که باسی ته‌زویر ده‌که‌ن، نابێت پێی ڕازی ببن!
له‌گه‌ڵ خۆڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ردوو جیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌کی گه‌وه‌ره بۆ له ده‌ست دانی عه‌رشی ده‌سه‌ڵات کرد، بۆیه که‌وتنه به‌ره‌نگاری بوونه‌وه و دژایه‌تی کردنی .نامۆراڵترین شێوازی ئه‌و دژایه‌تی کردنه‌ی ئه‌ندامان و لایانگرانی لیستی گۆڕان خۆی له ده‌رکردن و نان بڕینیاندا بینینیه‌وه. ئه‌و شێواژی دژایه‌تی گرتنه‌به‌ره نه‌ک هه‌ر لایانگرانی ئه‌و لیسته‌ی سارد نه‌کرده‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه تاده‌هات ئاپۆڕی پشیگیریکردن زیاد و زیاد ده‌بوو.
هه‌ڵه‌متی هه‌ڵبژاردن هێنده‌ی تر ترسی له‌ده‌ستدانی عه‌رشێ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر کرد بۆیه په‌نا بردنه به‌ر گزی و فرت‌و فێڵ له کاتی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ جیاکردنه‌وه‌دا بۆهیچ که‌سێک شاراوه نه‌بوو.ئه‌وه‌بوو له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی ئه‌و زه‌نگه ترسناکه زیاتر بوو چونکه ده‌نگده‌ران به ئاشکرا پێیانه‌وه دیاربوو که ده‌نگ ده‌ده‌نه لیستی گۆڕان، بۆیه ده‌نگدان به‌بێ هیج پرس و ڕایه‌ک به لیسته‌کانی تر ، له‌لایه‌ن لیستی کوردستانییه‌وه نه‌ک کۆمیسیۆنی باڵاوه سه‌پێندرا، ئه‌وه‌بوو له‌وه‌دا ته‌زویرکردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که گه‌یشته لووتکه به‌تایبه‌تی له هه‌ولێر و دهۆک. بێگوومان خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تێنین ، گه‌ر بڵێین له پارێزگای سلێمانی هیچ ته‌زویر کردنێک نه‌بووه، چونکه ئاشکرا کردنی ئه‌و ڕێژانه ئه‌و ده‌سه‌لـمێنن که له سلێمانی ته‌زویر کردن گه‌لێ زۆر بووه، ئه‌گینا نه‌ده‌بوایه لیستی گۆڕان به‌و ڕێژه که‌مه براوه‌بوایه به‌ڵکه ده‌بوو زۆر له‌وه زیاتر بووایه.
ئێستا پرسه‌که ئه‌مه‌یه :
ته‌زویر کرا، که‌واته ده‌بێت چی بکه‌ین؟
لیستی گۆڕان له هه‌موو لیسته‌کانی تر زیاتر باسی ته‌زویر کردن ده‌کات، چونکه ئه‌و ته‌زویر کردنانه به زیانی ئه‌و لیسته ده‌شکێته‌وه وه ئامانج له‌و ته‌زویر کردنانه گورز وه‌شاندن بوو له لیستی گۆڕان.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که پێش ئاشکراکردنی دوا ئه‌نجام پێ ده‌چێت دانیشتن له نێوان لیسته‌کاندا به تایبه‌تی لیستی کوردستانی و گؤڕان ، گۆڕان و لیسته‌کانی تر، لیستی کوردستانی و لیسته‌کانی تر. به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه دوا ڕێک که‌وتن، هه‌بێت.
