ئه‌شقی ئێمه
ئه‌شقی ئێمه
گه‌ر خواوه‌ند و
پێغه‌مبه‌ر و
هه‌موو دینه ئاسمانییه‌کان
تووڕه بکات
هێشتا مانای ڕاسته‌قینه‌ی له ده‌ست نادات
ئه‌شقی ئێمه
گه‌ر کۆمه‌ڵگا
گه‌ر خێزان و
که‌س و کار و
گشت تاکێکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره تووڕه بکات
هێشتا مانای جوانی و پاکی له ده‌ست نادات
ده‌زانی بۆ ؟
ئه‌شقی ئێمه
وه‌ک به‌هار ، بێ نێرگز نایه
وه‌ک باران ، بێ هه‌ور نایه
وه‌کو ( که‌و ) و ( قاسپه ) ی وایه
وه‌ک ( ئاسک ) و ( مسک ) ی وایه
ئه‌شقی ئێمه
هێنده پاکه و هێند بێ گه‌رده
به هیچ هێزێک
نه‌له‌م دنیا و نه له‌و دنیا ، له‌بن نایه
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

