بودیزم
ئایینی بودی یاخود بودیزم
پیاوێك له ناڵین
له پاكی
له خه‌یاڵ
له میهر
له حه‌ز
له نور
پیاوێكی بلیمه‌ت !

سارا عومه‌ر، دانیمارك
Xozga86@hotmail.com
گومانی تێدا نییه، كه گشت دروستبوونێك له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا هۆكارێکێ تایبه‌تبخوازی خۆی هه‌یه، ئه‌مه‌ش چ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت یاخود مه‌زهه‌بی،
كه ئێستا و له‌م كات و سه‌رده‌مه دژوار و ناهه‌موواره‌ی ڕۆژگاردا زۆربه‌ی وڵاتان و مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌م پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و هه‌ندێكیشیان ئه‌وه‌ی له په‌ڕتووكه ئایینییه‌كاندا نه‌نوسرابێت بگره ئه‌نجامی ناده‌ن و زۆر به‌چاوێكی هه‌ڵه و خواروخێچه‌وه له به‌رانبه‌ر و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ڕوانن. به‌ڵام ئایا هه‌موو ئاینخوازێك به‌و شێوازه بێر ده‌كاته‌وه و خاوه‌نی ئه‌و جۆره ئایدۆلۆژیایه‌یه؟ !!!
لێره‌دا من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌توانم ڕێگا به خۆم بده‌م و بڵێم نه‌خێر، خۆ بوداش ئاینخوازێكی سروشتی بوو، به‌ڵام له كرداری جوان و بیركردنه‌وه‌ی زانایانه بۆ تێگه‌یشتن له خود زیاتر خراپه‌ی له پاشخۆی به‌جێنه‌هێشت!
ده‌خوازم ڕاسته‌وخۆ بچمه ناو گۆشه‌ی لێدوانه‌كه‌وه و له ڕێگه‌ی پێنوسه‌كه‌مه‌وه تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئایینێك، كه پێده‌چێت زۆربه‌ی زۆرمان ناوبانگیمان بیستبێت، به‌ڵام گومانم هه‌یه له‌وه‌ی، كه ئاستی شاره‌زاییمان ده‌رباره‌ی زۆر به‌هێز بێت. یاخود دوورنییه كێشه‌كانی تری ژیان ڕێگای نه‌دابێت سه‌رێك بكه‌ین دیوه‌خانی دینێكدا، كه له ڕاستیدا نه له‌سه‌ر بنه‌مای پێنج فه‌ڕزه په‌یوه‌سته و نه به جه‌نگ و زه‌بری شمشێر و مۆڕه‌و خۆ گرژكردنه‌وه و زیند‌ه به‌چاڵكردنی یه‌كدی چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه! له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌رگیز ڕێگای به‌وه نه‌داوه، كه شکۆمه‌ند‌ێكی له‌پێناودا له خاچ بدرێت و وه‌ك كیسه‌ی پاشه‌ڕۆ و په‌ڕۆی شڕ، به‌پێش چاوانی دنیاوه، به چه‌ند پارچه ته‌خته‌یه‌كی مرۆڤكوشته‌دا به‌رزبكرێته‌وه و به یاریده‌ی پۆڵا و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی بێ‌مانا و بێتامه‌وه خوێنی بگوشرێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌تا سه‌ر ئێسقان و هه‌تا خودا پێی ناخۆشبێت سوكایه‌تی كردن به مرۆڤه!
به‌ده‌ر له‌م نیشانانه ئه‌و سروشت په‌رست بووه، ئه‌و ڕێزی مرۆڤی به یه‌كه‌م پله‌ی ژیان سه‌یركردووه و له ڕاستیدا ئه‌و نه‌ك مرۆڤه‌كانی خۆشویستووه، به‌ڵكو سروشتیشی لا پیرۆز بووه. كڕنووش بردنیش بۆ سروشت فێری مرۆڤه‌كانی كردووه، كه لێبووردنیان هه‌بێت و به‌ده‌ر له ڕق و كینه بژین! ئه‌م ئاینه‌ش پێیده‌وترێت ئایینی بودی، یاخود بودیزم.
په‌یكه‌ری بودا، له کیشوه‌ری ئاسیا له یه‌كێك له پاركه‌كانی شاری (سوكۆتای) وڵاتی تایلاند دروست كراوه و ڕۆژانه به لێشاو خه‌ڵك به‌سه‌ری ده‌كاته‌وه.

