گۆرانیه‌کم
مردن هه‌ر ڕۆژه گۆرانیه‌کم بۆ ده‌ڵێ
سه‌به‌ته‌یه‌ک سێوم پێیه
کۆڵانه‌کانی ماڵتانی پێ پڕکه‌م له‌بۆن
ده‌زانم له‌به‌رده‌م خنکانی ئه‌م وه‌رزه‌دا
گۆڕێک و گه‌زێک کفن خه‌ڵاتمه
سه‌رمه‌ندانه دووای شه‌ڕه به‌فرێکی ئه‌وین
دوای نه‌گه‌ینی باخێک له هه‌نار
من ماڵئاوا…
دڵنیام به‌ر له خواردنی سێوه‌کان
خودا فڕێم ئه‌داته دۆزه‌خه‌که‌ی خۆیه‌وه
هه‌روه‌ک ئه‌و سپێده‌ییه‌ی
خۆریان کوشت و له‌ناو گیانی تۆدا ناشتیان.!
کراسه‌که‌م بۆنی دواین له به‌رکردنی لێ دێ
زمانم وه‌ک گه‌ڵایه‌کی سوور
حونچه‌ی وه‌رینی خۆی ده‌کات
ئێواره‌یه‌و دڵۆپه شه‌ونمێک ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ڕاستم
ئێواره‌یه‌و دلۆپه بارانێک ته‌مه‌نی له‌سه‌ر شانی چه‌پم چێ ده‌هێڵێ
تازه ئێواره‌یه‌و من بۆنی ئه‌و ماسیانه‌م لێ دێ
که‌شه‌پۆل به‌فیزه‌وه فڕه‌یان ده‌داته ووشکانی
شه‌وتان شاد ئه‌ی ئه‌و جوانترین که‌نیزانه‌ی
شه‌وانێک هه‌ربۆ تێر کردنی چاو هه‌ندێک دێڕی منتان موتالا کرد
له‌شێر باخه‌ڵه‌کانی ژوواندا چه‌ند قامه‌ی حه‌زێکتان خاڵی کرده‌وه
به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه چه‌ندان یادگاری مردنتان
له‌سه‌ر دووایه‌کی قه‌رسیلله‌کان بیرکرد
من دواین دێڕم بۆنی په‌رچه‌می ئێوه‌ی لێ دێت
که‌تاوان هه‌ڵیان ده‌پاچێوو خوێن له‌پێخی سه‌رتانه‌وه هاژه‌ده‌کات
دوواین دێڕم به‌ده‌م که‌وتنه‌وه ده‌نوسم
بۆ چۆنێتی هه‌ڵسانه‌وه
من له‌مناڵدانی قه‌ده‌ره‌وه نه‌هاتووم
هه‌تا ووشه‌کان ده‌سته‌مۆکه‌م به‌قه‌ده‌ر
کووخێکم هه‌بوو سپی پڕله‌باڵنده‌ی خۆش ئاواز
پڕ له شیرینی سێوی سوور
پڕله‌مووناجاتی ئه‌و په‌ره‌سهێلکانه‌ی
خه‌ونێکیان هه‌بوو بۆ زۆربوون
کووخێکم هه‌بوو دایکم ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕه‌نگی تیایی ده‌بووه په‌ری
به‌ناسکی ئنجانه‌کانی ژیانی ئاو ده‌دا
هه‌نووکه گوێ‌بگرن
مردن گۆرانیه‌ک ده‌ڵێ
ڕه‌نگه سه‌مایه‌کی نه‌رمی بووێت
ڕه‌نگه قاچه‌کانی به‌نه‌رمی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌سته‌م دانێ و
هه‌ربۆخۆشی چه‌ندان ڕه‌شه ڕێحانه‌ی ته‌ڕ
له‌سه‌ر جه‌سته‌م بوه‌رێنێ
کاتێک ده‌ڕۆم گیرفانه‌کانم شێدارن به خۆشه‌وستی
لاشه‌م دوواین هه‌ڵمی ئه‌وینی لێ هه‌ڵده‌ستێ و
ئه‌و شۆخه‌شی خۆشم ده‌وێت
بۆ دوواین جار په‌نجه‌ره‌کان داده‌خاتوو پێ ده‌که‌نێ
منیش به‌ده‌م سه‌مای مردنه‌وه پێی ده‌ڵێم خواحافیز
به‌خێرچین ماڵئاوا….ئه‌مه دوواین دیدارم بوو
شه‌وم شاد ڕۆژت به‌خێر
ڕۆژت شاد شه‌وم به‌خێر
ئومێد موحه‌مه‌د
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


sawa
Slaw …Dast Xosh ..Har Bzhyt…Sarkawtw Sarfrazw penws RanGIn Bit …Chyt arasta kam ?? La kateka mn LaGal dre ba drey am Honrawayay Toya Azhim ..Abe mn Chim pe bwtret la asty toda ..toyak ka wak away agat la zhyany mn bet am honrawayat nwsiwa..chawarwanm bo hamisha lagal honraway tazaw zhyany tazay xomm bo penas kayt ..dobara dast xosh dasat xosh dast xoosh ..zhyant shad