دواناوه‌ندى هه‌ولێری نموونه‌یی
قوتابخانه‌كه‌ى ئێمه”دواناوه‌ندى هه‌ولێری نموونه‌یی” شانسی ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه به‌رِێزتان دوو ساڵ پێش ئێستا سه‌ردانتان كردین …
به بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن
نامه‌یه‌كى به په‌له بۆ جه‌نابی سه‌رۆك كاك مه‌سعوود بارزانی
جه‌نابی سه‌رۆك ,
قوتابخانه‌كه‌ى ئێمه”دواناوه‌ندى هه‌ولێری نموونه‌یی” شانسی ئه‌وه‌ى هه‌بوو كه به‌رِێزتان دوو ساڵ پێش ئێستا سه‌ردانتان كردین و له چه‌ند پۆلێكدا ئاماده بوون .
ئه‌م كێشه‌یه‌ى لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستتان كێشه‌ى ده‌یان له‌و منداڵانه‌یه كه‌له ئه‌وروپا و وڵاتانى رِۆژئاوا ژیاون و ساڵانه به پابه‌ند بوون به برِیاری كه‌س و كاریانه‌وه دێنه‌وه وڵاتی خۆیان و تووشی ئه‌زموونێكی تاڵ ده‌بن كه كاریگه‌ریه‌كى زۆر نێگه‌تیڤ له هزری ئه‌و منداڵانه‌دا به‌جێده‌هێڵێت كه له قۆناغێكى زۆر هه‌ستیاردان و ده‌بێته هۆیه‌ك تا كوردستانیان له به‌رچاو بكه‌وێت و هه‌ستی ئینتیمایان نه‌بێت.
له یه‌كه‌مین رِۆژی چوونه‌وه‌م بۆ قوتابخانه بینیم دیسان ژماره‌یه‌كى تر له‌م قوتابیانه له قوتابخانه‌كه‌ى ئێمه وه‌رده‌گیرێن , ئه‌وان كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى جیاواز له كوردستان په‌روه‌رده بوون ده‌یان گرفت رِووبه‌رِوویان ده‌بێته‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا ؛ ئه‌م گرفتانه جۆراوجۆرن و جیاوازی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگا تیایدا به زه‌قی به‌دی ده‌كرێت به‌ڵام له هه‌مووی زه‌قتر و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه هیچ ئاماده‌كاریه‌كی زانستی نه‌كراوه بۆ خوێندنی ئه‌م قوتابیانه‌ى كه زۆربه‌ى یاخود هه‌موو ژیانى خۆیان له وڵاتانی رِۆژئاوا به‌سه‌ربردووه و زۆربه‌یان به برِیاری كه‌س و كاریان به ناچاری گه‌رِاونه‌ته‌وه كوردستان .
ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر بێت كه ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر كورد له وڵاتانی رِۆژئاوا په‌ناهه‌نده‌ن و ئه‌و منداڵانه‌ى كه دێنه‌وه به‌رپرسیارێتیه‌كى گه‌وره‌ن له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و حكوومه‌ت.
قوتابخانه‌ى هه‌ولێری نموونه‌یی “كه پێشتر ناوی هه‌ولێری به‌هره‌داران بوو” تایبه‌ته به و قوتابیانه‌ى كه ئاستی زیره‌كیان له سه‌رووى قوتابی ئاساییه‌وه‌یه .
زمانى خوێندن تێیدا گۆرِاوه بۆ زمانى ئینگلیزی و ئه‌مساڵ ده‌بێته یه‌كه‌مین ساڵ كه هیچ پۆلێكى كوردی له‌م قوتابخانه‌یه نامێنێت و سه‌رتاپا ده‌بێته ئینگلیزی , كه‌واته ئه‌م قوتابخانه‌یه له سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی قوتابیه‌كانى زمانى خوێندن تێیدا بوه‌ته ئینگلیزى و نمره‌ى وه‌رگرتن له‌م قوتابخانه‌یه‌دا له سه‌رووى هه‌موو قوتابخانه نموونه‌ییه‌كانى تره‌وه‌یه.
من وا بۆ سێ ساڵه له‌م قوتابخانه‌یه كاری رِابه‌ری په‌روه‌رده‌یی ده‌كه‌م , بواری كاركردنم وایكردووه زۆر له نزیكه‌وه ئاگاداری گرفتی قوتابیه‌كان بم و له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌ختترین گرفتێك كه بێچاره وه‌ستاوم له به‌رده‌میدا گرفتی قوتابیه گه‌رِاوه‌كانه له هه‌نده‌رانه‌وه .