ئایینی بودی یاخود ده‌توانرێت بوترێت بودیزم :
ئاینی بودی چه‌ند سه‌دساڵێكه یه‌كێك بووه له سه‌ركه‌شترین دابونه‌ریتی ڕۆ‌حی، گیانی و هه‌ستی مرۆڤی له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی کیشوه‌ری ئاسیادا وه‌ك؛ هیندۆچینی، كه لاوس و كامبۆجیا و ڤێتنام ده‌گرێته‌وه، بێجگه له‌م وڵاتانه‌ش له سریلانكا، تیبت، چین، كۆریا و ژاپۆن زۆر ڕۆڵێكی باڵای هه‌یه. ئه‌م ئایینه مه‌زنه‌ش هێنده‌ی ئایینی هیندی، كه پێی ده‌وترێت (هیندویزم) و له ناوچه‌كانی هندستاندا زۆر باوه، كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ست و شێوازی بیركرد‌نه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆ‌حی دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه. دینه‌كه ڕۆڵی باڵای خۆی بینیوه و چه‌ندان دانیشتووانی وڵاته‌كانی کیشوه‌ری ئاسیا و ده‌وروبه‌ری بۆخۆی ڕاكێشاوه.
ئایینی بودی كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار سه‌ختی هه‌بووه له‌سه‌ر بژێوی ڕۆژانه‌ی مرۆڤی ناوچه‌كان و به‌م شێوازه‌ش ئێستاكێ گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت چ له‌ڕووه‌كانی وه‌ك ڕۆ‌حی، كه‌لتووری و ڕۆشنبیری وه له ڕوی نه‌شونما كردنی به‌ره‌وپێشچونی هونه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌م ئایینه‌وه په‌یوه‌ستن.
ئایینی هیندۆیزم و بودیزم زۆر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ئه‌وه نه‌بێت، كه ئایینی بودی داهێنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه.
بناغه‌دانه‌ری ئایینی بودی :
بناغه‌دانه‌ری بودی شازاده‌یه‌ك بوو له باكوری هندستانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدابوو له نزیكه‌ی ساڵه‌كانی 500 ی پ.ز. ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌چه‌ند ناوێك بانگ ده‌كرا له‌وانه (سیدهارته گه‌وتاما وه گۆتاما). دیاره ئه‌م مرۆیه هه‌ر له ته‌مه‌نی 21 ساڵییه‌وه هه‌تا 28 ساڵی، واتا حه‌وت ساڵی ڕه‌به‌ق له‌نێو دارستانێكی چڕ‌و تاریك و ته‌ماوی و زۆر دوور له‌شاره‌كه‌ی خۆیه‌وه، له‌په‌نا دارێكدا و له بێده‌گییه‌كی ئارام‌دا به‌به‌رده‌وامی كاته‌كانی به‌سه‌ربردووه. له‌و كاتانه‌دا شازاده سیدهارته داده‌نیشێت و بیرده‌كاته‌وه له ژیان. دیاره زۆر سه‌رقاڵی چۆنێتی هێمن ڕاگرتنی بیر و باوه‌ڕ و مێشكی مرۆڤبووه و بۆ وه‌ڵامی پرسیارگه‌له‌كانی ئه‌و دارستانه‌ی هه‌ڵبژاردووه. تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی، كه توانای داهێنانێكی دینی نوێی ده‌بێت. بۆیه له كاته‌كانی بێده‌نگی و دانیشتنی له دارستانه چۆڵه‌كه‌دا، دانیشتوانی وڵاته‌كه ناوی لێده‌نێن (بودا) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و نازناوه‌شه ئایینه‌كه به‌رزڕاده‌گرن و ناوی ده‌نێن بودیزم یاخود ئایینی بودی.
