له مێژوو کۆنتر
له مێژوو کۆنتر و له ئه‌مرۆ نزیکتر
ته‌رزه جاف
کێ به بیری دێت من له که‌یه‌وه له تاو ئه‌م پێیانه‌م ده‌ناڵێنم
کێ به بیرى دێت له که‌یه‌وه من ناتوانم هیچ شه‌وێک ئارام بنووم !
له گه‌رمه‌ى خه‌ودا تا به‌ره به‌یان قاچه‌کانم ده‌ناڵێنن و
خۆشه‌ویسته‌که‌م بێزار ده‌که‌ن.
حه‌کایه‌تى پێیه‌کانى من
دوورتر له هه‌موو حه‌کایه‌ته‌کانى گه‌رمیان و
سامناکتر له هه‌موو سامه‌کان ى بارزان،
تۆقێنه‌ر تر له هه‌ڵه‌بجه،
چیرۆکێکى تر‌ى (ئه‌نفال)ن
چیرۆکێکى دوور
هه‌تا خه‌یاڵ حه‌ز بکات دوور
لێڵیش
هه‌تا مێژوو چاوى بڕبکات لێڵ..
هێنده نزیکیش
تا خۆشه‌ویسته‌که‌م بێزار ده‌کات و
تا سه‌ماى ژان به پێیه‌کانم سازده‌کات
نزیک.
له‌و زه‌مانه‌وه‌ى من هه‌م
قاچه‌کانم مێژووى ژن بوون و کورد بوونى منن
له‌و زه‌مانه‌وه‌ى من هه‌م ده‌زانم
ژن بوون و کورد بوون پێکه‌وه چه‌ند ئاسته‌مه
وێنه‌کان
بۆ یه‌که‌م جار
ده‌مێک لێڵ و
ده‌مێک ڕوون..
وه‌ک فیلمێکى پچڕ پچڕى کۆن دێنه‌وه پێش چاوم
ژیانێکى تر ،
زه‌مانێکى تر
دوور له ئه‌مڕۆ ،
دوور له ده‌نگى جه‌ره‌سى قوتابخانه.
زه‌مانێک
هێشتا ده‌نگى(( ڕلله ڕکبر)) به شاخه‌کاندا سه‌رنه‌که‌وتبوو
دوور له ئێستا و دوور له کاوبۆ و کلیک و دووکه‌ڵ و جاده و
دوور له‌م منه‌ى که ئێستا هه‌م
به‌ڵام نزیک
تا ئازارى ئه‌نفال و
تا مێژووى ئه‌نفال و
تا کوردبوون و ژن بوونى من
درکى پێ بکه‌ن نزیک.
زه‌مانێک کورد بوونم له پێیه‌کانمه‌وه به‌بیر ده‌هێنێته‌وه
زه‌مانێکى سه‌وز
له‌وىَ ، له دوور
هه‌موو شتێک سه‌وز ده‌چێته‌وه
ده‌شته‌کان ،
شاخه‌کان ،
خوڕه‌ى ئاو مچورکى فێنکى به‌رۆحمدا دێنێت
له‌وێَ، له زه‌مانێکى دوور
له ناو چه‌قى ئه‌و سه‌وزاییه
له دووره‌وه من دیارم ووه‌ک خه‌ونێک
کچه ره‌وه‌ندێکى شۆخ
سبه‌ینان له گه‌ڵ یه‌که‌مین تیشکى خۆر سوجده بۆ رووناکی ده‌به‌م و
جوانیه‌کانم ده‌سپێرمه ئه‌و شه‌ڵاڵى رووناکى و سه‌وزاییه
کچه ره‌وه‌ندێکى پڕ ئه‌فسانه
قژم به که‌زیه‌کى شل و قورس به سه‌ر پشتمدا کۆکردوه‌ته‌وه و
له گه‌ڵ ده‌نگى چۆله‌که‌کان سه‌ما ده‌که‌م و
له گه‌ڵ سمۆره‌کان به‌رى داره‌کان ده‌ڕنم ،
له‌گه‌ڵ ماسیه ورده ره‌نگاوره‌نگه‌کان مه‌له ده‌که‌م
به‌رخه‌کانم ده‌به‌مه به‌رزترین سه‌وزاییه‌کان تا بیانله‌وه‌ڕێنم
پێیه‌کانم به‌ره‌و لاى ئه‌و کچه ره‌وه‌نده شۆخه‌م ده‌به‌ن و یادگارییه‌کان له‌م خه‌وه‌دا دێنه‌وه بیرم..
