ئازادی بيير
ئازادی بيير وه‌ک فاکته‌رێکی پێويست بۆ کورد
ئازادی وه‌ک مافێکی سرووشتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی ژيان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ويه‌ی که تيايدا ده‌ژێن نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ مه‌سه‌له‌ێکی بنه‌ره‌تيه بووه، به‌ڵکو بۆ هه‌موو گيان له‌به‌رکانی تريش. ئه‌وه‌ی ر‌وون وئاشکرايه هه‌موو گيانله‌به‌ران، بێجگه له مرۆڤ ئازادێکی ته‌واويان له شێوه‌ی دياریکردنی ژيانيان ده‌بينرێ، چی له دياریکردنی شۆێن، هه‌ڵسوکه‌وت و هاتوچۆيان بێت، يان ئه‌و جۆره په‌يوه‌نديانه‌ی هه‌يانه له‌گه‌ڵ ده‌ورووپشت.
ئێمه‌ی مرۆڤ له‌به‌ر جياوازي شێوه‌ی بييرکردنه‌وه‌مان، ئاره‌زۆکانمان، رقه‌کانمان وه زۆر شتی تر ره‌فتاروو شێوه‌ی ژيانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو گيانله‌به‌رانی تر جياوازه، هه‌ر ئه‌و جياوازيه‌شه که‌وامان لێده‌کات که هه‌ميشه له ململانه‌ێکی به‌رده‌وام بيين له‌گه‌ڵ هێزه سرووشتێکان، ده‌رووپشتمان وه ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵيان ده‌ژێن.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی کۆمه‌ڵگاکان وپێکه‌وه ژيانمان ئه‌و فاکته‌ره مرۆڤايه‌تيانه‌ی لامان به‌رچاوده‌کرێ بووه‌ته هۆی جياوازی وناکۆکی له‌نێوان تاکه‌کان که‌ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و شێه‌وه‌و شێوازی ژيانه‌ی که به‌راستی ده‌زانيين بۆ خۆمان، ئه‌و شیوازوو شێوه‌يه‌ش راست بێت يان هه‌ڵه، به‌ڵام وامان لێده‌کات که هه‌موو هێزو تواناێکی خۆمان بخه‌ينه‌گر بۆ گه‌يشتن بۆ ئه‌و ئاره‌زوو وئامانجانه‌ی هه‌مانه.
بۆ گه‌يشتن بۆ ئاره‌زوو خواسته‌کانمان که ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌ر تاکێکی ناو کۆمه‌ڵه، تووشیی ململانێ و رێگرێکی زۆر ده‌بيين هۆيه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جياوازی بييرکردنهوهو ئاره‌زۆکانمان که زۆر جار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لايه‌نی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگايه‌ی تيای ده‌ژێن ناگونجێ.
ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌سه‌ری رێکه‌وتووين ئه‌وه‌يه که بۆ گه‌يشتن بۆ درووست کردنی به‌ڵانسێک بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ژيانمان، که هه‌موو بتوانيين له‌پاڵ يه‌ک پێکه‌وه بژێن وبه‌رژه‌وه‌ندييه تاکايه‌تێکانئ خۆمان وبه‌رامبه‌ر بپارێزيين له‌سه‌ری، بوونی ئه‌و پرنسيپی ئازاديه‌يه که ئاره‌زووی هه‌موومانه‌وه‌و هه‌ر تاکێکی ناو کۆمه‌ڵ به‌راستی ده‌زانێ بۆ خۆێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئازاديه زۆرجار له‌گه‌ڵ بييری لايه‌نی تر ناگۆنجێ و به‌هه‌ره‌شه‌و مه‌ترستی ده‌زانێ بۆ شێوه‌ی ژيان و به‌رژه‌وه‌ندێکانی.
هه‌ريه‌ک له تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ بييروبۆچوونی خۆی به‌راست ده‌زانێ و هه‌رچی بۆچونێکی تر هه‌يه، که له‌ده‌ره‌وه‌ی بييرکردنه‌وه‌ی ئه‌وه به ناراست و هه‌ره‌شه ده‌زانێ بۆ خۆی، هه‌موو کارێکيش ده‌کات بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی، ئه‌ويش به شێوه‌ی جياواز به‌گوێره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگايه‌ی که تيايدا ده‌ژێ.