كاتێك بودا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خه‌ڵكه‌كه، باسی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كات، كه دینێكی دی به‌ڕێوه‌یه. دیاره له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و له ته‌مه‌نی 28 ساڵاندا ده‌بێت. بودا هێنده پیاوێكی به هه‌یبه‌ت و دڵساف و قسه‌زان بووه، هه‌رده‌م چوارده‌وری پڕبووه له خه‌ڵكی هه‌مه‌چه‌شن. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه هه‌ره پسپۆڕ و شاره‌زاكان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كابرایه‌كی هێنده له‌سه‌رخۆ و گوێڕایه‌ڵ بووه،ته‌نانه‌ت خۆی به بچوكی هه‌موو بوونه‌وه‌رێك داناوه و به‌بێ له‌خۆ غرور بوون و خۆ به گه‌وره زانین ژیاوه. بودا ئه‌و نورانییه جوانه‌بووه، كه له‌كاتی ئاخافتن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ورددا توانیویه‌تی له ڕێگای جوڵاندنی ده‌ست و سه‌ربادان زمانی كه‌ڕوڵاڵ و ئیشاره‌ت، بۆ شیكردنه‌وه و شیته‌ڵكردنی هه‌ر بابه‌تێكدا هه‌موو كه‌س له‌خۆی تێبگه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش خۆی له ڕاستیدا به‌هره‌یه‌كی یه‌زدانییه و زۆر كه‌س نییه‌تی. له هه‌مان كاتیش‌دا ڕێزی له زۆربه‌ی بۆچونه جیاجیاكانی چوارده‌وری گرتووه. ئه‌و دژی مرۆڤی ده‌مارگیر و بێ سه‌بر بووه. یه‌كه‌م نوقته‌ی دروستبونی زینده‌گی له سه‌بره‌وه بینیوه. وه‌ك ئاشكراشه، كه چه‌ند ساڵ له پاش كۆچكردنی بودا و له ساڵه‌كانی 1870 كاندا له‌دوای خوێندنه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و له دوای تێگه‌یشتنێكی تا بڵێی ڕه‌وایانه فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی فریدریك وڵیام نیچیه ده‌ڵێت؛ ( ئه‌وه‌ی له ژیانماندا دێته سه‌ر ڕێمان و توشی ده‌بین، ئه‌گه‌ر نه‌مان كوژێت دڵنیابن توانا و هێزمان پێئه‌به‌خشێت بۆ هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی داهاتوو). لێره‌دا نیچیه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه، كه له‌كاتێكدا مرۆڤ توشی شكستی ده‌بێت هیچ پێویست ناكات سه‌ری نزم ڕابگرێت و بڵێت ئیتر ته‌وا و من ناتوانم له‌مه زیاتر. مرۆڤ له‌وه به‌توانا تره، كه بتوانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ربكات. ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕێگای ئاخافتن و قسه‌كردن و لێدوانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. بۆیه به‌رزڕاگرتنی بودا و پێزانینی سودبه‌خشینێكی بێكۆتاییه به خودی مرۆڤ خۆی.
بودا ئه‌و پیاوه ڕیشسپییه پاكه بووه، كه به‌كوردی خۆمان پێی ده‌ڵێین شێخ یاخود كه‌سێكی پیرۆز و نورانی. ئه‌م كابرایه هێنده شكۆمه‌ند بووه له ساڵه‌كانی پێنج سه‌دی پێش زاینی‌دا، كه له‌و زه‌مانه‌دا ژیاوه زۆربه‌ی زۆری مرۆڤه‌كان چون بۆ سه‌ردانی و داوای ئامۆژگارییان لێكردووه. هه‌ر له كه‌سایه‌تییه گه‌وره و باڵاده‌سته‌كانه‌وه بیگره هه‌تا ماسیگر و بازرگان و زانا گریكه‌كان. بێجگه له‌مانه‌ش زانا و فه‌یله‌سوفه‌كان زۆر گرنگییان پێداوه، وه‌ك زانای چینی (كۆنفۆشیوس و له‌ۆ تزو)، زانایانی گریكی ( فیساگۆرس و هیراكل) وه زانای فارسی ( زاراتوسترا).
لێره‌دا ده‌توانم بڵێم، كه ئایینی بودی زیاتر گرنگیداوه به بابه‌ته‌كانی وه‌ك ده‌روونناسی و چۆنێتی تێگه‌شتنی ڕ‌فتاری یه‌كتری له‌نێوان مرۆڤدا. دیاره ئه‌م ئایینه له‌بری ئه‌وه‌ی گرنگی بدات به ڕازیكردنی مرۆڤ له كاته‌كانی دردۆكی و هه‌وڵدانیدا بۆ زانیاری زانین ده‌رباره‌ی هاتنه‌كایه‌ی جیهان و سروشتی خودای دینه‌كانی تر، له‌جێگای ئه‌وه ئایینه‌كه زیاتر تیشكی خستۆته سه‌ر چۆنێتی گوزه‌رانكردنی مرۆڤ. به‌تایبه‌تی تیشكی خستۆته سه‌ر ده‌ردو ئه‌شكه‌نجه و بێهیواییان له ژیاندا، بۆیه بیروباوه‌ڕ و تیۆرییه‌كانی ئاینه‌كه زیاتر له‌سه‌ر بناغه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ده‌روونی و ناخی مرۆڤ چه‌سپبووه، نه‌ك له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌كی و فیزیكی مرۆڤ، بۆ زیاتر تێگه‌یشتنیش له ناوه‌رۆكی دیینه‌كه، بودا به‌ر له كۆچكردنی بوداپه‌رسته‌كانی فێری چۆنێتی ئه‌نجامدانی (مێدیتا‌سیۆن) كرد.
وێنه‌ی مرۆڤێك، كه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی مێدیتاسیۆنه له به‌رزای و قه‌راغ كه‌ناری ده‌ریایه‌ك.

مێدیتا‌سیۆن:
مێدیتا‌سیۆن؛ به واتای خاڵی كردنه‌وه‌ی مێشك دێت له هه‌موو جۆره بیر و باوه‌ڕ و سه‌رقاڵییه‌كی ژیان، بڕوا ناكه‌م كه‌سێك هه‌بێت ئه‌م شێوازه كرداره‌ی نه‌بینیبێت، به‌تایبه‌تی له فیلمی ژاپۆنیدا به‌دی ده‌كرێت. مێدیتا‌سیۆن چه‌ند جۆرێكی هه‌یه له‌وانه ( زین و میدیتاسیۆنی ئاسایی). لێره‌دا من ته‌نها تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر به‌شه ئاساییه‌كه‌ی.
له كاتی ئه‌نجامدانی میدیتا‌سیۆندا مرۆڤ ده‌بێت به‌ته‌نیا بێت و چوارده‌وری زۆر هێمن و ئارامبێت. بكه‌ری میدیتاسیۆنه‌كه ده‌بێت چوارمشقی دابنیشێت. وه پشتیشی ڕێك بووه‌ستێنێت و هیچ قوپانه‌وه و چه‌ماندنه‌وه‌یه‌ك له به‌شی دواوه‌ی له‌شیدا به‌دی نه‌كرێت. مرۆڤه‌كه یان ده‌بێت پرچی كورت بێت، یاخود ئه‌گه‌ر كورتیش نه‌بوو ده‌بێت پرچی كۆبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێزاری نه‌كات. دواتر ده‌ستی چه‌پ ده‌خرێته سه‌ر ڕانی چه‌پ و ده‌ستی ڕاست له‌سه‌ر ڕانی ڕاست داده‌نرێت. به‌ڵام ده‌بێت سه‌ری په‌نجه‌ی شایه‌تمان و په‌نجه‌گه‌وره بنوسێنرێت به‌یه‌كه‌وه، تا پێكه‌وه بازنه‌یه‌كی خڕی بچوك له شێوازی ئه‌ڵقه‌یه‌كی هاوسه‌رێتیدا دروست ده‌بێت. كه ئه‌م شتانه ئه‌نجام درا دواتر بكه‌ری مێدیتاسیۆنه‌كه داده‌نیشێت و چاوی ده‌بڕێته خاڵێك له دوره‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات مێشكی خاڵی بكاته‌وه له كێشه و ژیانی ڕۆژانه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی. له‌م ساتانه‌دا تاكه كه‌سی ئه‌نجامده‌ر ده‌بێت به به‌شێك له سروشت و گوێ بۆ مۆسیقای سروشت و ئارامی په‌رنده‌كان هه‌ڵده‌خات و هه‌وڵ ئه‌دات بگات به ( نێرڤانا)، كه وشه‌كه ژاپۆنییه و به‌واتای گه‌یشتن به سروشت و مێشك سافكردن دێت، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی دامركاندنی ئاگری ئاره‌زووه‌كانی نه‌فسه‌وه به‌ده‌ست دێت، كه مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێته به‌خته‌وه‌ری ئه‌ودنیا، تا مرۆڤه‌كه وای لێدێت، كه ئیتر ده‌چێته جیهانی هۆنراوه و هێمنییه‌وه و هه‌ست به ئاسوده‌ییه‌كی زۆر ده‌كات.
دیاره وه‌رزشی ( یوگا )، كه به‌واتای ماسولكه خاوكردنه‌وه و حه‌وانه‌وه پێكردن دێت له میدیتاسیۆنه‌وه هاتووه و وه‌ك ڕونمكرده‌وه میدیتاسیۆن فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئایینییه و بودا داهێنه‌رییه‌تی.
له‌دوای كوچكردنی بودا، ئایینی بودی ده‌بێت به دوو به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه:
1. هینایانه :
ئه‌م وشه‌یه ژاپۆنییه و به‌واتای ( كه‌شتی بچوك دێت )، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی توندڕه‌وه، كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ ده‌خوێنن ته‌نها ئه‌وه بكه‌ن، كه له‌ناو په‌ڕتووک و په‌ڕتووكه‌كانی ئایینی بودیدا نوسراوه، ئه‌نجام نه‌دانیشی سزای به دواوه‌یه. وشه‌ی كه‌شتی بچوك له‌و بیر و باوه‌ڕه‌وه هاتووه، كه پێیان وایه ژیان كه‌شتییه‌كی بچوكه و ئه‌وه‌ی له‌ناو كه‌شتی و باریكی په‌ڕتووكه‌كاندا تۆمار نه‌كرابێت بوونی نییه. ئه‌مه‌ش له وڵاته‌كانی تایلاند و ده‌وروبه‌ری باوه.
2. مه‌هایانه:
ئه‌م وشه‌یه ژاپۆنییه و به‌واتای ( که‌شتی گه‌وره دێت )، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێواز قوتابخانه‌یه‌كی ئایینییه و به پێچه‌وانه‌ی هینایانه، زیاتر گرنگی ئه‌دات به كرداری مرۆڤایه‌تی و شێوازی زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر كێشه‌كانیدا. واته سه‌ربه‌خۆی كلیلی قوتابخانه‌كه‌یه. بێگومان ئازادیش به‌شێكه له بیروباوه‌ڕیان. ئه‌م به‌شه‌ش له وڵاته‌كانی ( چین و ژاپۆن و تیبت ) گرنگی پێده‌درێت.
له وڵاتی هیندستان، كه دینی هندی زۆر باو بوو، له‌گه‌ڵ هاتنی ئایینی بودیدا یه‌كڕاست ئاینه‌كه له‌لایه‌ن خودای زۆره سه‌ره ( ڤیشنو) كپ كرا‌و زیاتر په‌ره‌درا به ئایینی هیندی.
به‌ڵام كپكردنی بودی له هیندستان نه‌بووه هۆی نه‌هێشتنی دینه‌كه و بگره ئایینه‌كه كه‌وته بڵاوبونه‌وه و زیاتر مه‌هایانه ناوبانگی گه‌یشته زۆر شوێنی جیهان. له ناوچه‌كانی تایبه‌ت به خۆیدا گه‌وره‌ترین بواری ڕه‌خساندووه بۆ چۆنێتی تێگه‌یشتن له سایكۆلۆژی و بار و ئاكاره‌كانی ده‌روونی مرۆڤ. مه‌به‌ست له‌م گرنگی پێدانه‌ش ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤ له ڕێگای ئه‌نجامدانی میدیتاسیۆن و ئاخافتنه‌وه بتوانێت شاخه سه‌خته‌كانی بێتوانایی و تێنه‌گه‌یشتن ببڕێت و بگاته ئه‌و جیهانه‌ی، كه هه‌موو مرۆڤێك له خه‌ونه‌كانیدا وه‌ك ئاسمانێكی پاك و سپی و بێگه‌رد دێته پێش چاوی. ئه‌مه‌ش به‌یابانی پێی ده‌وترێت گه‌یشتن به ( ئه‌سینتی).
یه‌كێك له هه‌ره ڕسته به‌نرخه‌كانی بودا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ناو خه‌ڵكه‌كه‌ی له دوای حه‌وت ساڵ ته‌نیایی و بێده‌نگی وتی؛ له‌دوای حه‌وت ساڵ گه‌ڕانم به‌دوای هۆكاری ڕوداوه‌كانی ژیاندا پێموایه تێگه‌یشتوم (كه هه‌موو شتێك شایه‌نی ڕودانه و له كۆتایشدا به‌سه‌رده‌چێت )!
بۆیه بودا ده‌ڵێت؛ ئێمه‌ی مرۆڤ كاتێك تووشی ئازار و ئه‌شكه‌نجه دێین، كه خۆمان به ترادیسیۆن و كه‌لتور و دابوونه‌ریته ده‌ستكردییه‌كانی مرۆڤه‌وه ئه‌به‌ستینه‌وه و ئه‌یانكه‌ین به به‌شێك له بوونی خۆمان، ئه‌وه دڵنیابن هه‌تا ئه‌مرین ئه‌مانكات به خاوه‌ن و ماڵی خۆی و له كۆتایشدا له چنگێك خۆڵ زیاتر هیچی تر نین، كه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی ڕۆئه‌چین به ناخی زه‌ویدا ! به‌مه‌ش ده‌ڵێت ( مایا).
دواتر ده‌ڵێت؛
له‌وه‌ش تێگه‌یشتم، كه ئه‌گه‌ر قه‌دری خۆمان لابێت ژیان زه‌رده‌خه‌نه‌یه و زه‌رده‌خه‌نه‌ش ژیان، )
به‌ڵام خۆت پیارێزه له چاوه‌ڕوانی و هه‌رگیز چاوه‌ڕێ مه‌كه زه‌رده‌خه‌نه بێت بۆلات، به‌ڵكه خۆت بڕۆ بۆلای)
ئه‌و ده‌ڵێت؛ كاتێك له دارستانه‌كه به ته‌نیا خۆم و جریوه‌ی چۆله‌كه‌كان بوونمان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ كردنی هه‌موو میدیتاسیۆنێكمدا تێگه‌یشتم، (كه ژیان بۆشا‌ییه‌كی سه‌رسه‌خته، مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستی خۆیان چوارچێوه‌یه‌كیان بۆ دروست كردووه و زیندانیان كردووه)، چه‌ند میر و ئاغایه‌كیشیان كردووه به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی خۆیان، به‌ڵام له ڕاستیدا سروشتی ژیان نه پێویستی به خودای سه‌ر زه‌مین هه‌یه و نه سه‌ركرده‌یه‌ك، كه فرمان بكات به‌سه‌ر زینده‌گیدا. دواجار ئێمه ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌ستی یارمه‌تی بۆ خۆمان ڕابكێشین و داوای یاریده له خۆمان بكه‌ین، لێ ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ست بۆ ژیان ڕابكێشین و داوای به‌زه‌یی له‌و بكه‌ین هیچی جیاوازنییه له‌وه‌ی، (كه به قولاپێكی ماسی گرتن هه‌وا ڕاوبكه‌ین!)
بۆیه منیش ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ر له هه‌موو هه‌ناسه‌دانێكی بڕوای به خۆی نه‌بێت، ئه‌وا به‌ر له هه‌موو ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ ڕۆ‌حی خۆی خستۆته زینجیره‌یه‌ك له تاوانه‌وه!
دیسان بودا ده‌فه‌رموێت؛ ئێمه‌ی مرۆڤ له ئه‌نجامیشدا هه‌ر پرسیارێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی وه‌ڵامدا پرسیارێكی نوێ له دایك ئه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێكدا كرداری نوێ دێته پێشه‌وه، بۆیه لاواز مه‌به له ناكۆتایی و نه‌گه‌یشتن به سه‌راب و به‌رده‌وام ده‌مت پڕبێت له پرسیار! چونكه بێزاری جۆرێكه له جۆره‌كانی دروستكردنی ئازار و ئه‌شكه‌نجه و نائومێدی! به‌مه‌ش ده‌ڵێن ( سه‌مسارا) و به‌واتای نه‌گه‌یشتن به كۆتایی دێت.
كه‌واته بودا ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بیرت چو نان بخۆیت، ئه‌وا له بری ئه‌و ژه‌مه تامێكی سروشت بكه، هه‌وایه‌ك هه‌ڵمژه و ته‌نها سوپاسی خۆت بكه بۆ ژیانه‌وه‌ت. دواتر سه‌رێك بكه به ماڵی میدیتا‌سیۆندا و خۆت بگه‌یه‌نه‌ره ته‌به‌قه‌كانی پاكبونه‌وه‌ی بیر و چاوێك بخشێنه به قوژبنه‌كانی بێده‌نگیدا. خۆت به ته‌نافه‌كانی ئاسوده‌یدا هه‌ڵبواسه و له‌وێ خۆت بگه‌یه‌نه‌ره ( نێرڤانا).
