هه‌نووکه
هه‌نووکه له‌ژووره‌که‌مدا ئه‌تبینم تۆ نامبینی
کزه‌بایه‌ک ئه‌ی کوژێنێتهوهو
منیش دایدهگرسێنمهوه
بارانێک ته‌ڕی ده‌کاتوو
منیش که‌زێی داده‌هێنم
له‌م قوبه‌ی عه‌شقه‌دا خۆشهستی
هه‌موو ده‌مێک له‌ماڵه‌که‌مدا ته‌راتێن ده‌کات و
په‌نجه‌ره‌کان یه‌ک پارچه ده‌کاته هه‌ڵم
من ده‌مه‌وێت سنگم پڕکه‌م له هه‌وای خۆشه‌وستی
گیرفانه‌کانم ته‌ژی که‌م له گوڵه ئه‌ستێره‌ی عه‌شق
بۆن و به‌رامه‌ی نه‌سیمێک بینمه ژووره‌که‌م
به‌ر له‌من که‌س له‌م ژووره ته‌نهایه‌دا
مستی لێ پڕ نه‌کردبێت
گوڵه به‌فرینه‌که‌م که پڕه له‌بۆنی عه‌تر
ئه‌ی بینم وه‌ژوورکه‌وت
په‌نچه‌کانی له‌سه‌ر پیانۆکه‌م داده‌نێ‌و
وه‌ک گوڵێکی سپی سپی ڕه‌نگی وه‌ک به‌فر
شیرین شیرین وه‌ک و شه‌کر
ئه‌ی بینم بهژوورکهوت
ده‌ستی له‌سه‌ر دوانۆتهی سڵاوێک داده‌نێت
که‌به‌ر لهێستا مه‌خلوقێک ده‌ستی له‌سه‌ر دانه‌ناوه
گۆرانیه‌ک ده‌بێژێ ڕه‌وان وه‌ک ئه‌و دڵداره‌ی
هه‌تا مرد ده‌ستی له‌ده‌ستی دڵخوازی به‌رنه‌دا
مه‌رحه‌با گوڵه‌که‌م ڕه‌نگه سه‌ره‌تایه‌کی ئه‌به‌دی بێت
بۆ پڕکردنی کاسێک له‌عه‌شق
ڕه‌نگه یه‌که‌مین نۆتهبێت بم هه‌ژێنێ
ئاوا بهخورپه ڕام مهچڵهکێنه پێم مه‌ڵێ ماڵ ئاوا
چاوه‌کانی ڕوانینم به‌سه بۆ گه‌وره‌ترین په‌یام
له‌دڵه‌وه بۆت ده‌گه‌ڕێم ڕۆژی دهفنجان قاوه‌و
دهقاوهگرهوه سه‌ر ده‌که‌ن بهماڵهکهمدا
تولفێک وون بوه هه‌رچه‌ند ده‌که‌ن نایدۆزنه‌وه
ئه‌ت بینم له‌سه‌ر نوکی ههردهپهنچه خهناوێکهت
به‌به‌رگێکی پۆشلینهوه
دێیتو و یه‌ک پارچه من پڕ ده‌که‌یت له هۆنراوه
به‌یانه‌که‌م به ته‌لیسمی چاوه‌کانت
ڕه‌ونه‌قی ئارامیت داپێم
به‌ر له خۆم که‌س نیزانی ئای که چه‌نده خۆشم وستی
که‌ون ده‌بیت له‌نێو سۆمای چاوه‌کانما ده‌تبینمه‌وه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


وه‌یلان
کاک ئومێد وێرای رێز ده‌سته‌کانت خۆش بێت.دیسان به خوێندنه‌وه‌ی شێعرت چێژم وه‌رگرت.به‌هێز و پر له ته‌سویر.به‌ڵام من پێم وایه دێڕی “وه‌ک گوڵێکی سپی سپی…” زیادیه ، چون پێشتر ئه‌ڵێی گۆله به‌فرینه‌که‌م ئه‌بینم.گوڵه به‌فرینه هه‌م مانای سپی و هه‌م وه‌ک به‌فر بونی پێیه.ئه‌توانی بڵێی وه‌ک پهپولهێک نه‌رم و سپی.
سه‌رکه‌وتو بیت.برات ره‌سول سه‌فه‌ریانی
ده‌وه‌ن
کاکه ئمێد گیان ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه جوانه.
هانا
ئوميد كيان ده ستت خوش بي تو خوا وه يلان ئه كه ر نا توانى قسه ي باش بكه يي قسه يي زياد مه كه اوكى له هونراوه كانى رزكاريش وات كرد ده بي ئيمه قسه ي وابكه ين هه تا ئه و ئازيزانه به رده وام بن له هونراوه نوسين اكه ر زه حمه تيش نه بي يان اكه ر بتوانى هونراوه يه ك بنوسي بزانين جونه باششششششششششش