له وێستگه‌یه‌کی
له وێستگه‌یه‌کی جیاوازا
شاعیر له جه‌نگا سه‌وز ئه‌بێ
شاعیر له ئاپۆڕه‌ی ڕه‌فتار،
له‌و ڕه‌فتاره یاساغانه‌ی هێڵی شه‌ریعه‌ت ئه‌گۆڕن
دێته وه‌ڵام.
شیعر جۆره ده‌رمانێکه
گه‌وجن ئه‌وانه‌ی ژه‌مێکیان ده‌رخواردی ده‌روون نه‌داوه
شیعر ده‌زگایه‌کی گیانه و
له زمانی چه‌ند میلله‌تێک به‌ستراوه.
شیعر ته‌نها هه‌وه‌س نی‌یه
خوێنبه‌رێکی ته‌واو توڕه‌ی سه‌ر زمانه و
به جیهانی شڕی سێ‌یه‌ما ئاڵاوه.
شاعیر له‌سه‌ر زبڵی دونیا گه‌وره ئه‌بێ
که مه‌مله‌که‌تی به‌کتریا و ڤایرۆسخانه‌ی سیاسه‌ته.
بۆیه شاعیر هه‌ر له‌سه‌رگوردانیش ئه‌مرێ
خوا پێ‌ی ئه‌ڵێ…ئێره دواهه‌مین وێستگه‌ته.
سیاڕۆژ… ئۆسلۆ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

