غه‌دری مێژوو
غه‌دری مێژوو
گه‌ر بپرسن
کێیه شه‌هیدی مێژووه؟
پێتان ده‌ڵێم ، هه‌ڵه‌بجه‌یه
گه‌ر بپرسن
کوێ باره‌گای قوربانییه؟
پێتان ده‌ڵێـم ، هه‌ڵه‌بجه‌یه
گه‌ر بپرسن
له کوێیه خۆر ئاوا نابێ؟
له کوێێه خۆر؟
یه‌خه‌ی دووکه‌ڵی ئاسمان، توند داده‌دڕێ
پێتان ده‌ڵێم، هه‌ڵه‌بجه‌یه
گه‌ر بپرسن
کا‌مه شاره
چاوی مییلله‌تانی نوقمی خه‌وی کرده‌وه
کا‌مه شاره
ویژدانی سه‌رکرده جیهاننیه
به‌نه‌وت مه‌ست بووی، پاک کرده‌وه
پێتان ده‌ڵێم، هه‌ڵه‌بجه‌یه
- - - -
ته‌ماشاکه‌ن
ئه‌م باره‌گای قووربانییه
ڕۆژێکی نوێی جیهانییه
شاری نووقمی ده‌ست کیمایی
نه‌وه‌کو هه‌ر نه‌مردووه
ئه‌وه‌تانێ
کوردستانیشی له‌سه‌ر سنگ ڕاگرتووه
ئه‌وه‌تانێ
دوا بڕیاری شاره‌زوره
ئه‌و شاره‌ی له‌سه‌ر سنووره
شاره‌که‌ی مه‌وله‌وی و گۆران
وا پایته‌ختی شاره‌زوره
چون خاکه‌که‌ی به خوێن سووره
- - - -
هه‌ڵه‌بجه‌یه که‌تنی زه‌مان
بێویژدانی هه‌موو جیهان
غه‌دری مێژووه له کوردان
په‌ندی ژیان
بۆ ئێمه‌ی کورد
هه‌ڵه‌بجه‌یه، بێ دوو دڵی، بێ تیادامان
- — –
له‌ئه‌مڕۆوه و
له‌دوای شاری هێرۆشیما
به ته‌نیا هه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یه
مه‌شخه‌ڵی هه‌موو دنیایه
به ته‌نیا هه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یه
ئازادی له ئامێزدایه
- - -
هه‌ڵه‌بجه‌که‌م
تۆ ده‌زانیت؟ له پێش تۆوه
به‌پشت به‌ستن
به‌ئایه‌تێکی ناو قورئان
سه‌دان هه‌زار ها‌وزمانم له ناوبران
تۆ ده‌زانیت ؟
که‌سێک نه‌بوو بپرسێت بۆ؟
که‌سێک نه‌بوو ، که بێته گۆ
- - -
هه‌ڵه‌بجه‌که‌م
سه‌رسام مه‌به
که نه‌زانیت چیمان بۆ بگێڕیته‌وه
که نه‌زانیت
بۆ کۆرپه‌که‌ی ناو باوه‌شی عومه‌ری خاوه‌ر
وا بۆ لای یه‌زدان ڕۆشته‌وه
من ده‌زانم، تۆ نا‌توانیت
چی ڕویداوه و چۆن ڕویداوه
وا بۆمان بگێڕیته‌وه
به ته‌نیا هه‌ر تۆ ده‌زانیت
له ژێر دوکه‌ڵی کیمیایی
قریشکه‌ی ژن
ناڵه‌ناڵی پیره‌مێرد و پیرێژن
با‌عه باعی مه ڕو بزن
زریکه‌ی کۆرپه‌ی تازه بوو
ڕاکه ڕاکی هه‌رزه‌کاران
مێرد منداڵ و کیژۆڵه‌ی جوان
چه‌نده به‌رز و چه‌ند به‌سام بوون
که‌چی نه‌گه‌شتنه لای یه‌زدان
بۆیه هه‌موو
یه‌ک له‌دوای یه‌ک و به کۆمه‌ڵ
چاویان بڕییه یه‌کتری و
چاویان بڕییه ئاسمانی ڕه‌ش
تاده‌رچوو ڕۆحی شیرینیان
—
شه‌هیده‌کان
گشت نه‌مرن
برینداران و له‌ش سوتاو
که‌م ئه‌ندام و نوزه لێبڕاو
دایکان
کچانی خه‌فه‌تبار
د‌ڵته‌نگ، بزه له‌لێو تۆراو
هه‌ر ئانێک و هه‌رساتێکیان
خۆی مردنه
کا‌ریان هه‌ر ده‌رمان خواردنه
منداڵه چاو گه‌شه‌کانیش
چاوه‌کانیان
له‌ژێرهه‌وری کیمیاییدابوو،
لێک نران
نه‌ک هه‌ر حه‌ز و ئاواتیان
له‌شی نه‌رم و نیانیشیان
به‌بێ کفن له خاک نران
هه ڵه‌بجه‌که‌م،
دڵنیابه
ئێستا بوویته‌ته مێژوویه‌ک
ده‌نگت گشت دنیا پڕ ده‌کا
نه‌ک گوێی مرۆڤی سه‌ر زه‌وی
گوێی مانگ، گوێی گه‌ردوون که‌ڕ ده‌کا
ساردین _ سوید
Sardeen1997@hotmail.com
تێبینی: ئه م هۆنراوه یه به ده ستكاریه وه به ناونیشانێكی تر بڵاوده بێته وه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