له‌کۆمه‌ڵگا ديموکراسیی ومه‌ده‌نێکان، که گه‌شه‌و پێويستيه جياوازه‌کانی کۆمه‌ڵگاکان بووه‌ته هۆی به‌رپابوونی، بيير له ئازادی هه‌موو بييرو بۆچونێک کراو بۆ تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ، به‌مه‌رجێ ئه‌و بير‌و بۆچونه زيانێکی گيانی، ده‌روونی يان مادی بۆ به‌رامبه‌راکان نه‌هێنێته پێشه‌وه‌و، نه‌شبێته هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ. ئازادێک که ئه‌نجامه سه‌ره‌کێکانی زياتر گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان بێت
کۆمه‌ڵگا ديموکراسی ومه‌ده‌نێکان له‌سه‌ر پرنسيپه دياریکراوه‌کانی، ياسا ده‌کاته خاوه‌ن بريار، ياساێک که مافه سه‌ره‌تای وگشتێکانی هه‌موو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ده‌پارێزێ، بێ گه‌رانه‌وه بۆ تاکه بييری ده‌سه‌ڵات وبۆچوونه سياسێکانی، دوور له هه‌موو رق وقينه‌ێک به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێستێک که لايه‌نه‌کانی تری ناو کۆمه‌ڵ هه‌يانه. ياساو پرنسيپه مه‌ده‌نێکان له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه‌ن، هيچ که‌س ولايه‌نێک ناتوانێ هێزه سياسی، کۆمه‌ڵايه‌تی و مادێکانی به‌کاربهێنێ بۆ رێگاگرتن له بيروو خاسته‌کانی به‌رامبه‌ره‌کان.
له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وديموکراسێکان رێز له‌هه‌موو بۆچونێکی خه‌ڵک ده‌گيرێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بييروبۆچونانه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو خواسته‌کانی هه‌ندێ لاييه‌ن وده‌سه‌ڵاتدار ناگونجێ، ده‌رگاش بۆ هه‌موو ره‌خنه‌وه راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان کراوه‌يه دژ به ده‌سه‌ڵاتدار. مرۆڤه‌کان ئازادن له راده‌ربڕيين به‌رامبه‌ر رووداو‌و گۆرانکارێکان، له‌هه‌مان کات ده‌توانن ئازادانه بييروبۆچونی خۆيان له رێگای دامووده‌زگا ميديای و غه‌يره ميدياێکان بگه‌ێنه هه‌موو تاکه‌کانی ناوکۆمه‌ڵ.
ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان، رۆشنبييرو ره‌خنه‌گران هه‌ميشه پارێزراوون له کاره‌کانيان، هيچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێ رێگربێت له بۆچوونه‌کانيان، هه‌ميشه ياسا به‌رگری له ئازادی بييرکردنهوهو ئازادی ميديا ده‌کات، به‌مه‌رجێ ئه‌و بييروبۆچونانه نه‌بێته هۆی به‌رپاکردنی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکان، ئه‌گه‌ر ئه‌و بييروبۆچونانه ببێته هۆی بريندارکردنی لاييه‌نێک يان که‌سێکی ناو کۆمه‌ڵ ده‌کرێ له‌رێگای دامووده‌زگاکانی ناو کۆمه‌ڵگاوه سکاڵا به‌رامبه‌ر ئه‌و بييروبۆچوونه بخرێته به‌ر داداگاو وله‌رێگای ياسايه‌وه ئه‌و که‌سه يان لايه‌نه بخرێته ژێر پرسيارو سکاڵا، ئه‌و کاته ياشا خۆی خاوه‌ن برياره‌وه ده‌توانێ راست وهه‌ڵه‌کان دياری بکات.
ره‌خنه‌و بييروبۆچون له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی وديموکراسێکان که پێشلکردن وتاوانبارکردنی که‌س ولايه‌نێکی به‌دوواوه‌بێت، هه‌ميشه سزاکه‌ی ئابووری، يان قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی لايه‌نی زيانلێکه‌وتووی لێده‌بێته‌وه، نه‌ک سزای زيندانی، چونکه سزای زيندانی ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌درێ که زيانێکی گيانی وئابووری گه‌وره بۆ به‌رامبه‌ره‌کان درووست ده‌که‌ن له‌کۆمه‌ڵگا، سزای زيندانی له ده‌ره‌وه‌ی ياسا بنه‌ره‌تێکان هه‌موو پرنسيپه ديموکراسی ومه‌ده‌نێکان ده‌خاته ژێر پرسيارو گومانه‌وه.
