کریستمس
کریستمس و گۆنای شووشه
زوخاوی هه‌ر شووشه‌یه‌ک بێت
هه‌ر ئیماره‌تی مۆسیقای ئه‌و ده‌مه‌م بۆ ئه‌ڵێته‌وه
خۆ سه‌ری ساڵ لێدانه‌وه‌ی قه‌وانه‌که‌ی هه‌ردووکمانه
گۆنای هه‌ر شووشه‌یه‌ک ماچ که‌م..هه‌رته‌قوای دڵمه پێ‌ی ئه‌ده‌م
په‌رداخه‌کانمان چۆن شکان…ئه‌وه خه‌تای هه‌ردووکمانه
په‌نجه‌ره‌کانیشمان توڕه‌ن.. بێ مۆم و بێ سیمی ڕه‌نگاو ڕه‌نگن ئه‌مساڵ.
من به ته‌نها به‌ختیاریم ڕه‌نجه‌ڕۆ نه‌کرد.
بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌و بڕیاره په‌شیمانه…کفری ده‌می هه‌ردووکمانه.
ئاخۆ ئه‌مساڵ کریستمسی گیان له کوێ‌یه
ئاخۆ ئه‌مساڵ خۆشه‌ویستی ..چاویلکه‌که‌ی له‌سه‌ر زامی هه‌ردووکمانه.؟!
سیاڕۆژ….. ئۆسلۆ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

