مه‌خابن! بۆ ئه‌و لاو و گه‌نجانه‌ی به شانازییه‌وه ئاڵای ئێراقیان ڕاده‌وه‌شاند
دوا به‌دوای کۆتایی هاتنی یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا و ئاشکرابوونی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاره‌ی ئیراق، دیمه‌نێکی سه‌رنج ڕاکێشـم بینی، ئه‌ویش ئاهه‌نگ گێڕان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیراق له لا‌یه‌ن لاوان، گه‌نج و خه‌ڵکانی تری شاره‌کانی هه‌رێمه‌وه بوون.
ئه‌وه هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌وێت و نابێت هه‌روا به‌سه‌رماندا تێبپه‌ڕێت.
پرسیار گه‌لێک دێنه گۆڕێ، ڕاپه‌ڕین چی بوو وه بۆ چی بوو؟ نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و دوای ڕاپه‌ڕین کێن؟
نه‌وه‌یه‌ک که نه‌هامه‌تییه‌کانی ڕژێمی به‌عسی له‌پشته‌وه بێت، ده‌بێت چی وانه‌یه‌کی لێ وه‌رگرتبێت، ده‌بێت چۆن له ئایینده بڕوانێت؟
ئه‌وه‌ی ڕوویدا ڕه‌نگ کردنی گیانی کوردی بوو به ئێراقی بوون. ئێراقی بوون و ئینتیما بۆ ئێراق، هه‌وێنی کاڵ کردنه‌وه و بگره له‌ناو بردنی کوردبوونه، ئێراق کردنه به شێک له خه‌ونه‌کانمان و خۆ دزینه‌وه و خۆ دوور خستنه‌وه‌یه له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی. هاندانی گه‌نج و لاو بۆ شانازی کردنی به ئێراقی بوونیان، زه‌مینه خۆشکردنه بۆ شکستێکی گه‌وره، ئه‌مه له کاتێکدا ئێراقی بوونی ئێمه ئێراقی بوونێکی سه‌پێنراوه نه‌ک هه‌ڵبژێردراو، واته ئه‌و ئێراقی بوونه خه‌سته به‌لای منه‌وه، ته‌نها له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که سه‌رۆکی ئێستای ئێراق کورده.
گه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بچووک له‌سه‌ر دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات له‌سایه‌ی شه‌ڕی براکوژیدا بکه‌ین، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت له‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌ددامه‌وه سه‌رکردایه‌تیش به جۆرێک له چۆره‌کان دابه‌شکرا، به‌وه‌ی سه‌رۆکی حیزبێکیان بووه سه‌رۆکی ئێراق و سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی تریان بووه سه‌رۆکی هه‌رێم. ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رۆکی ئێراق کاری بۆ ئه‌وه کرد که ئینتیمای تاکی کوردی بۆ ئێراق ڕابکێشێت، نیو ئه‌وه‌نده سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌یتوانی ئینتیمای کوردبوون په‌ره پێبدات، ئه‌وه‌تا ئه‌نجامه‌که‌ی به زه‌قی ده‌بینین، که سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم به فه‌رمی به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای ئێراقی له شاره‌کانی هه‌رێمدا قه‌ده‌غه کرد، که‌چی لاوان و گه‌نجان به شانازییه‌وه، زۆر زیاتر و زۆر به‌رزتر له ئالای کوردستان ڕایان گرت و ڕایان وه‌شاند. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دووباره ده‌بێته‌وه، که بۆچی نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین، ئه‌و ئینتیمایه‌ی بۆ ئێراق هه‌یه، له‌کاتێکدا ده‌بوو به‌پێچه‌وانه‌وه بوایه؟ ئه‌و ئینتیمایه بۆ ئێراق ، ئه‌وه‌نده‌ی ویستی سه‌رکرایه‌تی کورده، ئه‌وه‌نده ویستی خه‌ڵکی نییه،. ویستی خه‌ڵکی له ڕیفراندۆمدا ده‌رکه‌وت. ئه‌وه سه‌رکرایه‌تی کورده وا ده‌کات، که جگه له ئینتیما بوونمان بۆ ئێراق ڕێگه چاره‌یه‌کی ترمان نه‌بێت.
