هه‌شت هۆنراوه‌ی سیا
به‌رمۆدا
له زه‌مانی داگیرکاری
داگیرکرا نه‌خشه‌ی منیش،
که‌وته ده‌ستت ده‌سه‌ڵاتم.
که‌وته ده‌ستت ئه‌و ووشانه‌ی
به‌سه‌ریانا ئاڵای شیعرم بۆ گه‌ردنت گوێزایه‌وه.
من تێکه‌ڵی حکومه‌تی سوخمه‌که‌ت بووم.
ڕۆژنامه‌که‌ی عه‌شقیش پرسی
له کپی سوباتی گیانت
تۆی به‌رمۆدای ئێسک و پروسک
که شاعیرێک له پاکه‌تی مه‌مکه‌کانتا توایه‌وه؟؟؟؟
سیاڕۆژ….ئۆسلۆ
*********
وه‌ڵام بۆ مامۆستا هه‌نار
من گوێگرم
مامۆستا گیان.
مامۆستای وانه‌ی لێووه‌کان.
چۆن وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و،
قڵیشه هه‌ناره‌ی ده‌مت ئاماده‌که‌م.
من ئه‌ترسم…یه‌که‌م جارمه ،
ماچت له‌سه‌ر بنووسمه‌وه.
یه‌که‌م قوتابیشم له لات.
زه‌نگ لێ مه‌ده…من وه‌ڵامی سووێبوونه‌وه ئه‌نووسمه‌وه.
نه‌ڵێ ی ئه‌مڕۆش….وانه‌ی گیانمان کۆتایی هات.
سیاڕۆژ… ئۆسلۆ
**********
ڤیتۆی عه‌ره‌ق
قاپێک عه‌ره‌ق
له سه‌ر وه‌جاخی خه‌یاڵم،
خۆی خسته خواره‌وه و ڕژا و
ماڵی شووشه‌ی له‌ت و په‌ت بوو.
ووتی ئه‌مشه‌و….نه ئه‌بم به هاوڕێ ی مه‌زه و
نه تێکه‌ڵی گیانی شیعره‌کانت ئه‌بم.
چونکه تۆ له سه‌رخۆشی یا
یاسای پیاوت بیر ئه‌چێت و
زیاتر له جارێک کوڵ ئه‌گری و
به‌و کچه‌تیووه گه‌رمیانی یه
ئه‌ڵێ ی من قوربانت ئه‌بم.
سیاڕۆژ…ئۆسلۆ
**********
وه‌ڵام له برژانگا
گریان وه‌ڵامی هه‌رچی بێت
جارێکی تر…
منی شکاو …دروست ناکاته‌وه بۆ تۆ.
فرمێسک چۆن ئه‌توانێ جه‌سته‌ی،
ووڵاتی ڕووخاوی ووشه لێکخاته‌وه؟؟
بۆ باوه‌ڕت به‌و که‌سه‌یه،
که‌وا ئه‌ڵێ.. جوانی ته‌نها.. ئه‌ندازیاره
که بتوانێ
خه‌نده و خه‌م وژه‌هری که‌لله‌ی په‌شیمانی
ئاشتکاته‌وه.؟؟
مه‌گری خانم..مه‌هێڵه جارێکی تریش
له جوانیتا…گیان په‌ندی تاڵ هه‌ڵباته‌وه.
سیاڕۆژ…. ئۆسلۆ
********
گه‌ر ببوایه!!!
حه‌زم ئه‌کرد
دونیا هه‌مووی…کاغه‌زێکی سپی بوایه.
منیش ته‌نها شێتێکی پڕ مه‌ره‌که‌ب و
چه‌خماخه‌یه‌کی پڕ ووشه
به‌سه‌ر هه‌موو کیشووه‌ره کچانه‌کانا،
ته‌نها پیاسه‌م بکردایه.
هه‌تاوه‌کو له هه‌موویان..
وه‌سفێکی تۆم ………..بۆ گه‌ردوون دروست کردایه.
سیاڕۆژ……. ئۆسلۆ
**********
وه‌ڵامی من
له کێ ئه‌پرسی ئه‌ی ڕۆژگار؟؟؟
چی ده‌عبایه‌ک…ئه‌م ده‌ریایه ئه‌پاڵێوێ؟
ئه‌م وورده بوونه‌وه‌رانه،
ئه‌خاته به‌ر حوکمی دانی.
له کێ ئه‌پرسی ؟؟ که دوونیا،
که‌ووتۆته به‌ر ڤایرۆسی پاشا گه‌ردانی؟
چی ئه‌پرسی ؟؟ چیت دیووه تۆ؟؟
چی ده‌رباره‌ی سووتماکی ژیان ئه‌زانی؟
له دوونیایه‌ک
له دایک بوون بریتی یه…له کفرێکی په‌شیمانی.
سیاڕۆژ……….. ئۆسلۆ
*******
مه‌رگی کتێبه‌که
کتێبێک مرد.
له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ پڕ له هاوڕێ ی من بوو.
ئه‌و کتێبه نووسه‌ره‌که‌ی
بوو به فه‌رمانبه‌ری ئاگر ..له جه‌هه‌ننه‌م.
هاوڕێکانی منیش هه‌موو،
له ژێر پێ ی دا…بوون به قه‌رسیلی سووتماک و
بۆ کرووزی گوڵه گه‌نم.
سیاڕۆژ…ئۆسلۆ
*********
برووسکه‌یه‌ک له چاوته‌وه
ئه‌و فرمێسکانه‌ی به په‌له،
ئه‌گه‌نه بناری لێووت.
چیرۆکی ڕابردووی منیان هه‌ڵگرتووه،
له چاوت وون ئه‌بن ئه‌ڕۆن!!
دواڕۆژیانه له خۆشه‌وویستیتا بن و
له سیماتا ئۆقره بگرن.
دواڕۆژیانه..ئه‌و دڵۆپه به‌هه‌شتییانه،
له چاووتا له دایک بن و
له هه‌ڵبه‌ستی منا بمرن.
سیاڕۆژ……… ئۆسلۆ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Alan Pary
سڵاو كاك سیا رۆژ…ده‌ست هه‌ستت هه‌ر خۆش بێت
به‌ڕێزم ئیمایلێكم بۆ كردبووی نازانم به‌ده‌ستت گه‌یشتبوو؟؟
هه‌رشادبن
ئالان په‌ری
سیارۆژ
به‌ڕێز کاک ئالانی گوڵ …مه‌یله‌که‌ت ناخوێنرێته‌وه لام ئازیزم
نازانم به چ شێوه‌یه‌ک نوسراوه،،،ه
Alan Pary
سیاڕۆژ گیان ئه‌وه ئیمایله‌كه‌م بۆ ناردی،چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌بم،
نوسینه‌كانت پڕ فه‌نتازیان.
هه‌رشادبن
ئالان په‌ری