به گژدا چوون
ده‌نگێکی نه‌ناس ئاوای ووت :
یاسای سرووشت وای داناوه
نێرگز ده‌بێ ته‌مه‌ن کورت بێ
نێرگز ده‌بێ
له ساڵێکدا ته‌نیا یه‌کجار
بۆ پێشوازی وه‌رزی به‌هار
سه‌رێک بدا و ، گوڵی گه‌ش بێ
نێرگز له‌وه‌ڵامدا ووتی :
تاکو ته‌مه‌نم کورت نه‌بێ
تاکو گوڵم ساڵ دوانزه‌ی مانگ
جوان و گه‌ش بێ
تابتوانم به گژ یاسای سرووشتدا بێم
له‌سه‌ر قه‌بری
شه‌هیدێکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڕوێم
ڕزگار گوڵه‌باخ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