یاده‌وه‌ریه دووره‌کانى پێیه‌کانم راپێچم ده‌که‌ن و به دوایان ده‌که‌وم ،
بیرم دێته‌وه
ئه‌وه منم
تاقانه‌ى شه‌ش برام و
ئاشنام به گوڵ و سه‌وزایى و شاخ ،
هێشتاش ئه‌و ده‌نگانه‌م دێته‌وه گوێ که شه‌وان سه‌رمه‌ستى ده‌کردین و
به ده‌ورى ئاگرێکدا سه‌مامان داده‌مه‌زراند.
کراسێکى ره‌نگاو ره‌نگم له به‌ربوو
فه قیانه‌کانم زوو زوو له پێی منداڵه‌کان گیر ده‌بوون که ئه‌وانیش دڵخۆش به ده‌ورى ئاگره‌که سه‌مایان ده‌کرد ،
چه‌ند کچۆله‌یه‌کى هاوته‌مه‌نى خۆم له گه‌ڵم شان به شانى من سه‌ماده‌که‌ن و
پڕ به‌و ناوه قریوه‌ى پێکه‌نینمان دێت.
پێیه‌کانم ده‌کێشم به ئه‌رزا و له‌شم سووک هه‌ڵده‌په‌ڕم ،
شه‌وێکى دره‌نگه و گه‌نجه‌کان له لایه‌که‌وه چاوێکیان له سه‌رئێمه‌یه و له لایه‌کى تر خه‌ریکى سوڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و گۆشتانه‌ن که ئاگر له بنیان به‌ردراوه و هێواش هێواش خه‌ریکه ده‌برژێن
من له‌وىَ دیارم
باڵابه‌رز و شۆخ کراسێکى ره‌نگاو ره‌نگى ته‌نکم له به‌ره‌و پرچم به که‌زیه‌کى شل کۆکردۆته‌وه
له گه‌ڵ هه‌موو جووڵه‌یه‌کدا ووه‌ک باڵنده‌یه‌ک ده‌فڕێت و خۆى ده‌کێشێته‌وه به ناو پشتمدا
خۆم ده‌بینم ..
پێیه‌کانم له ناو که‌وشێکى سوکه‌ڵه‌ى چه‌رمدایه ،
باوکم له‌گه‌ڵ چه‌ند پاوێکى گوند له نزیک ئاگره‌که کۆبوونه‌ته‌وه
دایکیشم له گه‌ڵ ژنه‌کانى تر له نزیک پیاوه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه،
جارجاره قسه‌کانیان تێکه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن و چاوه‌کانى دایکم به سیحرێکى دایکانه‌وه له من ده‌ڕوانن
ئێستا پێیه‌کانم خاون
خاو هێنده‌ى ته‌زووى ئه‌و سه‌ماى شه‌وه مه‌ستم ده‌کات
خاو هێنده‌ى له‌شى ماندووم به‌و سه‌مایه حه‌ز بکات
من مه‌ستم مه‌ست
خاو م خاو
***
زۆرى پێناچێت
سه‌وزاییه‌که لێڵ ده‌بێت له ناو چاوانم
لێڵ،
دوور ،
وێنه ره‌نگاو ره‌نگه‌کان خه‌ریکه شپرزه ده‌بن و ده‌نگه‌کان ووژژه‌یه‌کى ترسناکیان تێبه‌ر ده‌بێت
به دواى وێنه‌کان ده‌که‌وم ،
زاکیره‌ى پێیه‌کانم له زاکیره‌ى مێژوو دوورتر .. ده‌خزێنه ئه‌و لاپه‌ڕانه‌وه که که‌س فریاى نوسینیان نه‌که‌وتووه .
