من خۆم ووستم
من خۆم ووستم به‌رگی هه‌ور که‌مه به‌رم خۆم خۆم باران تا به‌یانی
هه‌رچی به‌رگی شیعری سه‌وزه کردمه به‌رت
هه‌رچی جوانی مانگه شه‌وه به‌تۆم به‌خشی
به‌و ڕه‌شابایه‌م گوتبوو ئامان قژی ئه‌و نازداره
مه‌ژاکێنه ،نه‌کا جه‌نێگێک
له‌نێوانی من تۆدا حه‌وسه‌ڵه‌ی بونت بڕمێنێ
به چپه به‌شه‌وم گوتبوو
ووریابه چاوانی یاره‌که‌م ڕه‌شه وه‌ک سیمات
نه‌که‌ی ئاوێته‌ی ژینی بی
نه‌کا به‌زمێک له‌نێوانی من
تۆدا ته‌مه‌نی تۆ که‌م کاته‌وه و
ئه‌ویش ڕه‌نگی چاوه‌کانی خۆی بگۆڕێت
به‌خۆشه‌وستیم گوتبوو عه‌یامێکه تۆ تۆراویت
هێنده‌نابێت هاتویته‌وه ،جه‌نگی نه‌یار هه‌موو ڕووخسارتی تێک داوه
ئامان نه‌که‌ی وه‌سوه‌سه‌یه‌ک بخه‌یته دڵی یاره‌وه
ئیتر پرچت شانه‌نه‌کاو ، ختوره‌تی دوو دڵی ئه‌و
منیش له‌بیر خۆی باته‌وه
له به‌یانیه‌کی نه‌رمدا به ناسکی به‌گوڵم گوتبوو
هێنده مقۆ مقۆ له‌گه‌ڵ نازداره‌که‌م مه‌که له‌سه‌ر جوانی..
نه‌کا ڕۆژێک ڕقی هه‌ستێو بتوه‌رێنێ
به باخچه‌کانم گوتبوو ، ئه‌گه‌ر یار ڕۆژێ دڵی خۆی یان ڕازی خۆی
بۆتان درکان بیکه‌ن به‌قه‌د ئه‌و ڕازانه
بیکه‌ن به‌گوڵ ئه‌و پیتانه
به‌دڵی خۆمم گوتبوو ئه‌وه یاره باش بیناسه
هه‌وڵ بده بزه‌ی لێوی قه‌ت نه‌تۆرێ
ڕۆژه‌کانی په‌مه‌ی بن وه‌ک ڕه‌نگی خۆت
ئاسمانێکی بۆ دروسکه ئه‌ستێره‌کان گشت بکه‌ره پاسه‌وانی
زستانم وا فێرکربوو تانها ڕوخساری نیشاندا
به به‌هاریشم گوتبوو پڕی کات له‌بۆنی نێرگز مه‌مکه‌کانی
ئه‌فسوس له‌تاکه ڕۆژێکا دڵمی ناشتوو
تفی کرده کامه‌رانی…
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