ئه‌مه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوو كه من له و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسم كرد كه دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى جه‌نابتان سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌رِێز دكتۆر فوئاد حوسێن له قوتابخانه‌كه‌ماندا ئه‌نجامى دا و پێشنیاری ئه‌وه‌م خسته پێشی كه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت دابمه‌زرێت بۆ دانانی میتۆدێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌م قوتابیانه كه گونجاو بێت له گه‌ڵ ئاستی ئه‌و پۆلانه‌ى وه‌ریان ده‌گرێت و ئه‌م قوتابیانه به پێی ئه‌م میتۆده زمانى كوردی و عه‌ره‌بی فێربكرێن و بابه‌تێكی تایبه‌ت به مێژووى كوردستان و ناوچه‌كه‌ش بخوێنن تا شاره‌زاییه‌ك له باره‌ى زمان و مێژووى وڵاتى خۆیان په‌یدا بكه‌ن كه ئاماده‌یان بكات بۆ خوێندن له كوردستاندا , جه‌نابی دكتۆر فوئاد به بایه‌خه‌وه گوێی بوَ رِاگرتم و گرنگی به مه‌سه‌له‌كه دا كه‌چی بۆ ساڵى دواتر كه قوتابخانه كرایه‌وه من تووشی شۆك هاتم : له باتی چارسه‌ر كردنی ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه زانیم كه پۆلی ته‌مهیدی داخراوه!!!
ئه‌مه‌ش ماناى وایه قوتابیه‌كى گه‌رِاوه له ئه‌وروپاوه یاخود له ئه‌مریكاوه ده‌بێت بچێته پۆله‌كانى ناوه‌ندی و دواناوه‌ندى و ناچار بێت بێ ئه‌وه‌ى زمانى كوردی و عه‌ره‌بی بزانێت تاقیكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و رِێزمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی بكات ,! له‌مه كاره‌سات گه‌وره‌تر هه‌یه؟
پێش ئه‌وه‌ى برِیار بده‌م كه له رِێگه‌ى نامه‌یه‌كى كراوه‌وه بۆ جه‌نابتان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌تره‌ح بكه‌م چه‌ند هه‌وڵێكى بێ ئه‌نجامم له گه‌ڵ قوتابیه‌كان داوه , هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه ئاگاداری چه‌ند هه‌وڵێكم كه كه‌س و كاری هه‌ندێك له‌م قوتابیانه داویانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌یان , به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گه‌وره و مه‌ترسیداره و په‌یوه‌ندی به داهاتووى نه‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه‌چی زۆر به ساردی و بێبایه‌خانه مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ كراوه و هیچ هه‌نگاوێكى جیدی بۆ نه‌كراوه له راستیشدا كه‌مته‌رخه‌میه‌كه ته‌نها له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵكو ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى كه‌س و كاره‌كانى ئه‌م قوتابیانه‌ش كه ژماره‌یه‌كى زۆریان له وڵاتانى رِۆژئاواوه هاتوونه‌ته‌وه و پۆستی به‌رزى وه‌زاره‌ت و رِاگرایه‌تى و به‌رِیوه‌به‌رێتیه‌كانیان هه‌یه كه‌چى تا ئێستا هه‌وڵی جیددیان نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی رِۆڵه‌كانیان و ته‌نها رِێگاچاره‌یه‌ك كه زۆربه‌ى دایك و باوكه‌كان گرتوویانه‌ته به‌ر گرتنی مامۆستاى خسوسی بووه بۆ منداڵه‌كانیان كه ئه‌مه‌ش به هه‌موو كه‌س و كاره‌كان ناكرێت , جگه له‌وه‌ى ئمه ئه‌ركى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و حكومه‌ته ,ئه‌وانیش له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن كه له وڵاتانى رۆژئاوا كاتێك وه‌كو په‌ناهه‌نده رِوویان كردۆته ئه‌وىَ به پرۆگرامێكى تێر و ته‌سه‌ل فێری زمانى ئه‌و وڵاته كراون كه‌چی له وڵاتی خۆیاندا منداڵه‌كانیان رِووبه‌رِووى گرفتانێك ده‌بنه‌وه كه چاره‌سه‌ر كردنیان ته‌نها له رِێگه‌ى پرۆگرامێكى جیدیه‌وه ده‌كرێت كه ده‌بێت له رِێگه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه بێت.
ده‌بێت میتۆدێكى تایبه‌تى و به دیراسه‌ته‌وه بۆ ئه‌م قوتابیانه ئاماده بكرێت و ئه‌مساڵى خوێندن وا ده‌ست پێده‌كاته‌وه , قوتابیه‌كانیش ئه‌مانه‌تن له ئه‌ستۆی ئێمه‌دا , ئه‌وان لاى من گرفته‌كانیان هه‌ڵده‌رِێژن و ده‌گرین و توورِه‌ده‌بن منیش ته‌نها رِێگه‌م ئه‌مه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
ساڵانه ده‌یان قوتابی دێنه‌وه كوردستان كه من له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌م توێژه‌یانم كه له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدان به حوكمى كاره‌كه‌م له‌و قوتابخانه‌یه‌ى كه ئه‌م قوتابیانه‌ى ته‌نها له به‌ر ئه‌وه بۆ ده‌نێردرێن چونكه زمانى خوێندن تیایدا ئینگلیزیه!
