پاش هه‌ڵبژاردن پێش هه‌ڵبژاردنه…!
ته‌ها ڕه‌ئوف
رۆژی7 ی ئازار یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی و كوردستانه كه دڕنده‌ترین دیكتاتۆری ڕاماڵی و چاونه‌ترسانه ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه. سبه‌ینی یادی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌یه و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێرا‌قه، ئه‌و عێراقه‌ی كه هیچ كوردێك به خۆشی خۆیی و ئاره‌زوو ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خۆی شانازی پێوه ناكات، به‌ڵام به ناچاری و وه‌ك ئه‌مری واقع ڕازی بووه پێ‌ی. چونكه له ژێر ناوی عێراق‌دا زۆر نه‌هامه‌تی و ناخۆشی مان چه‌شتووه و ئه‌ی چێژین…. پێش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 خه‌ڵكی كوردستان زۆر نائومێد‌و بێ هیوابووبوون، به ڵام زۆر ڕق ئه‌ستوور بوون و چاوه‌ڕوانی فرسه‌تێك بوون كه تۆڵه‌ی خۆیان له‌و دیكتاتۆره و دام و ده‌زگا داپڵۆسینه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. خۆشبه‌ختانه ڕۆژگار هات و خه‌ڵك توانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه له‌وانه‌ی كه ده‌یان چه‌وساندنه‌وه و ئازیزترین ئازیزمانیان كوشت یان له زیندانه‌كانیاندا دایان ڕزاندن….. خه‌ڵك ڕاپه‌ڕی چونكه خوازیاری گۆڕانكاری بوو له ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیی‌یه‌كانیابوو.. به‌ڵام یه‌كێتی وپارتی و لایه‌نه‌كانی تر سه‌لمانیان پاش 19 ساڵ كه ئه‌وان شكستیان هێنا له به‌ڕێوه‌بردنی كوردستاندا. خه ڵكی كوردستان زۆر ده‌مێكه بێزاره له‌م گه‌نده‌ڵانه و خوازیاری گۆڕڕانه…. گۆڕڕانیش پرۆسه‌یه و هه ڵبژاردنیش سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆسه گرنگه‌یه له هه‌موو دنیادا. هه‌ڵبژاردنی 7 ی ئازار ئه‌مساڵ سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ گۆڕینی ئه‌و كه‌سایه‌تی‌یانه‌و لایه‌ن و پارتانه‌ی له خه‌ڵك و كێشه وگرفته‌كانیان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی بێزاری و به‌دبه‌ختێ‌كانی خه‌ڵك. بۆ ئه‌م قۆنا‌غه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕڕانه قۆڵی لێ‌هه‌ڵماڵیوه و ده‌یه‌وێت ئه‌م باروودۆخه بگۆڕێت… به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری بێزار‌و گۆڕڕانخوازانی كوردستان.. و ڕه‌وه‌ندی كوردی له هه‌نده‌ران… 19 ساڵه یه‌كێتی و پارتی نه‌یانتوانی كۆمه‌ڵگا به باشی و یه‌كسانی به ڕێوه‌به‌رن، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كه كه‌سان و لایه‌نی تر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و كۆمه ڵگاو بگرنه‌ده‌ست، تا بزانین
ئایا به‌ڵێن و به‌رنامه‌كانیان ده‌به‌نه‌سه‌رو جێ‌به‌جێ‌ی ده‌كه‌ن… گه‌ر وا نه‌بوو خه‌ڵك به فشار ناچاریان بكه‌ن داخوازی و پێویستی‌یه‌كانیان جێ‌به‌جێ بكه‌ن و
پاشان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگیان پێ نه‌ده‌نه‌وه… پێویسته خه‌ڵك ئه‌م فرسه‌ته له ده‌ست نه‌دات و به ده‌نگیان ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ بگۆڕن و بناغه‌ی ژیانێكی نوێ و بنه‌مایه‌كی نوێ‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن و شارستانی دروست‌بكه‌ن… ژیان و گۆڕڕان پرۆسه و قۆنا‌غه و ئه‌وه‌تای سروشت و مرۆف هه‌یه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

