داستانه‌کانی غوربه‌ت
داستانه‌کانی غوربه‌ت دوور له یاران
پێم بڵێ هاوڕێی (پایز)
له کام چراخانی شیعرا، به دووای پاسارییه‌کانی ڕۆحت دا بگه‌ڕێم
ته‌مه‌نه سه‌وزه‌کانی باخی عومرت ، پڕکه‌ن له جریوه
زه‌مه‌نێکی چاو به عه‌شقاڵ ، بۆ هیچ ئێواره‌یه‌کی نه بردینه‌وه
بۆ وه‌رزێک دوور، له ته‌زینی مراد و
نزیک، له ڕاوه‌شانی داری پیری شادومانی
هاوڕێ کووچه و کۆڵانه‌کانی غه‌ریبی، جوانیه‌ک سارده‌که‌نه‌وه
وه‌ک به‌یانیه‌کی ڕه‌نگ مۆری ( ئه‌ریوان عومه‌ر ده‌وڵه‌ت )
به ده‌م خه‌ونی ئازادییه‌که‌وه خه‌وت و ، چاوه‌کانی به‌خشییه شه‌هیدستانی شار
وه‌ک ئه‌و ده‌مه‌ی ( چێوار ) له دوواهه‌مین ئێواره‌یدا، پاڵتۆی کۆچه‌که‌ی له‌به‌ر کرد‌و
ڕۆیشت به‌دوای ( نالی) دا بگه‌ڕێت
له ده‌می ئێواره‌یه‌کا، له‌گه‌ڵ گوڵه نێرگزه‌کانی ووڵاتدا
چ ئافاتێ شه‌پۆلی دابڕانی جگه‌رمانی هێناو
جودای کردینه‌وه له جه‌سته‌مان
هاوڕێ شه‌رابێکیان پێ نۆشین ، جودا له له‌زه‌تی شه‌رابی (ودائی)
ئیتر نه‌مان زانی ، ئه‌و هه‌موو تاوانه له ده ستی کام په‌یامبه‌ره‌وه
ڕژیایه بن توتڕکی خۆش با وه‌ڕیمانه‌وه
ئیتر نه‌مان زانی، ئه‌و هه‌موو جوانیه‌یان لێ بردین
له ئێواره‌یه‌کی فیراقا، کۆڵوانه سوورێک ، له ڕه‌نگی سنۆبه‌ر کۆچی کرد
مامه پیره‌یه‌کی په‌که‌وتوو، به به‌رگێکی ڕه‌نگ شه‌رابییه‌وه
سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و نه‌گه‌ڕایه‌وه
دوو دڵدار، له گۆڕینه‌وه‌ی خۆشه‌وستیاندا، له زه‌نگی ماچی نه‌هێنی ووڵات دا
بوونه دوو کۆتری سرك و هه‌ڵفڕین، به ده‌م سه‌مای فڕینه‌وه دیار نه‌مان و نه هاتنه‌وه
قاله شێتی له‌مه‌ڕ خۆشمان، سه‌رێکی هه‌ڵ بڕی‌و فه‌رمووی
جه‌له جه‌لاله‌هو، تووشی چ گۆڵمه‌زێکت کردین، بۆ ساته ته‌نهایه‌کانی خۆت
هاوڕێکه‌م پێم بڵی، له کام ده‌رگای عیرفانه‌وه
پێت باشه بنوسم ، هێنده‌ی ئه‌و هه‌موو زامانه ووشه‌م پێ نادۆزرێتوه
که له کوله‌که‌ی دڵی نیشتیمانا، هاوار ده‌که‌ن و سه‌بوری ده‌رگاکانیان گڵۆم ده‌دات
پێم خاسه ، له دووایه‌کی ده‌رگاکانی شیفا بده‌م
که به‌مه‌راقی برینه‌وه، داخران و له زکری سۆفیه‌کی گه‌نم ڕه‌نگدا
خورافه‌کان بوونه باو و، ڕژانه قۆریه چاکه‌ی خه‌رامانه‌وه
منێک له سه‌ره‌ی له دایک بونما ، پێم له سێوێکی گه‌نیو خلیسکاو
دوعایی ته‌مه‌ن درێژیان بۆ کردم
هه نوکه، نه ئه‌وین کۆده‌که‌مه‌وه و، نه ئه‌وین ده‌مباته‌وه
ئای هاوڕێ چ موسیبه‌تێک، به رۆکی خۆشه‌وستی گرتووه و
چ ئافاتێک له گه‌ردنمان ئاڵاوه، بۆ کوشتنی دوواین لێوی ته‌ڕمان
له‌م باخچه‌ی دڕکه‌دا زه‌حمه‌ته، گوڵێک بکه‌ینه هاوڕێ و
هه‌ورێک بکه‌ینه باخه‌وان!
