ئاسمانێک
له ئاسمانێکی ڵێڵدا
ساردین ــ ســوید
sardeen1997@hotmail.com
من شیعرم ناوێ
له بن سێبه‌ری وه‌حه‌سێم
بۆ ساتێ خه‌و له بن داری با‌ڵا ت
بێزوو ده‌که‌م
من وه‌سفم ناوێ
بێ دیتنی چاوه‌کانت
چیمه له دووکه‌ڵی ئاگرێکی دوور
من گڕوتینی باشم ده‌وێ
چاوه‌کانم ناکه‌مه گه‌ڕۆکی ئاسمانی ڵێڵ
چونکه ئه‌ستێره‌ی به‌ختم ون ده‌بێ
من ماسییه‌کی ڕه‌زا سووکی
ڕه‌نگینم ده‌وێ
له زه‌ریایه‌کی بێ بندا
ئه‌ڤینداری مه‌له بکا
من خولیای ئاوێنه‌یه‌کم
که‌بۆنی گوڵ و عه‌شق
به‌روخساری ژین داداو
وه‌ك با‌ڵا یه‌کی شیعراوی
چریکه‌ی ئاوازی بولبولا نی
ناو بێسانی پێوه بێت
وه‌لێ من ئه‌وینێکم ده‌وێ
هێمای عه‌شق و بێگه‌ردی
پێوه دیار بێت.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


didar
naske, belam xaLbendi lawaze
nazanm
منت بۆ وێڵکرد به شعره‌کانت
تاکه‌ی ده‌نوسی هه‌ر وا به‌ناسکی
باوه‌شێك ڕێز….!