پیاوێك له خه‌م
پیاوێك له خه‌م
کاتژمێری نێو ژوره‌که‌م من ده‌ژمێرێ
من له زۆربا شه‌وه‌کانم درێژتره
پیاوێکم له خه‌م
هه‌ورێکم له ئافات
بوون سه‌مایه‌کی سه‌یرم پێ ده‌کات
ده‌مخاته ماڵێکه‌وه
پڕه له خه‌می نارنجی
لێوان لێوه له لیمۆی هه‌وه‌س
گه‌مه‌یه‌ک له ژوره‌که‌مدا
ڕدێنی هێشتۆته‌وه
تاڵه سپیه‌کانی خۆیم پێ ده‌به‌خشێ
تاڵه ڕه‌شه‌کانی سه‌رم
پڕ ده‌کات له وه‌همی به‌فر
گوڵه‌کان به نیگای پیری
مه‌زنده‌ی سیمام ده‌که‌ن
خه‌مێکی ئه‌رخه‌وانی
یاداشته‌کانمی ڕه‌نگ ڕێژکردووه به تابلۆ
فڵچه‌کانی په‌نجه‌م دوکه‌ڵی حوزن
فێری سه‌مایه‌کی کردون بێ‌ناو
که ته‌نها قامکه‌کانم ده‌یزانن
له‌سه‌ر ئاوازه‌کانی ته‌مه‌ن باوه‌ش به یه‌کدا ده‌که‌ن
کڵاوێکم هه‌یه وه‌ک کڵاوه‌که‌ی (مه‌ولانه)
پڕه له بۆنی بوخورد بۆنی زکر
تژیه له مه‌راقی غوربه‌ت
کاتژمێری سارد‌و سڕی نێو ژوره‌که‌م
ئاوپڕژێنی جه‌سته‌م ده‌کات و
شه‌هاده‌ی پیر بوونم ده‌داتێ
ئومێد موحه‌مه‌د
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