ئه‌وه‌تام من هێشتا له گه‌ڵ کچه هاو ته‌مه‌نه‌کانى خۆم قریوه‌ى پێکه‌نینم دێت
به‌ڵام ده‌نگم کزتر له‌وه‌ى پێشتر
ده‌نگم تێکه‌ڵ به‌ووژه‌یه‌کى ترسناک
چاوه‌کانم به‌دواى باوکمدا ده‌گه‌رٍێن
ئا ئه‌وه‌تا باوکم و پیاوه‌کان ترس و حه‌ژمه‌تى ئه‌و وژژه‌یه به سیمایانه‌وه دیاره
براکانم و کوڕه‌کان هه‌موو شتێک جىَ ده‌هێڵن و له ده‌ورى ئه‌وان کۆده‌بنه‌وه
ئه‌وان ده‌که‌ونه مقۆ مقۆ و
من هێشتا سه‌رنجم نه‌چوه‌ته سه‌ریان و سه‌ما ده‌که‌م
چاوه‌کانى دایکم ده‌بینم به دوامدا ده‌گه‌رێن
ئه‌و هه‌موو رووناکى و سه‌وزاییه له به‌ر چاوم لێڵ ده‌بن و
هه‌ر زوو باوکم بانگمان ده‌کاته ده‌ورى ئاگره‌که
بۆ نوێژ
نوێژێک به‌ده‌ورى ئاگردا ،
من هه‌رچه‌نده له‌و شتانه تێ ناگه‌م که وا ده‌ێڵێمه‌وه له‌وێ
به‌ڵام سوکناییه‌ک به رۆحم ده‌به‌خشن
له‌و زه‌مانه دووره .
کوره‌کان به براکانیشمه‌وه چوونه ده‌ورى باوکه‌کان و
ووژه ترسناکه‌که‌ش به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت
له‌وێوه ئێمه راوه‌ستاین و ژنه‌کان دووعایان ده‌کرد
هاتن..
هاتن ..
ئه‌وان هاتن،
ئه‌وان
له ئێمه ناچن
له براکانم ناچن
ئه‌وان له دووره‌وه بۆنى عاره‌ق و خۆڵیان لێ دى
ئه‌وان
باى سه‌حرایان بۆ ناو ئه‌و هه‌موو سه‌وزایى و رووناکییه هێنا
ئه‌وان دێن و ووژژه‌ى شمشێره تینووه‌کانیان به‌ره‌و لاى ئێمه دێنن
ئا ئه‌وه‌تام من
خۆم ده‌بینم
خۆم له ته‌نیشت دایکمه‌وه خزانووه و
ده‌ترسم و دووعا ده‌که‌م
دایکم له باوه‌شم ده‌گرێ و هاوار ده‌که‌م
من هاوار ده‌که‌م و ئه‌وان
ووژه‌ى شمشێر و ڕمیان دێ و هاوار ده‌که‌ن
من هاوار ده‌که‌م و ئه‌وان هاوار ده‌که‌ن
شتێک ده‌ڵێن لێ‌ى تێ ناگه‌م
باوکم ده‌چێته پێشه‌وه و ده‌یه‌وێت بیاندوێنێت
ئه‌وان تێ ناگه‌ن و ئه‌و شته ده‌ڵێن من تێ‌ى ناگه‌م
ئاى خودا
فیچقه‌ى خوێن دێ
له هه‌موو لایه‌ک
فیچقه‌ى خوێن و
هاوارى ئێمه و
هاوارى ئه‌وان که ئێمه لێ‌ى تێ ناگه‌ین
ووژه‌ى شیر و تیریان دێت
سه‌رى براکانم و هه‌موو گه‌نجه‌کان ده‌بنه ئامانجى شیره‌کانیان
ئه‌وان و کراسه سپیه بیابانیه‌کانیان
ئه‌وان و ریشه ره‌ش و
چاوه ره‌ش و
دڵه ره شه‌کانیان
ئه‌وان و ئه‌و قسه‌یه‌ى ده‌یڵێن و ئێمه تێ‌ى ناگه‌ین
ئه‌وان و چاوه شه‌هوه‌تبازه‌کانیان
که له عانى خوێن رٍشتنى پیاوه‌کاندا چاوى ته‌ماعیان ده‌بڕیه سینگ و به‌رۆکى ئێمه
ئێمه رامان کرد
ئه‌وان له پیاوه‌کان هه‌ر زوو ده‌بنه‌وه و ده‌که‌ونه گیانى
کۆرپه و
دوواتر ژنه‌کان
کچه‌کان راپێچ ده‌که‌ن و له ناو خۆیاندا له سه‌ریان به شه‌ڕ دێن
دایکم دیار نه‌ما..
