ لايه‌نی عه‌ره‌بی که ئه‌م شاره کوردستانی نيه، به‌ڵگه‌ش هه‌موو ئه‌و ناوچه‌و شه‌قامانه‌يه که‌عه‌ره‌بيين وعه‌ره‌ب نشيينن.
مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئيداری به‌ده‌ست عه‌ره‌بی هاورده بووه‌ته هۆی کێشه‌ێکی گه‌وره بۆ خه‌ڵکی کورد له‌هه‌موو لايه‌نێکه‌وه، چی له رێگای گه‌رانه‌وه‌ی کارمه‌نده کورده‌کان بێت بۆسر کاری خۆيان بۆ رزگاربوون له‌بێکاری، يان بۆ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه کوردێکان و گه‌رانه‌وه‌ی جۆری خۆێندن به‌زمانی کوردی له‌م شاره.
مانه‌وه‌ی دامووده‌زگاکان به‌ده‌ست عه‌ره‌بێ هاورده‌و هه‌ندێ لايه‌نگيڕی ئه‌وان، کێشه‌ی بۆ دامه‌زراندنی خه‌ڵکی کوردی ئه‌م شاره درووست کردووه‌و ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه به‌هاندانيان له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی به‌غداوه رێگا به‌گه‌رانه‌وه‌ی کورده‌کان ناده‌ن بۆ سه‌ر کاری خؤيان، هه‌ميشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که عه‌ره‌بی تازه له‌داموو ده‌زگاکانی ئه‌م شاره دامه‌زرێنن.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانی که‌رکوک مافی ياسای هه‌يه بۆ گه‌رانه‌وه‌و گۆرينی هه‌موو ئه‌و ناوی شارۆچکه‌و ناوچه تازانه‌ی بۆ عه‌ره‌به هاورده‌کان درووست کراوه، له‌رووی ياسايشه‌وه هيچ لايه‌نێک توانای دژايه‌تی کردنی له‌و جۆره بريارانه نيه. ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌توانێ بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا زۆر له‌و کارانه ئه‌نجام بدات که ده‌بێته هۆی ئاسانکاری بۆ ئاسای کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانی نابويه رێگای به‌عه‌ره‌بی هاورده بدايه که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوواييه بکه‌ن، چوونکه ده‌نگدان وبه‌شداربوونيان له‌ده‌نگدان رێژه‌ی کورد که‌م ده‌کاته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانی، ئه‌نجامه‌که‌شی رێگری وکێشه‌يه بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک، که ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ی به‌غدا هه‌موو کارێک ده‌که‌ن بۆ ئاسای نه‌بوونه‌وه‌ی.
کێشه‌ی ئاسايش له‌م شاره که رۆژبه‌رۆژ ئاڵۆزتر وترسناکتر ده‌بێت هۆيه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هاوکاری عه‌ره‌به هاورده‌کان وئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که تاکو ئێستا له‌دامووده‌زگاکانی ئاسايش وپۆليس له‌سه‌ر کاره‌کانيان ماون له‌گه‌ڵ گرووپه تيرورستێکان و بێچۆکانی به‌عس، مانه‌وه‌شيان باره‌که خراپتر وترسناکتر ده‌کات، بۆيه ده‌بوايه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانی که‌رکوک به‌زووترين کات ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌سه‌ر کاره‌کانيان لابدايه بێ هيچ گوێ دانێک به بريارو وبۆچونه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا.
به‌شداری عه‌ره‌بی هاورده له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان مافێکی ياسايان ده‌داتێ بۆ رێگاگرتن له‌هه‌موو هه‌وڵێکی کوردی بۆ ئاسای کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک وده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عريب له که‌رکوک.
مانه‌وه‌ی باره‌که به‌م جۆره‌و دواخستنی ئاسيکردنه‌وه‌ی بۆ ساڵی 2007 ته‌نها له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی ته‌عريبه، لايه‌نی عه‌ره‌بی چاوه‌روانی گۆرانکاری ورووداوه‌کانی دوارۆژه بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی 58، ئه‌گينا هيچ هۆێک نيه بۆ نه‌گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان و ئه‌نجامدانی گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان بۆ کاتێکی تر.
نزيکه‌ی 3 ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر رووخانی سه‌دام وساڵێک به‌سه‌ر حکومه‌تی جه‌عفری تاکو ئێستا هيچ کام له به‌نده‌کانی ماده‌ی 58 جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئه‌و کوردانه‌ی گه‌راونه‌ته‌وه بۆ که‌رکوک خۆيان هاتوونه‌ته‌وه‌و حکه‌موتی ناوه‌ند هيچ جۆره ئاسانکاری بۆ گه‌رانه‌وه‌يان نه‌کردووه.
ئێستا که هه‌موو چاوه‌روانی درووست‌کردنی حکومه‌تێکی تازه‌ين که ماوه‌ی 4 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت، پێويسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانی که‌رکوک هه‌يه‌تی به‌کاربهێنرێ بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی باره‌که بێ چاوه‌رێکردنی هاوکاری وبريار له‌لايه‌ن به‌غدا، يان ئه‌و رێکه‌وتنامانه‌ی لايه‌نی کوردی به‌ستوێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
چاوه‌روانی بۆ جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنامه‌کان که‌رکوک ده‌کاته قوربانی بييری شۆڤينی عه‌ره‌ب که به‌هيچ جۆرێک نيازی پابه‌ندبوونيان نيه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ڵین و ریکه‌وتنامانه بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێست و کاره‌کانيان ته‌نها له‌خزمه‌ت به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ته‌عريبه.
وه‌هاب شاه محمد
Shah.wahab@gmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

