کۆماری مهاباد،يادێکی شرين وتاڵی خه‌ڵکی کورد
کۆماری مهاباد،يادێکی شرين وتاڵی خه‌ڵکی کورد
پێش 59 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر يه‌که‌م ئاڵای کوردستان له مه‌يدانی چوارچرای شاری مهابادی پايته‌ختی يه‌که‌م کۆماری ميله‌ته‌که‌مان هه‌ڵواسراو هه‌ر له‌هه‌مان مه‌يدانييش يه‌که‌م سه‌رۆکی کۆماری کوردی، قازی محمد له‌سێداره درا. ئه‌م ياده شرين وتاڵه چه‌ند راستێکمان بۆ ده‌خاته روو که هه‌موو نه‌وه‌کانی ئێستا‌و دوارۆژمان پێويسته بيکه‌ن به بناغه‌ی خه‌باتيان بۆ گه‌يشتن به ئاواته‌کانی گه‌له‌که‌مان.
ئه‌و مافه‌ی که بۆ هه‌موو گه‌لانی سه‌ر ئه‌م زه‌ويه ره‌وايه و پاڵپشتی ده‌کرێ له‌لايه‌ن هیزه سياسکانی جيهان، وه‌ک مافه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستيين که هه‌موو دنيای ئيسلام وغه‌يره ئيسلام به‌رنگاری لێده‌کات، به‌ڵام کاتێ مه‌سه‌له‌که دێته سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد هه‌موو بێده‌نگ وچاولێکه‌رن به‌رامبه‌ری.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بوونمان له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی باوک وباپيرانمان دياريان کرد بۆ سه‌رزه‌وی ئێمه‌وخۆيان، تاکو ئه‌مرۆ هيچ کام له ميله‌تانی ده‌ورووپشتمان، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌گه‌ز يان ئاين لێمانه‌وه نزيکن ئاماده نه‌بوون رۆژێ له‌رۆژان ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ميله‌ته‌که‌مان هاتووه‌و دێت ريسوابکه‌ن يان چاوێک بخشێنن به‌سه‌رياو وپرسيارێک له ويژدانی خۆيان وده‌سه‌ڵاتدارانيان بکه‌ن که ئايا بۆچی دژ به مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردن.
دياره ئه‌م ياده ئه‌و راستيه‌مان بۆ ده‌خاته روو که باری سياسی جيهان و به‌رژه‌وه‌نديه ئابوورێکان له‌سه‌رووی هه‌موو پرنسيپه مرۆڤايه‌تی و ره‌وشتێکانه، بۆيه پێويسته هه‌موو لايه‌نه سياسێکانی کوردستان ئه‌و دوو خاڵه بکه‌ن به سه‌کۆی مامه‌له‌کردنه‌ان له‌گه‌ڵ هه‌موو رووداوه سياسی ورێکه‌وتنامه‌ێک له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کان.
پێويسته پێش وه‌رگرتنی هه‌ر هه‌ڵوێسێکی سياسی، لايه‌نه کوردستانێکان رووداوه سياسێکانی ناوچه‌که‌و جيهان وبه‌رژه‌وه‌نديه ئابورێکان بکه‌نه بناغه‌ی هه‌موو کاره سياسێکانيان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ێکی زانستی، دوور له هه‌ستی کوێرانه‌و پرنسيپه ئايدلۆجیکان کاره‌کانيان دابرێژن. بێ دارشتنێکی زانستی بۆ ئه‌و دوو خاڵه هه‌موو کاره‌کانمان ده‌که‌ویته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی، دوژمنيش به‌ئاسانی ده‌توانێ سوود له خاڵه لاوازه‌کانی بييرکردنه‌وه‌کانمان وه‌ربگرێت.
پرنسيپه ئايدلۆجێکان بۆ مامه‌له کردن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوه‌کێکان پێويستن، به‌ڵام مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانی ده‌ره‌کی پێويستی به پياچوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌نديه گشتێکانی ميله‌ته‌که‌مان هه‌يه‌و، بێ بوونی به‌رژه‌وه‌ندێکی گشتی خاک وميله‌ت، که ده‌بێت له‌سه‌رووی هه‌موو کاره‌کانمانه‌وه بێت، هه‌ميشه مه‌ترسی بۆ سه‌رنه‌که‌وتنمان هه‌يه له مامه‌له سياسێکانمان.
ساڵانی چله‌کان، کاتێ کۆماری مهاباد يه‌که‌م ئاڵای کوردی تيا به‌رزکرايه‌وه، جيهان وناوچه‌که‌ی ئێمه دياری کردنی دوارۆژی که‌وتبووه ده‌ست دوو زلهێزی جيهانی که برياره‌کانيان ته‌نها بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندێکانيان بوو، هه‌رچی مافی گه‌لان و ئاره‌زۆکانيان هه‌بوو پاش هه‌موو بريار وبيرکردنه‌وه‌يان ده‌هات.