له‌م وونبونی به‌هه‌شته‌دا چۆن ده‌کرێ
به دوای سه‌مایه‌کا بگه‌ڕێین، پڕمان کات له شیله‌ی ئه‌رخه‌وان
ده‌ستیکمان له‌ملی غوربه‌ته و، ده‌ستێکمان له‌باوه‌شی دابڕان
کڵاوێکمان له‌سه‌ردایه له‌لقی دار
شه‌تڵی چاوه‌ڕوانیمان له‌به‌ر ده‌رگاکانمان ڕوا
ئه‌و ئێوارانه‌ی گه‌ڵامان پاراست له‌پایز
خونچه گوڵه‌کانی فیراق، له‌سه‌ر جه‌سته‌مان سه‌وز بوو
له به‌یانیه‌کی ژووانا، هه‌رچی میوه‌ی باخی عه‌شقه هه‌بوو
که‌وتنه ده‌م ئافاتێک، مه‌گه‌ر بایه قوشه‌کانی تاوان
له زمانی گه‌یشتبن ، هاوڕێ فریشته‌کان ، به‌به‌رگی ئاڵ‌و واڵاوه
په‌ژیوان بونه‌وه له عه‌شق، به‌رسیله‌کان تۆران له گه‌یین
خواجه مه‌سته‌کانی ته‌ریقه‌ت ، ڕێی فه‌نابونیان گرته‌وه
دره‌نگه هاوڕێ، با لێ نه گه‌ڕێین واشه ده‌نوک تیژه‌کان چاوه‌کانمان هه‌کۆڵن
ئه‌زانم هه‌مان خوێن، له حه‌زه‌کانمان ده‌گه‌ڕێن
له وه‌ده‌چێت چه‌ترێک سه‌رو و زیاد بێت، له‌ڕووی خۆپاراستنمان
چه‌ند به زووی ئاشنابوین به غوربه‌ت ( حه‌مه) گیان!
پێده‌چێت غوربه‌تیش ڕه‌وه‌زی هه‌بێت ، وه‌کو سیاسه‌ت
ئه‌مێستا به‌ڕه‌چه‌ته‌وه سه‌ره‌مان گرتووه
له به‌رده‌م کۆڵانه‌کانی بێ که‌یلیدا
ئه‌مه ساباتی سه‌فه‌ره هاوڕێ ، له‌پیاسه‌ی ئێوارانی پایزدا.!
دلۆ گیان چ موسیبه‌ته له‌سه‌ر تاته‌شۆری زه‌مه‌ن
پاک نه‌بونه‌وه له گوناه
ئێمه دلۆڤان بووین له دووایه‌کی جه‌نگه‌کاندا
هه‌میشه له پێشه‌وه پێده‌کراین
ئێمه زا‌نابووین له ڕاکێشانی خه‌نجه‌را له کالان
وه‌س وه‌سه‌ی ئازارێک له‌پردی بونه‌وه
بردینی یه نێو‌و تونێله‌کانی مردن
بۆ ئه‌وه‌ی مردنمان خۆش بووێت
له به‌رده‌م په‌یکه‌ری ووڵاتا سوێنمان خوارد
یان کوردستان یان نه‌مان
قه‌ده‌ر، هاوڕێ کوژه ئازیز
وه‌ک وشکی هه‌ناسه‌ی مردنی عاشقان
دوو پێکمان هه‌ڵدا پێکه‌وه، پێکی تۆ بردیتی یه نێو خانه‌ی نه‌مان و
پێکی من بردم یه نێو وه‌رزی دابڕان
به‌رله دواهه‌مین دیدار‌و دوواهه‌م ماچ
دۆڕان که‌وشه‌کانمانی له‌پێکرد
ئێمه‌ی گه‌رم، سبه‌ینێ یه‌کمان ڕاو ناپڕی بوو له هه‌تاو
په‌نچه‌ره‌یه‌کمان وردوو خاشکرد مانگ لێوه‌ی به‌ژوور ده‌که‌وت و
له‌به‌رده‌م باڵای ئه‌ویندا شه‌رمی له‌بونی خۆی ده‌کرد
هاوڕێ له ئێواره‌یه‌کا ماڵئاوای بۆ ماڵی زاوا ده‌چوو
قه‌ده‌ر وای کرد له‌وسپێده بزێوه‌دا
من ته‌نهایم هه‌ڵبژاردو لێوه‌کانم دایه ده‌ست شیعر
قامکم به‌خشی به‌ڕوناکی و دڵم دایه ئه‌و به‌یانه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ڕۆژا ده‌ستێکی له‌ملی په‌یمانه‌و
ده‌سته‌که‌ی تری له‌ده‌ستی ژیانا ده‌گوشرێت
پۆله مه‌لی هه‌ڵنیشتوو له‌سه‌ر چناری عه‌شق فڕین
له یه‌که‌م بازگه‌دا ته‌سلیم بوون
هاوڕێ سه‌ربازی جه‌نگێک بووین ده‌بوو نه‌دۆڕاینایه
له‌پاش دۆڕان باخه‌ڵه‌کانی ئه‌وین پڕن له پڕووشه به‌فری سوور
یادگاریه‌کان پڕن له‌و به‌ردانه‌ی سه‌ری زۆرمانی شکاند
له‌و قولاپانه‌ی زۆرمان پێی ڕاوکراین
له‌و ده‌ست و په‌نجه په‌ڕیوانه‌ی نه‌یان توانی به‌کامی دڵ
له ئاهه‌نگه‌کانا ساز بژه‌نن
ئه‌مه‌یه سڵاوی موحیبه‌تی مێژوو
به‌م قامکه ته‌ڕه‌مه‌وه که‌ته‌ڕه وه‌ک گۆڕه‌پانی جه‌نگێک به خوێن
سڵاو هاوڕێ ڕه‌نگه بتوانین سه‌رده‌مێک ساز بژه‌نین
ئه‌گه‌ر شکۆفه‌ی جه‌نگێک نه‌مان باته‌وه سه‌ر گڵکۆی هاوڕێیان.!
………………………..
ئومێد موحه‌مه‌د
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