ياسا هه‌ميشه له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان باڵاده‌سته، که‌سيش ناتوانێ له‌سه‌رووی ياساوه بێت، هه‌ر که‌سێکيش له‌رێگای ده‌سه‌ڵاتی سياسی، کۆمه‌ڵايه‌تی ومادييه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌کارهێنانی ياسا بۆ خزمه‌ت وئاره‌زۆکانی به‌کاربهێنێ ، يان هه‌وڵی به‌کارهێنانی بهێنێ بۆ مه‌به‌ستی تايبه‌تی خۆی ولايه‌نه‌که‌ی ريسواده‌کرێ و رێگای پێ‌نادرێت، زۆرجاريش ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌ده‌ست وه‌رده‌گيرێ.
هه‌رچی له کۆمه‌ڵگا تاکه ده‌سه‌ڵاته‌کانه، ته‌نها بييری ده‌سه‌ڵاتدار زاڵه، رێگاش له‌هه‌موو بير‌و بۆچونێکی تری به‌رامبه‌راکان ده‌گيری وبه‌هه‌موو شێوه‌ێک دژايه‌تی ده‌کرێ. ده‌سه‌ڵات به‌هۆی ئه‌و توانا سياسی، ئابووری وسه‌ربازيه‌ی هه‌يه‌تی ده‌ست ده‌گرێ به‌سه‌ر هه‌موو دامووده‌زگاکانی ناو کۆمه‌ڵ وله‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديه تايبه‌تێکانی خۆی به‌کاری ده‌هێنێ.
له‌م کۆمه‌ڵگانه بيير له‌تواناو خواسته‌کانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ناکرێ و هه‌موو بييروبۆچونێک، هه‌وڵێک يان گۆرانکارێک که ببێته هۆی گه‌شه‌کردنی تاکه‌کان، يان هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ به‌رده‌وامی ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵتادار وببێته ئاشکارکردنی که‌موکۆرێکانی به هه‌ره‌شه‌وه مه‌ترسی چاوی لێده‌کرێت، ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موو هێزێک ده‌خاته گر بۆ به‌رناگربوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی.
له‌کۆمه‌ڵگا تاکه ده‌سه‌ڵاته‌کان يه‌که‌م لايه‌ن که دژايه‌تی ده‌کرێ و هه‌ميشه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌وه مه‌ترسیدا ده‌ژێ، خه‌ڵکی ره‌خنه‌وگروو رۆشنبيرن، چونکه ئه‌م خه‌ڵکانه له‌رێگای توانا تايبه‌تێکانيانه‌وه ده‌توانن هه‌موو که‌مووکۆرێکان، گه‌نده‌ڵی وه ئه‌و پێشێلکراوانه ئاشکرابکه‌ن و خه‌ڵکی به‌ئاگاکه‌نه‌وه لێ، بۆيه هه‌موو هێزو لايه‌نه سياسێکانی ناو کۆمه‌ڵگا نامه‌ده‌نی وناديموکراسێکان هه‌وڵ بۆ کرين وراکێشانی رۆشنبيران وره‌خنه‌گران ده‌ده‌ن بۆ نزيکردنه‌وه له‌خۆ.
له کۆمه‌ڵگا نامه‌ده‌نی وناديموکراسێکان هه‌موو هه‌وڵیک بۆ بێده‌نگردن و ورێگه‌گرتن له رۆشنبيران وره‌خنه‌گران ده‌درێی، هه‌موو شێوازێک به‌کارده‌هێنرێ بۆ بێده‌نگردنيان چی له‌رێگای زيندان بێت يان هه‌ره‌شه، ئه‌گه‌ر سه‌ريش نه‌گرێت ئه‌وا شێوازی له‌ناوبردن به‌کارده‌هێنرێت به‌رامبه‌ريان. نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌و هه‌موو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانه‌يه که ساڵانه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی دنيای ديموکراسی تييرووده‌کرێن يان وون ده‌بن.