باوکم و براکانم که‌س دیار نه‌ما
بۆنى خوێن تێکه‌ڵ به بۆنکڕووزى سووتانى ئه‌و گۆشتانه ده‌بن که کوڕه‌کان ده‌یانبرژاند
من و کچه هاو ته‌مه‌نه‌کانم هه‌ر یه‌که‌و به لایه‌کدا ڕاده‌که‌ین
ئه‌وان به پێی په‌تى و به تاقه کراسێکى بیابانیه‌وه ووه‌ک گورگى برسی ئه‌و سه‌وزاییه به خوێن سوور ده‌که‌ن
ئه‌وان براکانم ده‌کوژن و
ئه‌وشته ده‌ڵێن لێ‌ى تىَ ناگه‌م
ئه‌وان ده‌که‌ونه گیانى کچ و پیر و منداڵ
ئه‌و شته ده‌ڵێنه‌وه که من تێ‌ى ناگه‌م
من ته‌نیا ده‌مێنمه‌وه
ته‌نیا و
ئه‌وان ووه‌ک گورگ ده‌که‌ونه گیانى کچه هاوته‌مه‌نه‌کانم
ڕاپێچیان ده‌که‌ن
من ته‌نیا ڕاده‌که‌م و ئه‌وان له دوامه‌وه ووژژه‌یان دێ
ئه‌وان و کراسه بیابانیه‌کانیان
ئه‌وان و قژه ڕه‌ش و
پێسته ته‌ڵخ و
ڕیشه ڕه‌شه‌کانیان
ئه‌وان و دڵه ڕه‌شه‌کانیان
من ڕاده‌که‌م و ئه‌و گوڵانه له بنپێمدا ده‌پلیشێنمه‌وه که رۆژانه به ده‌ستى خۆم ئاویان ده‌ده‌م
من ڕاده‌که‌م و
پێڵاوه چه‌رمه‌که‌م ده‌دڕێت
دڕکه‌کان ده‌چه‌قنه پێم
من ڕاده‌که‌م و پێیه‌کانم قورس ده‌بن
ئه‌وانیش له دوامه‌وه زیاتر ته‌ماع ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنێ و خێرا و خێراتر
من به سه‌ر گرده‌کان ده‌که‌وم و
ئه‌وان ئه‌و شته ده‌ڵێن که من لێ‌ى تێ ناگه‌م
من ڕاده‌که‌م و ئه‌و بیابانیانه خێراییان له سه‌ر شاخ تا دێت که‌متر ده‌ببێته‌وه
من ڕاده‌که‌م و ئه‌وان هاواریان وه‌خته گوێم بدڕێ
ئه‌وشته ده‌ڵێنه‌وه که من تێ‌ى ناگه‌م
پێیه‌کانم خوێنیان لێ ده‌چۆڕىَ
پێیه‌کانم سڕ
سڕڕ
سڕڕڕ
پێیه‌کانم من ده‌گه‌یه‌ننه به‌رزاییه‌کان
ئه‌و به‌رزاییانه‌ى ده‌بنه تاقه مه‌فه‌رێک بۆ ده‌ربازبوونم
ئه‌و به‌رزاییانه‌ى من هه‌میشه ووه‌ک ئاسکه‌کێوه‌ک شاره‌زای په‌نا به په‌نایان بووم
ده‌نگى ئه‌وان تا دێت کز ده‌بێته‌وه و
هێشتاش ووژژه‌ى شمشێریان دێته‌گوێم
هه‌ست به پێیه‌کانم ناکه‌م و چیتر هێزى ئه‌وه‌م نامێنێت بزانم چه‌ند ده‌بێت ڕاده‌که‌م
