مه‌رگی کچان
قافڵه‌ی مه‌رگی کچان
به‌سر پێرێ نازانم کێ……. !؟
پێرێ …. دوعا 1
دوێنێ….. شه‌وبۆ 2
ئه‌مڕۆش….. نه‌جات 3
من نازانم
ئه‌و قافڵه‌یه
که‌ی دوایی دێ و
سبه‌ینێ کێ ؟ له‌سه‌ر ئه‌شق و له‌سه‌ر ئه‌وین
به‌ره‌و دوا گۆڕستان ده‌بات
له و ده‌ڤه‌ره‌ی
که‌وا پێی ده‌ڵێن خۆرهه‌ڵات
خۆری ئه‌شق
خۆری کچان
خۆری ژن و ه‌ی ئافره‌تان
نه‌وه‌کو هه‌ر قه‌ت هه‌ڵنایه‌ت
ئه‌وتا نێ هه‌ر به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات
ئه‌ی پیاوانی جه‌هل و نه‌فام
که‌ی تێده‌گه‌ن ؟
ئه‌شق و ئه‌وین ، تاوان نییه
که‌ی تێده‌گه‌ن ؟
جه‌سته‌ی کچان
بۆ شه‌ق و تێ‌هه‌ڵدان نییه
که‌ی تێده‌گه‌ن
له‌زه‌تی جنس
هه‌ر بۆ ئێوه‌ی پیاوان نییه
که‌ی تێده‌گه‌ن
بوونی ئافره‌ت
له‌سه‌ر زه‌وی
هه‌ر بۆ زه‌وق و
هه‌ر بۆ سه‌فای ئێوه نییه
که‌نگێ ، که ئێوه‌ی قین له‌دڵ
له مانای ئه‌شق گه‌یشتن
که‌نگێ ، ئێوه بێ ترس ، بێ سڵ
به‌ره‌و جێ ژوان ڕۆیشتن
که‌نگێ ، ئێوه واتان لێهات
که دوای خورافیات نه‌که‌ون
که‌نگێ ، ئێوه واتان لێهات
دوای به‌د ڕه‌وشتی نه‌که‌ون
ئه‌وسا ئیتر
کچانی ده‌ڤه‌ره‌که‌تان
ترسیان له کووشتن نامێنێ
ده‌سته‌خووشکی دوعا و شه‌وبۆ
مێشکیان به به‌رد ناپژێنرێ
گواره‌ی گوێیان ناپسێنرێ
ئه‌وسا ئیتر
تاقه کیژۆڵه‌که‌ی نه‌جات
وه‌سیه‌تنامه که‌ی دایکی خۆی
به‌ده‌ستی
باپیره‌ی دڵ ڕه‌قی ئه‌و ، ناسووتێنرێ
ئه‌وسا ئیتر
تاقه‌کیژۆڵه‌که‌ی نه‌جات
ئه‌و ( نه‌جات ) ه‌ی
به زیندوویی و له ژێر گڵ‌دا، ڕۆحی ده‌رهات
خۆی نووقمی سۆز، نووقمی خۆشه‌ویستی ده‌کات
ده‌ستنیشانی ئایینده‌ی خۆی
ئه‌و کوڕه‌شی خۆشی ده‌وێت ، بێ ترس ده‌کات
به ته‌نها هه‌ر ئه‌و ساتانه گشت تێده‌گه‌ین
خۆری ئه‌وین ئیتر هه‌ڵدێ و
بۆ ئاوابوون ، سه‌فه‌ر ناکات
به ته‌نها هه‌ر ئه‌و ساتانه گشت تێده‌گه‌ین
که سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی
سوجده بۆ ئه‌شق
سوجده له بۆ ئه‌وین ده‌بات
ڕزگارگوڵه‌باخ / به‌رلین
golabach@yahoo.de
1 دوعا : کیژێکی یه‌زیدی ته‌مه‌ن 17 ساڵان بوو، به به‌رد و بلۆک مێشکیان ته‌قاند.
2 شه‌وبۆ : کیژێکی 18 ساڵانی ناوچه‌ی کۆیه بوو، به فیشه‌ک و به‌رد ڕۆحیان کێشا و گواره‌و ئاڵتوونه‌کانیان پساند.
3 نه‌جات : کیژێکی دانیشتووی ئێران بوو، باوکی به زیندووی به گڵ دایپۆشی، دوا وه‌سیه‌تی پێش داپۆشینی به گڵ ،
بۆ باوکی دڵڕه‌قی ، ئه‌وه‌بووه ، چاودێری ئه‌و کیژه‌ی بکات ، که له‌پاشی جێ ده‌مێنێت..
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ay dony zalm ta kay margi kchan bardawam bet
ba daxeki zor gawrawa lanaw millati kurda kch koshtneyan krduwa ba aw xwardnaw har chon rojnama byanekano syta kurdekan daxweninawa har jarey basi kch koshtneki kurda axr hata kay ?! kay komalgaw yasa chawi hoshyri la asty naheshtni kch koshtn dakatawa ?chitr naheln margi kchan zyd bkat agar banaw naweyan bhenin har kotayi nyat kak Rizgar lagal rezi dubbram .