پێشنیارێکی به په‌له بۆ لیستی گۆڕان
پێشنیارێکی به په‌له بۆ لیستی گۆڕان
دوا به دوای له دایک بوونی لیستی گۆڕان و پشتیوانی خێرا و بێئه‌ندازه‌ی جه‌ماوه‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆی، ده‌سه‌ڵاتی تووشی شۆک کرد. وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ڕێگرتن له لیستی گۆڕان زنجیره هه‌نگاوێکیان نا که‌وه‌ک سه‌ره‌تا خۆی له دوا خستنی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژرادندا بینییه‌وه‌و پاشان هه‌ڵمه‌تی ده‌رکردن ، له‌سه‌ر کار لابردن و نانبڕین ده‌ستی پێ‌کرد.بێگومان ئه‌و کاره نامرۆییانه و دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی مۆراڵ و سیاسی نه‌ک هه‌ر ڕێگه‌ی به‌و ڕه‌وتی گۆڕانه نه‌گرت ، به‌ڵکه بووه مایه‌ی زێده‌تر بوونی بوونی لایه‌نگران و هه‌وادارانی.
ده‌سه‌ڵات هه‌ر زوو د‌رکی به بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه کرد بۆیه که‌وته کارکردن بۆ ڕێگرتن له ده‌نگ به‌ده‌ستهێنانی لیستی گۆڕان، وه‌ک یه‌که‌م تاکتیک و یه‌که‌م هه‌نگاوی گزی و فێڵ کردن ، شێوازی پێشوه‌خت ناوی خۆ تۆمارکردنیان بۆ ده‌نگده‌ران و هاوکات شێوازی ده‌نگدانی تایبه‌تیان بۆ هێزه‌کانی ئاسایش ، پێشمه‌رگه و سووپا داهێنا. بێگوومان ئه‌و دوو شێوازه ترسناکی هه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان و گزی و فێڵ کردنی یاسایی، به‌وه‌ی:
1 / له ڕۆژی ده‌نگداندا 25.07.09 دا ته‌نها ئه‌و که‌سانه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه که پێشوه‌خت ناویان تۆمارکراوه. ئه‌وه به زیانی لیستی گۆڕان ده‌شکێته‌وه، چونکه ئه‌و کاته‌ی که پرۆسه‌ی پێشوه‌خت ناوی خۆ تۆمارکردن داهێنرا، لا‌یه‌نگرانی لیستی گۆڕان هێنده‌ی ئێستا زۆر نه‌بوون، ئه‌و کاتانه تاکی کورد له دوودڵی و ڕاڕایی ده‌نگدان یا‌ن ده‌نگنه‌داندا ده‌ژیا، بۆیه به پێی پێویست خه‌ڵکی ناوی خۆیان تۆمار نه‌کرد.ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاته ناوی خۆیان تۆمار کرد زتار فه‌رمانبه‌ران بوون، ئه‌ویش له‌به‌ر پشێوی مووچه‌ی مانگانه‌یان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ئاشکرا کردنی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان پشتیوانی به‌رچاو و بێیه‌ندازه‌ی لیستی گۆڕان کرا، به‌واتایه‌کی دی به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی که پێشتر له دوودڵی ده‌نگدان و ده‌نگنه‌داندا ده‌ژیان په‌رۆشی ده‌نگدانن به لیستی گۆڕان. ئه‌نجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌کاتی خۆی پێشوه‌خت ناوی خۆیان تۆمار نه‌کردووه، ئه‌وا مافیان به مافی کوردانی تاراوگه ده‌چێت و بێبه‌ش ده‌کرێن. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه زۆرن و ده‌بنه مایه‌ی کورسی زیاتر به‌ده‌ستهێنان بۆ لیستی گۆڕان. ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه له‌م ماوه‌کورته‌ی پێش پرۆسه‌ی ده‌نگداندا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا ده‌بێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره و گزییه‌کی باش و سه‌رکه‌وتوو.
2/ هێزی ئاسایش ، پۆلیس ، پێشمه‌رگه و سووپا جیاکردنه‌وه بۆ ده‌نگدان به پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌ت و له رۆژیکی تایبه‌تدا خۆی له خۆیدا گوومان درووست ده‌کات ، چونکه ته‌واوی ئه‌و هێزانه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن و له ژێر ڕکێف و فه‌رمانی ئه‌واندان،ماوه‌یه‌کی به‌رله ئێستا له نا ته‌ندرووست ترین شێوازدا ( سوێند خواردن ) بۆ به‌شێک له‌و هێزانه داهێنرا.
بۆیه له‌پێناو ڕێگرتن له گزی و فێڵ کردنی پێش و پاش وه‌ختی له ده‌نگی ده‌نگده‌ران، ده‌کرێت سه‌رکردایه‌تی لیستی گۆڕان و لیسته‌کانی تر ئه شێوازانه بگرنه به‌ر:
1 / داوا له کۆمیسیۆنی باڵا بکرێت که ڕۆژی ده‌نگدان دوا بخرێت بۆ لانی که‌م یه‌ک هه‌فته‌ی تر، تاوه‌کو هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوه‌خت ناویان تۆمار نه‌کردووه و ئێستا ئاماده‌ی ده‌نگدانن ناویان تۆمار بکرێت و مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
2/ چی زووتره هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان تۆمار نه‌کراوه، ئه‌نجا له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌وا سبه‌ینێ له ته‌واوی هه‌رێمدا بێنه سه‌ر شه‌قام و داوای دواخستنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، تاوه‌کو ده‌نگیان نه‌فه‌وتێت.
3/ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ملی بۆ ئه‌و دوا خستنه نه‌دا ئه‌و به شێوازی خۆ پیشاندان و مانگرتن فشاریان بخریته سه‌ر.
4/ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات سوور بوو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان و بێبه‌شردنی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وا هه‌ر له گه‌ڵ ئاشکرا کردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ده‌ست بکرێت به خۆپیشاندانی بێ بڕانه‌وه و داواکردنی دوباره کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن، چونکه ئه‌و پێشوه‌خت ناو تۆمارکردنه گزی و فێڵێکی یاسایی ده‌سه‌ڵات بوو. به‌واتایه‌کی دی گؤڵ کردنێکی خشپه‌ییانه بوو له‌ته‌واوی لیسته‌کانی تر به به‌رژه‌وه‌ندئ خودی ده‌سه‌ڵات خۆی.
هیوادارم سه‌کردایه‌تی لیستی گۆڕان به هه‌ند ئه‌و خاڵانه وه‌ربگرێت و به ڕژانه سه‌رشه‌قامی ئه‌و خه‌ڵکه و پشتگیری کردنیان بۆ لیسی گۆڕان نه خه‌ڵه‌تێن، چونکه هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی که ئێستا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژرادن ده‌که‌ن و ئاماده‌ی ده‌نگدانن، ئه‌وا دڵنیام به‌شێکی زۆریان ناویان له بنکه‌کان نییه و هه‌ر مافی ده‌ندانییان نییه.
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێک به که‌مترین گزی و فرت و فێڵه‌وه.
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یا‌ن به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

