ئێواره‌یه‌کى نارنجى
ئێواره‌یه‌کى نارنجى گۆرانیه‌ک بۆ ئاگر ده‌چڕم

ته‌رزه جاف
سپێده‌یه‌ک گوتم:
ئه‌و پڕیشکه‌ى بۆ خۆسووتاندن هه‌ڵى ده‌که‌م ،
ده‌یکه‌مه مه‌شخه‌ڵێک
بۆ رۆژهه‌ڵاتنێکى نوىَ .
به‌ڵام
ئێواره‌یه‌ک ى دره‌نگ
ئێواره‌یه‌کى نارنجى
کاتێک هه‌موو ده‌رگاکانى قه‌ده‌ر
به ڕوومدا داده‌خرێن
کاتێک هه‌موو چانسه‌کانى به مرۆڤ بوون
جێم ده‌هێڵن
له‌و رۆژئاوابوونه نارنجیه دا
گۆرانییه‌ک بۆ ئاگر ده‌چڕم
ئه‌ى ئاگرى گه‌رمایی ،
ئه‌و کاتانه‌ى هیچ تینێک شک نابه‌م بۆ گه‌رم بوونه‌وه ،
چ کڵپه‌یه‌کى گه‌رمى به‌خشى و
چ تینێکى ڕووخێنه‌ر و
چه‌نێکیش له جه‌رگه‌ى سووتانه‌وه فریادبه‌خش .
ئه‌ى خواوه‌ندى ژنایه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه
له‌م ئێواره نارنجیه‌دا
پێش ئه‌وه‌ى تاریکى له درزى ده‌رگا و په‌نجه‌ره داخراوه‌کانه‌وه
دزه بکاته ناو چاوه‌کانم و
بمتۆقێنێت
تۆ چه‌ند فریادره‌س و چه‌نێک میهره‌بان
باوه‌ش ده‌که‌یته‌وه بۆ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کان و
به‌کڵپه‌یه‌ک
هه‌زاران ناڵه کپ ده‌که‌یته‌وه
ئه‌ى نوورى فریادڕه‌س
چ رووناکییه‌کى تۆقێنه‌ر له باوه‌ش کردن به تۆدا ده‌خوڵقێت
له‌م ئێواره نارنجیه‌دا
ژنایه‌تى و کوردایه‌تیم تێکه‌ڵتر ده‌بن و
پێش ئه‌وه‌ى تاریکى رۆحم بڕزێنێته‌وه
ئه‌ى ئاگرى ڕوناکى و گه‌رمى
ئه‌ى کڵپه‌ى فریادڕه‌س
ئه‌ى تیشکى خواوه‌ند
ئاله‌م ئێواره نارنجیه‌دا
گه‌ر سوجده‌یه‌ک بۆ تۆ نه‌به‌م
گه‌ر باوه‌شێک به تۆدا نه‌که‌م
من
چى
بکه‌م؟
ئێواره‌ى
8-9-2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


hiwa
ba rasti sarkwtwit
rostam
am katat bash barezm hiway tam drezhew lash saxew sar kaw tnt bo daxwazm mn wak ganjek wak kurdek shanazy ba kurdeky wak towaw dakam
lawnd
slawo dast xoshe aenerm bo tarza xan hewae brdwamet bo dxwazm
lawan_ali2002@yahoo.com
alany
slaw
barezm
dastakant bosh bet barasty tam u chezhm la honrawakat krd
ewa dabet ba nusinakantan bargry la xotan u buntan u komalgakanan bkan,
har sarkawtubit,
rebwar alany
alany
dastan har xosh bet
ka bo jary dwam xwendmawa zyatr xosh hally krdm.
rebwaralany@live .co.uk