بێگومان بۆ من ئه‌و جۆره دانیشتنانه له ژیر هه‌ر په‌رده و بیانوویه‌کدا بن، ئه‌وا په‌سه‌ند نییه، چونکه ئه‌وه یاری کردن بگره گاڵته کردنه به ئیراده‌ی ده‌نگ، به ئیراده خه‌ڵک، به وه‌فاو په‌رۆشی خه‌ڵک بۆ لیستێک، به په‌رۆشی خه‌ڵک بۆ سه‌رکه‌وتنی لیستێک.ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایانگرانی لیسته‌کان بوو به‌تایبه‌تی لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان هه‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به زیاده‌وه کردیان، بۆیه ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی گۆڕان ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت، ئه‌گینا له داهاتوویه‌کی گه‌ر نزیکیشدا نه‌بێت، ئه‌وا له‌داهاتوویه‌کی تری هه‌ڵبژاردندا به زیانی بزووتنه‌وه‌که ده‌شکێته‌وه.گه‌ر سه‌رکرایه‌تی لیستی گۆڕان به پێدانی چه‌ند کورسییه‌کی تر پێی له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه قڕو قه‌پی لێده‌کات، ئه‌وا به‌و کاره و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان خۆی تاوانبار ده‌کات به‌رانبه‌ر لایه‌نگرانی خۆی و جه‌ماوه‌ر نیو ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵات خۆی تاوانبار ناکات به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک. گه‌ر لیستی گۆڕان به‌ته‌مابێت، له‌سه‌ر مێزی دانووستان چه‌ند کورسییه‌ک وه‌ک خێری ده‌سه‌ڵای پێی وه‌ربگرێت و ڕازی بێت، ئه ی که‌واته له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژرادن بۆ کرا؟ خۆ ده‌کرا پێش وه‌خت به له‌سه‌ر ڕێک که‌وتن( ته‌وافق) کورسیه‌کانیان دابه‌ش بکردایه، ئتر پێویستی به‌و هه‌موو پاره سه رف کردن و خه‌ڵکی بۆ به‌رده‌م سندووقه‌کانی ده‌نگدان هێنان نه‌ده‌کرد.
لیستی گۆڕان باس له سه‌روه‌ری یاسا و ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌کات، باس له ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی حیزب ده‌کات، ئه‌ی که‌واته له‌وه ده‌ستێوه‌ردان زیاتر ده‌بێت چی بێت؟ له‌وه گاڵته کردن به یاسا و به ئازادی و دیموکراتی زیاتر ده‌بێت چی بێت؟له‌وه پشتگیری کردنی ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕه‌وی زیاتر ده‌بێت چی بێت؟ لیستی گۆڕان گه‌ر نه‌توانێت گۆڕان له‌و یاری کردنه به ده‌نگی ده‌نگده‌ران بکات، به ده‌نگی ده‌نگده‌رانی خۆی بکات، ئه‌ی که‌واته باس له کام گۆڕان ده‌کات.لیستی گۆڕان گه‌ر ئه‌وه‌نده باس له ته‌زویر ده‌کات و دواتر ڕازی ببێت پێی،ئه‌وا بۆ من هیج جیاوازییه‌ک نامێنێته‌وه له نێوان ته‌زویر که‌ر و ته‌زویر قبووڵکه‌ردا. ئه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که ده‌سه‌ڵات باشی کرد که ته‌زویری کرد چونکه هه‌موان قبووڵی ده‌که‌ن. به‌واتا‌یه‌کت دی ده‌ڵێم: گه‌ر ئه‌و ته‌وزویر کردنه‌ی ده‌سه‌ڵای بچێته سه‌ر و به‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و سه‌ۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ده‌ست خۆیاند بمێنێته‌وه، ئه‌وا من ده‌ڵێم ده‌ستان خۆش ده‌سه‌ڵات و عافێت ئۆڵسن ، قسووری مه‌که‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی کار و پرۆگامه‌کان پێشوتان.
باس کردن له ته‌زویر کردنی زۆر له دووشار له سێ شاردا، مانای ناپاکی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌لمێنێت، بۆیه ڕازی بوون پێێ ناپاکییه به‌رانبه‌ر ده‌نگه‌ده‌ران. له فه‌رهه‌نگی یاسادا پرنسیپێک هه‌یه ده‌بێژێت:
له‌سه‌ر بێ بنه‌مایی بنیاتنراو بێ بنه‌مایه( المبنی علی الباطل باطل).
