ئێواره‌یه‌ک
ئێواره‌یه‌ک بۆ ئه‌وان که هه‌میشه به‌ده‌م عه‌شقه‌وه شه‌هید ده‌بن
ڕه‌نگه ئه‌م عه‌شقه بێ ئاکام
سه‌ری شیعرێک سپی پکاو
ده‌ست له‌و پیتانه هه‌ڵنه‌گرێت
که‌ته‌مه‌نیان به باڵی په‌پووله‌به‌خشی
بێ ئه‌وه‌ی نزایه‌کیان گیرابێت
له‌دووا قومی کانی یه‌کدا پیربوون
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتیمانێکا شۆڕ بوونه‌وه
نیشتیمانێک ته‌سلیم له بوون
بۆ دۆزینه‌وه‌ی شه‌وێک جودا له شه‌رمی تاریکی
پیاوانێک له‌به‌رزاییه‌کانه‌وه خوێنیان گڕدا
له‌وتابوتانه‌دا ڕاکشان که‌پڕبوون له حورمه‌تی گوڵ
له‌سبه‌ینێ یه‌کی بێ خۆردا نێژران
ڕه‌نگه زیندانی ئه‌م عه‌شقه ڕووناکی ڕووی پێ نه‌داتوو
له‌نسرمێکا پیته‌کان شه‌هیدبن
به‌ر له‌گوێزانه‌وه‌یان بۆ ماڵی قه‌سیده
وه‌یلێ…وه‌یلێ
له‌و پیتانه‌ی ده‌که‌ونه بۆسه‌ی عه‌شقه‌وه
له‌و به‌ی تانه‌ی له ماڵه جوانه‌کانی شیعره‌وه
به‌گه‌نجی له‌دایک ده‌بن و
به‌ر له ڕاکشانیان له‌گه‌ڵ عه‌شق پیرده‌بن
وه‌سێت ده‌که‌ن له‌گۆڕی لۆکه‌دا بنێژرێن
له‌گه‌ڵ بۆنی بخوردی ئێوارانی نیشتیمانا
له‌ده‌فی زیکری یاخیبون ده‌ست وه‌رده‌ده‌ن
ئاڵ ئاڵ به‌چاوی کاڵه‌وه
له عه‌شق ده‌ڕوانن له ئێواره‌یه‌کا
سه‌ماده‌کات و له‌سپێده‌یه‌کا کۆچ ده‌کات
به‌ده‌م په‌تایه‌که‌وه که جه‌نگ توشی کرد
وه‌ک ڕێواز ووشک ده‌بێ و
وه‌ک نه‌وڕه‌س به‌ره‌و خۆر هه‌ڵده‌کشێ
وه‌یلێ…وه‌یلێ
به‌ده‌م شه‌نه‌وه له‌چاوان ون ده‌بن
به‌ده‌م کاکێشانێکه‌وه جگه‌ره‌یه‌ک پێده‌که‌ن هاوڕێ یان
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


bavel
kaka omed honrawakat zor juanaw pr wataya wshakant naskw pr watan dast xosh mn jand jaryk honrawakatm xwyndawa hiwadarm barhami tri badwada byt