حیزبی کوردی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌تایبه‌تی، چونکه نه له سیاسه‌ت و نه‌له په‌روه‌رده‌کردندا کاری پێویستی نه‌کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت، نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین ئینتیما بۆ کوردبکات، بۆیه وا ئینتیمای بۆ ئێراق له بره‌ودایه، وه به شانازییه‌وه ئاڵای ئێراقیان به الله اکبر ه‌وه ڕاده‌وه‌شاند. ترسناکی ئه‌وه له‌وه‌دایه، چه‌نده ئینتیما بۆ ئێراق زیاد بکات، ئه‌وه‌نده‌و بگره زیاتر پشت کردنه کوردبوون زیاد ده‌کات.
ئێراقی بوون بۆ ئێمه ده‌بێته سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری داگیرکردن له هزری لاوان و گه‌نجدا، وه تا ئه‌و سڕینه‌وه‌ی زیاد بکات، ئه‌وه‌ند ه‌کوردبوون لاواز ده‌بێت. تاوه‌کو لاو و گه‌نج له‌ماناکانی داگیر کردن نه‌که‌ن، ناتوانن بیر له سه‌ربه‌خۆیی بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر منداڵێکی ژێر 10 ساڵان ئێراق به ووڵاتی خۆی بزانێت و دڵی بۆی بسووتێت، ئه‌وا ئیتر درووست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی لای ئه‌و هیچ مانایه‌کی نامێنێت . هاندانی لاو یان گه‌نج بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵای ئێراق ڕابوه‌شێنێت و شانازیشی پێوه بکات، وای لێده‌کای که‌لای ئه‌و ئاڵای کوردستان ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌مێنێت. کارکردن به‌و ئاراسته‌یه ده‌بێته پرۆسه‌یه‌ک بۆ خۆ دزیه‌وه له ئینتیمای کوردبوون. .بره‌و پێدانی ئینتیمای لاوان و گه‌نجان بۆ ئێراق( له پرۆژه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستوردا ده‌کرێته به‌شێک که نیشتمانی عه‌ره‌ب)، پرۆسه‌یه‌کی ترسناکه‌و بێده‌نگ بوون له ئاستیدا، هۆکاری لێکترازانێکی گه‌وره‌یه له خودی نه‌ته‌وه‌دا، شه‌ڕ نه‌کردن له‌دژ ئه‌وه پرۆسه‌یه، گیانی ئێراقی بوون به‌ڕاده‌یه‌ک زیاد ده‌کات، تا له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌بێته مایه‌ی زه‌لیل کردنی زمانی کوردی و زاڵبوونی زمانی عه‌ره‌بی. ئه‌و ئاهه‌نگ گێڕانه بۆ ئێراقی عروبه، وون کردنی تایبه‌تمه‌ندی تاکی کورده.
بێده‌نگ بوون هه‌ڵوێسته وه‌رنه‌گرتن له ئاستیدا که‌لێنێکی وا گه‌وره دروست ده‌کات، که پڕکردنه‌وی مه‌حاڵ بێت.
دوا جار ده‌ڵێم مه‌خابن که ئه‌و لاو و گه‌نجانه، ئاوا به‌شانازییه‌وه، ئاڵائ ئێراقیان ڕاده‌وه‌شاند، له‌کاتێکدا سه‌دان هه‌زار هاوزمان ، ده‌یان خزم و که‌س و کاریان له سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا له‌ناو براون.
بۆیه خۆ به‌سنته‌وه به ئێراقی عروبه‌وه، ده‌ریای نائومێدی چاوه‌ڕوانی و گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی کوردی قووڵتر ده‌کات، ده‌سا با ڕۆشنبیران هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر وه‌ربگرن و ڕاڤه‌ی بکه‌ن.
ڕزگار گوڵه‌باخ
به‌رلین 29.07.2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

