خورافاتی ئه‌شق
به‌م خورافاتی ئه‌شقه‌وه مردن لێم نزیک بۆته‌وه
ئومێد محه‌مه‌د
نیوه‌ی شه‌وه تۆ له گه‌رمه‌ی پرخه‌ی خه‌وایت
خه‌ونی که‌سک و سوور ده‌بینیت
له‌سه‌ر پشتی ئه‌ستێره‌یه‌ک
چاوه‌کانت نوقاندوه‌و ئاسمان له‌یلایه‌ت بۆ ده‌کات
ئه‌سپێکی سوور چاوه‌کانی فرمێسکاوی
به‌ده‌م حیله‌ی ئازاره‌وه ئه‌هریمه‌نێک قامچی ڕقی پیاده‌کێشێ
خه‌ون ده‌ستی که‌له‌پچه‌یه له‌گه‌ردنی خورافاتا
ئه‌شقێک به‌یان ده‌کات هه‌رزوو
یاساوڵه‌کانی دۆزه‌خ ڕه‌دووی که‌وتن بیسوتێنن
تۆ هه‌رخه‌وتویت گلێنه‌کانت به‌له‌ره‌ن
خه‌وده‌بینن ،نینۆکه‌کانی ده‌ست و پات تازه بۆیاخ کردۆته‌وه
بۆنی خۆشت لێ هه‌ڵده‌ستێ ،یه‌که‌م جاره گه‌ردنی خۆت ڕووت کردوه
مه‌مکه‌کانن ئازادانه له‌بۆنی گوڵ هه‌ڵده‌کێشیت
تۆ هه‌ر خه‌وتویت خه‌ون ده‌بینی
هه‌رچی شادی گێتی هه‌یه واهه‌ست ده‌که‌یت ده‌یان گه‌یتێ
برژانگه‌کانی چاوانت له‌جوانی مانگ وه‌رگرتوه
له‌گه‌ڵ سواره‌ی خه‌ونه‌کانتا دورتر ده‌ڕۆیت، که‌زێکانت
به‌کزه‌با سپاردوه‌و پاسارییه‌کان به‌ده‌نوکیان دای ده‌هێنن
تۆ هه‌ر خه‌وتویت له‌ناو گۆمی شینی خه‌وا
خه‌و ده‌بینیت
هه‌ستت به‌ره‌و وون بون ده‌چێت
گێژه‌ڵوکه‌ی بیره‌کانت من لوول ده‌ده‌ن
به‌ره‌و ئافاتی ئه‌وینێک که‌ڕه‌نگه نه‌گه‌ڕێمه‌وه
تۆ هه‌رخه‌وتویت خه‌ونی که‌سک و سوور ده‌بینیت
من ڕه‌هێڵه‌ی دابڕان نیم تۆم خۆشنه‌وێت
یان به‌فر نیم له‌ساتێکا نه‌مێنم و بتوێمه‌وه
ڕه‌وه‌مه‌لی ئه‌م هه‌واره من ده‌ناسن
له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌په‌ی پێم‌دا ده‌نیشنه‌وه
خه‌ونه‌کانیان به‌من ده‌ڵێن
له‌ئاهه‌نگی یاده‌کانیان شاباڵیانم پێده‌به‌خشن
منیش له‌ژێر پاڵتۆ کۆنه ڕه‌شه‌که‌م دا یادگاریان بۆ ڕۆده‌که‌م
یادگاریان بۆ باس ده‌که‌م
تۆ هه‌ر خه‌وتویت
له‌خه‌ونتدا بۆلێ مناڵ گۆرانی که‌روێشکانه‌ی خۆیانت بۆده‌ڵێن
کۆمه‌ڵێ کچی ڕه‌زه ترێ چی شیرینی خۆیان هه‌یه ده‌یده‌ن به‌تۆ
تاوسه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن جوانترین تابلۆ بکێشن
به‌ڵام هیچیان تامی ماچی عه‌شق نادات
له‌سه‌ر گوڵمت تنۆک تنۆک ببارێت و
دڵت سه‌وز بکاته‌وه ، خه‌وتویت تۆ له‌گرمه‌ی خه‌ودای
عه‌شق له‌لات خورافه‌یه چاوانت داوه به‌خه‌ون و
په‌پوله‌کانت هه‌رده‌فڕن له‌سه‌ر گوڵی ته‌مه‌نی من نانیشنه‌وه
بۆن دێ بۆنی مه‌رگێکی سارد وا پێده‌چێ مردن لێم نزیک بێته‌وه
مردن ئه‌ی دواین دۆستی من جه‌سته‌م به‌ره‌و دڵم لێره بهێڵه‌وه
له‌به‌ر ئه‌م چۆڕاوگه‌یه‌دا چێی بهێڵه
به‌ڵکو ئه‌ویش له‌خه‌و هه‌ستێو
هه‌موو جه‌سته‌ی به‌به‌رامه‌ی دڵم بشوات
سه‌رتاپا جه‌سته‌ی بێته‌گوڵ
دوواین ترپه‌ی وه‌ڵامێک بێت دوور له‌خه‌یاڵی خورافه‌و
هه‌ستانێک بێت هه‌ر په‌ل ده‌رکاو نه‌نوێته‌وه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


hawzhen
slaw kak umed dast xosh bo awsh3era sarkawtwa juana hiwadarm hamisha barhama juanakant bbenm barasti barhamyki prla hastu sarkawtu naska dast xosh byt
رۆژگار
برام ده‌ستت خۆش بێت هیوای سه‌رکه‌رکه‌وتن بۆخۆتو پێنوسه‌که‌ت ده‌خوازم هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت
omed
سوپاس ئه‌زیزانم ئێوه‌ش چاوه‌کانتان هه‌رگه‌ش و ڕۆشن بێت هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم