دایکم فریشته‌یه‌کى
دایکم فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردان بوو
ته‌رزه جاف
دایکم فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردان بوو
به سه‌فه‌رێکى زۆرکورت ڕێى که‌وته ئه‌م جه‌نگه‌لستانه و
له ماڵى ئێمه نیشته‌وه
دایکم ئه‌وه‌نده منى خۆشده‌ویست
له گه‌ڵ یه‌که‌م نه‌رمه‌له‌رزه‌ى کچێنیمدا
به‌تانه‌ى دوورى
بۆ کراسه‌کانم
بۆ پانتۆڵه‌کانم
بۆ ته‌نووره‌کانم
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ته‌که‌کانیشم
من له‌و رۆژه‌وه، تا ئێستا،
شانه‌کانم ترسنۆک و
قاچه‌کانم ترسنۆک و
نیگاگانم ترسنۆکتر ده‌بن
دایکم ئه‌وه‌نده له خه‌مى مندا بوو
له گه‌ڵ ترپه‌ى یه‌که‌م هه‌نگاو به دواى له‌نجه‌کانمدا
قژمى تاوانبار کرد
حوکمى به‌ستن و بڕین و
داپۆشینى به سه‌ردادان
له‌و رۆژه‌وه هه‌تا ئێستا
تاڵه‌کانم رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و لاوازى
که‌زیه‌کانم به‌ره‌و باریک بوونه‌وه
تیشکه زه‌رده‌کانیش به‌ره‌و کوژانه‌وه ده‌چن
دایکم ئه‌وه‌نده دڵى له‌سه‌رم بوو
ته‌نانه‌ت له‌و کۆنه گۆڤار و کتێبانه‌ش ده‌ترسا
که شه‌وانه ده‌مویست له‌رێى ئه‌وانه‌وه خۆم بدزمه‌وه و
ده‌رگاکان به‌وان واڵا که‌م .
ئه‌و به‌رۆژ لاپه‌ره‌کانى ده‌پشکنى،
وێنه‌کانى ڕه‌ش ده‌کرده‌وه،
به شه‌ویش
گڵۆپه‌کانى خامۆش ده‌کرد
من له‌و کاته‌وه تا ئێستا
چاوم تاریک
زه‌ینم کوێر
دڵم تادێت توندتر ده‌بێت.
دایکم فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردان بوو ،
به سه‌فه‌رێکى زۆرکورت ڕێى که‌وته ئه‌م جه‌نگه‌لستانه و
له ماڵى ئێمه نیشته‌وه
دایکم ئه‌وه‌نده ده‌ترسا له سه‌رم
، هه‌ر زوو منى تێ گه‌یاند
که سه‌ربرینى من
له سه‌ربڕینى ئه‌و به‌رخانه ئاسانتره که دوو جه‌ژن جارێک له ماڵى ئێمه بێ گوناه سه‌رده‌بڕان
منیش ده‌کرێت ببم به قوربانى بۆ ئه‌و گوناحانه‌ى جورئه‌تم نه‌ده‌کرد ته‌نانه‌ت بیریشیان لێ بکه‌مه‌وه و
بۆ ئه‌و یاسایانه‌ى له هیچ کتێبێک‌دا نه‌بوون.
دایکم ئه‌وه‌نده دڵى لام بوو سانسۆرى ده‌خسته سه‌ر ده‌فته‌رى یادگاریه‌کانم.
هه‌موو ناوه خوازراوه‌کانى ناو چیرۆکه بچکۆلانه‌کانمى شى ده‌کرده‌وه و
نهێنیه‌کانى ته‌نانه‌ت له نووکى قه‌ڵه‌مه‌که‌شمدا ده‌خوێنده‌وه
من له‌و کاته‌وه تا ئێستا
پیته‌کانم تێکشکاو
وشه‌کانم لێڵ
ده‌فته‌ره‌کانیشم تا دێت سپی‌تر ده‌چنه‌وه.
دایکم له کاتى لایلایه دا
ده‌یتوانى هه‌موو خونچه‌خه‌ونه‌کانم ئاڵ و گۆڕ بکات
گوێى له هه‌موو وڕێنه‌کانم ده‌بوو
هه‌موو هه‌ناسه‌کانمى لێک ده‌دایه‌وه
ده‌بووه ده‌رهێنه‌رێکى زیره‌ک و ته‌نانه‌ت پاڵه‌وانى خه‌ونه‌کانیشمى ده‌گۆڕى
له‌وساوه تائێستاش من خه‌ونه‌کانم به‌ره‌و نادیارى ده‌چن و
نوستنم به‌ره‌و زیاتر پچر پچڕ بوون
دایکم فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردان بوو ،
به سه‌فه‌رێکى زۆرکورت ڕێى که‌وته ئه‌م جه‌نگه‌لستانه و
له ماڵى ئێمه نیشته‌وه
.
