هۆنیاکان
ئه‌ڵماسه هۆنیاکان
له سه‌ر تاڵه پرچه‌کانی که‌مانجه‌یه‌ک…بۆت ئه‌گه‌ڕام.
له کۆڵانی شمشاڵێکا …بۆت ئه‌گه‌ڕام.
له‌سه‌ر هه‌ورێکی په‌شمه‌کی عه‌با سپی ڕاکشا بوون ووشه‌کانم،
خه‌م له کوێوه کۆچی ئه‌کرد،
منیش له‌گه‌ڵیا به‌دواتا..هه‌نگاو هه‌نگاو
وه‌ک میلی سه‌عات ئه‌سوڕام
نه‌مدۆزیته‌وه تۆ مردی
مه‌رگ بوو به قه‌ڵه‌مێک و
له ژه‌هراوی مه‌ره‌که‌بی ژانا خنکام
ئه‌ی ئه‌ڵماسی گیانی هۆنیام
تۆ بۆ کوێ چووی کوانێ وه‌ڵام؟؟
سیاڕۆژ… ئۆسلۆ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