پێیه‌کانم داده‌وه‌شێن و من هێشتا ڕاده‌که‌م
ده‌نگى ئه‌وان که‌م ده‌بێته‌وه و ته‌نها گوێم له‌و قسه‌یه ده‌مێنێ که لێ‌ى تێناگه‌م و من هێشتا ڕاده‌که‌م
ئاسمان که‌مێک رووناک ده‌بێته‌وه و من هێشتا پێیه‌کانم به دوای خۆمدا ڕاده‌کێشم
ته‌نها گوێم له‌و قسه‌یه ده‌مێنێ که لێ‌ى تێ ناگه‌م
ئه‌و قسه‌یه‌ى براکانم و باوکیشم تێی نه‌گه‌یشتن
ئه‌و قسه‌یه‌ى که دایکه میهره‌بانه‌که‌شم تێ‌ى نه‌گه‌یشت
ده‌نگى ئه‌وان هێشتا دێت و سپێده که‌مێک ئاسمانى ئه‌و کاره‌ساته رووناک ده‌کاته‌وه
منیش له ته‌نیشت تاشه به‌ردێکدا هه‌موو حه‌ژمه‌تى ئه‌و ئه‌نفاله له دوایین فرمێسکه‌کانمدا ده‌سپێرمه ئه‌و شاخه
له دوایین هه‌ناسه‌شمدا
رۆحم به وێنه‌ى په‌پووله‌یه‌ک ده‌سپێرمه سه‌وزاییه‌کان
تا رۆژێک
حه‌کایه‌تى ئه‌نفالێک بگێرٍنه‌وه..
دوورتر له هه‌موو حه‌کایه‌ته‌کانى گه‌رمیان و
سامناکتر له هه‌موو سامه‌کان ى بارزان،
تۆقێنه‌ر تر له هه‌ڵه‌بجه،
ئااااخ
حه‌کایه‌تى پێیه‌کانم
چیرۆکێکى تر‌ى (ئه‌نفال)ن
چیرۆکێکى دوور
هه‌تا خه‌یاڵ حه‌ز بکات دوور
لێڵیش
هه‌تا مێژوو چاوى بڕبکات لێڵ..
هێنده نزیکیش تا خۆشه‌ویسته‌که‌م بێزار ده‌کات و
تا سه‌ماى ژان به پێیه‌کانم سازده‌کات نزیک.
سپێده‌یه و ده‌نگى ئه‌وان دێته گوێم که هێشتا
ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن من لێ‌ى تێناگه‌م
****
بانگى سبه‌ینه‌یه و من هاوار ده‌که‌م و پێیه‌کانم فرێ ده‌ده‌م
من ئێستا تێ گه‌یشتم
بۆچى ئێستاش پێیه‌کانم له ناو نه‌رمترین نوێنه‌وه هێشتا ئازارى ئه‌و زه‌مانه دووره‌یان لێ دێت
من ته‌نها ئێستا له ئازارى مێژووى قاچه‌کانم ده‌گه‌م و ته‌نها ئێستا
ده‌زانم
ئه‌و قسه‌یه چى بوو من لێ‌ى تێ نه‌ده‌گه‌یشتم
ئه‌و زه‌مانه‌ى..
که هێشتا
(( ڕلله ڕکبر))
به سه‌ر
شاخه‌کان
ن ه ک ه و ت ب و و
4/2006
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