دایکم ئه‌وه‌نده خه‌مخۆرم بوو
هه‌رکه هه‌ستى به یه که‌مین دره‌وشانه‌وه‌م کرد
قه‌مسه‌ڵه چه‌رمه‌که‌ى له به‌رم داکه‌ند و
چاکه‌تێکى خورى دامێ.
دایکم ئه‌وه‌نده‌ى من خۆشده‌ویست
نه‌یهێشت هیچ هه‌ناسه‌یه‌کم له سنوور لابدات
نه‌یهێشت ده‌سکى ته‌له‌فۆنه‌که هه‌لگرم
نه‌یهێشت یادگاریه‌کانم بنووسمه‌وه
نه‌یهێشت وێنه‌کانى راغب عه‌للامه بشارمه‌وه‌و
چیرۆکه‌کانى بیر بردمه‌وه
دایکم
زه‌نده‌قى بردم له کچێنى خۆم
دایکم فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردان بوو ،
به سه‌فه‌رێکى زۆرکورت ڕێى که‌وته ئه‌م جه‌نگه‌لستانه و
له ماڵى ئێمه نیشته‌وه
دایکم منى خۆشده‌ویست .
ئه‌و به‌رگه‌ى ئێره‌ى نه‌گرت و زوو کۆچى کرد
منى له گه‌ڵ ته‌نیایی خۆم به‌جىَ هێشت
له گه‌ڵ لاپه‌ڕه دێزه‌کان
له گه‌ڵ تاڵه پرچه سیسه‌کان
له گه‌ڵ ئه‌و پانتۆڵ و قه‌مسه‌ڵانه‌ى هه‌رگیز به به‌رم ناکه‌ن
له گه‌ڵ ئه‌و ره‌سمانه‌ى باویان نه‌ما.
منى به جێ هێشت
دواى کۆچیشى
قه‌ڵه‌مه‌که‌م هه‌ر ترسنۆک
وشه‌کانم ترسنۆک
خه‌ونه‌کانم ترسنۆک
ده‌نگیشم .
..زه‌لیل.
من ،ئه‌مڕۆ،فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردانم
به‌هه‌ڵه ڕێگه‌م که‌وته ئه‌م جه‌نگه‌لستانه و
له‌م ماڵه خنجیلانه‌یه نیشتمه‌وه
کچۆڵه‌یه‌کى وردیله ڕاده‌ژه‌نم
لایلایه‌ى بۆ ده‌که‌م
خۆشم ده‌وێت،
خه‌مى ده‌خۆم،
من فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردانم ئه‌مرۆ …
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


zheman
slaw tarza xan hewae tandrosteaky basht bo axwazm dast xoshe nusenakant li akam. tarza xan daekman parwardae kaltoreka ka bireky taske daweate awan emaean xosh awet boea tanha dasalate awaea ka blit abit sharaf bparezit bo awae na bita qorbane boea wa parwardaman akan ka abit sarman daposhen agadare jlakanman bin boea la dwarozhda blit kchakam sharifa etr la komalgae emada aql grng nea tanha sharaf ka sharaf shtiky xaealiea
arsalan
tarza xan slau….
bnusi…
hewadarm hardam shti chwan
سه ردار
له وبروایه دام هۆنراواکه ی تۆ هه لقولاوی ده رونيکی سوتاو و تير نه بوه.
Daykie soma
slaw tarza xan dast xosh bo am honrawayaدایکم فریشته‌یه‌کى سه‌رگه‌ردان بوو
baraste hastm akrd aw qsana la dli mn ahatna darawa mn bo daeikm anosi chonka haman rodaw haya la zhyane mnisha ranga rodawakay zhyane daeikm lagal jeyabonaway la sar am dnyaya zotr bo la tamaneki zor ganja bo daeikm ba har7al dast xosh 100000 jar ra7mat la hamo daeika bejemawakane la xoshe zhyan jegayan bahast bet wak chon jegay daekan bahashta …. zor supas