زۆربه‌ی زۆری ئه‌م قوتابیانه ئه‌لف و بێى نووسینی كوردی فێر نه‌بوون كه‌چی راسته‌و خۆ ده‌خرێنه ناو پۆله‌كانه‌وه و ناچارن تاقیكردنه‌وه‌ى زمانه‌كانى عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزی و مێژوو وجوگرافیا ئه‌نجام بده‌ن له ته‌نیشت ئه‌و قوتابیانه‌وه كه له كوردستان ژیاون و قوتابی سه‌ربژارده‌ى ناو شاره‌كه‌ى خۆیانن , ته‌نها چاره‌سه‌رێك كه كراوه تا ئێستا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و قوتابیانه به نمره‌یه‌كى دیاریكراو یارمه‌تى ده‌درێن كه بۆ ئه‌مساڵ 20 بوو به‌ڵام ئایا ئه‌مه چاره‌سه‌ره؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره خۆزگه بگه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌م قوتابیانه بۆ ساڵى خوێندنی 2008_2009 تا ببینن چ كاره‌ساتێك رِوو به رِووی توێژێكى فراوان له‌م جیله ده‌بێته‌وه!
تا دوو ساڵیش پێش ئێستا ” كه‌واته هه‌تا ئه‌و كاته‌ى سه‌ردانتان كردین” پۆلێكى ته‌مهیدی هه‌بوو ئه‌م قوتابیانه تیایدا ده‌یانخوێند و فێری زمانه‌كان ده‌كران (عه‌ره‌بی و كوردی و ئینگلیزی) , وه‌لێ ئه‌و كاتیش گرفته‌كه به شێوه‌یه‌كى تر بوو له هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه بوو كه هیچ میتۆدێكى گونجاو نه‌بوو تایبه‌ت به‌م قوتابیانه ؛ به میتۆدێكى سه‌ره‌تایی و نه‌گونجاو فێری زمانه‌كان ده‌بوون و ئینجا بۆ ساڵى دواتر ده‌بووایه بچنه ناو پۆله دیاریكراوه‌كان و رِوو به‌رِووى چه‌ند وانه‌یه‌ك ببنه‌وه كه پرِاو پرِه له زمان و زاراوه‌و تێكه‌ڵاویه‌كى بێسه‌روبه‌ر كه ئه‌مان هیچی لێنازانن .
ئه‌م قوتابیانه له گه‌ڵ هاتنه‌وه‌یان له وڵاتانی رِۆژئاواوه و به فه‌رمانێكى كه له په‌روه‌رده‌وه هاتووه , دێن , به كورِو به كچه‌وه له وڵاتانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج و كه‌نه‌دا و سوید و دانیمارك و ئوسترالیا و ئیسپانیا‌و هه‌موو وڵاته رۆژئاوایه‌كانه‌وه و هه‌ڵده‌رِژێنرێنه ناو پۆله‌كانى ئه‌م قوتابخانه‌یه به پێی قۆناغه‌كانى كه بۆیان دیاری كراوه تێكه‌ڵى قوتابیانى قوتابخانه‌كه ده‌كرێن ,ئه‌مه له كاتێكدا ده‌یان جیاوازی له نێوان ئه‌مان و قوتابیه ئه‌سڵیه‌كانى قوتابخانه‌كه هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌بێته زه‌ره‌رێكى دوولایه‌نه و ئه‌و لایه‌نه‌ى زیانه گه‌وره‌كه‌ى به به‌رده‌كه‌وێت قوتابیه گه‌رِاوه‌كانن كه له ناو قوتابخانه‌كه‌دا به (خارجیه‌كان) یاخود ئه‌وروپیه‌كان ) ناوده‌برێن!
جه‌نابی سه‌رۆك,
له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵى نوێی خوێندن , ئه‌مساڵیش وه‌كو پار و پێرار قوتابیه‌كان چاو به فرمێسك یاخود توورِه دێن و داواى چاره‌سه‌ر له من ده‌كه‌ن, منیش كه باشده‌زانم جه‌نابتان به ده‌یان مه‌سه‌له و كێشه ى سیاسیه‌وه سه‌رقاڵن و له به‌ر درككردنم به گرنگى مه‌سه‌له‌كه له باری ده‌روونى و په‌روه‌رده‌ییدا ئه‌م ئه‌ركه به داواى لێبوردنه‌وه ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی ئێوه.
ته‌رزه جاف
رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