که‌واته که باس له ته‌زویرکردن ده‌کرێت، ئیتر نابێت لێڕازیبوون هه‌بێت.گه‌ر لیستی گۆڕان ڕۆژانه به به‌ڵگه‌وه باس له ته‌زویر کردن ده‌کات، ئه‌وا ده‌بێت له ئێستاوه هه‌ڵوێستێکی ئاشکرای هه‌بێت، که قبووڵ نه‌کردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه‌و داوای دووباره کردنه‌وه‌یه‌تی، ئه‌گینا باس کردن له ته‌زویر کردن هیچ مانایه‌کی نابێت، جگه له‌وه‌ی ببێته کارتێکی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تا ڕه‌حمیان بتلیسێته‌وه و چه‌ند کورسییه‌کی زیاتر بده‌نه لیستی گۆڕان.لیستی گۆڕان که دڵنیایه له کۆی 3 شار 2 شاریان ته‌زویری تیاکراوه، ئه‌ی که‌واته چاوه‌روانی چییه؟چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵای بکه‌وێته دانووستان له گه‌ڵیدا بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجامێکی ڕازی که‌ر؟! گه‌روا بێت، ئه‌وا جێی داخه جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وتۆ له نێوان ده‌سه‌ڵات و گۆڕاندا نابینرێت.
لیستی گۆڕان ده‌بێت له‌یه‌ک خاڵ ته‌واو دڵنیا بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌نده‌ی کورسی بۆ ئاشکرا ده‌کرێت، تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌توانێت له‌گه‌ڵ هیچ لیستێکی تردا هاوپه‌یمانی بکات و حکومه‌ت پێک بهێنێت.ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه که‌وتۆته وێزه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی لیستی گۆڕان، بۆیه ڕازی بوونی لیستی گۆڕان به‌و ئه‌نجامه درێژه پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات قه‌ت سڵ ناکاته‌وه له‌وه‌ی له داهاتوودا بکه‌وێته سزادانی ئه‌وه‌ی پشتگیری لیستی گۆڕانی کردووه، وه‌ڕه‌نگه له داهاتوویه‌کی زۆر نزیکدا فۆرمی پاکانه پێکردن و خۆ بێبه‌ری کردن له لیستی گۆڕان دابهێنێت و بیسه‌پێنێت، ئه‌ی ئه‌و کاته سه‌رکردایه‌تی گۆڕان چی ده‌کات، که خۆی له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ی قبووڵ کرد.
باسکردنی به‌رده‌وامی ته‌زویر کردن و له دواییدا ڕازی بوون پێی:
1/ گاڵته کردنه به‌و هه‌موو خه‌ڵکه که به‌و په‌رۆشییه‌وه ده‌چوونه به‌ر ده‌می سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگیان ده‌دایه لیستی گۆڕان.
2/گاڵته کردنه به دیموکراتی و له گوڕنانی ئازادی ده‌نگدانه.
3/ درێژه دانه به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و به‌رده‌وامی سزادانی خه‌ڵک.
4/ پشت کردنه ئه‌ندام و لایه‌نگرانه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات چۆن بیه‌وێت، وا بتوانێت سزایان بدات.
5/ڕازی بوونه به هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که ده‌سه‌ڵات به نیازه له‌داهاتوودا پیاده‌یان بکات.
6/ له‌ده‌ست دانی متمانه‌ی خه‌ڵکه بۆ لیستی گۆڕان و بۆ سه‌رکردایه‌تی گۆڕان، که به زیان ده‌شکێته‌وه.
من ئومێدم وابوو که جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ئه‌و گؤڕانه هه‌نگاو ده‌نێت، که له‌ژێر چڵه‌وی ئاراسته کردنه‌وه بێته ده‌ره‌وه و فیرێ ئه‌وه ببێت که خۆی له‌سه‌ر مافه‌کان و پێشێل کردنی ماف هه‌ڵبداتێ، نه‌ک چاوه‌ڕوان بێت که ئاخۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزب یان ئه‌م لیست چی ده‌ڵێت و جه‌ماوه‌ریش هه‌ر قبووڵ کردنی بۆ بمێنێته‌وه. بۆیه هیوادارم جه‌ماوه‌ر خۆیان هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر ده‌نگی هه‌ڵبژرادنیان به‌رز بکه‌نه‌وه به‌یه‌ک ده‌نگ بڵێن:
نا بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژرادنێک که به ته‌زویر به‌ڕێوه بچوو
نا بو کورسیه‌ک که به سه‌ده‌قه له‌سه‌ر مێزی دانووستان بپچڕدرێت
نا بۆ ئه‌نجامێک که له‌دوای باسکردنی ئه‌و هه‌موو ته‌زویر کردنه‌وه ئاشکرا بکرێت
نا بۆ گاڵته کردن به ده‌نگی ده‌نگده‌ران
نا بۆ دانووستان کردن له‌سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌ران.
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 27.07.2009
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

