ئه‌ستێره‌که
ئه‌ستێره‌که‌ی ئێمه کوێره
ئه‌ستێره‌که‌ی ئێمه کوێره
ناونیشانی شاره‌که‌ی خۆی له ئاسمان نادۆزێته‌وه
ناشاره‌زایه له گه‌ردوون،
بوو به پیشه‌ی گه‌ڕۆکی و هیلاکی و وون بوون.
ئه‌ستێره‌که‌ی ئێمه کوێره
چۆن ڕه‌نگ و ده‌نگ و باڵای خه‌م ده‌ستنیشان کا
ده‌ستی بگرن بۆ مه‌مله‌که‌تی کورسی‌یه‌که‌ی،
بۆ سه‌ر خۆڵی ووڵات نووسین
به ئینسان بوون!!
ئێمه بوخچه‌ی کۆڵی کوێره وێڵه‌که‌مان پێ ئه‌ڵێن و
مت و موورووی سیاسی‌یه شاره‌زاکانی جیهانین،
که خۆڵه‌مێشمان هه‌ڵئه‌گرێ قه‌ڵه‌می جه‌نگ،
بۆ عه‌قڵێک له قوتووی ئاڵتوون.
ئێمه ماڵه نابیناکه‌ین..له‌سه‌ر کاغه‌زی دونیای ڕوون.
سیاڕۆژ…. ئۆسلۆ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

