سێ هۆنراوه‌ی سیا
دڵۆپێك پیاو ..كچی سوتاو!!
من له هه‌ردوو چاوه‌كانته‌وه ئه‌ڕژێم و
دڵۆپ ..دڵۆپ…ئه‌بم به ئینسانی فرمێسك.
وه‌حی گریانم بۆ گۆنات.
بۆ هه‌ر كه‌سێك
كه وه‌كو تۆ خیانه‌ت به‌خێو ئه‌كات و
خۆشه‌ویستی له ناوئه‌بات
ئه‌وه منم ..له برژانگه‌كانت ئه‌تكێم
ئه‌وه منم بۆ گشت جیهان
كچی سووتاو ئه‌كه‌م به عیبره‌ت و خه‌ڵات
له هه‌مان كات.
سیاڕۆژ….. ئۆسلۆ
له نیوه‌ما نوسرامه‌وه
ڕابردووم تۆی دروست كرد و
تۆ داهاتووت هه‌موو خواردم.
ئیتر چی ئه‌نوسیته‌وه؟
له شیعرێك بێ كۆتایی بێ
چی دروست ئه‌كه‌ی له شارێك
ئۆكسجینی كۆتایی بێ
ژووره‌كه‌ی من له تابلۆكه‌ی تۆ بێزاره
ئه‌ڵێ نابێ پێكهاته‌ی من
له هارمۆنی ڕوخساری له‌خۆبایی بێ
گه‌ر پڕاوپڕی خه‌یاڵیشت له عه‌شق و
داستانی شاهینشاهی بێ..
سیاڕۆژ…. ئۆسلۆ
ووشك بوونه‌وه‌ی پیته‌كان
له مێژه من یاریزانم
له مێژه ناز فراوانترین مه‌لعه‌به
له مێژه من ته‌قوام به‌تاڵ كردۆته‌وه
دڵت تاڵترین مه‌زهه‌به
له مێژه من
كه‌ل و په‌لی سیاسه‌تی عه‌شق ئه‌دوورم
وه‌ك ئه‌كته‌ری ژووری نووستن..له زمانم حاڵی مه‌به
من ده‌مێكه په‌نجه‌كانم..له ئاوی گیانت تێر ناكه‌م
من ئه‌مه‌وێ شیعر بمرێ
به‌ڵام تۆ له ڕۆژگاری خۆت یاخی مه‌به
سیاڕۆژ…… ئۆسلۆ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

