دراکۆلا
دراکۆلا
ته‌رزه جاف
کچکوژێک
مایکرۆفۆنێک له ناو ته‌پڵه‌کى جگه‌ره‌یه‌کدا ده‌دۆزێته‌وه
حه‌کایه‌تى بێتاوانى خۆی بۆ ده‌گێڕێته‌وه :
من جه‌للاد نیم
ئه‌وه‌ى من کوشتم ته‌نها کچێک بوو
من یه‌که‌م که‌س نیم و
دوایین که‌سیش نابم
کچکوژ به مایکه‌که‌ى ووت:
تاوانبار ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێت من ئازار بده‌ن
تاوانبار ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێت
عومرم له زیندان به سه‌ر ببه‌م
تاوانبارن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ..
خۆ له‌م زه‌مانى براکوژى و
باوک کوژى و
ئامۆزاکوژى و
کوڕکوژیه‌دا
چیتر
شه‌رابی لێو و
هه‌نارى سنگ و
میوه‌کانى له‌ش به‌س نین بۆ
تیژراگرتنى پیاوه‌تى
له‌م زه‌مانى دراکۆلایه‌دا
گه‌ر خوێن نه‌بێت
چى ده‌توانێت حه‌زه نامه‌حره‌مه‌کان ئاوبدات؟!
له‌م زه‌مانى دراکۆلایه‌دا
چی بێت مرۆڤایه‌تى و ژنایه‌تى جودا بکاته‌وه و
سنوورى ئۆرجازم و فیچقه‌ى خوێن بکاته یه‌ک
له کچێک زیاتر هیچى تر نه‌بوو
من ویستم بڵێم
کچه‌کان هه‌ڵه‌ن
گاڵته به چه‌کى ئێمه ده‌که‌ن و
به‌و سیحر و جادووانه‌وه ده‌نازن
که فریشته‌کان له سه‌به‌تى میوه‌جاتى خودایان دزیوه و
ئه‌مانیش له ساتێکى سه‌رخۆشیدا لێیان سه‌ندوون .
یاغنیشن
گه‌ر وابزانن
چاوى باز و
له‌بى شیرین و
مه‌رمه‌رى له‌ش و
مروارى نیگا و
ئاوریشمى هه‌ناسه
به هه‌موویان هێزى یه‌ک فیشه‌کیان هه‌یه
من
جه‌للاد نیم
یه‌که‌م که‌س نیم و دوایین که‌سیش نابم
ئه‌وه‌ى من کوشتم
ته‌نها
کچێک
بوو .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