ئه‌و ئاڵايه‌ی 59 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له چوارچرا هه‌ڵواسرا ترسێکی گه‌وره‌ی خسته دڵ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی که‌خۆيان به برای هاوئاينمان ده‌زانی، بۆيه هه‌موو هاوکاری و رێکه‌وتنمانه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئاڵايه به‌سترا له‌نێوانيان، چوونکه ئه‌و ئاڵايه نه‌ک ته‌نها سيمبۆلێکی نه‌ته‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد بوو، به‌ڵکو سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌ی ميله‌تێک بوو که ساڵه‌های ساڵ ئاواتی هه‌ڵکردنی ئاڵاێکی له‌و جۆره‌ی هه‌بوو بۆ خۆگه‌ياندن به ميله‌تانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی جيهان.
ئه‌مرۆ بێجگه له کوردستانی باشوور، هێزو لايه‌نی سياسی تريش هه‌ن له‌به‌شه‌کانی تری کوردستان که خه‌باتی سياسی وچه‌کداری بۆ گه‌يشتن به ئامانجه‌کانيان کردووه به سه‌کۆی ئازاديان. هه‌ريه‌ک له‌م هێزو لايه‌نانه به بييروبۆچوونی جياوازه‌وه، که‌هه‌ندێکيان چه‌پ، راست، ليبرال، ديموکرات يان ئاينی خه‌بات بۆ گه‌يشتن بۆ ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کورد ده‌که‌ن. ئه‌م لايه‌نانه پێويسته پێش داراشتنی هه‌ر سياسه‌تێک ومامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان هه‌ردوو دووخاڵی گرنگ، توێژينه‌وه‌ێکی زانستی بۆ رووداوه سياسێکانی جيهان وناوچه‌که، پاشان به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورێکانی نێوان وڵاتان بکه‌نه بناغه‌ی برياروو کاره‌کانيان.
ئه‌زموونی 100 ساڵی رابردوو ئه‌و راستيه ده‌خاته روو که ده‌سه‌ڵاتداران وميله‌تانی زۆرينه‌ی ده‌ورووپشت زۆريان ماوه له‌رووی مرۆڤايه‌تی وکلتووريه‌وه دان به‌مافه‌کانی خه‌ڵکی کورد بهێنن، يان بکرێن به پاڵپشتێ بۆ خواسته‌کانی خه‌ڵکی کورد. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌و ميله‌تانه‌ی زۆرينه له‌ناوچه‌که به‌داخه‌وه ناتوانن ببن به جێ متمانه‌و هاوخه‌می خه‌ڵکی کورد، بۆيه پێويسته ئه‌و لايه‌نه کوردستانێکان به‌دووای ئه‌لترنه‌تيڤی تر بگه‌رێن بۆ پشتيوانی کردن له خه‌باتيان.
ئه‌مرۆ به‌هۆی ئه‌و گۆرانکاريانه‌ی به‌سه‌ر سياسه‌تی جيهانی هاتووه، مانه‌وه‌ی ته‌نها يه‌ک زلهێز که به‌رژه‌وه‌ندێکانی ناچاری ده‌کات دۆستی تازه په‌يدابکات له جيهان وناوچه‌که، له‌وه‌ش ده‌چێت ئه‌و دۆستانه‌ش ئيتر ئه‌و ميله‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌که نه‌بن، به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردبێت، بۆيه ده‌بیت لايه‌نه کوردستانێکانی به‌شه‌کانی تر هه‌موو په‌يوه‌نديه سياسێکانيان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و پێويستی وبه‌رژه‌وه‌نديانه دابرێژن.
پێويسته مامه‌له سياسێکاني هێزه کوردستانێکان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه دووربێت له‌گه‌ڵ بۆچوون وئايدلۆجيا سياسێکانيان، هه‌موو ئه‌و ئايدلۆجيانه بخه‌نه لاوه بۆ گه‌يشتن به ئامانجه سه‌ره‌کێکه که رزگاربوون وئازاديه. بێ هاوکاری ده‌ره‌کی له‌وجۆره‌ی کوردستانی باشوور مه‌حاڵه کوردی به‌شه‌کانی تر بگه‌نه ئامانج، هه‌موو خه‌بات وقوربانێکانيشيان به‌فيرۆ ده‌روات.
پێويسته هه‌موو لايه‌ن وهیزێکی ئه‌م به‌شانه ئاورێک له‌هه‌ڵه‌کانی رابردوو بده‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان به‌وجۆره دانه‌گيریت وسه‌رانی کورديش وه‌ک قازی محمد له‌سێداره نه‌درێن.
هه‌موو رووداوێکی سياسی ئه‌نجامی شرين يان دڵته‌زێنی به‌دوواوه‌يه بۆ ميله‌تان، به‌ڵام داراشتنێکی زانستی و ئاقلانه بۆ رووداوه سياسێکان هه‌ميشه ئه‌گه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتن زياتر ده‌کات.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