ئێمه‌ی کورد، وه‌ک ميله‌تێکی ژێرده‌سته، که ساڵه‌های ساڵه خه‌بات له‌پێناو ئازادی خاک وميله‌ت ده‌که‌ين وهه‌موو ئه‌و قوربانيانه‌مان له‌پێناو ئه‌و ئازاديه داوه، له‌هه‌موو ميله‌تێک زياتر پێويستيمان به ئازادی بييرو نووسين هه‌يه، بێ بوونی ئازادی بييروبۆچوون هه‌ميشه خه‌بات و کاره‌کانمان له‌ژێر مه‌ترسی وهه‌ره‌شه خۆی ده‌گرێته‌وه.
کورد به‌هۆی ئه‌و باره ئاڵۆزه سياسي وجه‌گرافيه‌ی هه‌يه‌تی بێ بوونی بييری ئازاد وسه‌ربه‌خۆ له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌ميشه ده‌ستێوه‌ردان و تێکدانی ريزه‌کانی ئاسان ده‌بێت له‌لايه‌ن دوژمنان وئه‌وانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی سياسی وئابورێکانيان پاڵيان پێوه‌ده‌نێت بۆ هاوکاری دوژمنانمان. کورد کاتێ ده‌توانی هه‌نگاوی راسته‌قينه بۆ گه‌يشتن به ئامانجه‌کانی بهێنێت، کاتێ هه‌موو که‌مووکۆرێکانی ناوه‌وه‌ی چاره‌سه‌ربکات، به‌شێکی ئه‌و که‌مووکۆريانه‌ش ئازادی ره‌خنه‌وه بييروبۆچوونه که فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بنياتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وديموکراسيه.
پێويسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌موو پرنسيپه ديموکراتێکان ره‌چاوبکات له مامه‌لکردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان، هه‌ميشه رێزێکی تايبه‌تی بۆ نووسه‌ران وره‌خنه‌گرانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاو ده‌رخستنی راستێکان دابنێت. پێويسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تری ناوچه‌که زياتر پابه‌ندی ئه‌و بنه‌ما مه‌ده‌نيانه بێت که پێويستن بۆ گه‌شه‌کردن له‌بواره جياوازه‌کان، هه‌موو برياروو کاره‌کانی دووربێت له تۆڵه سه‌ندن وقينه‌ی که‌سايه‌تی ته‌سک به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی بييروبۆچونيان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ناگونجێ و جياوازه.
نه‌بوونی ياساێک که مافه‌کانی هه‌موو تاکه‌کانی ناوکۆمه‌ڵ به‌هه‌موو بييرووبۆچه‌نه جياوازه‌کان بپارێزی، پاشان رێزنه‌گرتن له‌و ياسايه له‌لايه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و پابه‌ندبوون پێ ئاڵۆزێکانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی قوڵتر ده‌کات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکه بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌بات وقوربانيه‌ی رابردووی خه‌لکه‌که‌مان.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تری ناوچه‌که دڵ گه‌وره‌ترو نه‌رمتر بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌يانه‌وه‌ێ له‌رێگای نووسين وره‌خنه‌وه بييروبۆچونه‌کانيان ده‌ر‌برن، ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسين وره‌خنانه له چوارچێوه‌ی شێوازه ئه‌ده‌بی و راستێاکان خۆی نه‌گرێته‌وه، نابێ گرنگێکی ئه‌وتۆی پێبدرێت. ئه‌و گرنگی نه‌دانه به‌و جۆره ره‌خنه‌وه بابه‌تانه زۆر له‌وه باشتره که خاوه‌ن ره‌خنه‌و بابه‌ته‌که تووشی سزاێکی ره‌ق بدرێت.
پێويسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی مامه‌له‌کردنی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان له ناوه‌وه، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گران ونووسه‌ران له چوارچێوه‌ی ياساێکه به‌جێ بهێڵێ، هيچ کاتێک ده‌ستێوه‌رده‌ر نه‌بێت له‌وکارانه، چوونکه ده‌ستێوه‌ردان له‌و جۆره کارانه‌و مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵی ده‌رده‌سه‌ری گه‌وره‌ی ده‌ره‌کی وناوه‌کی به‌دوواوه‌ده‌بێت، سيماێکی چه‌وت وخراپ بۆ ده‌سه‌ڵات له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه درووست ده‌کات.
وه‌هاب شاه محمد
Shah.wahab@gmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