بودا له ساته‌كانی سه‌ره‌مه‌رگدا سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه گوێی بۆ ده‌گرن. ئه‌و ده‌ڵێت؛
( گوێگرتن واتا فێربوون، فێربوونیش واتا ژیان )
بودا به‌ر له كۆچكردنی به خۆی و ڕیشێكی ئاوریشمییه‌وه له‌یه‌كێك له دوا ڕسته‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه كاتێك وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی بینی، هه‌ستی كرد ( كه ڕوخان و ڕمان له ناو هه‌موو شتێكی دژوار و لێكدراودا هه‌یه، بۆیه له‌دوای ڕمان ده‌ست هه‌ڵمه‌گرن له هه‌ڵمه‌تی تێگه‌یشتن له ژیان) !!
له دوای مردنیشی، خه‌ڵكه‌كه هێنده لێی ڕازیده‌بن چه‌ندان په‌یكه‌ر و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌كرد و دروستكردن ئه‌ده‌ن و ڕۆژانه ستایشی ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی به‌هره‌كانی به خه‌ڵك.
بودا له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا چاوه‌كانی لێكده‌نێت و له‌باتی جه‌سته‌ی ڕۆحێك جێده‌هێڵێت پڕ له میهر و بیروباوه‌ڕێكی سروشتی، كه هه‌تا باڵدار له شه‌قه‌ی باڵبدات نامرێت…….
—————————————————-
تێبینیی: ئه‌م بابه‌ته له بڵاوكراوه‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر ژماره ( 124)، دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 30/4/2007 بڵاو كراوه‌ته‌وه له سلێمانی.
سه‌رچاوه‌كان
هه‌ندێك زانیاریم له خوێندنه‌وه‌ی وتار و گفتووگۆی دینییه‌وه وه‌رگرتووه به زمانی فه‌ڕه‌نسی.
به زمانی فه‌ڕه‌نسی. Qu’est ce que la Bouddism
به زمانی فه‌ڕه‌نسی. le Hinayana et le Mahayana
به زمانی فه‌ڕه‌نسی. Le Centre Zen Dana est situé aux portes de Paris, à Montreuil
’’ Buddhisme tanker og livsformer’’
نوسینی په‌ڕتووك به زمانی دانیماركی له‌لایه‌ن نوسه‌ران:
( Jens Bruun - Christian Lindtner - Peter Boile Nielsen )
2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Ary
barasti babatakai zor zor duro drej bo,xoenar taqati acho la xoendnawai… labar awai zoro bor bo.. wa harwaha bas lawa akat ka handek ain ba hezi shmsher hatbeta naw xalki, ka zor la be brwakani esta wa ba dini Islam alen, ager dini islam kati xoi ba hezi shmsher hatbet, ai xo esta kas shmsheri hal na grtoa la Europa ? pesh chand salek amarek kra la USA ka ba radagi gshti (mu3adal) 12 kas la rozhek islam boa
Alan
sernjek lesar aw bochunai sarawa:
Islam la estada Shmsheri pe nia rasta ama, balam esta Katiosha u klashinkofi peya, mlionaha parahai Shexa hawabazakani Xaliji peya, payamakai kushtn u sarbrina, ba ch abruyakawa difa3 dakait lam dina saratana
دایكی سۆز
باوه‌شێك سڵاو، به‌رچنه‌یه‌ك گوڵاڵه سوره پێشكه‌ش به سارا خان. وه‌ك ژنێكی كورد ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م بۆ شیعر و نووسینه باڵنه‌خشینه‌كانت. هیوادارم گه‌رمی هه‌ناسه و هه‌وای په‌ڕ و باڵی كۆترینت بگاته هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
خۆزگه‌م ده‌خواست خوشكی سۆزی كچم بویتایه، به‌ڵام فه‌رقی نییه تۆ هه‌ر ئه‌و گوڵه قه‌شه‌نگه‌یت كه له وڵاتی به‌فره‌وه بۆن و به‌رامت ده‌گاته لامان.
چاوه‌كانت ماچ ده‌كه‌م، سه‌رت ده‌نێم به سنگمه‌وه .. تۆ كچی هه‌موو كوردێكی به‌ڕێزیت.
سوپاس بۆ ناساندنی ئێمه به‌و بابه‌ته پڕ تام و به‌سودانه.
دایكی سۆز.
rostam ali
dast xosh barezm ba rasty babateky jwana har sar kaw tw bet